War News
Ir al canal en Telegram
2 383
Suscriptores
+324 horas
+187 días
+2630 días
Archivo de publicaciones
2 379
تایوان پاسەوانی دەریایی خۆی دەگۆڕێت بۆ هێزێکی پاڵپشتی سەربازیی بەهێزتر، کەشتییەکانی پاسەوانی دەریایی بە مووشەکی دژەکەشتی پڕچەک دەکرێن و لەگەڵ هێزی دەریاییدا ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.
"جەنگی چین و تایوان زۆر مۆدێرن دەبێت"
2 379
ئیمارات چەندین ملیار دۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێرانی لە بانکەکانی خۆی ئازاد کرد، لەنێویاندا 2 تۆن ئاڵتوون کە بەهاکەی بە نزیکەیی 283 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ بۆ ئێران گواستراونەتەوە.
سەرمایەی ئازادکراو هەتا ئێستا 3 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
2 379
فەرماندەیی گشتی هەسەدە:
گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی گەلەکەمان و بنەماڵەی هەردوو شەهید (ئارتێش حەسەن) و (شاهین سلێمان) دەکات، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی پاراستنی گەل و خاکیاندا گەیشتنە پلەی بەرزەشارەی شەهادەت.
2 379
حیزبوڵایش خۆمان خۆش بە یەکجاری،
ئیسرائیل و لبنان ڕێککەوتن:
بەریتانیا، ئیتالیا، سویسرا و ئیندۆنیزیا لە لیستی ئەو وڵاتانەدا دەبن کە پێشنیاریان بۆ دەکرێت سەربازەکانیان لە لبنان بڵاوە پێبکەن - تاوەکو دڵنیاببنەوە لەوەی حیزبوڵڵا چەک دادەماڵرێت (ڕۆیتەرز).
دوای حەماس ، بڕیاری چەک داماڵینی حیزبوڵا ، دواتر لە ٣٠ ئەیلول حەشدی شەعبی، دواتر نۆرەی حوسیەکان دێت، حەماس و حیزبوڵا دەستی ڕاست و چەپی ئێران بوون، حوسی و حەشدی شەعبی قاچی چەپ و ڕاستی ئێران بوون، دواتر نۆرەی دێوەکە دێت، دەدرێت بە زەویدا و پارچە پارچە دەکرێت
2 379
دۆخی نێوان حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی لەپشت پەردەوە بەردەوام بەرەو خراپبوون و ئاڵۆزی زیاتر ئەڕوات و عەلی پلانی هەیە پێگەکانی حەشدی شەعبی گەمارۆبدات.
بەبڕوای من ئەستەمە هەموو گروپە چەکدارییەکان ڕازیبن بە چەک دانان، وە توانای عەلی زەیدیش سنوردارە بۆ جێبەجێکردنی و حکومەتەکەشی ناتوانێ لەژێر ئەم هەموو فشارە بەردەوام بێت و حکومەتێکی لاوازە، بۆیە ئەگەر هەیە ڕووبەروو بوونەوە روبدات لەنێوانیان، وە ئەمریکاش سەرکردەی گروپە چەکدارییەکان بکاتە ئامانج.
2 379
ميلیشیای نوجەبا:
🔻بۆچی باسی چەكی پێشمەرگە ناكەن تەنها باسی چەكی مقاوەمە دەكەن؛ چەك دانانێین
🔻ئەمریكا 25 هەزار كوردی ئێرانی لە هەرێم چەكدار كردووە؛ 15 هەزار شەڕڤانی پەكەكەش لە شنگال خاوەنی جۆرەها چەكن
حسێن موسەوی، وتەبێژی میلیشیای نوجەبا دەڵێت، چەکەکانیان رادەست ناكەن، جەختیشدەكات لەوەی، پرسی كۆكردنەوەی چەک، تەنها چەکی موقاوەمە دەکاتە ئامانج، كە بە فەرمانی ئەمریکاو زایۆنییە.
موسەوی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، ئەو زانیارییانەی باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیران دەکەن، چیرۆکێکن بڕوای پێ ناکەین و ئامانج لێی هاندانی رای گشتییە دژی گرووپەكانی مقاوەمە، ئاماژەی بەوەشدا، پرسی دەستبەسەرداگرتنی درۆنەکان کە لایەنە فەرمییەکانەوە رایاگەیاندووە، شانۆگەرییەکی هەڵبەستراوە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە.
وتیشی، 25 هەزار کوردی ئێران هەن کە لە لایەن ئەمریکاوەو بە چاودێری سەرکردە کوردییەکانی عێراق لە هەرێم چەکدار دەکرێن، وێڕای ئەوەی 15 هەزار شەڕڤانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شەنگال هەن بە چەکی مامناوەندو قورسەوە.
وتەبێژی میلیشیای نوجەبا، باسی لەوەشكرد، سەرکردە کوردییەکان رەتیانکردووەتەوە چەکی پێشمەرگە رادەست بکەن و تەنانەت رەتیانکردووەتەوە قسەش لەسەر ئەم بابەتە بکەن، پرسیاری ئەوەشیکرد، بۆچی هیچ کەسێک باس لەم چەکە ناکات و تەنها پێداگری لەسەر چەکی مقاوەمە دەكات؟.
راشیگەیاند، رێککەوتنە ئابورییەکان لەگەڵ واشنتۆن، عێراقی لە داگیرکاریی سەربازییەوە گواستووەتەوە بۆ داگیرکاریی ئابوری.
2 379
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق:
بڕیاری کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە 30ی ئەیلولدا وادەی کۆتاییە و گەڕانەوەی نییە.
2 379
لە سەرێ کانی، ژمارەیەک عەرەب هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێک تەنها لەبەر ئەوەی ناوی ئۆجەلانە.
2 379
+1
پژاک دەڵێت ئەندامێکی سووپای پاسدارانمان لە سنە کوشت کە رۆڵی هەبووە لە کوشتنی چوار گەریلا لە 28ی حوزەیران.
2 379
ئەردۆگانی گەورە تیرۆریست، سەبارەت بە پەیماننامەی بەرگریی سێقۆڵی لەگەڵ سعودییە و پاکستان:
"ئێمە بەرپرسیارێتییەکی مێژوییمان گرتوەتە ئەستۆ بۆ هاوکاریکردن لە مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەماندا.
ئامانجی سەرەکیی ڕێککەوتنەکە بەهێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوەیە، ڕێککەوتنەکەش لەبەردەم تەواوی وڵاتانی برا کراوەیە.
دیدگای ئێمە ئەوەیە لە کۆتاییدا، تا ئەو شوێنەی بگونجێت و ڕێگەی پێ بدرێت، تەواوی وڵاتانی ناوچەکە لەناو ئەم چوارچێوەیەدا یەکبگرن.
ئەم ڕێککەوتنە دژی هیچ وڵاتێک ئاراستە نەکراوە، تەنها ئامانج بریتییە لە برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و خۆشگوزەرانیی گەلەکانمان."
2 379
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
+3
لەهێرشەکەی سۆران جۆرێک لە درۆن بەکارهێنراوە کە نوێیە و ناسراو نیە وەک درۆنەکانی تری شاهد، دەمەوێ ئەوە بڵێم چەند جۆرێکی کەم لە درۆنی زنجیرەی شاهد بزوێنەری مایکرۆ جات بەکاردێنن کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.
- جگە لە کڵاوە جەنگیەکە هیچ لەم پارچانە کە لەم وێنەدا هەن هاوبەش نین لەگەڵ ئەوانەی پێشوو تر لێرە و لە جەنگی ئۆکراینیش بەکارهاتوون.
2 379
+3
لەهێرشەکەی سۆران جۆرێک لە درۆن بەکارهێنراوە کە نوێیە و ناسراو نیە وەک درۆنەکانی تری شاهد، دەمەوێ ئەوە بڵێم چەند جۆرێکی کەم لە درۆنی زنجیرەی شاهد بزوێنەری مایکرۆ جات بەکاردێنن کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.
- جگە لە کڵاوە جەنگیەکە هیچ لەم پارچانە کە لەم وێنەدا هەن هاوبەش نین لەگەڵ ئەوانەی پێشوو تر لێرە و لە جەنگی ئۆکراینیش بەکارهاتوون.
2 379
پەیامنێری رووداو: کاژێر 06:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سێ درۆن بەر سێ شوێن لە قەزاکانی سۆران، خەلیفان و هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتن
پەیامنێری رووداو دەڵێت: لە هەریر بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، ئاگر لە پووش و پاوانی چیای بەنی هەریر کەوتووەتەوە. هەروەها لە خەلیفان لە نزیکی گوندێک کەوتوون و لە سۆرانیش بەر ماڵی هاونیشتیمانییەک کەوتووە.
دەشڵێت: لەهەر سێ شوێنەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە.
2 379
جەنگی نەوت تەشەنەی کرد بۆ لیبیا:
کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی لیبیا باری نائاسایی لە "زاویە" ڕاگەیاند، دوای زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە دامەزراوە نەوتییەکانی گرتەوە، لەوانە پاڵاوگەی زاویە و عەمبارەکانی کۆمپانیای "ئەلبرەیقە".
وە دوایین هێرش بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و داڕمانی عەمبارێکی گەورە کە ٤.٥ ملیۆن لیتر بەنزینی تێدا بوو.
وەکو تێبینیی کەسیی من:
ئەم ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئیسلامییەکانی لایەنگری تورکیادایە ( حکومەتی ڕێککەوتنی نیشتمانی).
وە نەیارەکەیان جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەرە ( - سوپای نیشتمانیی لیبیا)و،
خەلیفە حەفتەر بەشێوەیەکی سەیر و پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، لەلایەن ئیمارات، میسر، ئێران و وەک هەندێک دەڵێن ئیسرائیلیشەوە پشتیوانی دەکرێت.
بە بڕوای من، هێرشەکان خەلیفە حەفتەر ئاماژە و پەیامێکی چەند لایەنەیە و گڵۆپی سەوزی ئیمارات و ئیسرائیلی بۆ هەڵکراوە، دەکرێت ئێرانیییش بێت، پەیامی ئێران لە ڕێگەی حەفتەرەوە بۆ ئەردۆغان، کە ئێران توانای ئەوەی هەیە لە شوێنی دوورەدەست و بەئازاردا لێیان بدات.
هەموو ئەمانە وەک پەیامێکە لە دوای واژۆکردنی "پەیماننامەی مەککە" کە لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەنجام درا.
2 379
عەلی زەیدی:
مەترسیدارترین هەڕەشە لەسەر وڵات چەکی کۆنترۆڵ نەکراوە.
پێویستە پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک ئامادە بکرێت.
2 379
ڕاگەیاندنی سەربازی لە هەرێمی ڕۆژهەڵات:
🔻لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر لیوای قامیشلۆ، دوو شەرڤان شەهید بوون
هەڵەزوار میتانی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازی لە هەرێمی ڕۆژهەڵات بڵاویكردەوە:
- لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر لیوای قامیشلۆ، دوو شەرڤان شەهید بوون و دوانی دیکەش بریندار بوون.
- کۆمەڵێک کەسی یاساشکێن هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی شەرڤانان لە گوندی تەویل حەرب لە قامیشلۆ، شەرڤانانیش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.
- لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو شەرڤانی شەهید بوون و دوانی دیکەش بریندار بوون، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی گەڕان بەدوای هێرشبەراندا بەردەوامە و ڕێکاری پێویستیان لەدژ دەگیرێتە بەر.
2 379
ماڵپەرێكی ئەمریكی:
زەیدی ئامادەنەبووە ئیسماعیل قائانی ببینێت و پێداگرە لەسەر روبەڕوبونەوەی هەر میلیشیایەك چەكەكەی دانەنێت.
قائانی داوای كردووە زەیدی میلیشیاكان چەك نەكات ئەوانیش هێرش نەكە سەر ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو، زەیدی رەتیكردووەتەوە.
سەرۆک وەزیران بەنیاز بووە بچێتە ناو ئەو ناوچەیەی گرووپەكان ناویان لێناوە جورف لنەسر و لەدوای ئازادكردنی لە دەستی داعش هیچ هێزێكی ئەمنی عێراق نەیتوانیووە بچێتە ناوی (کارگەی مووشەک و درۆنەکانی میلیشیاکان و بنکەی هەواڵگری)، هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر و هێزە سەربازییەکانی تر لە ئامادەباشیدا بوون بۆ چوونە ناوچەکە لە هەر ئان و ساتێكدا، کەمێک دوای ئەوە قائانی گەیشتووەتە بەغداد و رێگری کردووە.
2 379
کۆبوونەوەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراق، سووریا و ئوردن لە عومان.
