بەرەی کورد - Kurdish Front
Ir al canal en Telegram
★ کەناڵی تایبەت بەزانیاری سەربازی ★ - ئێرە پەڕەیەکی بێلایەنی سەربازی و بابەتی پەیوەست بە جەنگە، پشتگیری هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی و سەربازی ناکەین.
Mostrar más8 735
Suscriptores
-624 horas
-197 días
-10330 días
Archivo de publicaciones
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا:
لە ماوەی یەک هەفتەدا،31 کەشتیمان کردووەتە ئامانج.
- ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی جەنگی F-35B لە نزیک بنکەی ئاسمانی میراماری هێزەکانی مارێنز، لە شاری سان دیاگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە و سووتا.
فڕۆکەوانە لەڕێی کورسی هەڵدەرەوە دەرباز بووە، هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە نادیارە و زانیاری لەسەری بڵاونەکراوەتەوە
حکومەتی ئیسپانیا:
رێگریمان لە 48 هەزار کۆچبەر کردوو گەڕاندنمانەوە بۆ مەغریب.
ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی:
پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە هەولێر، هەفتەی رابردوو دەستپێكردووە و تائێستا بەردەوامە، زۆرینەی سەرباز و چەكە قورسەكان براونەتە دەرەوە.
کوردەکان سودێکی زۆریان لەم پاراستنە ئەمنییە بینی بەڵام ئێستا وا هەست دەکەن هیچ بەرگرییەكیان نەماوە.
عەباس عەراقچی:
ئیسپانیا بههۆی پاڵپشتییهكانی بۆ فهڵهستین سزادهدرێت و رژێمی مهغریب داردهستی ترهمپ و ناتانیاهۆیه
ماڵپەری ئەلمۆنیتۆر:
ئەمریکا چەند یەکەیەکی سیستمی پاتریۆتی لە هەولێر کێشاوەتەوە و تا 30ی ئەیلولی تەواوی هێزە سەربازییەکانی لە کوردستانی عێراق دەکشێنێتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای هێرشە درۆنی و مووشەکییە بەردەوامەکانی ئێران دێت بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، کە بەرگری لێکردنیان بەرەو قورستربوون چوو بوو.
ئەمە دەبێتە یەکەمجار بۆ عێراق کە بەبێ بوونی سەربازی ئەمریکی بێت لە ساڵی 2003ەوە.
پەرلەمانی ڕوسیا:
ڕووسیا پێویستە بگاتە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە ساڵی 2026دا کۆتایی نایەت.
زیلینسکی لە کەناڵی فۆکس نیوز:
50 هەزار سەربازمان کوژراوە، لە کاتێکدا ڕووسیا 700 هەزار سەربازی کوژراوە.
لە سەرەتایی ساڵ زیلینسکی وتی 55 هەزار سەربازمان کوژراوە، واتە ژمارەی مردووەکان کەمیان کردووە، 5 هەزار سەرباز زیندوو بوونەتەوە.
بەرپرسێكی حەماس بۆ BBC:
بزووتنەوەی حەماس ڕەزامەندیی لەسەر پلانی “ئەنجومەنی ئاشتی” داوە بۆ چەکداماڵینی تەواوەتی لە غەززە.
لەوەدەچێت زۆرکات پێشبینی و بۆچوونەکانمان هەڵەبێت بەرامبەر بە توانای ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسڕائیل چونکە دوو هێزی نابەرامبەرن ...
ئێرانێک کە لە حەفتاکاندا سیستەمەکەی بە کودەتا و شەڕی ناوخۆ گۆڕا و توشی کۆمەڵێک سزا بوو لەلایەن ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە و بوو بە وڵاتێکی بێزراو
دوای ئەوە چووە جەنگێکی تولانی ٨ ساڵی لەگەڵ عێراقدا هێندەی دیکە ئابوری و سوپاکەی توشی نەزیف بوو دوای ئەوەش دروشمێکی گەورەتر لە خۆیان هەڵگرتبوو کە ڕووبەڕووبونەوەی ئیسڕائیل بوو کە لەڕووی ئابوری و سەربازی و پشتگیری نێودەوڵەتییەوە لەوان بەهێزترن.
ئیسڕائیل کە هەژمونێکی بەهێزی هەیە لە جیهان و چووەتە ناو ڕەگ و ڕیشەی ئەمریکا و حکومەتەکەیەوە و بەدڵی خۆی داوای چەک دەکات لە ئەمریکا و پێی دەدرێت.
سەیر بوو ئێرانێکی بێ پشت بێ توانا دابڕاو لە جیهان و دەورووبەر بتوانێت تەحەدای بکات بەو توانا دیاریکراوەی خۆی هەرچەندە بەشێکی زۆر لە سەرکردە باڵاکانیان کوژران لەم جەنگەدا بەڵام ئێران سیستەمێکە کە بە یەک شەخس ناچێت بەڕێوە بەڵکوو مارێکی ٧ سەرە
گەر سەرێکیشیان ببڕیت ئەوانەی تر دەتوانن بەجیا بەردەوامبن و دەوڵەت ببەن بەڕێوە مەبەستمان ( ئارتەش و پاسیج و پاسدارانە)
ئێران خەریکە هاوسەنگی ی بەدەست دەهێنێتەوە و مێزەکە هەڵدەگەڕێنێتەوە بەسەر ئەمریکا و سیڕائیل بەم هێرشانەی کۆتایی 🇮🇷🚀
مووشەکێکی بالیستی ڕووسی کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە کیێڤ تێکشکاند کە خاوەندارێتی دەکرا لەلایەن کۆمپانیای Terminal Autonomyی تۆمارکراو لە ئەمریکا، کە ئەمەش یەکەم هێرشی زانراوی ڕووسیایە بۆ سەر کۆمپانیایەکی خاوەندارێتیکراو لەلایەن ئەمریکاوە لە ئۆکرانیا، کارگەکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەمدەهێنا.
سعودییە هاوپەیمانێتیەکی 14 وڵاتی پێکهێنا بۆ پاراستنی سنوورە ئاوییەکان، کە پاکستان و تورکیا و میسر دیارترینیان و ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی رۆژئاوا تێدا نیە.
بەشێکس تر لە وڵاتەکان: (بەنگلادش، جیبۆتی، سودان، نەیجیریا، کوەیت، بەحرەین، قەتەر، ئوردن،.... )
ئاماژە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەریئەخەن کە ڕووسیا پشتیوانییەکی دارایی، هەواڵگری و سەربازیی یەکلاکەرەوە پێشکەشی ئێران دەکات و بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە لەسەر ئاستی جیهان و ئاسانکارییەکانی سزاکان بەکاردێنێت بۆ جێگیرکردنی ئابووریی جەنگی خۆی، لە هەمان کاتدا درێژەدان بە ململانێکان لە هەردوو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا.
ڕاپۆرتە نوێیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە موسکۆ وێنەی مانگە دەستکردەکانی دامەزراوە ئەمریکییەکانی لەگەڵ هێزەکانی ئێران هاوبەش کردووە بۆ زیادکردنی وردیی موشەکەکان، لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی سیستەماتیک تواناکانی سەربازیی تاران بەرز دەکاتەوە لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی Su-35، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سایبەری، لە بەرامبەردا تاران نەخشەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی پێشکەش کردووە تا لە ناوخۆی ڕووسیادا بەرهەم بهێنرێت، ئەمەش هێڵەکانی دابینکردنی لۆجیستیی هەردوو گۆڕەپانی جەنگەکەی بەیەکەوە بەستۆتەوە.
ململانێ هاوبەشەکان لە ڕێگەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتەوە قازانجێکی دارایی گەورەیان بۆ هەردوو وڵات دەستەبەر کردووە، کە ڕووسیای لە گوشارە ئابوورییە ناوخۆییە سەختەکان پاراستووە.
نوێنەرانی سەربازیی 43 وڵات ئەمڕۆ لە ڕیاز کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێشخەریی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی کە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێڕەوە بازرگانییە سەرەکییەکانە، لەوانە گەروی باب و مەندەب، دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
