fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

Kurdînûs

Kurdînûs

رفتن به کانال در Telegram

◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus

نمایش بیشتر

📈 تحلیل کانال تلگرام Kurdînûs

کانال Kurdînûs (@kurdinus) بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 16 839 مشترک است و جایگاه 363 را در دسته زبان‌شناسی و رتبه 20 459 را در منطقه إيران دارد.

📊 شاخص‌های مخاطب و پویایی

از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 16 839 مشترک جذب کرده است.

بر اساس آخرین داده‌ها در تاریخ 15 نوامبر, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر 76 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر 7 بوده و همچنان دسترسی گسترده‌ای حفظ شده است.

  • وضعیت تأیید: تأیید نشده
  • نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 28.98% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 8.06% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب می‌کند.
  • دسترسی پست‌ها: هر پست به طور میانگین 4 880 بازدید دریافت می‌کند. در اولین روز معمولاً 1 358 بازدید جمع‌آوری می‌شود.
  • واکنش‌ها و تعامل: مخاطبان به‌طور فعال حمایت می‌کنند؛ میانگین واکنش به هر پست 71 است.

📝 توضیح و سیاست محتوایی

نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاه‌های شخصی توصیف می‌کند:
“◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus”

به لطف به‌روزرسانی‌های پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 16 نوامبر, 2026)، کانال همواره به‌روز و دارای دسترسی بالاست. تحلیل‌ها نشان می‌دهد مخاطبان به‌طور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته زبان‌شناسی تبدیل کرده‌اند.

16 839
مشترکین
+724 ساعت
+357 روز
+7630 روز
آرشیو پست ها
جوانی بەپەله و بەبێ نەوەستان ڕۆیی ڕۆژگاری ژیان وەک شەوی مەستان ڕۆیی ئەو ژیـنـه که هـەر دەمێکی دنیای دێنا داخم که بە بێهووده ل
جوانی بەپەله و بەبێ نەوەستان ڕۆیی ڕۆژگاری ژیان وەک شەوی مەستان ڕۆیی ئەو ژیـنـه که هـەر دەمێکی دنیای دێنا داخم که بە بێهووده لە دەستمان ڕۆیی @Kurdinus «هەژار، له چوارینەکانی خەییام»

تێکۆشان، یاسای تاهەتایی ژیانه. بەرەوپێش‌چوون، ڕێگەبڕین و سەرکەوتن، ئەمە چارەنووسی مرۆڤە. ئەگەر پێیەکانت بریندارن، لە سەر ئەژنۆ بڕۆ؛ ئەگەر دەستەکانت توانایان نییە، به سینگت خاک بدڕه و ڕێگە ببڕە. هیچ تاریکییەک وا قووڵ نییە که بەرانبەر ئەو نوورەی لە بەرخۆدانی ڕۆحێکی ماندوونەناسەوە دەردەکەوێ، دەوام بێنێ. ڕەنج‌چێژتن بۆ گەیشتن به ڕووناکی، شەڕەفمەندانەترین کاری ژیانه. @Kurdinus «ڤیکتۆر هوگۆ، داماوەکان»

بۆخۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە وەڵامێی دەمێ

تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین
تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین

وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگات دێت و دەڕوا، هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پ
وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگات دێت و دەڕوا، هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆ تێر مژیی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو ئەنێم مەست ئەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت ئەڵێم @Kurdinus «محەممەد عەزیز»

Ako Lutfullazade (Delîle).mp35.20 MB

ئیمانێکی قایم، پابەندی به بەڵێن، هەستێکی بەخشندانە بۆ خزمە نزیکەکان، هەڵسوکەوتێکی جوامێرانەتر لەگەڵ ژنەکانیان به نیسبەت هەر ڕ
ئیمانێکی قایم، پابەندی به بەڵێن، هەستێکی بەخشندانە بۆ خزمە نزیکەکان، هەڵسوکەوتێکی جوامێرانەتر لەگەڵ ژنەکانیان به نیسبەت هەر ڕەچەڵەکێکی موسڵمانی دیکە، هەستێکی ئەدەبیی بەهێز و حەز بۆ شێعر، ئامادەیی بەردەوام بۆ فیداکاری بۆ هۆز و شانازییەکی شایەن بە وڵات و ڕەچەڵەک، تایبەتمەندیی ئەم گەلەیە. به چ غروورێکەوە کورد قیت دەوەستێ و به ڕاوێژی خۆی دەڵێ: «ئەز کورمانجم» یا «من کوردم». @Kurdinus «بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان - ئێڵی بەنستێر سۆون - وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە»

لە شاییدا، لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا، لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیره @Kurd
لە شاییدا، لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا، لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیره @Kurdinus

ڕەنج دوژمنی مرۆڤ نییە، ڕەنج مامۆستایەکی بێدەنگه. کەسێک که هەرگیز ڕەنجی نەچێژتبێ، پەی به قووڵایی ڕۆحی خۆی نەبردووە. دەرد و ژان چەشنی ئاگرێکه مرۆڤ وەک پۆڵا پتەو دەکا. کریستۆف تێ گەیشت که نابێ لە چارەنووس بپرسی بۆ منت هەڵبژاردووە، بەڵکوو دەبێ لە خۆت بپرسی لەم ڕەنجە چ مرۆڤێک ساز دەکەم. @Kurdinus «ژان کریستۆف، ڕۆمەن ڕۆلان»

دڵم هاوینە بۆ وەسڵی، بەڵام ئەو مەیلی زستانە... @Kurdinus
دڵم هاوینە بۆ وەسڵی، بەڵام ئەو مەیلی زستانە... @Kurdinus

تاکە قارەمانێتییەک هەیە و ئەویش دیتنی جیهانە هەر هەرچۆنێکە و خۆش‌ویستنی هەر بەو شێوەیەی. ئاسانه کە بنیادەم تەنیا جوانییەکانی خۆش بوێ و ڕوو لە ناحەزی وەرگێڕێ، بەڵام ڕۆحی گەورە ئەوەیە که چاو لە ڕەنج و درۆ و تاریکی دانەخا و سەرباری هەموو ئەمانە، بڕوای به ژیان لە دەست نەدا. قارەمان کەسێک نییە که ناکەوێ، کەسێکه لەگەڵ هەر کەوتنێک هەڵدەستێتەوە و درێژه به ڕێگەکەی دەدا. @Kurdinus «ژان کریستۆف - ڕۆمەن ڕۆلان»

ئەگەر تەنانەت به تەواوی ئەم وەسفەی گەشتیارێکی فەڕانسی قەبووڵ نەکەین کە به ستایشەوە دەڵێ: «به گشتی کورد خەڵکێکی جوان‌چاک، بەهێ
ئەگەر تەنانەت به تەواوی ئەم وەسفەی گەشتیارێکی فەڕانسی قەبووڵ نەکەین کە به ستایشەوە دەڵێ: «به گشتی کورد خەڵکێکی جوان‌چاک، بەهێز و زیرەکن و قەدوقامەتێکی ڕێکیان هەیە و ئەگەر شارستانییەت پەرداخیان بکا، ئاستیان لە دراوسێ تورک و فارسەکانیان بەرزترە» هێشتا ئاشکرایە که لەم کوردانەدا چاکە و فەزیلەتێکی زیاتر بە نیسبەت زۆربەی ئەو ڕەچەڵەکانە هەیە که ئێستا لە ژێر تیشکی شارستانییەتدا، شانازی به خۆیانەوە دەکەن. @Kurdinus «بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان - ئێڵی بەنستێر سۆون»

‏من ئەوینی تۆم لە دڵدا هەر دەمێنێ، چون دەڵێن: هەرچی گەنجینەی بەنرخە هەر لە نێو وێرانەیە ➿ @Kurdinus «هێدی»
‏من ئەوینی تۆم لە دڵدا هەر دەمێنێ، چون دەڵێن: هەرچی گەنجینەی بەنرخە هەر لە نێو وێرانەیە ➿ @Kurdinus «هێدی»

ویڵبێر پرسیی: «بۆچی ئەم هەموو چاکەیەت لەگەڵ کردم؟ خۆ من هیچم بۆ تۆ نەکردووە!» شارلۆت وەڵامی دایەوە: «تۆ هاوڕێمی و هەر ئەمە خۆی شتێکی گەورەیە. لەبەر ئەوە کردوومە چون خۆشم دەوێی. لە ڕێی یارمەتی‌دانی تۆوە هەوڵم داوا مانایەکیش به ژیانی خۆم ببەخشم. دەی ژیان چییە؟ لەدایک دەبین، دەمێک دەژیین و پاشان دەڕۆین. هاوڕێیەتیی تۆ مانای بەخشییە ژیانی من.» @Kurdinus «ئی. بی، وایت - تاری شارلۆت»

لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ...
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ...

هەمیشه هیوایەکی نوێ هەیە؛ تا کاتێک مرۆڤ دەتوانێ سەوزیی گەڵای دارەکان، دروشانەوەی تریفەی مانگ لە سەر ئاو و چوانیی شاراوەی شتەکان ببینێ، بێهیوایی تەنیا کێشەیەکی کاتیی هەستەکانە. ژیان هێندەی موعجیزەی نەدرکاو بە دەستەوەیە کە دەبێ زیندوو بین و ببینین سبەی چ ڕوو دەدا. @Kurdinus «وێنەی دۆریان گرەی، ئۆسکار وایڵد»

بۆچی نەگرێم سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی؟ مەی بۆ نەڕژێ، شووشە لە سەد جێگە شکاوە @Kurdinus

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ١٢). ➿ @Kurdinus

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ١١). ➿ @Kurdinus

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ١٠). ➿ @Kurdinus