uz
Feedback
باوکی عبدالله

باوکی عبدالله

Kanalga Telegram’da o‘tish

کەناڵێک بۆ ناساندنی سێ بنچینە سەرەکیەکەی ئیسلام: ① ناساندنی پەروەردگار و پەرستراوی تەنها بەحەق. ② ناساندنی محمد پێغەمبەر [ﷺ] بەتایبەت بۆ مەبەستە گەورەکەی پێی هاتووە کە [ تەوحیدە ]. ③ ناساندنی ئیسلامی ڕاستەقینە کە تاکە بەرنامە و پەیڕەوی موسوڵمان بێت.

Ko'proq ko'rsatish
4 036
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kunlar
+730 kunlar
Postlar arxiv
له ئاموژگاری #بــاوکی_عبدالله دوو له چارەسەرە زۆر به هێز و خێراکان بۆ گشت کێشەکانت ⁉️ ١ : زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر ڕسول الله [ ﷺ ] بەتایبەت شەوو ڕۆژی هەینی . ۲ : وه دوعا و زکرەکەی یونس [ علیه السلام ] که فەرمووی : { لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ} اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَمَّـدٍ, ڪَمَا صَلَّيْـتَ عَلَـى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَـلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَجِيـدٌ, اللَّهُـمَّ بَـارِڪْ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُـحَـمَّدٍ ڪَمَـا بَـارَڪْتَ عَلَى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَلَـى آلِ إِبْـرَاهِيـمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَـجِـيدٌ 💠@bawky_abdullah

چوار تەڵەکەی دەروون حاتمی ئەصەم دەفەرموێت: بە شوێنی چاک و پیرۆز هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە هیچ شوێنێک لە بەهەشت چاکتر نییە، کەچی باوکە ئادەم تێیدا تووشی ئەو شتانە بوو کە تووشی بوو. بە زۆریی پەرستش و عیبادەتیش هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە ئیبلیس دوای تەمەنێکی زۆۆر لە عیبادەت، تووشی ئەو سەرەنجامە بوو کە تووشی بوو. بە زۆریی زانست و زانیاریش هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە «بەلْعام کوری باعورا» تووشی ئەو ڕەوشە بوو کە تووشی بوو، لە کاتێکدا کە «ئیسمی ئەعزەم»یشی (ناوی هەرە گەورەی خوای پەروەردگار) دەزانی. بە بینین و گەیشتن بە پیاوچاکانیش هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە هیچ کەسێک لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چاکتر و مەزنتر نییە، کەچی دوژمنان و دووڕووەکان هیچ سوودێکیان لە بینین و گەیشتن پێی نەبینی. 📖 ئیبنولقەییم | مدارج السالكين

پێگەیەکی بەهێزی دەروونی ئیمامی ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێبێت ئەفەرمووێ:
«هەر کەسێک شتێکی خۆشبوێت بۆ غەیری خوای پەروەردگار (نەک لە پێناو خوای گەورە)، ئەوا بێگومان ئەو خۆشەویستەی زیانی پێدەگەیەنێت؛ ئەگەر لەدەستی بدات، بەهۆی جیابوونەوەیەوە سزا دەچێژێت و ئازار دەکێشێت، وە ئەگەر هەبێت و دەستیشی بکەوێت، ئەوا ئازارێکی وای لێ دەکەوێتەوە کە لەو چێژەی لێی دەست دەکەوێت زیاترە. ئەمەش شتێکی زانراوە بە لێکدانەوە و ئەزموونەکان» (الفتاوى ١/ ٢٨-٢٩).
کەواتە: ئیمام بە ڕەحمەت بێت باس لە بنەمایەکی دەروونی دەکات؛ مرۆڤ کاتێک دڵبەستی هەر شتێکی ئەم دوونیایە دەبێت (چ پارە بێت، چ کەس بێت، یان پلە و پایە) و ئەو خۆشەویستییە لە پێناو خودادا نەبێت، دواجار ئەو شتە دەبێتە سەرچاوەی خەم و ئازار بۆی. چونکە تەنها دڵبەستن بە خوداوەیە کە ئارامیی ڕاستەقینە بە دڵەکان دەبەخشێت.

چۆن مێشکمان دەشۆردرێتەوە؟ داگیرکاریی فیکری لە داگیرکاریی سەربازی مەترسیدارترە، چونکە بە بێدەنگی عەقڵی مرۆڤەکان دەدزێت. ئێمە زۆرجار بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز توڕە دەبین، بەڵام بێدەنگین لە ئاست سڕینەوەی ناوەڕۆکەکەی لە عەقڵی خۆمان و نەوەکانماندا! ئەمەش دەرەنجامی پرۆسەیەکی وردی شۆردنی مێشکە. ١. شۆردنی مێشک چییە؟ ئەمە بە سیحر یان زەبروزەنگ ناکرێت، بەڵکو پرۆسەیەکی هێواشە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی بیر و بەهاکان، لە ڕێگەی دووبارەکردنەوەی بەردەوامەوە، شتە نەشیاوەکان دەکاتە نەریتی باو. ٢. ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بۆ شۆردنی مێشک: وەکو چەسپاندنی چەمکی هەڵە: بە دووبارەکردنەوەی بەردەوام لە کەناڵەکان و، بیرۆکە چەواشەکارییەکان (وەک: ئیسلام هۆکاری دواکەوتووییە یان سەرکەوتنی ژن لە زاڵبوونیدایە بەسەر پیاوەکەیدا) دەکاتە ڕاستییەکی باو.

•• هەندێک کەس واگومان دەبەن زیکری بەیانیان و ئێواران تەنها بۆ خۆ پاراستنە لە شەر و خراپە، بەڵآم لە ئەسڵدا جێبەجێ کردنی بەندایەتیە بۆ خوای پەروەردگار و پەیمان نوێکردنەوەی ڕۆژانەیە لەگەڵ خوای پەروەردگار. @bawky_abdullah

ئەمە دۆستە ! بە ابن سماکیان ووت: کام برایەت شایستەترە بۆ ئەوەی دۆستایەتی و خۆشەویستییەکەی بپارێزرێت؟ فەرمووی: ئەوەی دینەکەی تەواو بێت و ئەقڵەکەی بێقسوور بێت؛ ئەوەی لە کاتی نزیکبوونەوە لێی بێزارت ناکات، و لە کاتی دوورکەوتنەوەشدا لەبیرت ناکات، ئەگەر لێی نزیک ببیەوە، لێت نزیک دەبێتەوە، ئەگەر لێشی دوور بکەویتەوە، چاودێریت دەکات و دەتپارێزێت، ئەگەر داوای یارمەتی وپشتگیری لێ بکەیت، دەبێتە پشت و پەنات، ئەگەر پێویستیشت پێی بێت، یارمەتیت دەدات و دەستبارت دەبێت. خۆشەویستییەکەی لە کردەویدا زیاتر دەردەکەوێت، وەک لەوەی تەنها بە قسە بێت.(المستطرف في كل فن مستظرف). پرسیار لە دانایەک کرا: چۆن هاوڕێی ڕاستەقینەی خۆت دەناسیتەوە؟ ووتی: ئەو کەسەیە کە لەگەڵمدا ڕاستگۆ بێت، تەنانەت ئەگەر ڕاستگۆییەکەشی ئازارم بدات و درۆم لەگەڵ نەکات، تەنانەت ئەگەر درۆکەشی ئارامیم پێ ببەخشێت. ئایا دۆستی ئاوات هەیە؟ من بەڵێ هەمە کە جەنابی مامۆستامە، بەڵام بەداخ و شەرمەزارییەوە من ئاوا نیم بۆ جەنابیان.

چاوێک لە سەروەرﷺ بنياتنانی دەوڵەت لە بنیاتنانی مرۆڤەوە دەست پێدەکات، نەک لە بنیاتنانی کۆشکەکانەوە! کاتێک پێغەمبەری خوا ﷺ چووە ناو مەدینەوە، دەستی بە دروستکردنی کۆشکی فەرمانڕوایی خۆی نەکرد، بەڵکو بە دروستکردنی مزگەوت دەستی پێکرد، کە ناوەندی پەروەردە و، بنیاتنانی مرۆڤ و بەستنەوەی زەوی بوو بە ئاسمانەوە. هەروەها دەستکەوتەکانی شەڕی بەسەر سەرۆک خێڵەکاندا دابەش نەکرد، بەڵکو برایەتی لە نێوان کۆچەران (المهاجرين) و پشتیوانان (الأنصار) دروستکرد، و پیاوانێکی پێگەیاند کە هەڵگری مرۆڤ بوون و بیروباوەڕ بن. ئەو دەوڵەتانەی کە پێش ئیمان و بیروباوەڕ دەست بە ئاوەدانی و تەلارسازی دەکەن، وەک پووش و پەڵاش وان کە لەسەر بۆشاییەک بنیات نراون. بەڵام پڕۆژەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ، سەرەتا دەوڵەتێکی لەناو دڵەکاندا بنیاتنا، پاشان لەسەر زەوی.

مامۆستای خۆشەویستم باوکی عبدالله خوای پەروەردگار مۆفەقی بکات فەرموویەتی: بێ قوربانی نەخۆت نەخەڵکیش فێری تەوحیدی پێغەمبەران نابن علیهم السلام. ئایە دەزانن گرانترین و گرینگترین شتێک بیکڕن قوربانی بۆ بدەن لە زەوی و لە ئاسمان: تەوحید و یەکخواپەرستیە. لەپێناوی پێغەمبەران شەهید کران وە لەپێناوی زیندانی کران وە لەپێناوی دەربەدەرو شاربەدەرکران وە لەپێناوی ڕاستگۆکان بەدرۆخرانەوە وە لە پێناوی پیاوە بەڕێزو گەورە کان گاڵتەیان پێکرا وە لەپێناوی ژن بێوەژنکرا وە لەپێناوی مناڵەکان یەتیم بوون وەلەپێناویە برسی و تێنوو بوون ☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝ بۆیە دڵنیابە تا قوربانی نەدەی فێری تەوحیدی پێغەمبەران علیهم السلام نابیت، وە ناشتوانی بەهیچ جۆرێک خەڵکیش فێر کەیت... خوای گەورە فەرموویەتی: «وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ» 💠@bawky_abdullah

ئیمامی تەزکیە و پەروەردەی دڵ و دەروون لە ووتەیەکیدا تیشک دەخاتە سەر جیاوازی نێوان خۆشەویستی خوای پەروەردگار و خۆشەویستی مرۆڤەکان. ئیمامی ئیبن قەییم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) ئەفەرمووێ: «ھەر کەسێک لە دروستکراوەکان کە خۆشت دەوێت یان خۆشی دەوێیت، تەنها تۆی بۆ خۆی و بۆ مەبەستی خۆی تۆی دەوێت؛ بەڵام خوای پاک و بێگەرد، تۆی بۆ خودی خۆت (بۆ بەرژەوەندی خۆت) دەوێت. وەک لە فەرموودەیەکی قودسیدا ھاتووە: "بەندەکەم! هەمووان تۆیان بۆ خۆیان دەوێت، بەڵام من تۆم بۆ خۆت دەوێت." دەی چۆن بەندە شەرم ناکات لەوەی کە پەروەردگاری بەم پلە و پایەیە بێت لەگەڵیدا، کەچی ئەو پشتی تێبکات و سەرقاڵی خۆشەویستی کەسانی تر بێت و، دڵی بە تەواوی نوقمی خۆشەویستی غەیری ئەو بووبێت؟» کەواتە: مرۆڤەکان ئەگەر خۆشیان بوێیت، هەمیشە جۆرێک لە بەرژەوەندی یان تێرکردنی حەزێکی دەروونی خۆیانی تێدایە (تەنانەت ئەگەر دووریشبن لە بەرژەوەندی ماددی). بەڵام خوای گەورە بێپێویستە لە هەموو کەسێک. ئەگەر تۆی خۆش بوێت و داوای عیبادەتت لێبکات، تەنها و تەنها بۆ خێری خۆت و پاراستنی خۆتە لە سزای دۆزەخ، نەک بۆ ئەوەی سوودێک بە خۆی بگەیەنێت.

ئیمامی ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەربارەی گرینگی و پێویستی شەوق و خۆشەویستی پەروەردگار دەفەرمووێ: چێژ و خۆشی سەر بە خۆشەویستییە؛ بە هێزی ئەو هێز وەردەگرێت، و بە لاوازی ئەویش لاواز دەبێت؛ بۆیە هەرچەندە ئارەزوو لە خۆشەویستدا و پەرۆشی (شەوق) بۆی بەهێزتر بێت، چێژی گەیشتن پێی تەواوتر دەبێت. خۆشەویستی و پەرۆشی سەر بە ناسینی ئەو و زانینی ئەون؛ بۆیە هەرچەندە زانیاری پێی تەواوتر بێت، خۆشەویستییەکەی بێخەوشتر و کامڵتر دەبێت. کەواتە، کامڵبوونی بەختەوەری و نازونیعمەت لە بەهەشتدایە و، کامڵبوونی چێژ، دەگەڕێتەوە بۆ زانست و خۆشەویستی؛ بۆیە هەر کەسێک خوای پەروەردگار و ناو و سیفاتەکانی و ئایینەکەی باشتر بناسێت، زیاتر خۆشی دەوێت، و چێژەکەشی زیاتر دەبێت.

ئیمامی ئیبنولقەییم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) باس لە ڕێگای گەیشتن بە خوای پەروەردگار دەکات و ئەفەرمووێ: «ئەو کەسەی کە داواکار و خوازیاری ڕەزامەندی خوای پەروەردگار و قیامەتە، هەوڵ و کۆششەکانی جێگیر نابێت مەگەر بە (سێ بەندکردن) نەبێت: ١- بەندکردنی دڵی: بەوەی دڵی تەنیا لەسەر داواکاری و مەبەستەکەی (کە ڕەزامەندی خوایە) کۆبکاتەوە، و ڕێگری لێبکات لەوەی ئاوڕ لە غەیری ئەو بداتەوە و تەنها زاتی الله لە دڵی بێت. ٢- بەندکردنی زمانی: بەوەی زمانی بپارێزێت لەو شتانەی کە سوودیان نییە، و تەنیا سەرقاڵی بکات بە زیکری خوای پەروەردگار و ئەو شتانەی کە ئیمان و ناسینی خوای گەورە زیاد دەکەن. ٣- بەندکردنی ئەندامەکانی لەشی: بەوەی بیانپارێزێت لە گوناح و ئارەزووە حەرامەکان، و ناچاریان بکات لەسەر ئەنجامدانی واجبات و سوننەتەکان. ئیتر ئەم مرۆڤە لەم بەندینخانەیە دانەبڕێت تا ئەو کاتەی دەگات بە پەروەردگاری، ئەوکات لەم زیندانە ڕزگاری دەبێت و دەچێتە ناو فراوانترین و خۆشترین شوێنی بەهەشت»

مامۆستای خۆشەویستم باوکی عبدالله خوای پەروەردگار مۆفەقی بکات فەرموویەتی: بێ قوربانی نەخۆت نەخەڵکیش فێری تەوحیدی پێغەمبەران نابن علیهم السلام. ئایە دەزانن گرانترین و گرینگترین شتێک بیکڕن قوربانی بۆ بدەن لە زەوی و لە ئاسمان: تەوحید و یکخواپەرستیە. لەپێناوی پێغەمبەران شەهید کران وە لەپێناوی زیندانی کران وە لەپێناوی دەربەدەرو شاربەدەرکران وە لەپێناوی ڕاستگۆکان بەدرۆخرانەوە وە لە پێناوی پیاوە بەڕێزو گەورە کان گاڵتەیان پێکرا وە لەپێناوی ژن بێوەژنکرا وە لەپێناوی مناڵەکان یەتیم بوون وەلەپێناویە برسی و تێنوو بوون ☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝☝ بۆیە دڵنیابە تا قوربانی نەدەی فێری تەوحیدی پێغەمبەران علیهم السلام نابیت، وە ناشتوانی بەهیچ جۆرێک خەڵکیش فێرکەیت... خوای گەورە فەرموویەتی: «وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ» ✏️نووسینی: قوتابییەکی مامۆستا 💠@bawky_abdullah

» 10 جیاوازۍ موشرڪۍ ئێستەو موشرڪۍ قوڕەیشـ .. بزانن ڪامیان زیاتر لە ئیسلام شارەزاترن ..! ❶ موشرڪی قوڕەیش جنێو و قسەی ناشرینیان بە خوای پەروەردگار نەئەدا ، موشرڪۍ ئێستە جنێو ئەدات پەنا بە الله .. ❷ موشرڪی قوڕەیش ئەیانوت الله لە ئاسمانە ، موشرڪۍ ئێستە ئەڵێن خوای گەورە لە هەموو جێگایەڪە .. ❸ بەگشتۍ موشرڪی قوڕەیش شرڪیان لەڪاتی خۆشی و ئارامی بوو ، لە ڪاتی ناڕەحەتی تەنها هاواریان لە اللە ئەڪرد و موخلیص بوون ، شرڪی موشرڪۍ ئێستە لە خۆشی و ناڕەحەتیدایەو لە هەردوو بارەڪەدا شرڪ ئەڪەن .. ❹ موشرڪی قوڕەیش واتای لا ٳلە ٳلا اللە ـیان ئەزانی تەنها دانیان پێدا نەئەنا ، موشرڪۍ ئێستە جاهل ـە بەواتاڪەیی و تەنها دانی پێدا ناوە .. ❺ موشرڪی قوڕەیش عیبادەتی ڪۆمەڵێ لە پیاو چاڪانیان ئەڪرد و ڪردبوویاننە پەرستراو ڪە خزمەتۍ ئەو ڪەسانەیان ئەڪرد ئەچوون بۆ حەج ، ئەما موشرڪی ئێستە خەڵڪانێڪ ئەپەرستن و عیبادەتی خەڵڪانێڪ ئەڪەن ڪە خۆشیان لە میزو پیسایی پاڪ ناڪەنەوە .. ❻ موشرڪۍ قوڕەیش ڕەدیان ئەڪردەوە ماڵێڪ ریبای تیا بێت داخلی بینای ڪەعبە ببێت و ئەیانوت ریبا حەرامە ، ئەما موشرڪی ئێستە ریبایان حەڵاڵ ڪردووە بە بیانوی بازرگانۍ و پڕۆژەوە .. ❼ موشرڪۍ قوڕەیش بت و پەیڪەریان ئەپەرست لەبەرئەوەۍ پێیان وابوو ئەوانە نزیڪیان ئەڪەنەوە لە خوای گەورە ، بەڵام بڕواشیان بەوە هەبوو غەیری الله ڪەس بەشدار نییە لە بەڕێوە بردنۍ ڪەوندا ، جیاواز لەوان موشرڪی ئێستە بڕوایان وایە غەیری الله ڪەسانێڪی تریش دەستیان هەیە و تحڪم بە ڕزق و ڕۆزی و ماڵ و مناڵیانەوە ئەڪەن .. ❽ موشرڪۍ قوڕەیش شەعائرەڪانۍ ئیسلامیان بە گەورە دائەناو ڕێزیان ئەگرت وەڪ نوێژو ڕۆژوو و حەج و نەزرو خێرو چاڪە ، هەتا دیفاعیان لە ڪەعبەش ئەڪرد و ئاوەدانیشیان ئەڪردەوە ، ئەما موشرڪۍ ئێستە گاڵتەو سوڪایەتی بە حوڪمە شەرعییەڪان و شەعائرەڪان بە وێنەی ڪاریڪاتێرو دراماو لە ڪەناڵە بۆگەنەڪانیاندا .. ❾ موشرڪۍ قوڕەیش هێزو جورئەت و پیاوەتییان پێوە دیار بوو ، ڕێزی خەڵڪیان ئەگرت و ڕقیان لە درۆ بوو ، سوور بوون لە پشتگیرۍ حەق ، موشركۍ ئێستە لاوازو بێ غیرەت و ترسنۆڪ و پشت ڪردوو لە حەق ڕێڪ پێچەوانەی ئەوان .. ❿ موشرڪۍ قوڕەیش خۆ ڕووت ڪردنەوەو سفوری تێیاندا زۆر ڪەمتر بوو بە بەراورد بە موشرڪۍ ئێستە .. ئەوەتا مقاتل بن حيان ئەڵێ: بەگشتی خۆ ڕووت ڪردنەوەی سەردەمۍ جاهلی بریتی بوو لەوەی ڪە ئافرەتان لەچڪ و خیمار ـەڪانیان دەدا بەسەر سەریاندا بەشێوەیەڪی ئاسایی و بە باشۍ نەیاندەبەست ، بۆیە مل و گوارەڪانی گوێیان لەگەڵ ئەو شتانەی لە ملیاندا بوو دەردەڪەوت ، ئەمە بریتی بوو لەو ڕووتۍ و سفورییەی لە سەردەمی جاهلیدا هەبوو ڪە خوای گەورە نەهی ڪردووە ئافرەتانی ئیماندار وەڪ خەڵڪۍ سەردەمی جاهلی وابن .. 🔹أَفَلَا تَعْقِلُونَ؟!

هۆی چیه‌ ئه‌وان خراپه‌ ده‌كه‌ن و تۆش غیره‌ ناتگرێت ؟! ده‌بینی كه‌سی وا هه‌یه‌ پۆشاكی خێزانه‌كه‌ی پێ چاك ناكرێت ، پۆشاكی كچه‌كه‌ی پێ جاك ناكرێت ; له‌به‌رده‌میدا‌ پۆشاكی ڕووتی له‌به‌ره‌ ، ده‌شزانێت وا ده‌كات و كاری خراپ ده‌كات كه‌چی غیره‌ ناكات و ڕێی لێ ناگرێت !! هۆی چیه‌ ؟! پێشه‌وا ابن القيم رحمه الله باسی ده‌كات: له‌ سزاكانی تاوان: ده‌بێته‌ هۆی كوژانه‌وه‌ی ئاگری غیره‌ له‌ دڵدا كه‌ بۆ ژیان و چاكی دڵ وه‌ك گه‌رمی ناوه‌وه‌ی له‌ش وایه‌ بۆ ژیانی هه‌موو لاشه‌، غیره‌ گه‌رمی و ئاگره‌كه‌ی ‌پیسی و ڕه‌وشته‌ خراپه‌ مه‌ذمومه‌كان ده‌رده‌كات، وه‌ك چۆن كووره پیسی ئاڵتون و زیو و ئاسن ده‌رده‌كات پایه‌دارترین كه‌س و بەر‌زترینیان له‌ هیممه‌تدا: ئەو‌ه‌یه‌ كه‌ غیره‌ی له‌ هه‌موویان زیاتره‌، بۆ خۆی و كه‌س و تایبه‌تیه‌كانی و تێكڕای خه‌ڵكی. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌هـه‌مووان زیاتر غیره‌ی هه‌بوو بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی، وه‌ خوای گه‌وره -سبحانه-‌ له‌و زیاتر غیره‌ی هه‌یە،‌ وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی ڕاستدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: سه‌رتان سوڕماوه له‌ غیره‌ی سه‌عد ؟به‌ڕاستى من غیره‌م له‌و زۆرتره‌، خوای گه‌وره‌ش -سبحانه- غیره‌ی له‌ من زیاتره.‌ 📒 الجواب الكافي : (٦٦)

یەك كاوڕ بۆ پیاوێك و ماڵەوەیان دروستە : عطاء كوڕی یسار دەڵێ : لە ئەبو ئەییوبی ئەنصاريم رضي الله عنه پرسی لەسەردەمی پێغەمبەردا
یەك كاوڕ بۆ پیاوێك و ماڵەوەیان دروستە : عطاء كوڕی یسار دەڵێ : لە ئەبو ئەییوبی ئەنصاريم رضي الله عنه پرسی لەسەردەمی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم لە ناوتانا قوربانی چۆن بوو ؟ فەرمووی : [ لەسەردەمی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم پیاو كاوڕێكی دەكردە قوربانی لە جیاتی خۆی و ماڵەوەی و خۆراكیان دەبەخشی ، پاشان خەڵكی تووشی بەرز ڕوانین بوون ، وەكو خۆت دەبینی ئاوای لێهاتووە ] ابن ماجه : 2563 وصححه الالباني . @bawky_abdullah

حوكمی كردنی قوربانی ؟! لەسەر كەسی هەبوون واجبە وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : [ مَنْ وَجَد سَعَةً فلم يُض
حوكمی كردنی قوربانی ؟! لەسەر كەسی هەبوون واجبە وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : [ مَنْ وَجَد سَعَةً فلم يُضَحِّ فلا يَقْرَبَنَّ مُصَلاَّنا ] أحمد (8273) وحسنە احمد شاكر . واتە : كێ دەستی بڕوا و قوربانی نەكات با نەیەتە مزگەوتەكانمان . كەواتە : كردنی قوربانی واجبە لەسەر كەسی هەبوو كە توانای كردنی هەبێت و قەرزی بۆ نەكات ، بەتایبەت لە ڕۆژگارێكی وەكو ئەمڕۆ كە نەداری باڵی كێشاوە بەسەر وڵاتمانا ، بێگومان بەرپرسیارەتییەكەی زیاتر دەبێ كە نەیكردووە . @bawky_abdullah

#کورتــــە_ووتـــار لە جەژنی قوربان عەقیدەی چی فێردەبین ؟                    📢 بــاوکـی عـبـدالله ـــــhttps://t.me/bawky_abdullahـــــ https://youtu.be/p5sJRDLIlL0

السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته تقبل الله منا ومنکم صالح الأعمال عەزیزانم جەژنتان پیرۆز بێت و طاعەت و عیبادەتتان قبوڵبێت، داواکارم لە خوای گەورە لە ئازادکراوانی ڕۆژی عەرەفەمان بکات یارەبی... خودای پەروەردگار هەموو ڕۆژ و ساتێکتان پڕبکات لە جەژنی چێژی ئیمان و عیبادەت، داوای لێبوردنتان لێئەکەم لەهەر گوفتار و کردارێکم کردبێت هەڵەبووبێت، گەردەنم ئازاکەن، گەردەنتان ئازایە 🤲❤️🌷✨

✨ 🌹تقبل الله منا ومنكم صالح الاعمال 🌹 💐 ئەی كۆمەڵەی موسڵمانان دڵتان خۆش بێت و شەعائیری دینەكەتان بە گەورە ڕابگرن چونكە بەڕاستی بە گەورە ڕاگرتنی شەعائیری اللهﷻ تەقوا و ئیمان و یەقین لە دڵ دروست دەكات، چێژ لە ناز و نیعمەتە حەلال كراوەكانی خوای پەروەردگار وەربگرن. ⛔️ زۆر ئاگاداری حەرامكراوەكانی خوای پەروەردگاربن و لێی دووربكەونەوە چونكە بەڕاستی شەر و خراپەی بۆ خاوەنەكەی هەیە لە دونیا و قیامەت. 🌸 ڕەحمەتی اللهﷻ لێبێت چاكەكاربن لەگەڵ دایك و باوكتان هیچ شتێكیتر نییە گەورەتر لەدوای تەوحید لە دایك و باوك گەورەتر لای اللهﷻ . وە چاكەكاربن لەگەڵ جیران و نزیكەكان، دڵخۆشی ببەخشن بە خێزان و ماڵ و منداڵ و خۆشەویستانتان. ⭕️ لەكۆتاییدا دەڵێم: موسڵمانە ژێردەستە و زوڵمێكراوان لەسەر زەمین لەیاد مەكەن، خانەوادەی بێ ناز و كزۆڵیان لەیاد مەكەن و بەسەریان بكەنەوە، زۆر دوعا بكەن پەروەردگار بەسەر دوژمنی خۆیدا زاڵیان بكەن. 🤲🏻 داواكارم لە كردگاری زەمین و ئاسمانەكان ئەم جەژنانە بكاتە مەیەی خۆشی و كامەرانی و یەكڕیزی و كۆتایی غوربەتی ئەهلی سوننە لە تەواوی سەر زەوی... امین @bawky_abdullah

. ✨ئیمامی خۆشەویست ئیبنو تیمییەی ڕەحمەتی فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ هیچ دوعا و زیکرێکی دیاری نەکردووە لە ڕۆژی عەرەفە، بەڵکو ئینسان داوا دەکات بەم دوعا شەرعییانەی ئەیەوێ، وە هەروەها تەکبیرە و تەهلیلە و زیکری خوای پەروەردگار دەکات تاوەکو ڕۆژ ئاوا دەبێت. [مناسك الحج لابن تيمية؛ ط ركائز: ٩٧]. @bawky_abdullah