ھ
Ir al canal en Telegram
837
Suscriptores
-124 horas
-47 días
-1130 días
Archivo de publicaciones
837
ئەم گۆرانییە دڵت سڕ ئەکات..
هەرچەنە ئێستا زۆر کەم گوێ لە گۆرانی ئەگرم، بەڵام ئەم چەند ڕۆژە گوێی خۆم کاس کردووە بەم گۆرانییە.
خاتوو ڕامش ئەبێ چی لە دڵیدا بوبێ کە ئەوەندە بە هەستەوە ئەیخوێنێ..
837
سەرئێشەیەکی تووند تەنگی پێهەڵچنیوم و وا هەست ئەکەم مێشکم لەژێر پەستانی ئەو هەموو وشە پەنگخواردووانەدا ئەتەقێت. بەم نیەتەوە هاتووم کەمێک هەڵیت و پەڵیت بنووسم.. بەڵام نازانم لەسەر چی..
تازە بۆم دەرکەوتووە چەنێک ڕقم لە ئینسانەکان هەستاوە. بێ هیچ هۆیەک ڕەدی قسەی هەموو کەسێک ئەدەمەوە و بە گێژ و گەوجیشیان دەزانم. کەمێک پێش ئێستا بە سوتفە پۆستێکی قۆڕ و بێ مانام دی، لە خوتوخۆڕایی ڕقێکی زۆرم هەستا. کاتێک چاوێکم لە کۆمێنتەکان کرد، دیم یەکێک دژی بیرۆکەکەی ئەو وەستاوەتەوە و قسەی ماقوڵتری کردبوو، کەچی ڕقم بەرامبەر ئەویش بڵێسەی دەدا. بێ حەوسەلە لەناو پۆستەکاندا دەڕۆشتم و هەر کەسێک دەهاتە بەرچاوم، پێموابوو قسەی قۆڕ و هەڵیت و پەڵیت دەکات. لە بوغزدا مۆبایلەکەم دانایەوە.. ئینسان بونەوەرێکی چەند بێزراوە!
بەڵام من لانیکەم هۆکاری بەهێزم هەیە بۆ ئەم قینەی دڵم؛ هیچکام لەو ڕەفتارە چەپەڵانەم بیر نەچۆۆتەوە کە لە بەرامبەرمدا کردتان، من تەنانەت ژمارەی ئەو دڵۆپە فرمێسکانەشم لەبیرە کە ڕشتم، تا ئەگاتەوە وشە بە وشەی جەرگبڕتان.
یان ئەسڵەن با لەم باسانە دەرچین، ڕقی من بە دەردی هیچ ناخوا، هیچ کەسێک ناکاتە بەشەرێکی باشتر، زیاتریش خۆم بەرەو تەنیایی ڕائەکێشێت. بەڵێ.. تەنیای؛ بیرم هاتەوە، تەنیایەکەی خۆمم بیر هاتەوە.
ئاھ من مرۆڤێکی تەنیام، تەواو تەنیا... تا ئەو ڕادەیەی هەست ئەکەم تەنانەت خوداش ئاوڕێک لە حاڵم ناداتەوە.
چی بکەم، بە ناچاری ڕوناکی ژورەکەم خامۆش دەکەم و لەسەر جێگاکام پاڵدەکەوم، بەدەم بیرکردنەوە لە هەموو ئەو هەرایانەیی ناو سەرمەوە لەبەر خۆمەوە ورتەورت ئەکەم و وەک هەمیشە ئەڵێم:
"دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێهۆش و هۆشیارم؛ چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە ...."
بەھ بەھ لەم ئازاری ڕۆحە. لەوانەیە تۆزێکی تر مێشکیشم بتەقێت.
༯
837
بەڵام جەناب، دڵنیابە کە دەوران و ڕۆژگارێکی باشتر
بەڕێوەیە! گریمان من وڕێنە دەکەم، دەبزڕکێنم، دەتوانیت بە
قسەکانم پێبکەنیت، بە قسەی پووچ و بێ مانایان بزانیت، بەڵام
سپێدەی ژیانێکی نوێ لە ئەنگووتندایە و حەقیقەت و عەدالەت
سەر دەکەوێ و وەکو دەڵێن شایی و هەڵپەڕکێ لە گەڕەک
و کۆڵانی ئێمەش بەرپادەبێت، خەڵکی شارەکەش ئێمەش
ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن! دەزانم کە من ئەو ڕۆژە نابینم،
تا ئەو ڕۆژە دەتۆپم، بەڵام نەوەی خەڵکانێک دەمێنن و ئەو
ڕۆژە دەبینن، بەشداری ئەو ژیانه پڕخۆشی و شادییە دەکەن،
لە کانگای دڵمەوە سڵاویان بۆ دەنێرم، هاوبەشی خۆشی و
شادییان دەکەم، شادم بە شادییان! هاوڕێیان هەڕنە پێش،
خوا یارو یاوەرتان بێت!
837
ئەوەندە قسەی پووچ دەکەن، ئەوەندە تڕۆهات دەنووسن، ئەوەندە لە ڕێگەی سەکۆیەکی بچووکەوە کە لە دەستیاندایە بڕیار لەسەر خەڵکی تر دەدەن و ڕەچەتە دەنوسنەوە، دڵم دەوێت هەموویان بدەمە بەر فیشەک. دەمت دابخە و بڕۆ ژیانی خۆت بکە ئیتر!
837
لە وێنەکەدا، تووند دەستی یەکترمان گرتبوو ..
وێنەکە چەند گوناح بوو..
چوارچێوەی نەبوو،
لەم دونیا پانوبەرینەدا دیوارێکمان نەبوو پیایدا هەڵبواسین..
مرۆڤەکانی ناو وێنەکە چەند بەدبەخت بوون،
بستێک ئاسمانیان نەبوو لە ژێریدا
دووبارە دەستی یەکتر بگرنەوە،
سەیری چاوەکانی یەکتری بکەن.
ئەگەر لەپشتی هەر وێنەیەکەوە چیرۆکێک
هەبێت.
ئەو وێنەیەی من و ئەو حیکایەتی کۆتا دیداری
دوو مرۆڤی داماوی دەگێڕایەوە ..
ئەم وێنەیە باسی گریانی دوای خۆرئاوابوونی دەکرد،
کە هەر یەکێکمان بەتەنها و بەبێ یەکتر
بەدڵێکی تەنگەوە
بە یەکێک لە کۆڵانە تاریکەکانی شاردا
بەبێ ئومێد، بەبێ داهاتوو، بێ ئەوەی بوێری ئەوەمان هەبێت ئاوڕ بۆ یەکتر بدەینەوە بە دوو چاوی تەڕەوە گەڕاینەوە بۆ ماڵ.
وێنەکەی ئێمە چەند گوناهـ بوو
لە خۆمان زیاتر کەس نەیبینی
ئەسەف وێنەکەی ئێمە بوو بەبرین بەسەر
ڕووخساری ئەو ڕۆژانەی،
مەگەر ئاسمان بزانێ چەند بەسەختی تێپەڕی.
837
من بەو شێوەیەی دەنووسم قسە ناکەم، بەو شێوەیەی قسە دەکەم بیر ناکەمەوە، بەو شێوەیەی کە دەبێت بیر بکەمەوە بیر ناکەمەوە، و بەم شێوەیە تا تاریکییەکی قووڵ بەردەوام دەبێت.
837
مێشکم بەتاڵە، ڕوحم بەستوویەتی.
ڕەنگە تەنانەت مرۆڤیش نەبم و تەنیا دەست و پێ و سەرم هەبێت.
ڕەنگە تەنانەت بوونیشم نەبێت و تەنیا پێم وابێت کە ڕێ دەکەم و دەخۆم و دەنووم.
837
نامەیەک بۆ ئازیزێک؛ من بیر لە تۆ دەکەمەوە. هەمیشە لە دوورەوە ئاگام لێتە، بەڵام نە ئەهلی چوونەدەرەوەم و نە ئەهلی نامە ناردن و نە تەنانەت هیچ قسەیەکیشم هەیە بۆ وتن.
من تۆم خۆش دەوێت و تەنیا خۆم لە ماناکەی تێدەگەم، کە بێگومان بە دەردی تۆش نایەت.
837
نووسیبووی:
"دیارە کە بۆم سەخت بوو، زۆریش سەخت بوو، چونکە پێم وتبووی لە تاریکترین ڕۆژگاردا تەنیا ڕووناکی ژیانم تۆیت. پێم وتبووی ئەگەر تۆ نەبیت، هیچ هۆکارێکم نییە بۆ بەرگەگرتنی ئەم ڕۆژە ڕەشانە. تۆش بەڵێنت دابوو کە هیچ کات ناڕۆیت، هیچ کات ئەو تیشکە کەمەی ڕووناکی ژیانم ناکوژێنیتەوە، بەڵام کوژاندتەوە.. ئەوەندەش بێبەزەییانە کردت کە وەک بڵێی تەنها چاوەڕێی ئەوە بووی من ئەمە بڵێم، بڵێم چەندە بوونت بۆ من گرنگە و پاشان هەموو شتێک وێران بکەیت، من وێران بکەیت"
