War News
Open in Telegram
2 380
Subscribers
+324 hours
+187 days
+2630 days
Posts Archive
2 379
نیویۆرك تایمزی ئهمریكی:
دوای پێنج ساڵ لە دەرکردنی ئەمریکا، ئێستا تاڵیبان هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی بگەڕێنێتەوە، داوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات و هانی وەبەرهێنانی ئەمریکا دەدات لە سەرچاوە کانزاییەکان و ژێرخانی ئەفغانستاندا.
واشنتۆن هێشتا دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانه، ئهمهش پشتبهست به مهترسییهكانی لەبارەی تیرۆر و سیاسەتەکانی تاڵیبان.
2 379
سووپای ئۆکرانیاش بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزە و کۆمپانیاکان و ناوەندە لۆجیستیەکان لەناو قوڵای خاکی ڕووسیا، بەمەبەستی فشار دروستکردن.
2 379
قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە شاری هەولێر، سەردانەکە لەسەر ڕێنمایی سەرۆکی حکومەتی عێراق ئەنجام دراوە.
2 379
مەسعود پزشكیان:
داهاتمان کەمی کردووە، پێشتر نەوتمان دەفرۆشت، بەڵام ئێستا ناتوانین.
هەندێک کارگە کرانە ئامانج و وێران کران، ناتوانین باج بەدەستبهێنین، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ناچارین پارەی پێویست بدەین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە کارکردن.
کێشەکانمان چەند هێندە زیادی کردووە، داهاتیشمان کەم بووەتەوە.
2 379
کۆشکی سپی :
لێدوانی تڕەمپ سەبارەت بە ناساندنی گەرووی هورمز وەکو خاکی ئەمریکا تەنها بۆ گاڵتە بووە .
2 379
سعودیە هاوپەیمانییەکی نوێی فرەنەتەوەیی بۆ بەرگریی دەریایی ڕاگەیاند کە ١٣ وڵات بە فەرمی تێیدا بەشدارن. ئەم هەنگاوە کەمتر لە هەفتەیەک دوای پەیمانی مەککە دێت و ئامانج لێی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی سعودیە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە، بەتایبەت دوای ئەوەی یەکەم هاوپەیمانیی پێشوو لە وەڵامدانەوەی هێرشێکی حوسییەکاندا تووشی کێشە بوو.
2 379
حوسێن کورتۆغڵو، جێگری فەرماندەی پۆلیسی سەربازیی تورکیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
2 379
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بۆ یەکەمجار بەڵگەی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئامێرەکانی ستارلینکی سەر بە ئیلۆن مەسک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئەمریکادا بەکاردەهێنرێن.
2 379
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنسارولڵا دامەزراوەیەکی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆی لە شاری نەجرانی باشووری سعودیە کردە ئامانج.
2 379
سەرۆککۆماری تورکیا: پرسی تیرۆرمان چارەسەر کرد؛ چیدی لە چیاکانی [دێرسم] بۆنی بارووت نایەت
2 379
ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێرانەوە دەڵێت،
- 159 کەشتی ئێرانمان لەناوبرد
- ئێران تاکە وڵاتە کەس نایەوێت ببێتە سەرۆک
- هەڵئاوسان لە ئێران %350یە
- هێشتا سەرکەوتنە مەزنەکە ماوە بەدیبهێنین
- ئێران شەقاوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
- دەتوانین ئێران وێران بکەین بەڵام نامانەوێت ئەو کارە بکەین
2 379
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئیسڕائیل بەچڕی دەستی کرد بە بۆردومانی پاشماوەی هێزی ئاسمانی سوریا و توانی %80 لەناو ببات و نزیکەی 60 دانە فڕۆکەی MIG-23 بەر بۆردومانی فڕۆکەی ئیسڕائیلی کەوتن.
ئەم فڕۆکەیە هەرچەندە زۆر کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1964 بەڵام هێشتاوەکوو هەندێک وڵاتی کەم هەر بەکاری دەهێنن وەک ئەنگۆلا و کوبا و سودان و کۆریای باکور.
2 379
سوپای هێزی ئاسمانی سوریا لەم حەفتەیەدا لایەنی کەم 2 فڕۆکەی جۆری MIG-23UB خستۆتەوە خزمەت کە هی ڕژێمی پێشوو بوون و ئێستا فڕۆکەکان دەتوانن بە ئاسماندا بفڕن🇸🇾
2 379
ئەنسارووڵڵای یەمەن بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر بەندەری مۆخا و پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە. لە هێرشەکەدا دوو کەشتیی جەنگی و کۆگای چەک و تەقەمەنی تێکشکێنران و دەیان چەکداری سەر بە هاوپەیمانییەکە کوژران و بریندار بوون. جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکانی سعودیە لە هەر شوێنێک بن.
2 379
ئەردۆغان:
🔻توركیامان والێكرد کە پێشتر تفەنگی هاوردە دەکرد؛ توانای دروستکردنی کەشتی جەنگی و درۆن و کۆپتەر و تانک و موشەک و ژێردەریایی خۆی هەبێت
تەنها کێشەی تیرۆر كۆتایی پێناهێنین بەڵکو ئەو پیلانانەی ئیمپریالیش هەڵدەگێڕێنەوە کە لە ناوەوە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی تورکیا دەكەن و لەناوی دەبەین
