fa
Feedback
War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 383
مشترکین
+324 ساعت
+187 روز
+2630 روز
آرشیو پست ها
کۆشکی سپی : لێدوانی تڕەمپ سەبارەت بە ناساندنی گەرووی هورمز وەکو خاکی ئەمریکا تەنها بۆ گاڵتە بووە .

سعودیە هاوپەیمانییەکی نوێی فرەنەتەوەیی بۆ بەرگریی دەریایی ڕاگەیاند کە ١٣ وڵات بە فەرمی تێیدا بەشدارن. ئەم هەنگاوە کەمتر لە هە
سعودیە هاوپەیمانییەکی نوێی فرەنەتەوەیی بۆ بەرگریی دەریایی ڕاگەیاند کە ١٣ وڵات بە فەرمی تێیدا بەشدارن. ئەم هەنگاوە کەمتر لە هەفتەیەک دوای پەیمانی مەککە دێت و ئامانج لێی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی سعودیە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە، بەتایبەت دوای ئەوەی یەکەم هاوپەیمانیی پێشوو لە وەڵامدانەوەی هێرشێکی حوسییەکاندا تووشی کێشە بوو.

حوسێن کورتۆغڵو، جێگری فەرماندەی پۆلیسی سەربازیی تورکیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بۆ یەکەمجار بەڵگەی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئامێرەکانی ستارلینکی سەر بە ئیلۆن مەسک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئەمریکادا بەکاردەهێنرێن.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنسارولڵا دامەزراوەیەکی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆی لە شاری نەجرانی باشووری سعودیە کردە ئامانج.

سەرۆککۆماری تورکیا: پرسی تیرۆرمان چارەسەر کرد؛ چیدی لە چیاکانی [دێرسم] بۆنی بارووت نایەت

ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێرانەوە دەڵێت، - 159 کەشتی ئێرانمان لەناوبرد - ئێران تاکە وڵاتە کەس نایەوێت ببێتە سەرۆک - هەڵئاوسان لە ئێران %350یە - هێشتا سەرکەوتنە مەزنەکە ماوە بەدیبهێنین - ئێران شەقاوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو - دەتوانین ئێران وێران بکەین بەڵام نامانەوێت ئەو کارە بکەین

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئیسڕائیل بەچڕی دەستی کرد بە بۆردومانی پاشماوەی هێزی ئاسمانی سوریا و توانی %80 لەناو ببات و نزی
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئیسڕائیل بەچڕی دەستی کرد بە بۆردومانی پاشماوەی هێزی ئاسمانی سوریا و توانی %80 لەناو ببات و نزیکەی 60 دانە فڕۆکەی MIG-23 بەر بۆردومانی فڕۆکەی ئیسڕائیلی کەوتن. ئەم فڕۆکەیە هەرچەندە زۆر کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1964 بەڵام هێشتاوەکوو هەندێک وڵاتی کەم هەر بەکاری دەهێنن وەک ئەنگۆلا و کوبا و سودان و کۆریای باکور.

سوپای هێزی ئاسمانی سوریا لەم حەفتەیەدا لایەنی کەم 2 فڕۆکەی جۆری MIG-23UB خستۆتەوە خزمەت کە هی ڕژێمی پێشوو بوون و ئێستا فڕۆکەکان دەتوانن بە ئاسماندا بفڕن🇸🇾

ڕۆژانەی منداڵێك لە غەززە .

+2
ئەنسارووڵڵای یەمەن بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر بەندەری مۆخا و پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە. لە هێرشەکەدا دوو کەشتیی جەنگی و کۆگای چەک و تەقەمەنی تێکشکێنران و دەیان چەکداری سەر بە هاوپەیمانییەکە کوژران و بریندار بوون. جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکانی سعودیە لە هەر شوێنێک بن.

ئەردۆغان: 🔻توركیامان والێكرد کە پێشتر تفەنگی هاوردە دەکرد؛ توانای دروستکردنی کەشتی جەنگی و درۆن و کۆپتەر و تانک و موشەک و ژێردەریایی خۆی هەبێت تەنها کێشەی تیرۆر كۆتایی پێناهێنین بەڵکو ئەو پیلانانەی ئیمپریالیش هەڵدەگێڕێنەوە کە لە ناوەوە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی تورکیا دەكەن و لەناوی دەبەین

بەپێی میدیای تورکیا، سیپان حەمۆ لەلیستی تیرۆری تورکیا دەرهێنرا.
بەپێی میدیای تورکیا، سیپان حەمۆ لەلیستی تیرۆری تورکیا دەرهێنرا.

میدیای تورکیا: ئەمریکا پێشمەرگە و سوپای عێراقی وەک پارێزەری عێراق و سەرکردایەتی عێراقی خستە دەست ئەوان

لەسەرەتایی جەنگەوە، ئەڵمانیا 5 یەکەی سیستەمی پاتریۆت و 358 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی لە کۆگاكانی سوپای وڵاتەکەیەوە پێشکەشی ئۆکرا
لەسەرەتایی جەنگەوە، ئەڵمانیا 5 یەکەی سیستەمی پاتریۆت و 358 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی لە کۆگاكانی سوپای وڵاتەکەیەوە پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە. دوو لەو 5 سیستەمەی لەلایەن ئەڵمانیاوە دابینکراون، لەلایەن دانمارک، لیتوانیا و نەرویجەوە پارەکەیان دراوه، لە ئێستاشدا ئەڵمانیا پارەی گرێبەستێک تەرخان دەکات کە نزیکەی 600 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی نوێی جۆری PAC-2 GEM-T دەکات کە دروستکراوی ئەڵمانیان و بە بەهای نزیکەی 3.2 ملیار یۆرۆن، بە مەبەستی ڕادەستکردنیان لە داهاتوودا.

تایوان پاسەوانی دەریایی خۆی دەگۆڕێت بۆ هێزێکی پاڵپشتی سەربازیی بەهێزتر، کەشتییەکانی پاسەوانی دەریایی بە مووشەکی دژەکەشتی پڕچە
تایوان پاسەوانی دەریایی خۆی دەگۆڕێت بۆ هێزێکی پاڵپشتی سەربازیی بەهێزتر، کەشتییەکانی پاسەوانی دەریایی بە مووشەکی دژەکەشتی پڕچەک دەکرێن و لەگەڵ هێزی دەریاییدا ڕاهێنانیان پێ دەکرێت. "جەنگی چین و تایوان زۆر مۆدێرن دەبێت"

ئیمارات چەندین ملیار دۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێرانی لە بانکەکانی خۆی ئازاد کرد، لەنێویاندا 2 تۆن ئاڵتوون کە بەهاکەی بە ن
ئیمارات چەندین ملیار دۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێرانی لە بانکەکانی خۆی ئازاد کرد، لەنێویاندا 2 تۆن ئاڵتوون کە بەهاکەی بە نزیکەیی 283 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ بۆ ئێران گواستراونەتەوە. سەرمایەی ئازادکراو هەتا ئێستا 3 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

photo content

فەرماندەیی گشتی هەسەدە: گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی گەلەکەمان و بنەماڵەی هەردوو شەهید (ئا
فەرماندەیی گشتی هەسەدە: گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی گەلەکەمان و بنەماڵەی هەردوو شەهید (ئارتێش حەسەن) و (شاهین سلێمان) دەکات، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی پاراستنی گەل و خاکیاندا گەیشتنە پلەی بەرزەشارەی شەهادەت.