بەرەی کورد - Kurdish Front
الذهاب إلى القناة على Telegram
★ کەناڵی تایبەت بەزانیاری سەربازی ★ - ئێرە پەڕەیەکی بێلایەنی سەربازی و بابەتی پەیوەست بە جەنگە، پشتگیری هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی و سەربازی ناکەین.
إظهار المزيد8 734
المشتركون
-624 ساعات
-197 أيام
-10330 أيام
أرشيف المشاركات
ژەنەڕاڵ ئەلێکساندەر یوریێڤیچ چایکۆ لەکاتی ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی بومب پێیدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا.
لە مانگی ئایاری 2026دا، بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتن، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دەستنیشانکرا.
ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی:
جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران خەریکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، ناتانیاهۆ فرۆشتنی سیستمی ئایرۆن دۆم و تەکنەلۆژییاکانی پەیوەست پێوەی بۆ ئۆکرانیا قەدەغەکرد، ئەمەش دوای ئەوەی زیلینسکی داوای کردووە بە هۆی بەتاڵبوونەوەی کۆگایی مووشەکی پاتریۆت.
"ئەوەی لەم کاتەدا هاوکاری زیلینسکی بکات، ژیانێکی ئاسوودە بۆخۆی فەراهەم ئەکات."
نیویۆرک تایمز:
ئێران قۆناغی ئاگربەستەکەی بەکارهێناوە بۆ هەماهەنگی نهێنی لەگەڵ حزبوڵڵا، حوسییەکان و میلیشیا سەر بە ئێرانەکان لە عێراق، بە مەبەستی داڕشتنی پلان بۆ فراوانکردنی جەنگەکە و زیاتکردنی گوشارەکان لەسەر ئەمریکا.
فەرماندە باڵاکانی فەیلەقی قودس گفتوگۆی ڤیدیۆییان لەگەڵ سەرکردەی میلیشیاکان ئەنجامداوە، لەرێگەی ڕاوێژکارەکانیان کاریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرکردایەتی حزبوڵڵا لە ڕێگەی دانانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبردنی ئەو حزبەدا، کە ئەمەش کەمەرەی هەژموونی تاران بەسەر ئۆپراسیۆنەکانی گرووپەکەوە بەهێزتر دەکات.
بەرپرسێکی ئەمریکی:
بۆ پاراستنی سەربازەکانمان سبستمی پاتریۆتمان لە هەولێرەوە بردووە بۆ ئوردن.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی مانگی ئابە، دروست لەمڕۆوە هەتا 60 رۆژی تر پێویستە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە خاکی عێراق نەمێنێ بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکا هەیە.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پێدەچێت ئەمریکا بۆمبێکی جۆری Mark-84ی بەکێشی 2 هەزار پاوەند دژی ماڵی خێزانێک لە شارۆچکەی قشم لە ئێران بەکارهێنابێت، کە بووەتە هۆی کوژرانی سێ مەدەنی، پیاوێک و هاوسەرەکەی و کوڕە 2 ساڵانەکەیان، لە کاتێکدا دوو منداڵی دیکەیان ڕزگاربوونه.
لەسەر بنەمای ڤیدیۆکان، وێنەی مانگە دەستکردەکان، قەبارەی چاڵەکە و پارچەی بۆمبەکە، ئەوە ڕوون بووەتەوە کە بۆمبێکی جۆری Mark-84ی ئەمریکی بەکارهاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە پشتی بە وێنەی مانگە دەستکردەکان و ڕای شارەزایان بەستووە، ئەمریکا یەکێک لە بەهێزترین بۆمبەکانی خۆی بەکارهێناوە کە کێشەکەی نزیکەی تۆنێک دەبێت، بۆ بۆردومانکردنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ئێران، کە بووەتە هۆی کوژرانی سێ کەس.
- سوپای ڕوسیا بە شێوەیەکی کاریگەر دەستیکردووە بە بەئامانجگرتنی کیێڤ، لەڕێی موشەکی بالیستی، کروز، درۆنی خۆکوژیەوە، زیلینسکی داوای موشەکی پاتریۆت دەکات لەکاتێکدا ئەمریکا خۆی پێداویستی ڕۆژانەی بۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێ پڕناکرێتەوە.
- شەوی ڕابردوو ڕوسیا 27 موشەکی بالیستی بەرەو کیێڤ هەڵدا، تەنها یەک موشەکیان بەپێی قسەی لایەنی ئۆکرانی بێت بەرپەرچ داوەتەوە بەهۆی نەمانی موشەکی بەرگری ئاسمانیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاگادارییەکی ئەمنی ڕەوانەی کارمەندە دیپلۆماسییەکان کردووە، بە ناونیشانی "چاوەڕوان دەکرێت ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران و هاوپەیمانە پاڵپشتیکراوەکانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەبسێنن"
ئاگادارییەکە ئاراستەی کارمەندەکانی کراوە لەم وڵاتانەی خوارەوە:
ئیمارات، قەتەر، عومان، عێراق، ئوردن، ئیسرائیل، کوەیت، سعودییە، بەحرەین، میسر.
بەپێی دیمەنی مانگی دەستکرد، ئەمریکا بەشێک لە بنکە ئاسمانییەکانی لە بەحرەین چۆڵکردووە.
+1
باڵۆنی چاودێری فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن سووپای ئەمریکاوە هێنرایە خوارەوە...
ئەو باڵۆنە وەک راداری سیستەمی دژە مووشەکی پاتریۆتی ئەمریکی کاری دەکرد.
— وێنەی تانکی T-72Sی فیرقەی زرێپۆشی 92ی سوپای ئێران، بەرەو ئابادان دەبرێت لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.
