بەرەی کورد - Kurdish Front
رفتن به کانال در Telegram
★ Kanala agahdariya leşkerî ★ کەناڵی تایبەت بەزانیاری سەربازی
نمایش بیشتر8 916
مشترکین
-924 ساعت
-477 روز
-15030 روز
آرشیو پست ها
تڕەمپ خۆی پەیوەندی بە ناتانیاهۆ نەکردووە و بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وتوە کە پێی بڵێ جەنگی لوبنان راگبرێت.
زیلینسکی:
پیشەسازی پاڵاوتنی نەوتی بیلاڕووس یەکێکە لە دابینکەرانی سەرەکی سووتەمەنی بۆ سوپای ڕووسیا، لۆکاشینکۆ دەتوانێت ئەمە ڕابگرێت.
زیلینسکی:
یەک هەفتە مۆڵەت دەدەمە لوکاشینکۆ بۆ کشانەوەی ئەو کەرەستە سەربازییانەی لەسەر سنووری ئۆکرانیان، ئەگەر نا، خۆمان ئەوە دەکەین
میدیای ئۆکرانیا:
دوای پچڕانی هێڵەکانی گەیاندنی هاوکاری بەشاری لایمان، فەرماندەی گشتی ئۆکرانیا فەرمانی کرد بە کشانەوە.
بە تێپەڕبوونی کات پەل و پۆکردنی ئێران دەردەکەوێت و کاریگەری بەسەر عێراق و لوبنان و یەمەنیشەوە نامێنێ هاوشێوەی سوریا.
بە جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە، کە هەر ئەبێت جێبەجێبکرێت ئەگەر کۆمەڵێک ناکۆکی هەبێت لە داهاتوو، رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو ئارامیەکی زۆر باش هەنگاو دەنێت، چیتر گروپی میلیشیای و چەکداری نامێنن و نابنە کێشە لە جوڵەی ئابووری و سیاسی لەناوچەکە.
ئەکسیۆس:
تڕەمپ دەقی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانی بە ماکرۆن سەرکردەکانی تری G7 نیشانداوە.
8- کۆماری ئیسلامی ئێران دووبارە جەخت دەکاتەوە کە چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت و پەرەی پێ نادات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر یەکلاکردنەوەی دۆخی ماددە پیتێنراوە کۆکراوەکان (کۆگاکراوەکان)، بەپێی میکانیزمێک کە بە ڕەزامەندی هەردوولا و هاوتەریب لەگەڵ ئەو خشتەیەی لە بەندی حەوتدا ئاماژەی پێکراوە دیاری دەکرێت، کە کەمترین مێتۆدۆلۆژیا تێیدا کەمکردنەوەی خەستیی پیتاندن بێت لە شوێنی خۆیدا (Downblending on site) لەژێر سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (IAEA). هەروەها هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر تاوتوێکردنی پرسی پیتاندن و بابەتەکانی تری پەیوەندیدار بە پێداویستییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەسەری ڕێککەوتوون.
8- تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر پاراستنی دۆخی هەبوو، کۆماری ئیسلامی ئێران دۆخی ئێستای بەرنامە ئەتۆمییەکەی وەک خۆی دەهێڵێتەوە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش هیچ سزایەکی نوێ ناسەپێنێت و هێزی زیادە لە ناوچەکەدا بڵاوە پێناکات.
10- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێن دەدات کە دەستبەجێ دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە و تا کاتی کۆتاییهاتنی سزاکان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (US Department of Treasury) مۆڵەتی لێخۆشبوون دەربکات بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێرانی، بەرهەمە نەوتییەکان و داتاشراوەکانی و هەموو خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان، لەوانەش مامەڵە بانکییەکان، بیمە، گواستنەوە و هتد.
11- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێن دەدات کە پارە و داراییە سڕکراوەکانی یان سنووردارکراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوی بخاتە بەردەست بۆ بەکارهێنان لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی دانوستانەکاندا بە ڕەزامەندی دوولایەنە لەسەر ڕێوشوێنەکانی پەیوەندیدار بە ئازادکردنی ئەم پارانە ڕێکدەکەون.
12- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی میکانیزمێکی جێبەجێکاری دابمەزرێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە و پابەندبوونی داهاتوو بە ڕێککەوتنی کۆتاییەوە.
13- دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە و بە مەرجی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی بەندەکانی 1، 4، 5, 10 و 11ی ئەم یاداشتنامەیە و بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەست دەکەن بە دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتایی بە تەنها لەسەر بەندەکانی تری کەنێو ئەم یاداشتنامەیەدا.
14- ڕێککەوتنی کۆتایی لەلایەن بڕیارنامەیەکی پابەندکاری [ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان]ـەوە پەسەند دەکرێت.
سەرچاوە: تەسنیم
دەقی تەواوی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە...
1- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپەیمانەکانیان لە شەڕی ئێستادا، بە واژۆکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە، کۆتایهاتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکاندا، لەوانەش لە لوبنان، ڕادەگەیەنن، و لەمەودوا بەڵێن دەدەن کە هیچ شەڕێک یان هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژ بە یەکدی دەستپێنەکەن، و لە هەڕەشەکردن یان بەکارهێنانی هێز دژ بە یەکدی خۆیان بەدوور بگرن، و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی لوبنان مسۆگەر بکەن.
2- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێن دەدەن ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکدی بگرن و لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی یەکتردا خۆیان بەدوور بگرن.
3- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەند دەبن بە دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 ڕۆژدا، کە بە ڕەزامەندی هەردوولا قابیلی درێژکردنەوەی هەیە.
4- دەستبەجێ دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست دەکات بە لادانی گەمارۆی دەریایی خۆی و هەر تێکدان یان بەربەستێک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، و لە ماوەی 30 ڕۆژدا بە تەواوی کۆتایی بە گەمارۆ دەریاییەکە دەهێنێت، لەم ماوەیەدا، هاتووچۆی کەشتییەکان بەپێی ڕێژەی ژمارەی هاتووچۆی پێش شەڕ دەبێت کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەگەڕێنرێتەوە.
5- دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەکارهێنانی باشترین هەوڵەکانی، ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان بەبێ هیچ تێچوویەک بێ بەرامبەر تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە کەنداوی فارسەوە بۆ دەریای عومان و بەپێچەوانەشەوە، هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان دەستبەجێ دەستپێدەکات و بە ڕەچاوکردنی پێویستی لادانی بەربەستە تەکنیکی و سەربازییەکان و مینڕێژکردن.
6- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێن دەدات لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکاندا پلانێکی کۆتایی و ڕێککەوتن لەسەرکراوی لایەنەکان پەرەپێبدات کە لانیکەم 300 ملیار دۆلاری تێدابێت بۆ بونیاتنانەوە و گەشەپێدانی ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران، میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەم پلانە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 ڕۆژدا کۆتایی پێدەهێنرێت، هەموو مۆڵەت، لێخۆشبوون و ڕێپێدانە پێویستەکان بۆ مامەڵە داراییە پەیوەندیدارەکان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەبەخشرێن.
7- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێن دەدات کۆتایی بە هەموو جۆرە سزایەک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت، لەوانەش بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، واتە بڕیارنامەکانی بۆردی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (IAEA) و هەموو سزاکانی ئەمریکا بە شێوازی تاکلایەنە، سەرەکی و لاوەکییەکان، لە خشتەیەکی ڕێککەوتن لەسەرکراودا وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتایی.
دۆناڵد تڕەمپ و مەسعود پزیشکیان ئیمزای ئەلکترۆنیان لەسەر رێککەوتنی نێوانیان کرد.
دوێنێ لە هەولێر تۆم باراک کۆمەڵێک مەرجی نوێی بەسەر مەزڵوم عەبدی سەپاند:
- پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكە ببچڕێنێت و پێش كۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی تێكەڵبوون تەواو بكات.
- هێزی دژە تیرۆری هەسەدە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەشداری بکات، لەبەرامبەر بەردەوامی پشتیوانی ئەمریكا بۆ كوردو پاراستنی تایبەتمەندی لە سوریا.
- پشكی كورد لە كێڵگە نەوتییەكانیانی ناوچەكانیان سەرەتا 10% دەبێت و دواتر زیاتر دەكرێت.
- مەزڵوم عەبدی وەڵامێکی ئەرێنی بۆ داخوازییەکانی باراک دەربڕیوە.
دوای ئەوەی جەی دی ڤانس وتی ئێران 300 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات وەردەگرێت، تڕەمپ دەڵێت ڕاست نیە.
لە ئەنقەرە و دیمەشقەوە بۆ بەغداد... تۆم باراک و داوی مەرکەزییەت
مەرکەزییەتی دەوڵەت و مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان
🔹 دەستنیشانکردنی کەسایەتی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ڕەنگدانەوەی ئاڕاستەیەکی ئەمریکییە بەرامبەر بە بەڕێوەبردنێکی ڕاستەوخۆتر بۆ دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراقدا.
🔹 لێدوانەکانی باراک دەربارەی فیدراڵییەت و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد مشتومڕێکی بەرفراوانی ناوەتەوە.
🔹 هەڵوێستە ڕاگەیەنراوەکانی ڕابردووی تۆم باراک گوزارشت لە پاڵپشتیکردنی بیرۆکەی دەوڵەتێکی مەرکەزی بەهێز و توانای ئەو بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات دەکەن.
🔹 باراک پێی وایە کە مەرکەزییەت، نامەرکەزییەت و فیدراڵییەت هەموویان "وەهم"ن کە حکومەتەکان دروستیان دەکەن.
🔹 ئەوەی لەم قۆناغەدا مەترسیدارە، تەنها دیدگای باراک نییە، بەڵکو ئەو لێکترازانی ناوخۆییەیە کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
🔹 یەکێک لە دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی باراک دەبنەوە لە عێراقدا، بریتی دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی نفوزی ئێراندا.
تۆم باراک بە یەکەم سەردانی وەک نێردەی ئەمریکا لە عێراق گەیشتە بەغداد.
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
