باوکی عبدالله
Відкрити в Telegram
کەناڵێک بۆ ناساندنی سێ بنچینە سەرەکیەکەی ئیسلام: ① ناساندنی پەروەردگار و پەرستراوی تەنها بەحەق. ② ناساندنی محمد پێغەمبەر [ﷺ] بەتایبەت بۆ مەبەستە گەورەکەی پێی هاتووە کە [ تەوحیدە ]. ③ ناساندنی ئیسلامی ڕاستەقینە کە تاکە بەرنامە و پەیڕەوی موسوڵمان بێت.
Показати більше4 006
Підписники
+524 години
+77 днів
+330 день
Архів дописів
4 006
دەوڵەمەندی لە ئیسلام
بەشی دووەم: بنچینەکانی دەوڵەمەندی
وانەی هەشتەم: پاشەکەوت؛ ئامادەکردنی ئەمڕۆ بۆ سبەیەکی باشتر
ئایا پاشەکەوتکردن نیشانەی بێ قەناعەتیتە بە ڕزقی خودا؟ یان خۆی بەشێکە لە گرتنەبەری هۆکارەکان کە ئیسلام فێرمان دەکات؟
هەندێک کەس وا دەزانن ئەگەر پارە پاشەکەوت بکەن، ئەوا پشتیان بە خوا نەبەستووە. بەڵام ئیسلام فێری تەوەکول واتە پشتبەستن بە خوا لەگەڵ گرتنەبەری هۆکارەکانمان دەکات، نەک وازهێنان لێیان.
یەکەم: پێویستی بە ئامادەکاری بۆ داهاتوو
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (سورەتی الحشر، ئایەتی ١٨) واتا: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، لە خودا بترسن، وە هەر کەسێک با سەیر بکات چی بۆ سبەی پێش خستووە، وە لە خوا بترسن، بەڕاستی خوا بەوەی کە دەیکەن ئاگادارە.
تێگەیشتن
ئایەتەکە سەرەتا باس لە ئاخیرەت دەکات، بەڵام فێریشمان دەکات کە موسوڵمان دەبێت مرۆڤێکی پلاندانەر بێت، نەک لەژیاندابێت تەنها بۆ ئەمڕۆ، ئەو کەسەی هیچ بیر لە سبە ناکاتەوە، زۆرجار لە کێشەی دارایدا تێدەکەوێت.
دووەم: ئامادەکاری، پێش لە ڕوودانی کێشە
لە ساڵی هەبوونی لە سەردەمی پێغەمبەر یوسف (علیه السلام)، خوای گەورە فەرمانی پاشەکەوتکردنی دانەوێڵە دەکات.
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ...﴾ (سورەتی یوسف، ئایەتەکانی ٤٧–٤٨) واتا: یوسف (علیه السلام) فەرمووی:
حەوت ساڵ بەردەوام چاندن بکەن، جا هەرچی دروێنەتان کرد، بە گوڵەکەیدا جێی بهێڵن، جگە لە کەمێک کە دەیخۆن. پاشان حەوت ساڵی سەخت دێت و ئەوە بخۆن کە بۆی پاشەکەوتتان کردووە...
تێگەیشتن
ئەمە یەکێکە لە ڕوونترین بەڵگەکان لە قورئان کە پلاندانان و پاشەکەوتکردن دژ بە تەوەککول نییە، بەڵکو بەشێکە لە دانایی و بەڕێوەبردنی دروست.
سێیەم: باشترین خەرجی، ئەوەیە کە مرۆڤ پاشیمان نەکاتەوە
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «احْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ، وَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ، وَلَا تَعْجِزْ»
سەرچاوە: سەحیح موسلیم. واتا: حەریس بە لەسەر ئەوەی سوودت پێ دەگەیەنێت، یارمەتی لە خوا داوابکە، و بێدەسەڵات مەبە.
تێگەیشتن
پاشەکەوتکردن یەکێکە لەو شتانەی لە داهاتوودا سوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت. کاتێک نەخۆشی یان بێکاری یان کێشەیەکی لەناکاو ڕوودەدات، پاشەکەوت دەبێتە هۆی ئارامی و پاراستنی ڕێز و پێگەت.
نموونە لە ژیانی هاوەڵان
سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص (رضي الله عنە) کاتێک نەخۆش بوو و ویستی هەموو سامانەکەی ببەخشێت، پێغەمبەر ﷺ ڕێگەی نەدا.
لە کۆتاییدا فەرمووی: «إِنَّكَ أَنْ تَذَرَ وَرَثَتَكَ أَغْنِيَاءَ، خَيْرٌ مِنْ أَنْ تَذَرَهُمْ عَالَةً يَتَكَفَّفُونَ النَّاسَ» سەرچاوە: سەحیح بوخاری و سەحیح موسلیم. واتا: ئەوە باشترە کە میراتگرەکانت دەوڵەمەند جێبهێڵیت، لەوەی هەژار جێیان بهێڵیت و دەست درێژ بکەن بۆ خەڵک.
تێگەیشتن
ئەم فەرموودەیە فێرمان دەکات کە مسوڵمانی چاک تەنها بیر لەمڕۆ ناکاتەوە، بەڵکو بیر لە داهاتووی خێزان و خانەوادەی دەکاتەوە. پاشەکەوت و پلاندانان بۆ داهاتوو دژ بە سەخاوەت نییە، بەڵکو دانایییە.
لە ژیانی ئەمڕۆدا
زۆر کەس تا مووچە وەردەگرن، هەمووی خەرج دەکەن و دەڵێن: مانگی داهاتوو خوا کریمە.
بەڵام موسوڵمان دەزانێت خوای گەورە فەرمانی بە گرتنەبەری هۆکارەکان کردووە.
ئەگەر هەر مانگێک تەنها بەشێکی بچووک لە داهاتەکەت پاشەکەوت بکەیت، دوای چەند ساڵێک دەبێتە سەرمایەیەک بۆ دەستپێکردنی بازرگانی تایبەت بە خۆت، یان چارەسەرکردنی کێشەیەکی لەناکاوت.
بەکورتی دەڵێم: پاشەکەوتکردن دژ بە تەوەککول نییە.
قورئان فێری پلاندانانمان دەکات بۆ داهاتوومان.
یوسف (علیه السلام) باشترین نموونەی بەڕێوەبردنی سامانە لە کاتی فراوانی و هەبوونی دا.
موسوڵمان دەبێت بەشێک لە داهاتی خۆی بۆ داهاتوو پاشەکەوت بکات.
ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:
لەسەر کاغەز یان لە مۆبایلەکەت پلانی پاشەکەوتی خۆت دابنێ.
ئەگەر هەر مانگێک داهاتت هەیە، بڕیار بدە چەند لەسەدی پاشەکەوت بکەیت.
ئەو پارەیە بۆ ئامانجێکی ڕوون تەرخان بکە؛ وەک فێربوون، دەستپێکردنی کار، یان بۆ کاتی لەناکاو.
پابەند بە وە لەسەر پلانەکەت بمێنەوە، تەنانەت ئەگەر بڕی پاشەکەوتەکە زۆر کەمیش بێت.
#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
4 006
📌
بەڕاستی ئێمە وازمان لەم پێنجە هێناوە
بۆیــە ئیمان و شیرینی لە دڵمان نەماوە
ابو هریرە ڕەزای خوای لێبێ دەڵێ : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی : كێ ئەم شتانەم لێوەردەگرێ و كاری پێدەكات یان یان كەسێ فێر دەكات كە كاری پێ دەكات ⁉️
ابو هریرە ڕەزای خوای لێبێ دەڵێ : ووتم من ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم جا دەستی منی گرت و پێنج شتی ژمار و فەرمووی :
1. خۆت بپارێزە لە شتە حەڕامەكان دەبیتە خواپەرسترین كەس •
2. وە ڕازیبە بەوەی خوای پەروەردگار پێی داوی دەبیتە دەوڵەمەنترین كەس •
3. وە چاكە بكە لەگەڵ جیران دەبیتە ئیماندار •
4. وە ئەوەی بۆخۆت پێت خۆشە بۆ خەڵكیشت پێ خۆش بێت دەبیتە موسڵمان •
5. وە زۆر پێمەكەنە چونكە بێگومان زۆر پێكەنین دڵ دەمرێنێ •
@bawky_abdullah
4 006
هیمەت بەرزی لە گەرمای سەختدا! ☀️
ڕاستییەکە ئەوەیە کە گەرما نابێتە ڕێگر لە بەجێهێنانی فەرمانی خوایی؛ چونکە ئەوە تاقیکردنەوەیە.
بەڵام دەرچوون لەو گەرمایەدا لە پێناوی خوادا بۆ نوێژی هەینی و جەماعەت، و حیسابکردنی پاداشتە لەم ناڕەحەتییەدا، پلە و پێگەیەکی گەورەی هەیە.
بە هەمان شێوە ئافرەتیش پاداشتی ناڕەحەتیی حیجابەکەی دەدرێتەوە کاتێک لە ماڵ دەردەچێت.
دەزانێت کە ئەم حیجابە گەرمییەکەی لەسەر زیاتر دەکات، بەڵام ئەمەش تاقیکردنەوەیە تا ئاستی دڵسۆزییەکەی بۆ خوا بزانرێت.
کاتێک پێغەمبەری خوا لەگەڵ هاوەڵانیدا بەرەو جەنگی (تبوك) دەرچوون، کەشوهەواکە زۆر گەرم بوو، دووڕووەکان (منافقین) پاشەکشەیان کرد، هندێکیان وتیان: [لاَ تَنفِرُواْ فِي الْحَرِّ] واتا: لە گەرمادا دەرمەچن.
بەڵام خوای گەورە وەڵامی دانەوە و فەرمووی: [قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا] واتا: بڵێ: ئاگری جەهەننەم گەرمترە. [التوبة: ٨١].
لەبەر ئەوە، پاشەکشەکردن لە جێبەجێکردنی فەرمانی خوایی لەبەر گەرما دروست نییە، بەڵکو ئەوە جۆرێکە لە فیتنە و تاقیکردنەوەی خوای گەورە بۆ بەندەکانی، تا دەربکەوێت کێ لە هەموو بارودۆخ و کاتێکدا گوێڕایەڵی دەکات.
سەلەف ڕەحمەتی خودایان لێ بێت لە گەرمای سەختدا ڕۆژوویان دەگرت، و ڕۆژووگرتن لە گەرمای بەتیندا لە سیفات و خەسڵەتەکانی ئیمانە.
دایکمان عائیشە ڕەزای خودای لێ بێت وای دەکرد، لێیان پرسی: چی هانت دەدات لەسەر ئەم کارە؟ فەرمووی: (پێشبڕکێ و دەستپێشخەریی مردن. واتا بەرلەوانەی مرۆڤ بمرێت و دەرفەتی نەمێنێت.
هەروەها هەندێک لە ئافرەتانی چاکەکار ئەو کارەیان دەکرد، کاتێک لێیان دەپرسرا: بۆچی؟ دەیانووت: (ئەگەر شتێک نرخەکەی هەرزان بوو، هەموو کەس دەیکڕێت!) واتا ڕۆژووگرتن لە وەرزی سەرمادا ئاسانە و هەموو کەس دەتوانێت بیکات! بەڵام لە گەرمادا، کەس ناکات مەگەر ئەوانەی خاوەن هیمەت و ئیرادە و ئیمانی بەرزن.
شێخ: محمد المنجد
4 006
..
حوجەتول ئیسلام ئەبو حامدی غەزالی دەفەرموێت:
”ئارام گرتن لەسەر زمانی ئافرەت، شتێکە ئەولیاکانی پێ تاقی دەکرێتەوە“.
احیاء علوم الدین:ج2/لا38
..
4 006
نەفس دوژمنێکی زۆر خۆشەویستە، ئینسانیش کوێرە لە ئاست عەیبەکانی خۆشەویستەکەی، بە زەحمەت عەیبەکانی ئەو کەسە دەبینێ کە خۆشی دەوێ، تۆ هەرگیز عەیبی ئەو کەسە نابینی کە خۆشت دەوێ و دۆست و نزیکتە.
ئەگەر تۆ لێی ڕازی بی نەک هەموو، هەندێکیش لە عەیبە کانی نابینی، چونکە چاوی ڕازی بوون لەئاست هەر عەیبێکی ئەو کەسە کە لێی ڕازیی چاوێکی بێهێزو کزە. بەڵام چاوی توڕەیی و بێزاری هەمیشە کەمو کوڕییەکانی دێنە بەرچاو.
4 006
هەر کەسێک و قسەیەک ئەکات! نازانم کامیان ڕاستن!!!
ئا لێرەدا شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دێتە گۆ و دەفەرموێت:
دڵت مەکە بە گۆڕەپانی گومان و وەسوەسەکان وەک ئیسفەنجێک کە هەمویان هەڵبمژێت، چونکە لەو کاتەدا هیچی لێ دەرناچێت جگە لەوانەی هەڵی مژیوە! بەڵام بیکە پەرداخێکی شوشەیی بەهێز و پۆڵا، گومانەکان بە ڕووی دەرەوەیدا تێپەڕ دەبن و تێیدا جێگیر نابن، بە ڕوونییەکەی دەیانبینێت و بە بەهێزییەکەشی پاڵیان پێوە دەنێت و دووریان دەخاتەوە! دەنا ئەگەر دڵت فێر بکەیت هەموو گومانێک هەڵبمژێت کە بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، ئەوا دڵت دەبێتە مۆڵگەی گومانەکان.ئیبن ئهلقهییم لە دوای ئاماژەدان بەم ئامۆژگارییەی مامۆستاکەی دەفەرموێت:
نەمزانیوە بە هیچ ئامۆژگارییەک لە وەستاندنەوەی گومانەکاندا سوودمەند بووبێتم وەک سوودوەرگرتنم لەم ئامۆژگارییە!📚 [ مِفتاحُ دارِ السَّعادةِ: (١/٤٤٣) ]
4 006
دەوڵەمەندی لە ئیسلام
بەشی دووەم: بنچینەکانی دەوڵەمەندی
وانەی حەوتەم: بەڕێوەبردنی پارە؛ پارەی کەمیش پێویستی بە بەڕێوەبردن هەیە
ئەگەر یەک ملیۆن دینارت پێ بدرێت، دەتوانیت بە باشی بەڕێوەی ببەیت؟
ئەگەر وەڵامەکە نەخێرە، ئەوا ئەگەر دە ملیۆنیشت پێ بدرێت، هەمان شت ڕوودەدات.
زۆر کەس وا دەزانن کێشەکەیان کەمی پارەیە، بەڵام لە زۆر حاڵەتدا کێشەکە شێوازی بەڕێوەبردنی پارەیە.
ئیسلام فێرمان دەکات پارە نیعمەتێکی خوایە و پێویستە بە دانایی بەڕێوەی ببرێت.
یەکەم: پارە ئەمانەتە
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا...﴾ (سورەتی النساء، ئایەتی ٥٨) واتا: بەڕاستی خوای گەورە فەرمانتان پێ دەکات ئەمانەتەکان بە خاوەنەکانیان بگەیەنن...
تێگەیشتن
پارەش جۆرێکە لە ئەمانەت.
خوای گەورە پرسیارمان لێ دەکات کە چۆن بەکارمان هێنا و چۆن بەڕێوەمان برد.
کەسێک کە پارەی خۆی بەفیڕۆ دەدات یان بێ پلان خەرجی دەکات، بە باشی ئەم ئەمانەتەی نەپاراستووە.
دووەم: ئیسلام فەرمان بە هاوسەنگی دەکات
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا﴾ (سورەتی الفرقان، ئایەتی ٦٧) واتا: بەندەکانی ڕەحمان ئەوانەن کە کاتێک خەرجی دەکەن، نە زۆرڕەوی دەکەن و نە ڕەزیلی، بەڵکو ڕێگای وەسەتیەت دەگرنەبەر.
تێگەیشتن
ئیسلام فێرمان ناکات هەموو پارەکەت هەڵبگریت، هەروەها فێرمانیش ناکات هەمووی خەرج بکەیت. باشترین ڕێگا، ڕێگای هاوسەنگییە.
سێیەم: لە ڕۆژی قیامەت لەسەر پارە لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
«لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ... وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ» سەرچاوە: ترمذی: حەسەن. واتا: لە ڕۆژی قیامەت پێی هیچ بەندەیەک لە شوێنی خۆی ناجووڵێت، هەتا لێی نەپرسرێتەوە... لەسەر پارەکەی، لە کوێوە دەستی کەوت و لە چی خەرجی کرد.
تێگەیشتن
سەیرکە، پێغەمبەر ﷺ تەنها باس لە بەدەستهێنانی پارە ناکات، بەڵکو باس لە خەرجکردنی پارەش دەکات.
واتە موسوڵمان بەرپرسیارە لە هەردووکیان.
نموونە لە ژیانی هاوەڵان
عثمانی کوڕی عەفان رضي الله عنە سامانێکی زۆری هەبوو، بەڵام سامانەکەی بێ پلان بەکارنەدەهێنا.
کاتێک موسوڵمانان پێویستیان بە بیرێکی ئاو هەبوو، بیری ڕومەی کڕی و وەقفی موسوڵمانانی کرد.
کاتێک سوپای تەبووک پێویستی بە یارمەتی هەبوو، بە سامانەکەی پشتگیری سوپاکەی کرد.
ئەو پارەی بەڕێوە دەبرد، نەوەک پارە ئەو بەڕێوە ببات.
لە ژیانی ئەمڕۆ دا
زۆر کەس تا مووچەکەیان وەردەگرن، پلانی خەرجییەکانیان نییە.
نازانن چەند داهاتیان هەیە.
نازانن چەند خەرج دەکەن.
نازانن چەند دەتوانن پاشەکەوت بکەن.
ئەو کەسەی پلان بۆ پارەکەی دابنێت، زۆرجار لەو کەسە سەرکەوتووترە کە داهاتی زۆرتری هەیە بەڵام بەڕێوەبردنی نییە.
بەکورتی دەڵێم..
پارە ئەمانەتە، نەک موڵکی ڕەهای ئێمە بێت.
ئیسلام فێرمان دەکات هاوسەنگ بین لە خەرجکردندا.
خوای گەورە لەسەر شێوازی بەدەستهێنان و خەرجکردنی پارە لێمان دەپرسێتەوە.
سەرکەوتنی دارایی، پێش هەموو شتێک، پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی دروست هەیە.
ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:
بۆ یەک هەفتە، هەموو داهات و خەرجییەکانت بنووسە، تەنانەت ئەگەر بڕەکە زۆر کەمیش بێت.
لە کۆتایی هەفتەکە، وەڵامی ئەم سێ پرسیارە بدەوە:
زۆرترین پارەم لە چی خەرج کرد؟
کام خەرجیە پێویست نەبوو؟
لەهەمان هەفتە چ شتێک هەبوو پێویستی بەکڕین نەبوو، وە نەمکڕیبا باشتر بوو؟
#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
4 006
ڕێگە بە منداڵ نادرێت کاری حەرام بکات
لە عەبدولڕەحمانی کوڕی یەزیدەوە دەگێڕدرێتەوە کە ووتی: (لە لای عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود ڕەزای خوا لەسەر بێت دانیشتبووم، کوڕێکی بچووکی هاتە لای کە دایکی جلی ئاوریشمی لەبەر کردبوو و منداڵەکە پێی دڵخۆش بوو.
ئیبن مەسعوود پێی ووت: (کوڕم، کێ ئەمەی لەبەر کردووی؟) ووتی: دایکم. ووتی: (نزیک ببەوە). کە نزیک بووەوە، جلەکەی بەسەردا دڕاند و گوتی: (بچۆ بۆ لای دایکت تا جلێکی ترت لەبەر بکات).
📚 شرح العمدة (٢٩٣/٢)
ئەی چی دەبوو ئەگەر ئیبن مەسعوود ڕەزای خوا لەسەر بێت منداڵەکانی ئەمڕۆمان ببینایە کە جلی تەسک کە شێوەی عەورەت دەردەخەن یان جلی کورت کە لەش ناپۆشن لەبەریان کردووە؟ ئایا چی دەووت؟ ئەمە واقیعی ئەمڕۆمانە!
4 006
#کورتــــە_ووتـــار
#ربــــیــــع_الأول
چۆن یادی پێغەمبەری اللە ﷺ بکەین ؟
❶ خلفاء الراشیدین چۆن یادی
پێغەمبەرییان ﷺ کردووە ؟
📢 #بــاوکـی_عـبـدالله
ــــــــــــــ https://t.me/bawky_abdullah ــــــــــــــ
https://youtu.be/VG-pozhwYNo?feature=shared
4 006
ڕێز و خۆشەویستی لە خێزانی سەلەفدا؛ «گەورەم» تەنیا وشەیەک نەبوو!
ئایا زانیوتە ئافرەتانی سەلەفی ساڵح بە چ زمانێک قسەیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان کردووە؟
لە ئادابی ئافرەتانی سەلەفدا باو بووە بە بەرزترین ئاستی ڕێز و خۆشەویستییەوە ئاخاوتن بکەن، تا ئەو ڕادەیەی وشەی (سَيِّدِي - گەورەم)یان بەکارهێناوە.
ئەمەش نیشانەی ڕێزداریی خێزانی بووە، نەک کەمکردنەوەی کەسایەتی ئافرەت.
نموونە لە مێژووەوە:
١- دایکمان عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت): لە فەرموودەیەکدا بۆ پێغەمبەر ﷺ ڕستەی (...لَقَالَ لِي سَيِّدِي) واتا: گەورەکەم پێی دەوتمی بەکارهێناوە.
٢- ئوم دەرداء ڕەزای خوای لێبێت: کاتێک فەرموودەی لە هاوسەرەکەی دەگێڕایەوە دەیوت: (حَدَّثَنِي سَيِّدِي) واتا: گەورەکەم بۆی گێڕامەوە)
٣- لە قورئانی پیرۆزدا: وشەی (سَيِّد) بۆ هاوسەر بەکارهاتووە: ﴿وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ﴾ [يوسف: 25].
تێگەیشتنی سەلەف بۆ خێزان لەسەر بنەمای ڕێزی یەکتری و شکۆمەندی بووە، و ئەم ئادابە جۆرێک بووە لە بەهێزکردنی خۆشەویستی لە نێوان هاوسەراندا.
4 006
دەوڵەمەندی لە ئیسلام
بەشی دووەم: بنچینەکانی دەوڵەمەندی
وانەی شەشەم: فێربوون و زانست؛ گەورەترین وەبەرهێنان لە خۆت
ئەگەر هەموو پارەکەت لەناوبچێت، بەڵام زانست و شارەزاییەکەت بمێنێتەوە، ئایا دەتوانیت دووبارە دەوڵەمەند بیت؟
زۆر کەس وا دەزانن پارە گەورەترین سەرمایەیە، بەڵام لە ڕوانگەی ئیسلامدا زانست و فێربوون سەرمایەکە پارە دروست دەکات، پارەش دەکرێت لەناو بچێت.
یەکەم: یەکەم فەرمانی خوا، فێربوون بوو
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ﴾ (سورەتی العلق، ئایەتەکانی ١–٥) واتا: " بخوێنە بە ناوی پەروەردگارت، ئەوەی دروستی کرد. مرۆڤی لە خوێنی بەستوو دروست کرد. بخوێنە، پەروەردگارت زۆر بەخشندەیە. ئەوەی بە هۆی قەڵەم فێریکردی. مرۆڤی فێرکرد بەوەی نەیدەزانی."
تێگەیشتن
یەکەم فەرمانی خوای گەورە بۆ ئەم ئوممەتی ئیسلامی "بخوێنە" بوو، نەک "کۆبکەرەوە" یان "پارە پەیدا بکە".
ئەمە نیشانی دەدات هەموو پێشکەوتنێک، تەنانەت لە داراییشدا، لە فێربوونەوە دەست پێ دەکات.
دووەم: زانست پلەی مرۆڤ بەرز دەکات
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ...﴾ (سورەتی المجادلة، ئایەتی ١١) واتا: "خوای گەورە پلەی ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و ئەوانەی زانستیان پێ دراوە، بە چەندین پلە بەرز دەکات."
تێگەیشتن
زانست تەنها هۆکاری بەرزبوونەوەی پلە نییە لە ئاخیرەت، بەڵکو لە دونیاش مرۆڤ دەکات بە کەسێکی بەسوود و داهێنەر و کاریگەر.
سێیەم: داوای زانست، داوای زیادبوونە
خوای گەورە فەرمانی بە پێغەمبەر ﷺ دەکات: ﴿وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا﴾ (سورەتی طه، ئایەتی ١١٤) واتا: "بڵێ: پەروەردگارا، زانستم زیاد بکە."
تێگەیشتن
سەیرکە خوای گەورە فەرمانی نەکردووە بڵێ "پارەم بۆ زیاد بکە"، بەڵکو فەرمانی کردووە داوای زیادبوونی زانست بکەیت، چونکە زانستی بەسوود ڕێگای پارەی حەلال و خزمەتکردنی مسوڵمانان و پێشکەوتن دەخاتەبەردەم مرۆڤ.
چوارەم: ڕێگای زانست، ڕێگای بەهەشتە
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا، سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ» سەرچاوە: سەحیح موسلیم. واتا: "هەر کەسێک ڕێگایەک بگرێتەبەر بۆ داوای زانست، خوای گەورە ڕێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات."
تێگەیشتن
ئەم فەرموودەیە نیشانی دەدات کە فێربوون خۆی عیبادەتە.
موسوڵمان کاتێک زانستی شەرعی فێردەبێت، یان پیشەیەکی حەلال فێردەبێت بۆ سوودگەیاندن بە مسوڵمانان، ئەگەر نیەتەکە پاک بێت، ئومێدی پاداشتی خوای گەورەی هەیە.
نموونە لە ژیانی هاوەڵان
عبدالرحمن ـی کوڕی عەوف (رضي الله عنە) کاتێک گەیشتە مەدینە، نە خانووی هەبوو و نە سامانێکی زۆر.
کاتێک پێشنیاری هاوکاری پارەی بۆ کرا، فەرمووی: (دُلُّونِي عَلَى السُّوقِ). واتا: "ڕێگای بازارم نیشان بدەن."
ئەو زانستی بازرگانی هەبوو، بۆیە بە زانست و هەوڵدان، نەک بە داواکردن، بوو بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین هاوەڵی پێغەمبەر ﷺ.
پەیوەندی بە ژیانی ئەمڕۆ
ئەمڕۆ زۆر کەس پارەی زۆر خەرج دەکەن لە مۆبایل، جل، گەشت و شتی کاتی، بەڵام بۆ فێربوونی زمان، پیشە، بازرگانی، تەکنەلۆژیا یان بەڕێوەبردنی دارایی، هیچ شتێکی بۆ تەرخان ناکەن.
ئەو کەسەی ساڵانە زانستی خۆی زیاد دەکات، داهاتیشی لەگەڵی زیاد دەبێت، چونکە دەتوانێت چارەسەری باشتر یان ئەرکی گەورە تر جێبەجێ بکات.
بەکورتی دەڵێم:
یەکەم فەرمانی خوای گەورە "بخوێنە" بوو.
زانست گەورەترین سەرمایەی موسوڵمانە.
زانستی بەسوود هۆکاری پێشکەوتنی دنیا و ئاخیرەتە.
پارە دەتوانێت لەناو بچێت، بەڵام زانست دەتوانێت دووبارە پارە بونیاد بنێتەوە.
هەر موسوڵمانێک دەبێت بەردەوام لە فێربوون بێت.
ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:
یەک بوار هەڵبژێرە کە پەیوەندی بە کار یان پیشەکەتەوە هەیە.
پلانی فێربوونی بۆ ٣٠ ڕۆژی داهاتوو دابنێ.
هەموو ڕۆژێک تەنانەت ٢٠ خولەکیش بێت، بۆ فێربوون لەوبوارە تەرخان بکە.
#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام
4 006
هیچ پڕۆژەیەک بێ ناسنامە دروست نابێت، وە هیچ ناسنامەیەکیش بێ عەقیدە دانامەزرێت.
کاتێک پێغەمبەری خوا ﷺ دەستپێکی دەعوەکەی لە مەککە دەستپێکرد، بە چاکسازیی ئابووری یان سیاسی یان بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵایەتی دەستی پێ نەکرد، بەڵکو لە ڕەگی ململانێکەوە دەستی پێکرد، کە ئەویش عەقیدە بوو.
ڕاگەیاندنی کە (التوحید) دووبارە داڕشتنەوەی هۆشیاری و ئازادکردنی مرۆڤ بوو لە کۆیلایەتیی لە بیروڕا حیزبی و نەتەوەییەکان.
ئەوە عەقیدەیە جێگیری دەبەخشێتە پڕۆژەکە، وە ڕێگری دەکات لە سڕبوون یان تووانەوەی لەبەردەم داواکاری و پەستانەکانی دوژمن.
ئەو پڕۆژەیەی عەقیدەیەکی چەسپاوی نەبێت، لەوانەیە لە ڕووی ڕواڵەتەوە بەرەوپێش بچێت، بەڵام بە لاوازی دەمێنێتەوە، وە ئاسانە کەس و ئەندامەکانی بکڕن یان دزەی پێ بکرێت.
سەرکردایەتیی پێغەمبەری خوا ﷺ درکی بەوە کردبوو کە ململانێ لەسەر ئەساسی عەقیدەیە، وە ئەوەی ناسنامەی خۆی وون بک لە هەموو جەنگەکاندا دەدۆڕێت، حەتتا ئەگەر بە چەکیش سەربکەوێت.
4 006
ئیمامی (ئیبن قەیم) رحمە الله دەڵێت: شەو نوێژ مەیدانی جیهادە ، تەنها پیاوە ئازاو ڕاستگۆکانی تیادا دەبینرێت .
بڕۆن بەرەو مەیدانەکانی وەستان بە پێوە لەبەردەم اللە عزوجل و خوێندنی قورئانی پیرۆز لە دڵ و قوڵایی شەوەکاندا .
تام و لەزەتی ئیمان تەنها لای ئەنجامدەرانی شەو نوێژە ..
هەرکەس بە فلتەری شەو نوێژدا تێپەڕ ببێت دەبێتە یەک پارچە لە پۆڵا .. بە ئیزنی اللە ـی عزوجل .
