ru
Feedback
بەرەی کورد - Kurdish Front

بەرەی کورد - Kurdish Front

Открыть в Telegram

★ کەناڵی تایبەت بەزانیاری سەربازی ★ - ئێرە پەڕەیەکی بێلایەنی سەربازی و بابەتی پەیوەست بە جەنگە، پشتگیری هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی و سەربازی ناکەین.

Больше
9 524
Подписчики
+924 часа
+1527 дней
+51930 дней
Архив постов
⁨ ئەرشیڤ - 2003 - وێنەی موشەکێکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێراقی جۆری SA-3 Goa لەکاتی گواستنەوەی لەلایەن ژمارەیەک کوردەوە، ئەوە
+3
⁨ ئەرشیڤ - 2003 - وێنەی موشەکێکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێراقی جۆری SA-3 Goa لەکاتی گواستنەوەی لەلایەن ژمارەیەک کوردەوە، ئەوەی جێی سەرنجە بزوێنەری پاڵنەری موشەکی SA-2 Dvinaی بۆ دانراوە بەمەبەستی زیادکردنی مەودای فڕینی موشەکەکە، ئەم دەسکاریکردنە لەمیانەی ئابڵوقەدانی ئێراقدا کرا بەمەبەستی لێدان لەو فڕۆکانەی لە دەرەوەی توانایی موشەکی سا-2ن. لەکاتی گواستنەوەی بارهەڵگرەکە لەلایەن فڕۆکەوە دەپێکرێ

بریارە مانگی داهاتوو تڕەمپ و چی و پوتن لە چین سێ قۆلی کۆببنەوە.
بریارە مانگی داهاتوو تڕەمپ و چی و پوتن لە چین سێ قۆلی کۆببنەوە.

حوسییەکان تەنگیان بە سووپای یەمەن هەڵچنیوە، بەپێی دواین پێشڕەوی حوسییەکان 10 کیلۆمەتر پانتایی ماوە بۆ گەمارۆدانی شاری تەعز و
حوسییەکان تەنگیان بە سووپای یەمەن هەڵچنیوە، بەپێی دواین پێشڕەوی حوسییەکان 10 کیلۆمەتر پانتایی ماوە بۆ گەمارۆدانی شاری تەعز و روبەرێکی فراوان.

ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر كۆچی دوای جەلال تاڵەبانی تێپەڕدەبێت، غسان شەربل سەرنوسەری رۆژنامەی حەیات و شەرق ئەوسەت لە کتێبەکەی بەناوی (زیارات لجروح العراق) لە زاری جەلال تاڵەبانیەوە چەند بابەتێک دەگێرێتەوە: - ساڵی 1970 دەچووم بۆ سوریا لە رێگە نەیانهێشت داخڵ بم، لەوكاتەدا هاوڕێیەكم كە لە هێزەكانی فەڵەستین بوو بەوێدا ڕۆیشت و نامەیەكم پێدا خێرا بیگەیەنێت بە حافز ئەسەد، پاش ماوەیەك وەستان پێم ڕاگەیەندرا كە جەلال تاڵەبانی میوانی حافز ئەسەدە، مارسیدزێكیان نارد بۆ گەیاندم بۆ شوێنی مەبەست. بە ئامادەبونی عەبدولحەلیم خەدام، حافز ئەسەد داوای لێكردم هەموو هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن كۆبكەمەوە و رابەرایەتی قۆناغی نوێ بكەم لە عێراق. لەسەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەكێكی زۆرمان لە لیبیا و سوریاوە بۆ هات بەڵام زۆربەی لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا، چووم بۆ تاران موستەفا شەمیران كە وەزیری بەرگری بوو باوشێكی گەرمی پیاكردم، وتم چەكەكانمان وتی پارەت دەوێت لە جیاتی، وتم نەخێر، وتی راستی پێت بڵێم دابەشمانكرد بە سەر سووپای پاسداران. - ساڵی 1983 لە گەرمەی گفتوگۆكانمان لەگەڵ رژێمی بەعس، داوامكرد كە زانكۆی سلێمانی بمێنێتەوە یان زانكۆیەك دروست بكرێت بەناوی زانكۆی كوردستان، تارق عەزیز وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، بە قەزافی هاوڕێت بڵێ كە پارەتان پێبدات بۆ ئەو كارە ئێمە نیمانە. - لەساڵی 1991 كە دانوستان لەنێوان کورد و رژێمی بەعسدا دەستیپێكردەوە بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی و لەلایەنی بەرامبەریش عیزەت دوری، تارق عەزیز و هاشم سوڵتان بەشداربوون، عیزەت دووری پێی وتم باوكی باڤڵ توركیا نەیهێشت ساڵی 1984 رێك بكەوین. تارق عەزیز وتی باسی كەركوك مەكەن، تەنها رێگەتان پێدەدەین كە بەلایدا رۆیشتن بگرین بۆی، منیش وتم سوپاست دەكەین بەخشندەییەکی زۆرە كە رێگەمان پێدەدەن بگرین، خۆ 15 ملیۆن شیعە لە عێراقدا هەن تەنانەت رێگەی گریانیشیان پێنادەن لە رۆژی عاشورادا. - لە ساڵی 1992 بۆ 1993 لە سەردەمی ئۆزال، سلێمان دیمیرێل راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەت لە توركیا، بانگی كردم وتی چۆن كێشەی كورد چارەسەربكەین، وەك برایەك دەمەوێت تێبینی خۆتم پێ بڵێیت. وتی پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ ئۆجەلان؟ ئۆجەلانم لە گەنجیەوە دەناسی و لە فێرگەکانی ئێمە دەمایەوە لە سوریا. پێم وت، زۆرباشە و باشترین ئەوەیە شەڕ راگرن و تێگەیشتنی سیاسیی هەبێت، رازی بوون بەمەرجێك ئۆجەلان رازی بێت. من راسپێردرام بۆ ئەو ئەركە، چووم بۆ سوریا ئۆجەلان هات بۆلام و رازیمكرد كە شەڕ رابگرن، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ببەستێت باسی ئاگربەست بكات، بەڵام لە كۆنگرە وتی بۆ ماوەی 21 رۆژ، دوای ئۆزال وتی با کاتەکە درێژبكاتەوە. دووبارە لەگەڵ ئۆجەلاندا کۆبوومەوە، وتی تۆ چەند دەڵێت ، وتم ماوەیەكی باش، ئەوەبوو ئۆجەلان رایگەیاند كە تا كاتێكی نادیار شەڕ رادەگرین. - دوای روخاندنی سەدام، هێزەكانی هاوپەیمانان دەیانویست بەخێرایی حكومەتێكی تەواو بۆ عێراق دامەزرێنن، بەڵام هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن رێك نەكەوتین لەسەر شیوازەكە. گارنەر پێی وتین حكومەتێكی كاتی دابمەزرێنن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، ئێمەش لەگەڵتاندا دەبین، بەڵام رێك نەکەوتین، بۆیە دەسەڵاتی هاوپەیمانی كۆنتڕۆڵی دۆخەكەی كرد و هەڵەی سیاسییەكانی عێراق بوو. دوای سەدام، ئەمریکییەکان پشنیاری منیان كرد كە عێراق بگرمە دەست، پۆڵ بریمەر وتی تۆ دەتوانیت ئەو كارەبكەیت، هەرچەندە گارنەر زۆر بەباشی نەیدەناسیم بەڵام پاش چەند كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی تر، پێی وتم باشترین كەس تۆی دۆخی عێراق چاك بكەیتەوە، سەرۆك كۆمار یان سەرۆك وەزیران كامەیان هەڵدەبژێریت، بەڵام هەندێك لەلایەنەكان قبوڵیان نەكرد. كە ئەنجومەنی حكوم پێكهات، سەرەتا حزبی دەعوە و حزبی ئیسلامی عێراقی تێدا نەبوو، من و مەسعود بارزانی وتمان ئەگەر ئەوانیش بەشدار نەبن ئێمەش ئەندامێتی خۆمان دەكشێنینەوە. بریمەر داوای كرد كە عەدنان پاچەچی ببێت بە سەرۆكی عێراق، ئێمەش وتمان غازی عجێل یاوەر، بریمەر وتی من بەناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رایدەگەیەنم كە پاچەچی سەرۆكی عێراقە، منیش وتم بەناوی عێراقەوە رایدەگەیەنم غازی یاوەر سەرۆكە.

پاڵاوگەکانی ئارامکۆی سعودیی بە قورسی کراونەتە ئامانج.

کۆگای سوتەمەنی لە ڕیازی پایتەخت دوای هێرشی مووشەکی حوسییەکان.
کۆگای سوتەمەنی لە ڕیازی پایتەخت دوای هێرشی مووشەکی حوسییەکان.

زیاتر لە پێنج هەزار شەڕڤان دوای تەواوکردنی ڕاهێنانى سەربازی، بە فەرمی بوونە بەشێک لە سوپای نوێی سوریا و لە پێگە ستراتیژییەکان
زیاتر لە پێنج هەزار شەڕڤان دوای تەواوکردنی ڕاهێنانى سەربازی، بە فەرمی بوونە بەشێک لە سوپای نوێی سوریا و لە پێگە ستراتیژییەکانی پارێزگای حەسەکە جێگیرکران کە بەشێکیان بنکە چۆڵکراوەکانی پێشوی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین.

ماڵپەڕێكی ئەمریكی: حوسییەكانی یەمەن بە هاوكاری حزبوڵای لوبنان و سوپای پاسداران بوونیان لە عێراق فراوانتر كردووە. حاجی حامید بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە سوپای پاسداران راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم هەماهەنگیانە دەكات. چالاكییەكانیان لە ناوچەی جورف لسەخرو سنوری سعودیيە چڕ بووەتەوە، بەشدارن لەو چالاكییەكانی پەیوەست بە فڕۆكەی بێفرۆكەوان و مووشەک.

سعودییە ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی نوێ لە دژی حوسییەکانی یەمەن، کە ئەگەری هەیە لە ماوەی پێنج هەفتەدا دەست پێبکات، بە ئامانجی
سعودییە ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی نوێ لە دژی حوسییەکانی یەمەن، کە ئەگەری هەیە لە ماوەی پێنج هەفتەدا دەست پێبکات، بە ئامانجی سەرەکی کۆنتڕۆڵکردنەوەی گەرووی باب مەندەب. زیاتر لە 100 هەزار سەربازی یەمەنی بە پشتیوانی ئاسمانی سعودییە بەشداری دەکەن. ئەمریکا زانیاری هەواڵگری و ڕاوێژکاری سەربازی پێشکەش دەکات، بەڵام چاوەڕوان نەکراوە ڕاستەوخۆ بەشداری لە شەڕەکەدا بکات. پاکستنان 30 تا 40 هەزار سەربازی لە ناوخۆی سعودییەدا بڵاوە پێکردووە بۆ هاوکاریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی حوسییەکان.

photo content

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا و 839 ساڵ لەمەوبەر سوپای ئەیوبیەکان بە سەرکردایەتی یوسف کوڕی ئەیوب ناسراو بە سەلاحەددین کەسایەتی دیاری
+2
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا و 839 ساڵ لەمەوبەر سوپای ئەیوبیەکان بە سەرکردایەتی یوسف کوڕی ئەیوب ناسراو بە سەلاحەددین کەسایەتی دیاری کورد و مسوڵمانان توانیان شاری قودس ڕزگار بکەن. هێرشی سەر شاری قودس لە 20ی ئەیلولەوە دەستی پێکرد و تاکو 2ی تشرینی یەکەمی خایاند، سوپای خاچ بەدەستان هێزێکی ئەوتۆی نەمابوو هەر بۆیە بالیان کوڕی ئیبلین فەرمان بە چەکدارکردنی مەدەنیەکان دەکات بۆ بەرگریکردن، پاش چەندین هێرشی ئەیوبیەکان دیواری قەڵاکە کون دەکرێت ئەمەش بالیانی ناچارکرد بەڕێککەوتن کرد تاکو خەڵکەکەی و ئەوەی ماویەتی لەناو نەچێ. بالیان لەوە دەترسا مسوڵمانان تۆڵەی کۆمەڵکوژی ساڵی 1099 بکەنەوە، کە سوپای خاچبەدەستتان هەزاران مسوڵمانیان سەربڕی، بەڵام سەڵاحەددین بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان و کەمکردنەوەی خوێنڕشتن،ڕێککەوتنی لەگەڵ کرد کە شارەکە بە ئاشتی ڕادەستی سوپاکەی بکرێ لە بەرانبەر فیدیەیەک بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت بە سەلامەتی شارەکە جێبهێڵێت.

هەواڵەکەی ئەمڕۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە F-16 عێراقییەکە درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئاگاداری هەواڵی چەواشەکارانە بن. 🇮🇶🚫
هەواڵەکەی ئەمڕۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە F-16 عێراقییەکە درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئاگاداری هەواڵی چەواشەکارانە بن. 🇮🇶🚫

ئێراق لەمیانەی جەنگی دووەمی کەنداودا 137 فڕۆکەی ناردە ئێران بۆ ئەوەی لە بۆردومانی فڕۆکەی هاوپەیمانان بیان پارێزێت لایەنیکەم 1
ئێراق لەمیانەی جەنگی دووەمی کەنداودا 137 فڕۆکەی ناردە ئێران بۆ ئەوەی لە بۆردومانی فڕۆکەی هاوپەیمانان بیان پارێزێت لایەنیکەم 115یان جەنگی بوون، بەپێی ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەبوو دوای جەنگ ئێران فڕۆکەکان ڕادەستی ئێراق بکاتەوە بەڵام ئێران وەک قەرەبووی جەنگ دەستی بەسەردا گرتن. ★ جۆری فڕۆکەکان میراژ F-1، سو-22، سو-25، میگ-29، سو-24، میگ-23، فڕۆکەی چاودێری ئیلوچین IL-76MD ئاواکس ناسراو بە عەدنان 1/2.

وێنەی فڕۆکەی پاڵپشتی ئاسمانی نزیکی Su-25Kی ئێراقی. بەغداد - 1989
وێنەی فڕۆکەی پاڵپشتی ئاسمانی نزیکی Su-25Kی ئێراقی. بەغداد - 1989

سێر ئەو گاڵتەجاڕییە لەدەستپێکی شەڕی داعش لە 2014 کاتێ بەشێکی گەورەی خاکی ئێراق لە باکور و ڕۆژئاوای وڵاتەکە لەژێر کۆنتڕۆلی داع
سێر ئەو گاڵتەجاڕییە لەدەستپێکی شەڕی داعش لە 2014 کاتێ بەشێکی گەورەی خاکی ئێراق لە باکور و ڕۆژئاوای وڵاتەکە لەژێر کۆنتڕۆلی داعش دا بوو، حکومەتی ئێراق پێویستی بە فڕۆکەی پاڵپشتی ئاسمانی نزیک بوو، بەو مەبەستە لە هەمان ساڵ 5 فڕۆکەی سوخۆی-25 لە ڕوسیا کڕی، دواتر 5 فرۆکەی تری هەمان جۆر لە ئێران بە نرخی 76 ملیۆن دۆلار. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە ئەو پێنج فڕۆکەیەی لە ئێرانی کڕی هەمان ئەو فڕۆکانەی ئێراق بوو کە حکومەتی بەعس بۆ پاراستنیان لە 1991 ڕەوانەی ئێرانی کرد.

ئەم فرۆکەوانە ئۆکرانیا ئەمرۆ گیانی لەدەستداوە و دوو گێڕانەوە هەیە لەسەر هۆکارەکەی: - ئۆکرانیا دەڵێت لەکاتی راهێنان بەهەڵە لەل
ئەم فرۆکەوانە ئۆکرانیا ئەمرۆ گیانی لەدەستداوە و دوو گێڕانەوە هەیە لەسەر هۆکارەکەی: - ئۆکرانیا دەڵێت لەکاتی راهێنان بەهەڵە لەلایەن فرۆکەیەکی تری ئۆکرانیا مووشەک ئاراستەی فرۆکەکەی کراوە لە جۆری Mig-29، فرۆکەکە تێکشکاوە و فرۆکەوانیش گیانی لەدەستداوە. - سەرچاوە ڕووسەکان دەڵێن لە هەرێمی زاپۆرۆژیا لەلایەن سیستمی بەرگری S-300 فرۆکەکەی خراوەتەوە خوارەوە.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق: لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی هێزێکمان بۆ ڕێگریکردن لە تیرۆریستەکان لە پردێ، ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی یەکێک لە تیرۆریستەکان و دەستگیرکردنی ئەوی دیکەیان، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەکە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتی و برینداربوونی چوار لە کارمەندانی دەزگای دژەتیرۆر. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە و بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی زەیدی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێكهێنرا، هەروەها سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ڕاستییەکان و دیاریکردنی کەمتەرخەم. دەزگای دژەتیرۆر داوای لێبوردن و پەژارەی قووڵی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتییاندا هات و گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی دوو شەهیدەکە و کەسوکاریان دەکات.