fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

رفتن به کانال در Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

نمایش بیشتر
603
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+37 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
وردە فەرمایشت ( ١٧٣ ) 🔹ئەیژن: " سەگ وەڕی، وەوی دەرپەڕی" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە دابێکی کۆنی کوردەواری بەناوی سنووری "شەرم" کە وەک نموونەیەکی بەرچاو لە شەرمکردنی ژنان، ناوی لێی براوە. 🔹 بۆیە ئەگەر بووکێک ئەو سنوورە رەفتارییەی پێشێل بکردایێت دەیان وت ئەو ئافرەتە ئەوەندە بێ حەیایە بە بچوکترین ئاماژە شەرمی شکاندووە! 🔹ئەوەی گرینگە پەیامی ئەو مەتەڵەیە. کە پێمان دەڵێت؛ دەبێت مرۆڤ، چ ژن چ پیاو. بۆ ڕەفتاری خۆی سنووری هەبێت وە لەبەرانبەر هەر شتێکی سووک یان داخوازێکدا لەو سنوورە تێپەڕ نەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧٢ ) ئەیژن: " بەدەسێک چەپ ناتەقێت" 🔹کاتێک لەبارەی کردەوەیەکی کەسێک قەزاوەت دەکەین دەبێ بزانین؛ دوولایەنی هەیە. چاکە بەیەک لایەن ناکرێت، خراپیش بە یەک لایەن ناکرێت. واتا چاکی و خراپی دوو لایەنییان هەیە. وەک دوو دەست بۆ چەپڵەلێدان! 🔹بۆچوونێکی تریش ئەوەیە کە تەنیا دەس کارێکی پێ ناکرێت واتا کۆمەڵگەیەک کە خوازیاری پێشڕەفت و سەرکەوتنە دەبێ هەموو دەست بدەن بە دەستی یەکترییەوە. بە یەکدەست ناکرێت! 🔹هەموو ئەم ئامۆژگارییانە بۆ کورد ئەو وانەیان پێیە کە خەڵکینە تا یەک نەگرن و دەستتان لە نێو دەستی یەکتری نەبێت حاڵی کورد هەر وا دەمێنێتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧١ ) ئەیژن: " پشت دەس خوەم داخ کرد!" 🔹ئەو قسە نەستەقە تایبەتی کۆمەڵگەی قەدرنەزانە! مرۆڤی خێرخواز کاتێک لە تەک سپڵەیەکدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە بە خۆی ئەڵێت؛"پشت دەست خۆم داخ کرد ئیتر خزمەت بە سپڵە نەکەم" 🔹هەندێ جاریش خەڵک بەو جۆرە مرۆڤانە کە خزمەت بە سپڵەی دووپات دەکەنەوە دەڵێن؛ "کابرا پشتی دەستی خۆی داخ کردوە ئیدی خزمەتی  قەدرنەزان نەکات!" 🔹هەموو ئەو ئامۆژگارییانە پێمان دەڵێن؛ خەڵکینە وەرن با قەدرشناس بین، با ڕێگەی خێرخوازی نەبەستین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧٠ ) ئەیژن: " دوور و دۆس" 🔹 ئەو مەتەڵە دەگەیەنێت نزیک بوونەوەی بێ قاعیدەی مرۆڤەکان لەیەکتری دەبێتە بایسی دڵێشان، بۆیە وتراوە زۆر لەیەک نزیک مەبنەوە تاکوو پێوەندییەکانتان بەردەوامبێت! 🔹دیارە ئەو ئامۆژگارییە بۆ هەمووکەس نییە. چونکە هەندێ کەس وەک ژن و مێرد یان باوک و دایک و مناڵەکانیان یان ئەوانەێ پێوەندی کاری و کۆمەڵایەتییان هەیە، دەبێت لەیەکتری نزیک بن. 🔹پەیامێکی تری ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە ئەندازە ڕابگیرێت. ئەویش ئاشکرایە جگە بنەماڵە باقی پێوەندییەکان هەرچێ بەقایدە تر بێت، واتا نە زۆر و نە کەم، بەردەوام تر دەبێت. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٩ ) ئەیژن: " هەنی مەدە ژێر باڵم" 🔹مرۆڤی عاقڵ و تێگەیشتوو کە تاریف و ستایشی بێ جییەی لێ بکەن و بیانەوێت بیخەنە ناو کارێک یان داوێکەوە، بەم شێوە وڵام دەداتەوە. 🔹خاڵی گرینگی ئەو مەتەڵە دەگەڕێتەوە بۆ زانایی و نەزانی خەڵک. کاتێک فریوکارێک بیەوێت بە هاندانی  کەسێک بۆ ئیشیکی سەخت و دوور لە توانایی ئەو، کڵاو بنێتە سەری، ئەگەر زانا بێت وا وڵام دەداتەوە، ئەگەریش زانا نەبێت فریو دەدرێت! 🔹مرۆڤی تێگەیشتوو و زانا کەس ناتوانێت کڵاو بنێیتە سەڕی. نەزانی زۆریش هەن بەو باریقەڵا وتنە بێ جێیە فریو دەخۆن و تووشی هەڵە دەبن و سووکایەتییان پێیدەکرێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٨ ) ئەیژن: " گوێرەکەی مەردم گوێرەوسار ئەبڕێت!" 🔹لام وابوو ئەم مەتەڵە وەک ئەوەی پێشتر باسمان کردووە(مەردم بەرق ئەیگرێت، ئێمە چرا مۆشی)ئاماژە بێت بە بەدشانسی خۆ و خۆش شانسی خەڵکیتر ! بەمجۆرە نزیکانی خۆمان بە بێ هێز و ناتوان ئەزانین! 🔹بەڵام لەوایە مانای ئەوە بێت کە دایکی ٨٧ ساڵەم پێیان ! دایکم ئێژێت؛پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە ماڵ و مناڵی خەڵک ڕامەگرن، ڕۆژێکیشی مابێت بەجێیتان دەهێڵنەوە!" 🔹 واتا گوێرەکەی خۆت بەخێو بکە، گوێرەکەی ماڵاوسێ بیشی بەسیەوە ڕۆژێک گورێسەکەی دەبڕێت و دەڕواتەوە لای خانەخوێ! 🔹چ ئامۆژگاریێکی ڕوونە بۆ ئێمەی کورد بەداخەوە هێشتا تێی نەگەیشتووین؛ "خزمەت بە ناکەس وێنەی دار بییە بەغەیری زەحمەت سەمەری نییە!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٧ ) ئەیژن: " بەرخی نێر بۆ سەربڕینە!" 🔹ئەو مەتەڵە لە دوو جەهەتەوە جێ سەرنج و تێڕامانە؛ یەک؛ وشەی سەربڕین کە بۆنی توندوتیژی ناو کۆمەڵگەی لێدێت، دوو؛ هەڤیازی و بە بەرتر زانینی نێرینە لە فەرهەنگی کوردیدا ! 🔹 بەدرێژاییی تەمەنی کورد؛ بەهۆی دەسەلاتی ستەمگەر، وە ژێرچەپۆکەیی کورد، بیری خەبات و ئامادە بوونی رۆڵەکان بۆ قوربانی کردن لەڕێی ئازادیدا بەردەوام بووە ! 🔹فەرهەنگی پیاوسالاری کۆمەلگەی کوردیش لەو بۆچوونە کۆنەپەرستانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ژنی پێ زەعیفەیە و کوڕ بە مەردی مەیدانی خەبات دێنێتە ئەژمار. 🔹بەڵام بە خۆشحاڵییەوە کورد لە دنیای نوێ دا ئەو شێوازە بیرو بۆچوونەی تێکداوەو لە زۆر لە بەرەکانی چالاکی و خەباتدا، ژنی کورد ئەگەر لە پیاوەکان پێشتر نەکەوتبێت، دوایش نەکەوتووە. وە هەروەها توندوتیژی خەریکە جێی خۆی ئەدات بە دیپلۆماسی و وتووێژ و چالاکی سیاسی و مەدەنی! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٦ ) ئەیژن: " سەرێک نەیەشێت دەسماڵی پێوە نابەسن" 🔹ئەو مەتەڵە ئیشارەیێکە بە گرینگی ڕەفتاری عەقڵانیی و دووری لە کاری بێهوودە. واتا هەر ئیشێک دەبێت دەلیلێکی هەبێت. 🔹لە زانستی ڕەفتارناسیدا وتراوە ڕەفتاری هەر مرۆڤێک بۆ گەیشتن بە ئامانجێکە و دانیانی هەر ئامانجێکیش بۆ دابین کردنی نیازێکە. ئەو زەنجیرە، بنەمایەکی زانستی هەیە! 🔹 لەبیرمان نەچێت هەندێجاریش ئێمە زاهیر دەبینین و لامان وایە کەسێک کارێکی بێهوودە دەکات، لەحاڵێکدا لەوايە ئەو کارەی بۆ گەیشتن بە نیازێکی دەروونی بێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٥ ) ئەیژن: " بە دەسێک دوو هەنی هەلناگیریێت!" 🔹ئەم مەتەڵە وانەیەکە بۆ ژیانی سەرکەوتووانە. دەڵێت وریا بن بەقەد توانایی خۆتان کار هەڵبژێرن، بێ ئامادەکاری و بێ بەرنامە و پلان، مەچنە پیری هەر کارێکەوە! 🔹بەڕاستی بۆ لەو هەموو ئامۆژگارییەی پێشینیان بۆیان داناوین دەرسمان نەگرتووە و کاتێ کۆمەلگەی خۆمان لە گەڵ هاوماڵ و هاوسێ هەڵدەسەنگێنین دەبینرێت نەمانتوانیوە ئەو سەرکەوتنەی پێویستە بەدەستی بێنین! 🔹ئەگەر ئەم مەتەڵەگەلە بە دەسکەوتی ئەزموونی پێشینیانی کورد بزانین، دەبێ ددان بەوەیدا بنێین کە کورد لە سووتاندنی ئەزموون و تەجرەبەی ژیاندا سەرکەوتوو بووە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦۴ ) ئەیژن: " سەرێکی هەس و هەزار سەودا!" 🔹ئەومەتەڵە گرینگایەتی بەڕێوەبەری و بەرنامەڕێژی دەخاتە بەرچاو کە دەبێتە هۆی دووری لە سەرلێ شێواوی مرۆڤ لە ژیاندا! 🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛  یەک کاری تایبەت بە باشی بگەیتە ئاخر باشترە لە سەدکاری نیوەکارە و پەرشوبڵاو! 🔹 بەڕێوەبەرایەتی واقیعبینانە، یەکێکە لە پێوەرەکانی گەشە و پێشکەوتوویی وڵاتەکان و، ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە سەرکەوتنی هەر تاکەکەس و ڕێکخراوەیەکدا ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦۳ ) ئەیژن: " چرایەک بۆ دواڕۆژ داگرسێنە!" 🔹ئەومەتەڵە ئامۆژگارییەکی گرینگە، کە مرۆڤ، تۆشەیەکی بۆ قیامەت و یادگارییەکیش بۆ دنیای خۆی بەجێ بێڵێت! 🔹لە باوەڕی دینیدا ئەو چرایە وەک "باقیاتوساڵحات" ناوی لێی براوە. بە پەیڕەوی لەو دەستوورە، لەڕابردوودا، لەپاڵ خزمەت بە نەدار و هەژار، خێراتی بەرچاو و بەردەوام وەک وەقفیش بە فراوانی لە گوند و شارەکانی کوردەواریدا بوونی هەبوە. 🔹ئاڵ و گۆڕی کۆمەڵایەتی و بارودۆخی ئابووری لەلایەکەوە، ناکارامەیی و خەیانەتی دەسەڵاتداران و بەرێوەبەرانی داراییە وەقفیەکان، لەلایەکی دیکەوە کارێکی وای کردووە، ساڵ بە ساڵ، کاری خێری بەردەوام وەک وەقف کردن بەرەو کزی و کۆتایی دەڕوات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٢ ) 🔹ئەیژن: " دووشکە لە خوەی دوو شکە!" 🔹ئەومەتەڵە بە شێوەی تریش وتراوە: ئەشکە لە خوەی بە شکە! کە ئاماژەیە بە کاردانەوەی کردەوەی مرۆڤێکی خەتاکاری دڵنیگەران! 🔹کەسێک کە کارێکی هەڵەی کردبێت لە هەر شوێنێک باسی ئەو هەڵە بکرێت ئەو بەخۆی دەگرێت و دەس ئەکا بە پاکانە کردن. هەم خۆی دوو شک دەبێت هەم دەور وبەرەیشی لە خۆی دەخاتە شکەوە! 🔹لەڕاستیدا خەتاکار تەواوی ژینی بە ترس و لەرزەوە دەباتە سەر و مەترسی ئەوەی هەیە پێ بزانن! بۆیە ئەگەر مرۆڤ تا بۆی دەکرێت هەڵەی کەمتری ببێت، دڵپەرۆشی کەمتریشی دەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦١ ) ئەیژن: " خوا بیاتە بەنە ئەیتێرێتە ئەو حەنە!" 🔹ئەو مەتەڵە لەسەر بیر و بۆچوونی کۆنی کۆمەلگەی کوردی دانراوە کە لای وایە ئەوەی لەناوچاوی مرۆڤدا نووسراوە هەر ئەوەی بە نەسیب دەبێت! 🔹واتا ئەگەر ڕەنجیش بکێشیت، تەنیا ئەوەت بە نەسیب ئەبێت کە لە چارەتدا نووسراوە! 🔹بەداخەوە بەدرێژای مێژوو ئەو روانگەیە، کوردی تووشی ماڵوێرانی کردووە، چونکه ئەو هەموو چەرمەسەرییەی هاتۆتە سەر ڕێگەی بە چارەنووسی خۆی زانێوە! جا کە وایە بۆ دەبێ هەر ژێردەستە نەمێنێتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٦٠ ) ئەیژن: " کابرا حەیای لێی  ئەتکێت!" 🔹حەیا وەک فەزیلەتێکی ئەخلاقی هەمیشە بۆتە باییس بەهێز بوونی ڕێز و حورمەت لە نێو کۆمەلگەی کوردیدا ! 🔹 ئەڵبەت واقعییەتەکان کۆمەڵگە ئەوەمان پێی دەڵێت:هەرچێک لە سوننەت بەرەو مۆدێڕنیتە دەڕوین، زۆر لەو کردەوانەی کە پێشینیان بە حەیایان زانیوە، بەرەو کزبوون دەچێت. وەک حەیای منداڵ لەبەرانبەر باوک و دایک و بچووک لە بەرانبەر گەورەدا! 🔹هەندێ کەسیش لایان وایە حەیا تایبەتی کەلتوری کۆنی ئێمەیە، کەچی زانستە نوێیەکان، وێڕای بۆچوونی جیاواز، حەیا، وەک هێزی دەروونی خۆڕاگری، بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی بە گرینگ دەزانن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٩ ) 🔹پێشینیان ئەیژن: " کاورا دوو قۆرت و نیمیشی باقیە! 🔹ئەو مەتەڵە بۆ قەدر نەناسێکە، کە کارێکی بۆ ئەنجام بدرێت، نەتەنیا سوپاسگوزاری نەکات و لاوەکەریش بێت، بەڵکوو بە گاڵتەوە، ئەو خزمەتە بێ بایەخ بکات. کە پێی دەوترێت سپڵەیی! 🔹ئەو جۆرەکەسانە، لەبەرانبەر چاکەیەک کە بۆیان کراوە، بە وتەگەلێک وەک ؛"دەی چیت کردووە،  نەتکردایێت، تۆ بوویتەباییس کارەکەی من، تۆ کارەکەت لێی خراپ کردم و...وەڵامی چاکە و خزمەت دەدەنەوە! 🔹بمانەوێت و نەمانەوێت، بێ ڕێزی بە یارمەتیدان و خزمەتگوزاری، مەیلی مرۆڤی چاکەکار، بۆ یارمەتی زیاتر، کەمدەکاتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٨ ) 🔹پێشینیان وتوویانە: "دوو موسڵمان لەسەر ماڵ گەورێک شەڕیانە"! 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوەی دەکات کە زۆرجار دوو برا یان دوو وڵاتی دۆست لەسەری شتێکی بێ قازانج پێکەوە شەڕ دەکەن لە کاتێکدا دوژمنەکانیان بەبۆنەی شەڕی ئەوانەوە قازانجی گرینگ ئەبەن! 🔹نموونەیەکی ئاشکرای ئەو مەتەڵە، حیکایەتی دوور و درێژی "خۆخۆری " ئێمەی کوردە. سەدان ساڵە بۆ دابین کردنی قازانجی نەیاران، دژ بە یەکتری ڕادەوەستین! 🔹بەهیوای ئەو ڕۆژەی هاودڵی و برایەتی خۆمان بۆ ئامانجی هیچ کەس و هیچ دەوڵەت و هیچ ئایدیۆلۆژیێک تێک نەدەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٧ ) 🔹پێشینیان وتوویانە: "موویێک لە ورچێک بکەنیتەوە، غەنیمەتە" 🔹ئەو مەتەڵە کاتێک بەکار ئەبرێت کە کەسێک یارمەتییەکی بچووکی لە کەسێکی ڕژد و دەس وشک وەر گرتبێت. 🔹گرنگی ئەم وتە کاتێکە بزانین لەفەرهەنگی ئێمەدا داخواز :سەد لەسەدە". واتا تەنیا لە بەدەستهێنانی تەواوی داخواز ڕازی دەبین و دابین بوونی بەشێک لە داخواز بەسەرکەوتن نازانین! 🔹بۆیە ئەو ئامۆژگارییە دەتوانێت ڕوانگەی "سەد یان هیچ" بگۆڕێت بەوەی کە بەپێ دۆخی کۆمەلگە دەسکەوتەکان ببینین و دەس لە بێسنوورخوازی هەڵبگرین! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٦ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "شوان لەشوانی عاری نایە، لە نان چنینەوەکەی عاری تێت" 🔹ئەو مەتەڵە واقعیقەتێکی کۆمەڵگەی کوردیمان بۆ ئاشکرا دەکات کە دەڵێت خەڵک، کارکردنیان بەلاوە شانازییە بەڵام دەس درێژەوە کردن بۆ نانیان پێ سەرشۆڕییە. 🔹ئەڵبەتە دەشکرێت بڵێین هەندێ کەس کاری سووکیان پێ عەیب نییە بە شەرتێک لەبەر چاو نەبێت و خەڵک پێ نەزانن! 🔹ئەوەشمان لە بیر نەچێت هەندێ ڕەسم و باوی کۆمەڵگەی کوردی بەڕاستی پلەو بایخی مرۆڤی نەپاراستووە. وەک ڕەسمی؛ کۆکردنەوەی نانی شوان، ڕاتبەی فەقێ یان نانی شەوی جومعەی مجێوری مزگەوت! بۆیە ئەوانەی تووشی ببن سڵی لێدەکەنەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٥ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "درگای شارێک ئەوەسرێت، دەم مەردم ناوەسرێت" 🔹وایە! بەڕاستی کاتێک ڕازێک بەرمەڵا ببێت ئيتر کەس ناتوانێت بەرگریی بکات لەبڵاوبوونەوەی! 🔹بۆیە باشیان وتووە؛ وریابن ڕازی خۆتان مەخەنە سەر زمانی خەڵک! قسەیەک کە لە دوو کەس تێپەڕ ببێت، دەم بە دەم دەچەرخێت! 🔹ئەگەر ئەم کێشەیە بۆ پێشینیان ئاوا بووبێت، دیارە لەڕۆژگاری ئێمەدا کە ئینتەرنێت دەروازەیەکی ئاوەڵایە، ئەو کێشەیە قوڵتر و بەربڵاوترە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٥٤ ) 🔹پێشینیان دەڵێن: "دز مەیلی بوێت تاریکەشەو فرەس" 🔹ئەو مەتەڵە ڕواڵەتێکی ناپەسەندی هەیە، وەک بڵێی هومێد ئەخاتە دڵی دزەکانەوە بەردەوام بن لە جەردەیی، بەڵام لە ڕاستیدا باسی ئیرادە و بڕیار دەکات! 🔹دەڵێت ئەگەر کەسێک خوازیاری کارێک بێت و ئامانجێکی بۆخۆی دانابێت، سەرەنجام دەرفەتی بۆ دێیتە پێشەوە! واتا هەنگاوی گرینگ، بریاردانە! 🔹 دەکرێت وایش بۆی بچین؛ ئەو مەتەڵە دەڵێت؛ وریابن! لە دوژمن و نەیار و جەردە، ئەرخەیان مەبن، فرسەتیان زۆرە بۆ دەست وەشاندن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems