fa
Feedback
گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

رفتن به کانال در Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

نمایش بیشتر
618
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
وردە فەرمایشت ( ١٣٠ ) 🔹دەڵێن: "سەد حەکیم بە قەد دەردەدارێک نازانێت!" 🔹لەوەدەچێ مەبەستی ئەو مەتەڵە نەک هەر بۆ ناسینی دەرد، بەڵکە بۆ دەرمانکردنیش بێت. 🔹بۆ ناسینی هەر دەردێک(جەستەیی، ڕۆحی یان کۆمەڵایەتی) دەکرێت تاڕادەیەک متمانە بە وتەی دەردەدار بکرێت بەڵام ناسینی زۆر لە دەردەکان، پسپۆڕی تایبەت و لێکۆڵینەوەی زانستییان پێویستە. 🔹 بۆ دەرمانیش، دیارە هەرچی حەکیم شارەزاتر بێت یان خۆی لەنزیکەوە هەستی پێ کردبێت، سەرکەوتووتر دەبێت، بەڵام دەبێت بزانین دەورەی "خۆ دەرمانکردن" کۆتایی پێهاتووەو زانست، دوا بڕیار دەدات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٩ ) 🔹دەڵێن: "تۆبەی گورگ مەرگە!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێک کە بەردەوام دەڵێن لە کردەوەی ناحەزی خۆیان پەشیمانن، بەڵام وازی لێ ناهێنن! 🔹ئەو مەتەڵە دوو نەتیجەی دڵتەزێنی  لێدەکەوێتەوە: 🔹یەک. کەسانێک وای تێبگەین دەتوانن موخالیفەکانی خۆیان بە گورگ بزانن و ئیدی بڕوایان پێی نەکەن. لەحاڵێکدا متمانە کردن بە یەکتری، لە کۆمەڵگەدا، پێویستێکی ئاشکرایە! 🔹دوو. ڕێگا لە بەخشینی هەموو ئەوکەسانەی دەگرێت کە خەتایان کردووە و رێگا ئەدات بە زۆرداران بۆ کوشتنی ئەوانەی بە خەتاکاریان دەزانن! واتا تۆڵە جێی بەخشین دەگرێتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٨ ) 🔹دەڵێن: "سڵاوی کورد بێ تەماح نییە!" 🔹ئەو مەتەڵە، راست بێ یان درۆ، هین کوردبێت یان نەیار، بەداخەوە بەزمانی کوردی وتراوە و بەردەوام دووپات دەبێتەوە! 🔹سەرەڕای ئەوەی کامیان ڕاست بێت، لە هاووڵاتیان چاوەڕوانی دەکرێت ئەو مەتەڵە دووپات نەکەنەوە. یان بەپێی پێشنیاری هەندێ هاووڵاتیانی هێژا بڵێن: "سڵاو لە کورد، بێ تەماح نییە" کە بگرە هەر ئەمیشە دروست بێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٧ ) 🔹ئێژن: "لایەلایە ئەزانی بۆچە خەوت پیا ناکەفێت" 🔹ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێکەوە بەکار براوە کە لەبارەی هەموو شتێکەوە بڕیار دەردەبڕین، کە چی خۆشیان عەمەلی پێ ناکەن. 🔹بەداخەوه و سەد مەخابن ئەو شێواز و ڕەفتارە ە ناحەزە، کۆمەڵگەی ئێمەی داگرتووە و بووگە باییس لەناوچوونی متمانە بە یەکتری! 🔹دیارە ئەگەر هەرکەس بتوانێت سەرقاڵی ئیش و کاری خۆی بێت و ئەوەی ئەیژێت عەمەلی پێبکات لەوایە بارودۆخی کۆمەلگەی ئێمە بەرەو چاکی بڕوات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٦ ) 🔹دەڵێن: "قسە لە دەم دەرچوو ناگەڕێتەوە" 🔹ڕاستە! قسەیەک لەزاری مرۆڤ هاتەدەر، دەبێتە گولە و ئامانجی خۆی دەپێکێت و تەواو! چ بەرامبەرەکەی حەق بێت چ ناهەق! چ دۆست بێت چ دوژمن! 🔹 قسەی شیرین، بەهرەی شیرینی دەبێت. قسەی تاڵیش، تاڵی لێ ئەکەوێتەوە! قسەی ڕاست، بەرهەمی ڕاستیی لێی دێتەبار! قسەی ناڕاستیش بەرهەمی ناڕاست! 🔹بەهەزاران نموونەی دیارن؛ پشت گوێخستنی ئەم ئامۆژگارییە هەم ژيانی بنەماڵەکانی تێکداوە، هەم بۆتە باییس ڕەنج و خەسارێکی زۆر لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٥ ) 🔹دەڵێن: "گەنم بەهارە، زگ پۆڵای دەوێت!" 🔹گەنمێک کە لە بەهاردا دەوەشێنرێت و زوویش دێیتە بار، زۆریش بە قەوەتە! بۆیە دەڵێن؛ بۆ مرۆڤی لاواز و زایف حەزم ناکرێت! 🔹ئەو مەتەڵە، بە ئیشارە پێمان دەڵێت؛ زەرفییەتی مرۆڤەکان بناسن. هەرکەسێک شیاوی هەر خزمەت و یارمەتییەک نییە! 🔹خزمەت بەناکەس ئاکامی پەشیمانییە، دڵسپاردن و متمانە کردن بە ئەمەگ نەناسیش دڵسەردی بەدواوەیە! 🔹وریا بین لەسەر کام خاک، چ توویەک دەوەشێنین! س.ه.هیدایەتی ،t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٤ ) 🔹دەڵێن: " بەقەد بەڕەی خۆت پا دابکێشە!" 🔹ئەو مەتەڵە وەک زۆربەی مەتەڵە بە نرخەکانی کوردی ئاماژە دەکاتە سەر زەرورەتی ناسینی تواناییەکان! 🔹ئەوانەی بیانەوێت بەردی گەورەتر لە تواناییەکانی خۆیان هەڵبگرن، تووشى کێشەی جەستەیی دەبن! 🔹ئەوانەی بیانەوێت زیاتر لە گیرفانی خۆیان خەرج بکەن تووشی قەرز داری و ڕەنگ زەردی دەبن! 🔹ئەوانەیش بیانەوێت زیاتر لە عیلم و زانیاری خۆیان، لەبارەی شتێکەوە بدوێن، تووشی سەرشۆڕی دەبن! 🔹چ خۆشە بەقسەى پێشینیان بکەین و بەرلەوەى داخوازەکانمان ببەینە سەرەوە، تواناییەکانمان پەرەپێبدەین! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٣ ) 🔹دەڵێن: " تێر ئاگای لە برسی نییە!" 🔹لەڕوانگەی زانستییەوە تێر بەوکەسەی دەڵێن نیازە مادییەکانی دابین کرابێت و لە داهاتوویش متمانەی هەبێت. برسیش بەوکەسەی دەڵێن نیازە ماددییەکانی دابین نەکرابێت! 🔹لە فەرهەنگی کوردەواریدا ئەگەر دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار لە فەقیر  و ژێردەستە بێخەربەر بن وەک شتێکی ناحەز و دوور لە ئینساف و مرۆڤایەتیی ئەبینرێت! 🔹گەرچی ئەم هەستە لەگەڵ واقعیەتی کۆمەڵگەی ئەمڕۆدا ناخوێنێتەوە بەڵام لەباری مرۆڤایەتی و ئەخلاقییەوە داخوازێکی درووست و جێ ڕێز و پشتیوانییە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٢ ) 🔹دەڵێن: "پیاوی دوو ژنه جەرگی کون کونه!" 🔹واتا لە کۆنەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا دوو ژنی وەک فەرهەنگ هەبووە، و ئەوانەی خاوەنی مال و سامان و دەسەڵات بوون بەدوایدا چوون، گەرچی تووشی سەختیش بووبێتن! 🔹کە باسی فەرهەنگ دەکرێت مەبەست ئەوەیە زۆرینەی خەڵک لایەنگریی بکەن و پێیان عەیب نەبێت. 🔹بەڵام بارودۆخی ئێستا وەک واقیعییەتێکی حاشا هەڵنەگر، دەلێت؛ فەرهەنگ و داب و نەرێتی کوردەواری گۆڕاوە و ئیدی ڕەسمی دووژنی پەسەندی کۆمەڵگە نییە و، بە عەیبە دەناسرێت! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢١ ) 🔹ئێژن: " باوک بێ برا و ئامۆزاو فرە !" 🔹ئەو مەتەڵە کاتێک بەکار دەبرێت، کە مرۆڤێک دەوڵەمەند و دەسەڵاتدار بێت، هەموو کەس، خۆیان دەکەن بە خزم و کەس و دەستەبرای! 🔹بەڵام وەک هەژار وتەنی، خوانەکا نەداری و هەژاری ڕوو بکاتە ئەو مرۆڤە، ئیدی باوکی ئەو، هاوسای باوکی کەس نەبووە و، گشتی خۆی لێی دەشارێتەوە! 🔹بەداخەوە ئەو شێوە ناحەزە، لە نێو کۆمەلگەی ئێمەدا هێشتا هەر بەردەوامە. 🔹خۆزگە پێوەندییەکانمان، لەسەری بنەمای ڕێزگرتن و حورمەتی ئینسانی بوایەت، نەک بەهۆی تەماحی ماڵ و سامان و دەسەڵاتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٢٠ ) 🔹دەڵێن: " ئاسیاو بە نۆرە " 🔹گەرچی لەو مەتەڵەدا ئاسیاو بە نۆرە وەک نموونەی نەزم و یاسا دێیتە حیساب، بەڵام لە زمانی خەڵکی ئاسایی و جەماوەر وەک ئاماژە بە چاوەڕوانی بۆ تۆڵەی کایەنات، دووپات ئەبێتەوە! و بە ستەمگەر دەوترێت: "سەبر بکە نۆرەی تۆش دەگات!" 🔹ئەم مەتەڵە بۆ ئەو کاتەیش بەکار دەهێنرێت کە خەڵکێک لەبەرانبەر ستەمکردن لە کەسێک چاوی خۆیان دەقووچێنن و قڕوقپ دەکەن. پێیاندەڵێن؛" سەبر بکەن نۆرەی ستەمکردن لە ئێوەیش دێت! 🔹ئەڵبەتە ئەوەشمان لە بیر نەچێت لەژیانی پڕ لە ڕزن و سەفی خۆماندا چەندە لە نۆرەبڕی ناو ڕیزەکان، ئازارمان دیوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٩ ) 🔹ئێژن: " برامان برایی، کیسەمان جیایی! " 🔹ئەو مەتەڵە بۆ ئەوەیە، حیساب و کتاب لە پێوەندیی عاتیفی و خۆشەویستی و خزمایەتی و دۆستایەتیی جودا بکرێنەوە. 🔹هەندێک ناکۆکی پیشەیی ئێستایش هەر لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا بەردەوامن و  مامەڵەو دادوستەدی بێ حیساب و کتاب، دەبنە بایسی کێشەو دڵێشانی زۆر. 🔹یاسا نوێیەکانیش ئەوە دووپات دەکەنەوە کە "ئاشکراکاری و شەفافییەت لە موعامەلە و کەسب و کاردا پێویستن"، حەتتا بۆ خزم و کەس و کار ! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٨ ) 🔹دەڵێن: " بێگانە وەسە گای دێوانە!" 🔹لەبەر ئەوەی بێگانە تەشبێ کراوە بە گای شێتەوە، ڕەفتاری گای شێت، هیچ زەمانەتێکی تێدانیە و هەرکات لەوایە زیان بگەیەنێت بەو کەسەی بەرانبەری وەستابێت! 🔹بۆیە مەتەڵەکە دەڵێت "متمانە بە بێگانە مەکەن، وشیار بن لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بێگانە، بە پێی یاسا و بە پارێز لەگەڵیان هەڵسوکەوت بکەن! 🔹بەداخەوە لەو ڕۆژگارەیدا متمانە و دڵقایمی بەرانبەر بە خزم و کەسیش جێی پرسیارە، چ بگات بە بێگانە! بۆیە دەبێ بە وشیارییەوە لەگەڵ دۆست و بێگانە، هەڵسوکەوت بکرێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٧ ) 🔹دەڵێن: " ئاشتی کتک و مشک، پرسەی بەقاڵە، (پرسەی قەسابە)!" 🔹ئەو مەتەڵە ئیشارە بەوەیە کە دوو دوژمنی تۆ پێکەو دەس بە یەکێ بن دژ بە تۆ، و مەترسییەک بن بۆ ژیانت! 🔹بگرە مەنزووریشی ئەوە بێت کە هۆگر و دۆستێکی ڕواڵەتی تۆ لەگەڵ دوژمنەکەتدا یەک بگرێت دژ بە تۆ! 🔹وەک ئەوەی تۆ دڵخۆش بیت پۆلیس لە خەتەری دز، یان قازی لە دەست دەستدرێژکەر، بتپارێزێت، بەڵام ئەوان ببنە هاودەستی دز و ستەمگەرەکە! کە بەداخەوە لە واقعیەتی ژیاندا نموونەیان زۆرن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٦ ) 🔹دەڵێن: " دەس خۆی نییە و ماری پێی ئەگرێت!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێک کە بە قەولی فارس لە کیسەی خەلیفە دەبەخشن و بۆ قازانجی خۆیان خەڵکی تر تووشی زەرەر و زیان دەکەن! 🔹گەلی کورد لەو بابەتەوە زۆر تووشی خەسارەت بووە. بەردەوام، تاقمەگەلێک هەلخواز، بۆ قازانج و بەرژەوەندی خۆیان خەڵکی دڵپاک و سادەدڵیان تووشی زیانکردووە! 🔹خۆزگە ئەوەندە ڕوونی و شەفافییەت بە سەر کۆمەڵگەدا زاڵ ببێت کە کەس نەتوانێت خەڵکی تر بکاتە بەرپەڵ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١۵ ) 🔹دەڵێن: " ئاسیاو ئەگەڕێ و چەقچەقە سەر خۆی ئەشکنێت (یا ئەیشنێت)!" 🔹ئەو مەتەڵە باسی کەسانێک دەکات  کە خەریکی بەڕێوەبردن و ئەنجامی ئیشوکاری خۆیانن، بەڵام لە لایەکی ترەوە کەسانێک تر، وا دەنوێنن کە خۆیان فەرماندەرن! 🔹سەیر ئەوەیە هەندێ جار چەقچەقەکان ئەرکی خۆیان لەبیر ئەکەن و بێ هیچ دەسەڵاتێک تەداخولی ئیشی ئەم و ئەو دەکەن! 🔹چ خۆش دەبوو کار و باری دنیا ئەگەر هەرکەس سەرقاڵی ئیش و کاری خۆی ببوایە و خزمەتی خەڵکی بە ناو خۆیەوە بانگەواز نەکردایە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٤ ) 🔹 ئەیژن: " لەوە بترسن ئەیژێت ناخۆم!" 🔹لە زۆر شوێندا، کەسانێک بە هۆی شەرمێونی، فێڵبازی یان مەبەستێکی تر خۆیان بە خوازیاری شتێک نیشان نادەن، کەچی کاتێک دەست پێبکەن زیاتر لە خواستەکانیان تێوە دەچن. ئەو مەتەڵە بۆ ئەو جۆرە کەسانەیە. 🔹لە کۆمەڵگەیەکدا کە خەڵک پێکەوە شەفافییەتیان نەبێت و ڕوودەربایسی وەک فەرهەنگێک بە سەریاندا زاڵ بێت تووشی ئاوا ڕەفتارگەلێک دەبن. 🔹 بۆیە لەو کۆمەڵگە، ئەگەر کەسانێک خۆیان لە شتێک بە دوور گرت و وتیان نامانەوێت، دەکرێ مەبەستیان پێچەوانە بێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٣ ) 🔹 ئەیژن: " لە پیران تەوێ، لە زستان شەوێ!" 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت خافڵ مەبن، هەر دیاردەیەک یاسا و کات و هۆکاری خۆی هەیە! وەک زستان کە لەگەڵ سەرمادا گونجاوە و پیریش هەڤاڵی مەرگە! 🔹کەوایە دەبێت تا دواڕۆژی زستان چاوەڕێی بەفر و سەرما، وە تا دوایین ڕۆژی ژیانی مرۆڤی پیریش چاوەڕێی مردنی بین! 🔹 ئەڵبەتە دەبێ ئەوەش بزانین مردن نەبەستراوە بە پیرییەوە؛ زۆرجار پێش پیری، مەرگ دێیتە پیری مرۆڤەوە. زۆر جاریش پیرەکان دەتوانن بە وەرزش و سیستەمی بژیوی دروست، مەرگی خۆیان وەدوا بخەنەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٢ ) 🔹 ئەیژن: "ئاسیاو بە دۆعا ناگەڕێت!" 🔹واقعییەتەکان ئەوەمان پێی دەسەلمێنن کە کایەنات لەسەر یاسا و قانوون دەچەرخێت! بۆ هەر ئیشێک دەبێ ڕێکاری خۆی بدۆزرێتەوە! 🔹هەندێک فێڵباز، هێشتا لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا خەریکی کڵاو لەسەرنانی خەڵکن! پووڵ وەردەگرن و دەڵێن دۆعا بکەن بۆ وەدیهێنانی شتێکی داخوازکراو لە حاڵێکدا خۆشیان دەزانن هەرگیز بە دۆعا بەڕێوە ناچێت! 🔹خۆزگە زووتر تێبگەین کە بۆ جێبەجێکردنی کاروبارى دنیایی ڕێکاری بەکەڵک؛ ڕووکردن بە زانست و ئەزموونی بەشەری و کرداری دروستە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١١٠ ) 🔹 ئەیژن: "کۆسە چوو بۆ ڕیش سمێلیشی نیا بانی" 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێیت؛ ھاوسەنگ نەبوون و لەبەرچاونەگرتنی توانایی و پێداویستییە ڕاستەقینەکانی، مرۆڤ تووشی زەرەر و زیانی زۆر دەکات! 🔹ئەگەر تاکە کەس، گرووپ یان وڵاتێک تواناکانی بە بەراورد لەگەڵ خواستەکانی خۆی نەناسێت، بەرەو پلە و پایەیێک هەنگاو هەڵدەگرێت کە قەت پێی ناگات! 🔹شێوازی دروست ئەوەیە بزانین چیمان نیازە، چ تواناییەکمان هەیە و دەبێ داوای چ بکەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems