Kurdînûs
前往频道在 Telegram
◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
显示更多📈 Telegram 频道 Kurdînûs 的分析概览
频道 Kurdînûs (@kurdinus) 是活跃参与者。目前社区聚集了 16 698 名订阅者,在 语言学 类别中位列第 360,并在 伊朗 地区排名第 19 766 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 16 698 名订阅者。
根据 15 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 81,过去 24 小时变化为 5,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 28.48%。内容发布后 24 小时内通常能获得 7.53% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 4 756 次浏览,首日通常累积 1 257 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 70。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس
کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus”
凭借高频更新(最新数据采集于 16 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 语言学 类别中的关键影响点。
16 698
订阅者
+524 小时
+17 天
+8130 天
帖子存档
16 697
چ خۆشە دۆزینەوەی ڕۆحێک کە لە جەرگەی تۆفانەکاندا هانای بۆ بەری؛ پەناگەیەکی گەرم و ئەرخەیان کە سەرنجام بە ئاسوودەیی هەناسەی تێدا هەڵکێشی. گەشانەوە لەو پەیکەرەدا، ڕوانین لە جیهان بە چاوانی ئەو، لەئامێزگرتنی جوانییە کاتییەکان ژیان بە هەستەکانی ئەو، چێژکردنی شکۆی ژیان بە دڵی ئەو، تەنانەت لەگەڵ ئەودا ڕەنج بردن!
ئاخ... تەنانەت ڕەنجیش شادییە، مادام پێکەوە بین...
@Kurdinus
«ڕۆمەن ڕۆلان - ژان کریستۆف»
16 697
بێوەفایی یار دڵمی تەنیوە
ڕووناکیی لە دڵی من هەڵچنیوە
مەلی ئاواتم خۆشیی نەدیوە
لە هەوارگەی دڵ دانەبەزیوە
16 697
نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من
ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من
بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادیی مەلانی دا
لە نێو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من
لە گوڵزارێ ورینگەی بلبلی سەرمەست و شەیدا دێ
بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من
لە سەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ
ئەگەرچی تێگەیشتم چاوەکەم خاوە خەیاڵی من
ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟
ئەرێ پیرۆزەکەی خۆشفەڕ هەتا کەی نایە ماڵی من؟
گوتت بۆت دێمە جێژوانێ، هەزار سوێندت بە شاڵم خوارد
لە ئاهی ئاشقانەی من بترسە، نەک لە شاڵی من
کە ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییە لەم شارە وێرانە
کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من
ئەگەر دەیزانی مانای خۆشەویستی ئەم کچە کوردە
بە سەد یاقووت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسکی ئاڵی من
ڕەش و تار و درێژ و پڕ لە ئازار و خەم و دەردە
بەڵێ شەوگاری دووری بوو سەراسەر ژینی تاڵی من
➿ @Kurdinus
«هێمن»
16 697
لە سەفەرنامەکەی ئێڵی بەنستێر سۆوندا (بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان)، سۆون کە کەسێکی ئینگلزییە، کاتێک دەچێتە دووکانێک لە باشووری کوردستان، قەبووڵی ناکا بە تورکی یا عەرەبی لەگەڵ کوردێک قسە بکا و ناچاری دەکا کوردی بڵێ.
ئەم کتێبە ئەم ڕۆژانە لە ٥٠٠ لاپەڕەدا لە ئینگلیزییەوە کراوەتە کوردی و بەردەستە.
@Kurdinus
16 697
تکایە بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژژمێرەکانی ئەم مانگەش، پشتیوانیی کوردینووس بکەن و بەشدار بن لە گەشە و پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک 🌻
