War News
Ir al canal en Telegram
2 383
Suscriptores
+324 horas
+187 días
+2630 días
Archivo de publicaciones
2 380
کۆشکی سپی :
لێدوانی تڕەمپ سەبارەت بە ناساندنی گەرووی هورمز وەکو خاکی ئەمریکا تەنها بۆ گاڵتە بووە .
2 380
سعودیە هاوپەیمانییەکی نوێی فرەنەتەوەیی بۆ بەرگریی دەریایی ڕاگەیاند کە ١٣ وڵات بە فەرمی تێیدا بەشدارن. ئەم هەنگاوە کەمتر لە هەفتەیەک دوای پەیمانی مەککە دێت و ئامانج لێی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی سعودیە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە، بەتایبەت دوای ئەوەی یەکەم هاوپەیمانیی پێشوو لە وەڵامدانەوەی هێرشێکی حوسییەکاندا تووشی کێشە بوو.
2 380
حوسێن کورتۆغڵو، جێگری فەرماندەی پۆلیسی سەربازیی تورکیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
2 380
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بۆ یەکەمجار بەڵگەی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئامێرەکانی ستارلینکی سەر بە ئیلۆن مەسک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئەمریکادا بەکاردەهێنرێن.
2 380
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنسارولڵا دامەزراوەیەکی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆی لە شاری نەجرانی باشووری سعودیە کردە ئامانج.
2 380
سەرۆککۆماری تورکیا: پرسی تیرۆرمان چارەسەر کرد؛ چیدی لە چیاکانی [دێرسم] بۆنی بارووت نایەت
2 380
ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێرانەوە دەڵێت،
- 159 کەشتی ئێرانمان لەناوبرد
- ئێران تاکە وڵاتە کەس نایەوێت ببێتە سەرۆک
- هەڵئاوسان لە ئێران %350یە
- هێشتا سەرکەوتنە مەزنەکە ماوە بەدیبهێنین
- ئێران شەقاوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
- دەتوانین ئێران وێران بکەین بەڵام نامانەوێت ئەو کارە بکەین
2 380
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئیسڕائیل بەچڕی دەستی کرد بە بۆردومانی پاشماوەی هێزی ئاسمانی سوریا و توانی %80 لەناو ببات و نزیکەی 60 دانە فڕۆکەی MIG-23 بەر بۆردومانی فڕۆکەی ئیسڕائیلی کەوتن.
ئەم فڕۆکەیە هەرچەندە زۆر کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1964 بەڵام هێشتاوەکوو هەندێک وڵاتی کەم هەر بەکاری دەهێنن وەک ئەنگۆلا و کوبا و سودان و کۆریای باکور.
2 380
سوپای هێزی ئاسمانی سوریا لەم حەفتەیەدا لایەنی کەم 2 فڕۆکەی جۆری MIG-23UB خستۆتەوە خزمەت کە هی ڕژێمی پێشوو بوون و ئێستا فڕۆکەکان دەتوانن بە ئاسماندا بفڕن🇸🇾
2 380
ئەنسارووڵڵای یەمەن بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر بەندەری مۆخا و پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە. لە هێرشەکەدا دوو کەشتیی جەنگی و کۆگای چەک و تەقەمەنی تێکشکێنران و دەیان چەکداری سەر بە هاوپەیمانییەکە کوژران و بریندار بوون. جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکانی سعودیە لە هەر شوێنێک بن.
2 380
ئەردۆغان:
🔻توركیامان والێكرد کە پێشتر تفەنگی هاوردە دەکرد؛ توانای دروستکردنی کەشتی جەنگی و درۆن و کۆپتەر و تانک و موشەک و ژێردەریایی خۆی هەبێت
تەنها کێشەی تیرۆر كۆتایی پێناهێنین بەڵکو ئەو پیلانانەی ئیمپریالیش هەڵدەگێڕێنەوە کە لە ناوەوە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی تورکیا دەكەن و لەناوی دەبەین
2 380
میدیای تورکیا:
ئەمریکا پێشمەرگە و سوپای عێراقی وەک پارێزەری عێراق و سەرکردایەتی عێراقی خستە دەست ئەوان
2 380
لەسەرەتایی جەنگەوە، ئەڵمانیا 5 یەکەی سیستەمی پاتریۆت و 358 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی لە کۆگاكانی سوپای وڵاتەکەیەوە پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.
دوو لەو 5 سیستەمەی لەلایەن ئەڵمانیاوە دابینکراون، لەلایەن دانمارک، لیتوانیا و نەرویجەوە پارەکەیان دراوه، لە ئێستاشدا ئەڵمانیا پارەی گرێبەستێک تەرخان دەکات کە نزیکەی 600 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی نوێی جۆری PAC-2 GEM-T دەکات کە دروستکراوی ئەڵمانیان و بە بەهای نزیکەی 3.2 ملیار یۆرۆن، بە مەبەستی ڕادەستکردنیان لە داهاتوودا.
2 380
تایوان پاسەوانی دەریایی خۆی دەگۆڕێت بۆ هێزێکی پاڵپشتی سەربازیی بەهێزتر، کەشتییەکانی پاسەوانی دەریایی بە مووشەکی دژەکەشتی پڕچەک دەکرێن و لەگەڵ هێزی دەریاییدا ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.
"جەنگی چین و تایوان زۆر مۆدێرن دەبێت"
2 380
ئیمارات چەندین ملیار دۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێرانی لە بانکەکانی خۆی ئازاد کرد، لەنێویاندا 2 تۆن ئاڵتوون کە بەهاکەی بە نزیکەیی 283 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ بۆ ئێران گواستراونەتەوە.
سەرمایەی ئازادکراو هەتا ئێستا 3 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
2 380
فەرماندەیی گشتی هەسەدە:
گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی گەلەکەمان و بنەماڵەی هەردوو شەهید (ئارتێش حەسەن) و (شاهین سلێمان) دەکات، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی پاراستنی گەل و خاکیاندا گەیشتنە پلەی بەرزەشارەی شەهادەت.
