گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
前往频道在 Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
显示更多618
订阅者
无数据24 小时
-17 天
-130 天
帖子存档
وردە فەرمایشت ( ١٤٧ )
ئەیژن: " شەراوی موفتە، قازیش ئەیخوات ! "
🔹وەک بیسراوە لە ڕابوردوودا قازی وەک سەرمەشقی ئەخلاقی و ئایینی و بەشێک لە دەسەڵات ناسراوە.
🔹 بەوپێیە لەو مەتەڵەدا چەن خاڵ دێینە بەرچاو:
🔹یەک.خەڵک، رەفتاری قازییان بە سەرمەشق داناوە.
🔹دوو.جەماوەری خەڵک ئەگەر بەرەو حەرام ڕۆیشتوون، چاویان لە سەرمەشقەکان بڕیوە.
🔹سێ. هەرشتێک، گەرچی حەرامیش، بۆ قازی ڕەوا بووە.
🔹بێچارە ئەو کۆمەلگەیە کە سەرمەشقەکانی هەم حەرام خۆر بن، هەم مفتەخۆر !
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٤۶ )
پێشینان لەبارەی هەندێ شت فەرموویانە: " دەستی لێی مەدەن خراپتر ئەبێت!"
🔹بەڕاستی هەندێ شت، ئەوەندە ناحەزن، لەبیر کردنیان باشترە. چونکوو هەرچی هەڵیان بشێوێنیت بۆنی ناخۆشیان لێی بەرز ئەبێتەوە.
🔹وەکوو ئەو نازشتی و دڵێشانەی ناو بنەماڵە یان ناو خزم و کەس ڕووی دەدات، یان ئەو ڕووداوە تاڵانەی بوونەتە باییسی دووبەرەکی و چەن بەرەکی ناو کۆمەلگەی ئێمە!
🔹 خۆزگە کەسمان شانازی بە کردەوەی ناحەز و رووداوە تاڵ و دلتەزێنەکانەوە نەکات! خۆزگە زامەکان نەکولێنینەوە، خۆزگە بگەڕێنەوە بۆ خۆشەویستی، بۆ لێبووردن و بۆ داهاتوو...
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٤٥ )
🔹وتوویانە: "من ئێژم نێرە، ئەو ئێژێت بیدۆشە!"
🔹زۆرجار لە نێوان دووکەس یان دوو گرووهدا ئەو جۆرە مشتومڕانە دەبیسترێت! کە هۆکارەکانیشی زۆرن!
🔹 زانایانی ڕەفتارناسی کێشەی دانیان و باز کردنی کۆد، لە کاتی ڕاگواستنی پەیام، لە نێوان وێژەر و بیسەردا بە کۆسپێکی گەورەی لێک تێگەیشتن دەزانن!.
🔹جیا لە ناتەواوی جەستەیی، لێڵی مەبەست و جیاوازی زەینیش نایەڵن دووکەس بەباشى لە یەکتری تێبگەن!
🔹 لەلایەکی دیکەشەوە هەرکەس دەیەوێت بۆچوونی خۆی بسەلمێنێت و حەزی لە بیستنی قسەی کەس نییە، بۆیە بە قەست، لە یەکتری تێناگەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٤٤ )
🔹دەڵێن: "لەسەر ماڵم. دای لە باڵم"
🔹ئەو مەتەڵە باسی کۆمەڵگەیەک دەکات کە عەداڵەت، تێيدا بەڕێوە ناچێت و کاتێک ستەملێکراوان داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، نەتەنیا وەڵامی داخوازە ڕەواکانیان نادرێتەوە بەڵکوو بە توندیش سزا دەدرێن!
🔹گەرچی ئەو مەتەڵە وەک سکاڵا و بەرهەڵستی تاکەکەسیی دژ بە ستەمکار و دەستدرێژکەر، لە سەردەمی ئەربابی، دێیتەچاو، بەڵام لەراستیدا هاواری سەدان ساڵەی کوردە بەرانبەر بە ستەمگەری و نابرادری!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٤٣ )
🔹پێشینان وتوویانە: " ئاو ئەخوات و سەرچاوەیش لێڵ ئەکات!"
🔹ئەو مەتەڵە، ئیشارەیە بە هەبوونی دوو خەسلەتی ناحەز لەنێو کۆمەڵگەدا: یەک.ناشوکری لەبەرانبەر ژینگەو نێعمەتە سروشتییەکان.
دوو. بەرچاوتەنگی و بەخێڵی!
🔹کەمتەرخەمی بەشێک لە خەڵک، لەوساڵانەدا، زیانی زۆری گەیاندووە بە ژینگە.ئەوەی کە کەسێک ئاو بخواتەوە لە دوایی سەرچاوەی ئاوەکەیش لێڵ بکات. بەڕاستی زۆر دلتەزێنە!
🔹بۆ ئەوەی ژینگەپارێزی ببێت بە بەشێک لە فەرهەنگیی کۆمەڵگە، بەرپرسیارێتی هەموومان، بەتایبەت؛ نیزامی فێرکاری و پەروەردەیی، زۆر پێویستە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٤٢ )
🔹ئێژن: "کاری خوا بێ حێکمەت نییە!"
🔹هەر مانایەک بۆ حێکمەت دابنین؛ چ کارزانی، چ فرەزانی، چ پیتۆڵی و قسەزانی، ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوەی دەکات کارەکانی خوڵقێنەری عالەم بەپێ عەقڵ و لۆژیکە و، هیچ شتێک بێهوودە دانەنراوە!
🔹واتا هەرکارێکی نیزامی هەستی بۆ ئامانجێکی تایبەت تەرخانکراوە، جا ئەگەر بێهوودە هاتە بەرچاو، ئەوە بۆ ئێمە نادیارە، یان مرۆڤ دەستکاری کردووەو بەپێی یاسا سروشتییەکانی بەڕێوە نەچووە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ " خەڵکە! بەدوای نەزمی کایەناتدا بگەڕێن، هیچ شتێک شەنگسی و گۆترە نیە. دونیا لەسەر قاعیدەی دەگەڕێت، وریابن!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٤١ )
🔹ئێژن: "سێف سوور بۆ دەس کوڕ خان خاسە!"
🔹ئەو مەتەڵە گەرچی تەنزە بەڵام دەردێکی کۆنی کۆمەڵگە پیشان ئەدات کە بریتییە لە بێسنوری ستەمگەری دەسەڵاتداران!
🔹ئەگەریش تەنز نەبێت ڕوونکردنەوەی تایبەتماندییەکی فەرهەنگی کوردەوارییە کە پێی دەڵێن"مەودای قودرەت" بەومانایە کە ددان بەوەدا نراوە کە شتی چاک لە باڵادەست جوانە!
🔹بە هیواین پەرەسەندنی یاسا، کارێکی وابکات، پێوەندی ستەمگەرانەی نێوان باڵادەست و پایین دەست بەرەو تێکشکان بڕوات. وەک موژدەیەک بۆ بەرەکانی داهاتوو!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
بەبیانوی ساڵیادى کۆچی دوایی
کاک ئەحمەدی موفتی زادە!
سەید هاشم هیدایەتی
مانگی ڕێبەندان، کە بۆ کوردی رۆژهەڵات شوێنێکی تایبەتی هەیە، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناوداری کورد، خوالێخۆشبوو کاک ئەحمەدی موفتی زادە.
بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم، وەکوو شارەزایەکی ڕووداوەکانی ٤٥ ساڵی ڕابوردوو، یادێک بکەم لەو پیاوە گەورە و، ئاماژە بکەم بە چەن خاڵی پێویست. هیوادارم یاران و نەیارانی کاک ئەحمەد بە دڵفراوانییەوە لێمی وەربگرن:
وەک پێشتریش ئاماژەم کردووە، ڕەنگە بکرێت چالاکییەکانی کاک ئەحمەد، بە سێ قۆناخی جیاواز ، پۆلێن بکەین:
یەکەم: لە ساڵانی ١٣٤٠ هەتا ١٣٥٧ی هەتاوی
دووەم: لە ساڵی ١٣٥٧ وە هەتا ١٣٦١
سێیەم: لە ساڵی ١٣٦١ وە کە ئەخرێتە بەندیخانە، هەتاکوو ئەو ڕۆژەی کۆچی دواییان کرد.
کاک ئەحمەد وەک مەلایەکی نوێخواز و خاوەنی بیری ڕێفۆرمخوازانەی دەروون دینی، لەسەرەتای چلەکانەوە دەست دەکات بە چالاکیی ڕۆشنبیرانە، بەمانای خەباتی دژ بە کۆنەپەرستی و خورافات و هێنانە ئارای دووبارەی قورئان بۆ ناو ژيانی ڕۆژانەی کورد!
بۆچوونەکانی کاک ئەحمەد لەو هەلومەرجەدا زۆر کاریگەر و راچلەکێنەرن و شوێنیان دیارە و هەندێکیشان (وەک باسی کفر و ئیمان) هێشتا تازەن و پێویستیان بە لێکۆلینەوەو شیکاری و خوێندنەوەی ئەوتۆیە!
بەڵام ساڵانی ١٣٥٧ هەتاکوو دەسبەسەرکردنی، لێوانلێوە لە ئاخ و ئازار و خۆزگەو پەشیمانی. کاک ئەحمەد لەو ساڵانەدا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی مافە ڕواکانی گەلەکەی و، بەدڵ یان نابەدڵ، کەوتە ناو گێژاوی سیاسەت و شۆڕشەوە. لەگەڵ کاریگەری زۆر ئەوتۆ و ئەرێنی بۆ هێیی کردنەوەی دۆخی ئەوسا، تووشی هەندێک بەربەرانکێ و کێشەی ناوخۆ بوو کە کەسایەتی گەورەی کاک ئەحمەدی کرد بە ژێر تاپۆ و بۆمەلێڵی شانتاژ و تۆمەتی ناڕەواوە و لەو لایشەوە بێبەڵێنی ڕێبەرانی حکومەت و پشتتێکردنیان و هاندانی جەماوەرێک دژ بە کەسایەتییە گەورەکان، ئاگری شەڕی ناوخۆ و کێشەی سیاسی تیژتر کرد.
نامەوێت زۆر لەسەر ئەوی بڕۆم چونکوو ئەم قۆناخەی ژیانی کاک ئەحمەد، کاریگەرییەکی وای لە سەر بیر و بۆچوونەکانی دوایی خۆی کردبوو؛ کە لەو پەڕی ڕاستبێژیدا دەیان جار بە زمانی شیعر و نامە و دیمانە، دان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێ و داوای لێبووردن بکات لە خودا و خەڵک و تەنانەت ڕەقیبەکانی خۆی. لایشم وایە هەڵشێواندنی ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەی جگە لە کولاندنەوی زام و برینە دلتەزێنەکان و تەشەنەی دووبارەی بۆنی ناخۆشی چەن بەرەکی و پتەو کردنەوەی ڕق و قینی سیاسی و حێزبایەتی، هیچ قازانجێکیان بۆ کۆمەڵگەی کوردی نییە. مەگەر بە مەبەستی توێژینەوەی مێژوویی و وانە وەرگرتن و ئاگاداری نەوەکانی داهاتوو لە مێژووی سەردەم! بۆیە هیوادارم ڕووداوەکانی ئەو ساڵانە تەنیا لە لایەن مێژوونووسانەوە و ئەوانەی بیرەوەرییەکانی خۆیان دەنووسنەوە، بەس بەو مەبەستەوە تۆمار بکرێت.
دیارە لەو ساڵە رەشانەدا چەن بەرەی دژبەیەک لەمەیدانی خەباتی ئایدیۆلۆژیدا حازر بوون و تا بڵێیت هەڵەی سیاسی، لەلایەن هەمووانەوە ڕوویداوە. کەسیش ناتوانێت حاشای لێ بکات و هەرکەس و هەر هێز و هەر بەرەیەک بەش بەحالی خۆی هەڵەی بووە و کەسیش بۆی نییە پاساوی کردەوە و بۆچوون و ڕەفتاری سیاسی خۆی بکات.
خۆزگە تا ئێستا لەو هەقێقەتە تێگەیشتبێتین کە وەکوو لافاوێک سەیری ئەو ڕووداوە تەلخ و ناشیرینانە بکەین کە هات و دایبەسەرماندا و ماڵوێرانییەکی زۆری بۆ بە جێ هێشتین. بۆیە ژیرانەترین و بەکەڵکترین و پێویستترین هەڵوێست ئەوەیە کە، هەتا بۆمان دەکرێت کایکۆن بەبانەکەین و بەجێگەی کولاندنەوی ئەو زامانە، ئەو برینە ناسۆرە، بۆ ئاوەدانکردنەوەی وێرانییەکانی ئەو سەردەمەیە دەست بنێینە ناوی دەستی یەک و پاڵپشتی یەکتری بین. دەنا نەیاری زیرەک وەک هەمیشە لەمەڵازدایە تاکوو دەستەیەکمان، (کەخۆمان بەبیانووی بۆچوون و کردەوەی دوور لە پەسەندی ئێمە، راومان ناون)، بکاتەوە بە دارە دەست و دیسان دووپاتی مێژووی تاڵی براکوژی و ماڵوێرانییەکی تر!
بەڵام قۆناخى سێیەم لەژیانی کاک ئەحمەدی موفتی زادەم زۆر بەلاوە گرینگە. وائەزانم بۆ داهاتوویەکی نوێ، کۆمەڵگەی کوردی زۆر پێویستی بەو بیروبۆچوونە عیرفانییەی کاک ئەحمەد و کەسانێک وەک ئەو هەیە. بۆیە هیوادارم شارەزایان و پسپۆڕانی ئایینی، کە دوورن لە بازەرگانی و تیجارەتی دین، دەست بەکار بن و بیروبۆچوونە نوێیەکانی کاک ئەحمەد ' کە دوورن لە ئیسلامی سیاسیی و شۆڕشگێڕانە - شیکاری بکەنەوە و لێیان بدوێن و بیخەنە بەردەستی هۆگرانی گەشە و سەرکەوتنی وڵات.
لەدواییدا پێویستە ئاماژە بەو ڕاستییەیش بکەم کە ئیدی کاک ئەحمەد وەک سەرمایەیەکی کۆمەڵایەتی دەناسرێت نەک سەرکردەیەکی سیاسی، بۆیە کەس بۆی نییە، ئەو لە بازنەی بیرۆکەی خۆیدا پێناسە و شرۆڤە بکات و بیری ئینسانی ئەو پیاوە گەورەیە بخاتە بازنە بیری سیاسی خۆیەوە و هەر کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر مافی ئەوەی هەیە لەبارەیەوە بدوێت و لێکۆڵینەوەی ببێت!
t.me/KDproblems
Repost from 🌹روستای تاریخی و گردشگری دَودان️️🌹️️
🎗کیبۆردی کوردی بێهاوتا🎗
«زۆر تایبەتیە، بینێرن بۆ دۆستان»
#کیبۆردی_کوردی
#تەختەکلیلی_کوردی
@Dawdan
وردە فەرمایشت ( ١٤٠ )
🔹ئێژن:
"دەسێکت دۆشاو، یەکێ هەنگوین بێت، بیخە دەم سپڵە، قەپی لێدەگرێت"
🔹گەرچی سپڵەیی، خەسڵەتێکی زاتیی و سروشتیە، بەڵام لەڕاستیدا، ئاسایش یان کێشەی ئابووری ناو کۆمەڵگە، دەتوانێت لە کەم و زیاد کردنی سپلەییدا، کاریگەری هەبێت!
🔹بەداخەوە هەندێ کۆمەلگە، سپڵەپەروەرن! کوردیش لەم دەردە بێبەش نییە!
🔹وریابین کردەوەی مرۆڤی سپڵە، وەک ڕێگر، بەرگری دەکات لە پەرەسەندنی خێرخوازی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٩ )
🔹ئێژن: " هەر قافلەیەک پێشەنگی کەر بێت، لەقوڕدا دەچەقێت!"
🔹ئەو مەتەڵە گەرچی زۆر توند و تاڵە بەڵام پیشاندەری هەقێقەتێکی تاڵی نێو کۆمەلگەی ئێمەیە!
🔹بەداخەوە پێشەنگی زۆرێک لە قافڵەکانمان، ها بەدەست مرۆڤی نەزان و نالایقەوە!
🔹قافڵەی ژیان، بۆ گەیشتن بەئامانجە ڕەواکانی خۆی پێویستی بە پێشەنگی زانا و هێژا و ڕێگاشناسە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٨ )
🔹ئێژن: "کەچەڵ حەکیم بوایە سەری خۆی تیمار ئەکرد!"
🔹ڕاستە! کەسێک نەتوانێت دەردی خۆی دەرمان بکات، ناتوانێت ئیدعای دەرمان کردنی دەردی خەڵکی تر یان کۆمەلگەیەکی ببێت!
🔹لە کۆمەڵگەی ئێمە هەندێ کەس دەبینرێت کە بە زمان و بەنووسین، ئیدعایان زۆرە بەڵام بەداخەوە توانایی بەڕێوەبردنی ژیانی ئاسایی خۆیان نییە!
🔹یەکێک لە نیشانەکانی کۆمەلگەی پێشکەوتوو ئەوەیە هەر شاروەند، پێش هەر ئیدعایەک، توانای بەرێوەبردنی ژیانی خۆی و بنەماڵەی هەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٧ )
🔹ئێژن: " خوا کێف ئەبینێت و بەفری ئەخاتە سەر"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە یاسایەکی کۆن و بەردەوامی سروشت کە پێ ئەڵێن قەدەر و سەرنوشت!
🔹کایەنات ئەیژێت؛ بەشی هەر کەس و هەر کۆمەلگەیەک بەپێ زەرفییەت و توانایی و ئامادەیی خۆی، پێشکەش دەکرێت!
🔹بە وتەیەکی تر هەرکەسێک هەرچی دێت بەسەریا، جگە سەرەتا و پایانی ژیان، نەتیجەی ویست و کردەوەی خۆیەتی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٦ )
🔹ئەڵێن: " ڕەفیقی دز و شەریکی قافڵە"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک بەکار دێت کە هاوکات یارمەتیدەری دز و شەریکی قافڵەیشن!
🔹ئەمانە بە مافی خۆیان ڕازی نابن، بۆیە حازرن بە هاودەستی دز و جەردە بە هاوماڵ و شەریکی خۆیان خەیانەت بکەن بۆ ئەوەی شتێکی زیاتریان دەس بکەوێت!
🔹جگە لە نەخۆشی دەروونی ئەمجۆرە کەسانە، دەکرێت بڵێین بارودۆخی ئابووری، وەک؛ گرانی و بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش لە پەرەسەندنی ئەم ڕەوتە ناحەز و دلتەزێنەدا کاریگەرییان هەیە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٥ )
🔹دەڵێن: "بەقەد دەمت تیکە بگرە!:
🔹ئەو مەتەڵەیش دیسان ئاماژە دەکات بە گرینگی "ئەندازە ڕاگرتن". وەک وتوویانە "خۆزگە بەو کەسەی ئەندازەی ڕادەگرێت!"
🔹هەروا کە خالقی زانا و توانا کایەناتی بەئەندازە، خولقاندووە، عیلم و زانستیش لە سەر بنەمای "ئەندازە" دانراوە و پەرەی سەندووە! بۆیە ئەگەر مرۆڤ "ئەندازە "ی لەبەرچاو نەگردایەت، تەکنۆلۆژیایش بەم شێوەیە گەشەی نەدەسەند!
🔹بۆیە تا ئەو ڕۆژەی تاکەکەس و کۆمەڵگەیەک "ئەندازە" نەکەن بەپێوەری بیروڕا و کردەوەی خۆیان، سەرکەوتنیان وەدەست ناکەوێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٤ )
🔹ئێژن: " عەقڵی کابرا پارسەنگی دەوێت!"
🔹کاتێک مرۆڤێک نەتوانێت بەپێی مەسڵەحەت و قازانجی خۆی و کۆمەڵگە، ڕەفتار بکات، پێ دەڵێن کابرا عەقڵی پارسەنگی ئەوێت، واتا عەقڵی ناتەواوەو چاکی و خراپی لێک جودا ناکاتەوە!
🔹لەراستیشدا عەقڵ بە گەورەترین سەرمایەی مرۆڤ دێتە ئەژمار و بێ عەقڵی، هەر مرۆڤێک لە پلەی مرۆڤایەتی دێنێتە خوارەوە.
🔹واقعییەتەکانیش ئەوەمان پێی دەڵێن؛ لە کۆمەڵگەیەکدا کە ژیانی خەڵک لە پێوەرە عەقڵانییەکان دوورە و کۆنەپەرستی و خورافات ڕێنومایە، ناکرێت بەرەو لووتکەی سەرکەوتن و بەختەوەری هەنگاو هەڵبگریت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٣ )
🔹ئێژن: "بانێکەو دوو هەوا"
🔹 کاتێک سەبارەت بە دۆخی یەکسان، بۆ دوو کەسی جیاواز، دوو بڕیاری جیاواز، وە حەتتا دژ بەیەکتری دەر ببڕیێت، ئەو مەتەڵە بەکاردێت!
🔹تەجرەبە پێمان دەڵێت لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا قەزاوەت و بڕیار زیاتر لەسەر بنەمای ڕادەی خۆشەویستی یان ڕق و قینی مرۆڤەکانەوە دەردەبڕێت!
🔹بەداخەوە ئەم بیروبۆچوون و ڕوانگەیە دەبێتە بایسی پێشێلکردنی مافی خەڵکانێک. هەندێجاریش دەبێتە باییس بەشدار کردنی کەسانێک لە بەشێک، کە بەڕاستی مافی ئەوان نییە!
🔹خۆزگە بتوانین خۆمان لە قەزاوەت و بڕیاردانی ناعادڵانە، بپارێزین و کردارمان لە بێ ئینسافی و نابەرانبەری خاوێن بکەینەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣٢ )
🔹ئێژن: "مەڵا نەوێت کەڵەشێر ئەوێتە بڵقاسم!"
🔹 ئەو مەتەڵە بۆ کۆمەلگەیەک بەکاردەهێنرێت کە کەسایەتییە گەورەکانی خۆی لەدەست دابێت یان ببن و دەسەڵاتیان نەمابێت و لەولاشەوە لە جێی ئەوان کەسانێکی ناقابیل ببنە دەسەڵاتدار و ئیدیعای گەورەیی بکەن!
🔹کاتێک یاسا و داب و نەریتی کۆمەڵگەیەک تێکبچێت و ئاڵۆزی فەرهەنگی بێتە بار، ئەمجۆرە کارەساتانە زیاتر ڕووئەدات!
🔹بەداخەوە ئەوڕۆکە لە نێو کۆمەلگەی ئێمەدا، بەرەو هەرلایەک بڕوانیت نموونەی بڵقاسمەکان زۆرن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣١ )
🔹دەڵێن: "لەجێی شابازان، کۆرکۆرە وازان"
🔹لەو مەتەڵەدا شاباز وەک نوێنەی توانایی و جوانکاری، کۆرکۆرە، وەک نوێنەی ناتوانی و ناحەزی بۆ ئاماژە بە کۆمەلگە یان ڕێکخراوەیەک بەکار دێت کە ناشایستەکان لەجێی مرۆڤە کارامەو و لێهاتووەکان دانراون.
چ تابلۆیەکی دڵتەزێنە!
🔹لەو سەردەمەیدا، حێزب و دەسەڵاتە سەربە ئایدیۆلۆژیاکان، گەڵاڵە داڕێژ و بەڕێوەبەری ئەو شێوازەن. لەم جۆرە سیستەمانەدا گوێ بە فەرمان بوون پێوەری هەڵبژاردنە نەک توانایی و پسپۆڕی و لێهاتوویی مرۆڤەکان!
🔹بێگومان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دواکەوتوویی هەر کۆمەڵگەیەک پەیڕەوی لەو شێوازە ناحەز و زیانباریە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
