War News
Ir al canal en Telegram
2 404
Suscriptores
-124 horas
+37 días
+4330 días
Archivo de publicaciones
2 404
گەشتی ژەنەراڵ عاسم مونیری پاکستان بۆ تاران هەڵوەشایەوە کە بریاربوو ئەمشەو ئەنجامی بدات.
2 404
ڕۆیتەرز:
حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی کۆمپانیای سۆمۆ ڕاستەوخۆ دەستوەردانی کرد و دوای ناردنی زانیاریی بۆ تاران، سوپای پاسدارانی ئێران ڕێگەی بە کەشتیی نەوتهەڵگری ئاگیۆس فانۆریۆس یەکدا کە نەوتی عێراقی بەرەو ڤێتنام پێبوو، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
2 404
دەستەڵاتی دەربەندی کەنداوی فارس PGSA سنووری جڵەوکراوی دەریایی خۆی لە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە .
2 404
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران: کەمپی بنەماڵەی پێشمەرگەکانمان لە زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی بە درۆن کرایە ئامانج
- هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە
2 404
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: “دوای چەند مانگێک لە دەستپێکردنی جەنگ دژی ئێران، کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بە لەناوبردنی دەیان فڕۆکەدانا کە بەهای ملیاران دۆلارە. ئێستا بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان یەکەم هێزی جیهان بوون کە فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو و بەناوبانگی F-35یان خستووەتە خوارەوە”.
عێراقچی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت: “بەو وانانەی فێربووین و ئەو زانستەی بەدەستمان هێناوە، دڵنیابن گەڕانەوە بۆ بەرەکانی جەنگ لەگەڵ چەندین سوپرایزی تردا دەبێت”.
2 404
کونە با دەڵێ (تڕەمپ): لە سەر داوای کەسی یەکەمی (قەتەر، سعوودیەو ئیمارات) پلانی هێرشێکی بەرفراوانمان بۆ سەر ئێران دواخست…بە حسابی خۆی سبەی سێشەممە هێرشی دەکرد!
باوکم دەتوانم سوێند بخۆم درۆ دەکات عەکسەکەی راستە ئەوان داوا دەستپێکردنەوەی هێرشیان کردووە بەس جەنابت رازی نین، چونکە خەرجی و پارەی زۆر دەوێ!
هەر تۆ نەبووی دەتگوت: سەرکردەکانی عەرەب بەشدارن و داوام لێدەکەن تووندتربم؟!
2 404
ئیلهام ئەحمەد میدیاکانی تورکیا بەدرۆدەخاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە خۆی و مەزڵوم عەبدی لە ئیمرالی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوتبێت و جەختدەکاتەوە کارێکی ئاوا لە ئارادا نییە
ئەم بەدرۆخستنەوەیە دوای ئەوە دێت میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە ئۆجەلان لە کۆبوونەوەیەکدا سەرزەنشتی کردوون و داوای لێکردوون هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر تێکەڵی دامەزراوەکانی حکومەتی سووریا بکەن
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند میدیای تورکیا یەکێکە لە گەورەترین ئامرازەکانی چەواشەکاری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و ئاڕاستەکردنی بیروڕای گشتی
2 404
گەریلاکانی پژاک هێرشیان کردۆتە سەر کانێک لە شاری سەقز و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ و کەرەستەیان سوتاندوە.
2 404
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی لە عێراق بەڕێوەبردووە، نەک یەک بنکە وەک ئەوەی لە سەرەتادا ڕاپۆرتی لەسەر درابوو، کاتێک یەکێک لە بنکەکان لە کۆتایی ساڵی 2024 لە ڕۆژئاوای عێراق دامەزراوە بۆ پشتگیریکردنی ئۆپراسیۆنە ئەگەرییەکانی داهاتوو دژی ئێران، و دواتر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کاتی جەنگی حوزەیرانی 2025 لەگەڵ ئێران بەکارهێنراوە، بەرپرسانی ئەمنیی عێراقیش ڕایانگەیاندووە کە ئەو بنکەیەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کاتی ململانێکەی حوزەیرانی 2025 بەکارهێنراوە زۆر بەسوود بووە، هەروەها بەرپرسان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئەمریکا فەرمانی بە عێراق کردووە سیستەمەکانی ڕاداری خۆی لە کاتی هەردوو جەنگەکەدا لەگەڵ ئێران دابخات بەمەبەستی پاراستنی فڕۆکەکانی ئەمریکا سەرچاوەکان دەڵێن عێراق لە مێژەوە گومانی هەبووە کە ئیسرائیل بنکەیەکی لەو ناوچەیەدا بەڕێوەبردووە و چەندین جار داوای ڕوونکردنەوەی لە سوپای ئەمریکا کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووە.
2 404
سەرچاوەکان:
ئێران زانیارییگەلێکی پێگەیشتوە کە بە 'پشڕاستکراوە و دڵنیاکەرەوە' وەسف کراون، سەبارەت بەوەی کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا هێرش و لێدانێکی یەکجار بەهێز و کەمەرشکێن دەکرێتە سەری..
و بۆردومانکردنی وێستگەی وزەی ئەتۆمی لە ئیمارات لە لایەن ئێرانەوە، پێدەچێت پەیامێکی ئاگادارکردنەوە برت لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەمووان!"
2 404
ڕۆژنامەی کەیھانی ئێرانی:
ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران زۆر نزیکە
2 404
مەرجەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ یەکتری، وەکو دەڵێن لە پشت پەردەوە:
مەرجەکانی ئەمریکا:
- واشنتۆن هیچ جۆرە قەرەبویەک ناداتە ئێران لەبەرامبەر ئەو زیانانەی بەهۆی شەڕ و سزاکانەوە پێی گەیشتوە.
- پێویستە ئێران تەواوی ئەو یۆرانیۆمەی کە پیتاندویەتی، ڕادەستی ئەمریکای بکات.
- لە تەواوی خاکی ئێراندا، تەنها یەک بنکەی ئەتۆمی ڕێگەی پێدەدرێت بە کراوەیی و چالاکی بمێنێتەوە.
- کەمتر لە چارەکێکی (٢٥٪) ئەو سەرمایە و پارە بلۆککراوانەی ئێران کە لە دەرەوەن، ئازاد دەکرێن.
- ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە تەواوی بەرەکانی ناوچەکەدا.
مەرجەکانی ئێران:
- ڕاگرتن و کۆتاییهاتنی هەمیشەی شەڕ بە تەواوی لە سەرجەم بەرەکانی ناوچەکەدا.
- پێویستە هەموو سزایەکی ئابوری و سیاسی لەسەر ئێران هەڵبگیرێت.
- گەڕاندنەوە و ئازادکردنی سەرجەم ئەو سەرمایە و پارە بلۆککراوانەی ئێران کە لە دەرەوەی وڵاتن.
- پێویستە قەرەبوی تەواوی ئەو زیانانە بکرێتەوە کە لە ماوەی شەڕەکەدا بەر ئێران کەوتون.
-بە فەرمی ناسینی تەواوی سەروەریی و دەسەڵاتی ئێران بەسەر گەروی هورمزدا لەلایەن جیهانەوە.
2 404
ئیمارات دەڵێت وێستگەی ئەتۆمی بەرەکە لە ئەبو زەبی بە باڵەفرێک هێرشی کراوەتەسەر، سەرەرای ئەوەی ئاگرکەوتووەتەوە لەرووکاری دەرەوە بەڵام هیچ زیانێک بەر وێستگەکە نەکەوتووە.
2 404
قالیباف:
جیهان لە سەروبەندی نەزمێکی نوێدایە
وەک چۆن سەرۆک شی وتی: «ئەم گۆڕانکارییە گەورەیەی ئێستا لە جیهاندا ڕوودەدات، لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و زۆر بە خێرایی ڕوودەدات»، منیش دەڵێم: ئەم ٧٠ ڕۆژەی کە نەتەوەی ئێران بە توندی بەربەرەکانی و خۆڕاگری کرد، وایکرد ئەم گۆڕانکارییە جیهانییە زۆر خێراتر بێت.
داهاتوو بۆ (باشووری جیهانی)یە
2 404
وڵاتە عەرەبییەکان، بەشداربوون لەهێرشەکان؛
هەریەك لەوڵاتە عەرەبییەکانی (سعودیە، ئیمارات، کوەیت)، هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل بوون لەڕێگەی بەشداربوونیان لەهێرشکردنە سەر ئێران و عێراق. بەشداریکردنەکەیان بەدوو شێواز بووە:
١- ڕێگەدان بەبەکارهێنانی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەو وڵاتانە، بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و عێراق.
٢- بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ ئەو سێ وڵاتە بەئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئێران و عێراق، بەڵام هێرشەکانی ئەو سێ وڵاتە عەرەبییە لەگەڵ ئەوەی ئاشکرایە بەڵام ڕانەگەیەندراوە.
پێشهاتی نوێتری جەنگی بەڕێوەیە..
2 404
Repost from BarzaniHQ بارەگای بارزانی
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات
ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە بەڕێز مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.
لەو دیدارەدا بەڕێز باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دڵخۆشیی خۆی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا، و سوپاس و پێزانینی ڤاتیکانی گەیاندە سەرۆک بارزانی و خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە کاتی تەنگانەدا بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ناوچەکانی دیکەی عێراق دا هاتن و دەرگاکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ کردنەوە و پاڵپشت و هاوکاریان بوون بە تایبەت بۆ کریستیانەکان. هەروەها دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەو فەرهەنگی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و پێکهاتەکان هەست بە ئاسوودەیی و ئاسایش دەکەن و درێژە بە ژیانیان دەدەن. باڵیۆزی ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو کە پاڵپشت بوو بۆ بنیاتنانی زانکۆی کاتۆلیکی و نەخۆشخانەی عەنکاوە و چەندین قوتابخانەی تایبەت بۆ کریستیانەکان تا بتوانن بە زمانی دایک بخوێنن.
لە بەشێکی تری دیدارکەدا، باڵیۆزی ڤاتیکان باسی لە دوا سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ڤاتیکان و دوایین سەردانی قەداسەتی پاپا فڕانسیس، پاپای پێشووی ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و پشتگیری خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپاتکردەوە. سەرۆک بارزانی جەختی لە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە کە بوەتە کولتوور و کوردستانیان شانازی پێوە دەکەن و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەم کولتوورە بەردەوامبێت و پەرەی پێ بدرێت.
هەروەها سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی شەڕی تیرۆرستانی داعش لە پێناو پاراستنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بە بێ جیاوازی، لەو پێناوەشدا ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە شەهید و برینداربوون بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی ناوچەکە بەبێ جیاوازی. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی قەداسەتی پاپا و حکومەتی ڤاتیکانی کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان، و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو پێشوازییەی لە دوایین سەردانیان بۆ ڤاتیکان لێیان کرا، و هیوای خواست قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لە داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
