🌾بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
Open in Telegram
نووسەر. خودایە گیان! بابەتی سڵامەتی، سەربەرزی، سەرکەوتوویی، بنەماڵە، ئارامیش، دڵخۆشی، خۆشەویستی، بەختەوەری، دارایی، زانایی و ژیانێک لێوڕێژ لە دەسکەوتی عالی کە بە ئێمەت بەخشیوە شووکرانەبژێری تۆ قەت تەواو ناکەم.
Show moreIran108 328The category is not specified
1 115
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1530 days
Posts Archive
🌾سڵاو و ڕێز هاوڕێیان، هیوادارم کە حاڵی دڵ و دەروونتان باش بێت. شایانی باسە کە ئەو چیرۆکانەی کە دامبەزاندوونە ئێرە، هەموویان چیرۆکی گارگایی و ئی ئەو کاتەن کە تازە دەستم بە نووسین کردبوو. ئێستاش بەهۆی نەبوونی کات و ویستی خۆم کە بزانم لەو ماوەیەدا چ گۆڕانکارییەک بەسەر قەڵەمەکەمدا هاتووە، بێ پێداچوونەوە دامبەزاندوونە کاناڵ.🍃🌸
سڵاو و ڕێز هاوڕێیان. ئەو چیرۆکانی کە دایاندەبەزێنم، چیرۆکی گارگایی و ئی ئەو کاتەن کە تازە دەستم بە نووسین کردبوو. ئێستاش بەهۆی نەبوونی کات و ویستی خۆم کە بزانم لەو ماوەیەدا چ گۆڕانکارییەک بەسەر قەڵەمەکەمدا هاتووە، بێ پێداچوونەوە دایاندەبەزێنمە کاناڵ.
سڵاو و ڕێز هاوڕێیان، ئەو چیرۆکانی کە دایاندەبەزێنم، چیرۆکی گارگایی و ئی ئەو کاتەن کە تازە دەستم بە نووسین کردبوو. ئێستاش بەهۆی نەبوونی کات و ویستی خۆم کە بزانم لەو ماوەیەدا چ گۆڕانکارییەک بەسەر قەڵەمەکەمدا هاتووە، بێ پێداچوونەوە دایاندەبەزێنمە کاناڵ.
"پلاکێت"
بسکۆڵی کاڵی لەسەر گۆنای پاپۆکەی داوە، لە تەنیشت دەلاقەکە کە تەواو کراوەتەوە لەسەر کورسییەک دانیشتووە، خێرا خێرا پەنجەی پێی ڕاستی لە عەرزی دەکوتێ، قامکەکانی هەڵدەگوڵۆفێ، چەند جار چاوی لە گووشێکەی دەبڕی و لایدەباتەوە، "با" بەخۆڕانان لە هاتووچۆ دایە و بەهێزی مەچەکی پەردە حەریرەکە دێنێ و دەبا و جارناجارێکیش هەڵیدەسووڕێنێ! پشت ملی بە کورسییەکەوە نا و پشوویەکی دا بە برژانگەکانی و وێکینان. نەخوازیاو گوێڕادێری وتوووێژی نێوان دوو هاوڕێ بوو کە لەگەڵ یەک خەریکی جەفەنگ لێدان بوون!
ــ دەمەوئێوارێ دەچمە پیاسە زوو دێمەوە نایەی لەگەڵم؟
ــ پێم وانییە ژان و ئێشی ددانم بێڵێ، خودا بکات بۆم بکێشێ و ڕزگارم کات.
ــ کوڕە لەو شارە گەورە یەک دوکتوور بۆی نەکێشاوی، بەقسەم بکەو مەیکێشە!
ــ بەغەوس هیچی دوکتوور نین، لەبەر بەرژەوەندی ناو خۆیان لە خۆڕا شت لە پیاو گەورە و گران دەکەن.
ـــ جا ئەگەر لە فۆڕمەکەی ئێرەشدا نەخۆشێکەت نووسیبا، بە دڵنییایی بۆی نەدەکێشای، لەمن کوتن بوو، جا ئەتۆش کەیفی خۆتە!
ــ کوڕە لەو قسانە گەڕێ گەڕ ، بایەکەشی زۆر توندە، کاتێک چوویە پیاسە ئاگات لە خۆت بێ " با" نەدبا!
ــ جا بای ماڵوێران کوا دەرەقەتم دێ!؟
ــ وەمزانی خۆت هەر لەپیاوی مەزلووم هەڵماڵیوە، خۆ نەمدەزانی بە گژ گەردوونیشدا دەچی!
ــ ڕوحی شاد بێت، سەردەمانێک مامۆستا شێرکۆ بێکەسیش یاخی ببوو!
ــ بە غەوس شەڕێکت بە دمەوەیە و ڕاست بەرۆکی منت گرتووە.
ــ غەوسی ئێوە ناناسم من پیاوی شەڕ نیم، پیاوی سوڵح و سەڵاحەتم!
ــ دەنا غەوسی ئێمە چاکت دەناسێ،
ئەوە پێم کوت بەرۆکت بگرێ، ئاژاوەچی!
ــ لەخۆڕا سابوون لە دڵی خۆت دەدەی خاترجەم هیچی پێ ناکرێ، نەڵێی نەشیزانی، شارەزایانە باسەکەت گۆڕی!
ئێشی ددانی بڕستی لێ بڕیبوو لە ناکاو مژۆڵکی کردەوە و هەستا سەرپێ، نەرم و نیان بۆ لای سکرتێر ڕۆیشت.
ــ خانم ئێوە فەرمووتان کاتژمێر ۱۰ی بەیانی لە مەتەب بم، چاو ئەلان لە ۱۲ی لاداوە و هێشتا دوکتوور تەشریفیان نەهاتووە!
سکرتێر پێنووسی لەسەر پەڕاوەکانی ژێر دەستی لابرد لێوی خوارێی کرۆژت، سەری هەڵێنا و چاوی بڕییە چاوی نەخۆش، بەناز کوتی:
ــ ماڵەکەم دوکتوور منداڵەکەی بردۆتە دوکتوور!
بەلووت داژەنینەوە وڵامی داوە:
ــ چاو ئێوە جارێک دەڵێن کاری بانکی هەیە و ئەلانیش...
نەیهێشت درێژە بە قسەکەی بدات و هەمیسان لێوی خوارێی کرۆژت!
ــ لەوانەیە بۆ هەموومان بێتە پێش، خەتای ئێمە نییە!
چینێک لە تاڵە موویەکانی داکەوتنە ناوتەوێڵی!
ــ چاو ئەگەر دەزانن وازوو نایەتەوە من بڕۆمەوە و کاتێکی دیکەم بۆ دابنێن.
لمچ لێوی کرۆژتەوە، پێنووسەکەی داناوە سەر پەڕاوەکان!
ــ ئیختیار بەخۆتانە بەڵام تا مانگێکی دی نۆبەکانمان پڕن، دەنگی هەنگاوگەلێکی قەرت و بەرک هات، ڕووی بۆلای وەڕسووڕاند، سەلام ئاغای دوکتوور بەخێرێنەوە...
خانم ئەگەر ددانتان سڕ بووە فەرموونە ژووری پشکنین.
بە ئارامی سڵاوی کرد و هێور چوو لەسەر یوونیت کورسێکە ڕاکشا و چاوەکانی بەست. دوکتوور ساکشێنەکەی لەنێو زاری نا و لەسەر تاپوورەکەی دانیشت، دەستی دایە سەرتووربینەکە و فرێزەکەی وەسەرخست و خەریکی لابردنی پواوی سەرددانی بوو؛ هەتا ددانی کراوە. دەنگی فڕەفڕی گریزانکی فرێزەکە و پڕیشکەپڕیشکی قێزەونی وردە ڕزاوی، مووچڕکی دەهاویشتە ناو لەشی، چاوەکانی کردەوە و بڕییە دەستی دوکتوور کە بە فایلی جۆراوجۆر( H فایل k فایل) سەرقاڵی دەرهێنانی کەزیکەکان لە کاناڵی ددانی بوو، ئەوجار بە کۆنیکاغەزی نێو کاناڵەکان ویشک دەکاتەوە، گووتای تێکەڵکراو بە ماددەی ئۆرژینۆڵ لە نێو کاناڵەکان دەکا، پاشان بە لێزێر باندینگی لێدەدا و لە کۆتایی دا بە کامپووزیت پڕی دەکاتەوە.
ــ پیرۆزە، دڵنیابە دەتوانی هەتا ۱٥ ساڵی تریش کەڵک لەو ددانەت وەرگری.
ــ دەستەکانت خۆش بێ و لەشتان ساغ!
خەریکی تێچوودانی ددانی بوو، بە دەنگی پێوەدانی لەنەکاو و توندی دەلاقە ڕاچەنی و دڵی داخورپا، هاوکات گوێی لە دەنگی تووڕە و شڵەزای دوکتوور بوو:
خوێنڕێزێکەی زۆر و ناخۆڕسکە! کارەکەتان بێ جێ و نەشیاوە؛ بۆچی لەپرسیارنامەکەدا ئاماژەتان پێ نەکردووە؟! دەبێ هەر ئێستا بەڕێ کرێتە نەخۆشخانەی ورمێ و پلاکێتی پێ تەزریق بکرێ؛ گیانی لە مەترسیدایە!!!
✍بەفرین شەڕەفکەندی
ما رقص را از تفنگ
و صلح را از جنگ
بیشتر دوست داریم
دیگران
اگر
امانمان دهند...
ـــــــــــــــــــــــ
دیروز، در کوبانیِ زخمخورده اما سرافراز، ورزشگاه شهید باوەڕ ئاگر با شکوهی خاص گشایش یافت؛ بنایی به وسعت 13000متر و ظرفیت 5000 نفر با بخشهای آکادمی فوتبال کودکان، سالنهای فیتنس، شنا و قلبی تپنده از امید.
مادر شهید، با دستانی لرزان اما پرغرور، میان رقص و آواز، روبان افتتاح را برید؛ در حضور مردم، احزاب، فرماندهان و سیاستمداران.
این همان کوبانی است؛ شهری که وحوش داعش تبدیل بە تلی از خاکسترش کردند و ترکیه چندین بار لولەهای توپ و تانکش را بالای سر آن گرفت اما تسلیم نشد.
کوبانی مشهور به شهر شیران(شاری شێران) است. زادگاه قهرمانانی همچون ژنرال مظلوم، صالح مسلم، الهام احمد، فرمانده چیا کوبانی...
به یاد فرمانده ابولیلا و همه جانباختگان راه آزادی...
نخستین بازی فوتبال میان تیمهای کوبانی و قامیشلی برگزار شد؛و زمین، این بار نه از خون، که از شادی لبریز شد. ✍کانال پولیتیکس(کامران مولودی): @KurdishPolitic
ــ پێتخۆشە منداڵەکەمان کوڕ بێ یا کچ؟
ــ یا کچ، ئەی بۆخۆت پێتخۆشە چمان بێ خانمۆڵێ؟
ــ وەڵڵا ڕاستییەکەت دەوێ لەبەر ئەوەیکە هەموو ڕۆژێ سکێکی نەکەم پێم خۆشە کوڕێکمان ببێ و تەواو.
بەو قسەیە واقیوڕما و کوتی:
ــ تێح جا چۆن دڵت دێ ئەو قسەیە بکەی؟! چۆن دەتوانی ئاوا بیر بکەیەوە؟ کاتێک بۆخۆت ئافرەتی؟! ئەگەر خودا بمانداتێ بەدڵ پێم خۆشە کچێکمان بێ لەوێنەی تۆ؛ نەشمیل و لەبەردڵان، دەستی بەسەر پرچی داهێنا و کوتی قژی هاوچەشنی ئەوانە درێژ و کاڵ، کاتێک بۆنیان دەکەم بە هەناسەکانم برینجەبرینج دەست بکەن بە کەروێشکە کردن!
کوڵمەی لە سەرمان دەتکوت سێوی لاسوورە!
هاوڕێ لەگەڵ بیرەوەرییەکانی سواری ماشێنەکەی بوو.
ــ ئەرێ دەڵێم ناسر
ــ گیانی ناسری!
ـ ئەگەر منداڵمان بوو، پێت خۆشە چ نێوێکی ڵێ بنێین؟
ــ ئەگەر کچ بوو، نێوی دەنێین ئاونگ.
ــ ماڵتە خۆ باشتر لەمن دەزانی کە لە سجیل دا بە کوردی ناینووسن، ئەگەر بە کوردیش نەینووسن واتاکەی دەبێتە ڕاژێنی کاتژمێر، نانا نێوی دەنێین یاران بە یادی یارانی دوورە وڵات، پێت چۆنە؟
چەند خولەکێک دەبێ بەفر لێی کردۆتەوە.
کاتێک ماشێنەکەی لە پارک دەهێنا دەر نەیزانی بەکوێدا و چۆناوچۆن تاکسییەک لەبەر دەمی چەقی و شەق ڕمبەی لێهێنا و دەرکە و گێلگیری تاکسی تێکقووپاند! داچڵەکا و حەبەساو سەری لێ قورس بوو!
شۆفیر تاکسی کە پیاوێک قوڵەبنەی ڕەشتاڵە بوو، قەڵس و گرژاڵ دابەزی و نێوچاوان تاڵ بەرەولای دەهات.
لە ترسان زراوی چوو و ترس و خۆف بەسەریدا زاڵ بوون!
جەستەی وەلەرزین کەوت! لە ناکاو دەرد و ئێشێکی تاقەتپڕۆکێن لە پشتوێند بەرەو خوارێی گەڕا و حەجمینی لێ هەڵگرت! هەستی بەتەڕاییەک کرد، دەستی لەرزۆکی لەسەر ڕانی دانا، پەنجەکانی شەڵاڵی خوێن بوون و لەبەر چاوی شاراوە نەبوو، بە دیتنی ڕەنگی وەکوو بێی زەرد هەڵگەڕا، سینگی توند بوو، بزە لێی تۆرا و دڵەکوتە دایگرت؛ دەنگی گورپەگورپی دڵی خۆی دەبیست، لەشی لە ئارەقەدا خووسا! شەمزیو و خەمبار بناجانگی لەسەر فەرمانەکە دانا. گوێی لە هەراوهوریای ئاپۆڕەی جەماوەر و گوڕەگوڕی شۆفیر تاکسییەکە بوو کە بە مستەکۆڵە لێکدالێکدا لە جامی ماشێنەکەی دەدا!!
ــ کچێ بۆ نایە دەرێ لە گۆڕی بابت بم!
ـ کوڕە کاکە بڕێک لەسەرەخۆبە نابینی ڕەنگی بەڕوویەوە نەماوە!
ــ لەسەرەخۆی چ بم! ها؟ کوێری! نابینی؟ خۆ ماڵوێرانی کردم ئەو بابم گاوە!
ـ باشە ئەو هاتوو هاوارەت لە چییە بەدبێژ!؟ئەو عالەمەت وەسەر خۆت گێڕاوە!
ــ بۆ کوێری ها خۆ ماشێنەکەمی تەرت و توونا کردووە!
ــ فڵتەفڵت؛ جوان قسان بکە و ئاگات لەدمت بێ بزانە چی لێدێتە دەر!
ــ ئەمن هەر ئاوا دەزانم زۆر ناڕەحەتی هەڕوو!
ــ ئەو ئۆینە چییە دەیگێڕی جگە لە گێلگیرەکەی هیچکوێی خەتتی تێنەکەوتووە.
ــ وەڵڵا کاکە، دۆ و دۆشاوی لێکداوە!
ــ پێموابێ دەیهەوێ ئەو قۆڕازەیەی بەو ژنە بەستەزمانە ساغ کاتەوە؟!
ــ وەڵا ڕاست! پێی بە دەرفەتێکی چاکە!
ــ قوڕمساغ، ئەتۆ سەلکی سیری یان قنچکی پیواز!
ــ کاکە دەرهەڵبوونی ناوێ، ئێستا پۆلیس دێ و کڕۆکی دەکێشێتەوە، تۆزێک پشووت لەسەرخۆ بێ، عەیبە بۆ ڕدێن سپێکی وەک جەنابتان!
چاوی زەقی لە ژێڵڵا هێنا و یەک بەخۆی نەڕاندی:
ــ ئێستا بۆ دەرکەی داخستووە و دانابەزێ؟! خۆ ئەمن ئەوەندە بە ماشێنەکەمەوە ناڕەحەت نیم ئەوەندە بەو ژنەیەوە ناڕەحەتم! شاڵ لەمل؛ سەری بۆ ڕووت کردووم و هەڵتۆزهەڵتۆز لە پشت فەرمان قیت دادەنیشێ و لە نێو شاری مانۆڕمان بۆ لێدەدا! ئەوە دەبوو ئێستا لە ماڵە خۆی خەریکی شۆرباوکفتە لێنان بوایە! ئاخە ژن و ماشێنیان کوتووە؟!
لە پڕڕا گوڕمۆچێکی لە کاپوتەکە دا: ئەی هاوار و داد و بێداد ژن دەبێ لە ژوورێ بێ لە ژوور!! دەبێ نانی خۆی بکا و .....!
جنێو بیستن وەئامانی هێنا!
دەستی بە گوێچکەکانی گرت ئیتر نەیدەویست گوێی لە هیچ دەنگێک بێ! خەفەت و ژان بڕستی لێ بڕی! دونیای ڕوونی لێ، لێڵ و تاریک ببوو! بەداماوی سەری هەڵێنا، چەواشە و ئاڵۆز ئاوڕی داوە و چاوی بە شتومەکەکان کەوت؛ بووکەڵەیەکی چاوشینی خرپن، پێی پێدەکەنی! هەناسەیەکی تاڵی هەڵکێشا! هەنیسک دایگرت و هۆن هۆن فرمێسک هەڵدەورانە سەر گۆنای!
✍ بەفرین شەڕەفکەندی

"کۆیادەکان"
گەڵاڕێزانە، زریانی دڕ قوتەقوتێتی و بەشان و باهۆی سەر دەنێتە پەناو و پەسێو و سووچ و قوژبنی شار و بە هێژاندنەوەوە دەیپێوێ و هۆژە هۆژی هەتا ڕۆژە ڕێیەک دەڕوا و شاڵاوبەر لق و پۆپی دارە بناوێکان دەلەرزێنێتەوە و هار و لاسار گەڵا بەجێ ماوەکان لە چنگیان دەفڕێنێ و تەقڵەکوت لەسەر پێڕەوگەکە فڕێیان دەدات!
پەڵە هەورەکان جوامێرانە قۆڵیان هەڵماڵی و لە چەند لاوە هورووژمیان هێنا و چۆکیان لە سینگی هەتاو توند کرد و یەکگرتوویانە پاڵپشتی یەکتر بوون و پێخووستکراو بوونە زلهێزی ئاسمان و دژ بە هەتاو ڕابوون و بۆڕیان دا! ئاسمانی بەرین ڕەنگی بەڵەکی بە خۆیەوە گرت و بارگرژ حەجمینی لێ هەڵگیرا و پشووبڕاو لە دەستیان وێکهات و لە هەیبەتان لە ئارەقەدا خووسا! سەرما هێدی هێدی زاڵ بوو بە سەری دا و چەقووچۆ "یاو"ی خێزەر دایگرت و باڕووشکەی کرد بە سەر زەوی دا.
چاوی لەسەر ئاسمان لابرد و بەپەلەپەل شیوەکانی لە تەناف کردەوە و هاتەوە ژوورێ و بەکاوەخۆ دەستی کرد بە قەد کردنیان. گووشێکەی دەست دایە و لەسەر نێوی هاوژینەکەی کرتەی کرد: ئەلۆ ناسر ئەمن تاوێکی دی دەچمە دوکانی سی و نۆ هەزارێکەی...بۆ چونکە قیمەتیان هەرزانە دەڵێی بەکەلک نایەن؟!... ئەوەی لە تەنیشت مەتەبی نەمر دوکتوور سەیدجەعفەرێ... ئائا هاتۆتە جێی گەندوومی...بۆ نەچم؟... دەی دەبارێ ڕەببی لە خودای بەزیاد بێ خۆ ناچمە دەرەوەی شار بەفرەکەش هێشتا عەرزی سپی نەکردووە کە جێی مەترسی بێ... نانا ئینشائەڵڵا هیچمان لێ نایە... حەک ماڵتە هەی بۆ نەخشەت لێ داین...
وشیارم... دەی باشە ڕۆیشتم....
پشتی ماشێنەکەی پڕ کردبوو لە بووکەڵە و شتومەکی کۆرپەڵانە، خۆش خۆش خۆی بەقوربان و سەدەقە دەکردن.
باڕژنی کڵاوە؛ لۆکەنوێن لوور دەبوونەوە سەر جامی ماشێنەکە، شار هاوچەشنی پەمۆجاڕە، دڵی وەک زارۆکێکی گڕەزۆک؛ گوڕووی گرتبوو دەیهەویست بچێتە ژێر بانی ئاسمانی بەزیو، گورج و قۆچاخ دەرکەی ماشێنەکەی کردەوە و دابەزی و سەرمەست لەژێر بەفرەکە ڕاوەستا، کتکاڵ پەنجە قووچاوەکانی لە گیرفانی دەرهێنا، کردنییەوە و بەرە ئاسمان ڕایگرتن، سەری هەڵێنا، کلوو بەفرەکان هێژان هێژان لەسەر سەروسەکوتی چەقەنە لێ دەدەن و شەنگەشەپاڵ دێنەخوارێ.
لەبەرخۆیەوە دەیانبژێرێ: سی، سی و یەک، سی و دوو...
گوێ لە دەنگێکی گڕی پیاوانە بوو و حیسابەکەی لەدەست دەرچوو: چا ئەوە بەو سەرمایە چۆن سوور بۆتەوە!
گوێنەدەر بە سەر کەمەرەی دەوری بەفرەکەدا لرسەلرس دەسووڕێتەوە، جارناجارێکیش پەنجەکانی بەسەر سکی دادێنێ و دزەخەنە دەنەخشێنێتە سەر غونچەی لێوی. دایک و کچێکی جوان لەوبەری شەقام دەپەڕینەوە، وەبیر هاوژینەکەی هاتەوە و لە دڵە خۆیدا کوتی: ئەگەر ئێستا لێرە بوایە دەیکوت: دایکەکە بۆ تۆ و کچەکەش بۆ من! منیش وەک هەمیشە دەمکوت: جا ئەمن بۆ چمن؟! دیسان زەردەخەنە بوونە میوانی لێوی.
کۆیادەکانی پڕژوبڵاو و پچڕپچڕ دەڕۆیشتنە ئێرەوئەوێ و هەرجارێک لە کات و شوێنێک دادەبەزین!
سەرکز دانیشتبوو و دەیڕوانییە بەرگە تاقیکارێکەی پزیشکی کە بەدەستیەوە بوو.
ــ ئەرێ دەڵێم ناسر
ــ ئەرێ دەڵێم بەڵێ
ــ ماڵتە ئەمن بە جیدی لەگەڵت دەدوێم ئەتۆ بۆ هەموو شتێکت بەفشە گرتووە!؟ ئەدی ئەگەرکوو منداڵم نەبێ چ بکەین؟
ڕووی تێکرد: هیچ، ژنێکی دیکە دێنم و منداڵەکەش دەدەم بەتۆ!
ــ ماڵتە ناسر
ـــ ماڵتە ئا
پێکەنین دەخزێتە سەر لێوی و ڕوخساری جوانتر و شیرن تر دەکا!
ــ ماڵتە ناسر نەکا بەڕاستی وەجاغکوێر بم؟
سەری دانا سەر شانی:
ــ دەی باشتر مەگە بۆخۆت نەتدەکوت هەمیشە لەبەر خودای دەپاڕامەوە منداڵم نەبێ! شەش ساڵ بۆخۆت نەتدەویست منداڵمان بێ، ئێستا نەبۆتە نۆ مانگ ئەو دڵەڕاوکەیەت لە چێ!؟ ئەوەنی دوکتووریش کوتی هیچ کێشەیەکت نییە.
بە قامکی شادەی کایەی بە چینێک لە تاڵەموویەکانی دەکرد: خۆ بۆخۆت باشتر دەزانی فوبیای منداڵ بوونم هەبوو! خودا چاکە بە دایکم و ئامۆژنەکانم نەکا لەبەر چاوی منداڵێکی شەش حەوت ساڵانە دەزان و نەیاندەزانی چ بەسەر ڕوح و ڕەوانی ئەو منداڵە بەستەزمانە دێنن! یا لانیکەم نەیاندەکوت با ئەو منداڵە بنێرینە دەرێ هەتاکوو ئەو دیمەنە نالەبار و ناشیرنە نەبینێ! ماڵتە دەنگی قیژە و هات و هاواری ئامۆژنم هەتا ئەوڕۆ لە مێشکم دا شەڕەزمەیانە و لێم نابنەوە!
سەرما بۆ ماوەیەکی کورت هەودای بیرەوەرییەکانی پساند، دەستی لە گیرفانی پاڵتۆکەی ناوە بەڵام نەیتوانی دڵی لە بەفرەکە کاتەوە و بەجێی بێڵێ!
ــ ناسر نەکا لەسەر منداڵی بچم
ــ بۆ کوێ بچی؟
ـ ئەرێ ماڵتە بۆ ناهێڵی قسەکەم تەوا بکەم! ئەگەر مردم نەچی بچی زوو ژنێ بێنێوە؛ وەسێتێ دەکەم هەتا دوو سێ ساڵ ژنێ نەهێنێوە!
بە پێکەنین وڵامی داوە: ئەوەڵەن خودا نەکا! دووهەمەن هەتا چلەی ڕادەوەستم، دوای چلە، کچێکی لەبار و ژیکەڵە دێنمەوە.
زیاتر هەستی بەسەرما کرد و ناعیلاج بۆ لای ماشێنەکەی گەڕاوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێک چاوی دەخشاندە بیرەوەرییەکانی نێو پەڕاویلکەی زەینی!
ــ ئەرێ ناسر
ــ ئەرێ بەڵێ
Repost from هفته نامه سیروان
کلیلی شکاو
✍️بەفرین شەڕەفکەندیچەند جار پارچە خامە تەڕکراوەکەی بە دەموچاویدا هێنا، ئەوسا دەست و لاقی پێ خاوێن کردەوە. هەستی کرد بڕێک گەرمە و پلەی گەرمای لەشی سەرووتر لە ڕادەی سروشتییە. تەختەکەی لەسەر حاڵەتی دانیشتن میزان کرد. قژە کورت و ماشبرینجییەکەی بۆ شانە کرد. لێچکە سەوزە گوڵ زەردەکەی بۆ لەسەر کردەوە؛ لەپشت ملی گرێیەکی شلی لێ دا. قۆرمەسەوزییەکەی کە لە ماڵێ، لە میکسێری دابوو، کەوچک کەوچک بەدمییەوە کرد. ئەو سەری بادا بە نیشانەی ئەوەی کە "چی دیم پێ ناخورێ". پێنج شەش کەوچک نەبێ نەیخوارد. کەوچکەکەی بۆ لای زاری بردەوە و بە دەنگێکی هێدی کوتی: - دایە گیان ئەو کەوچکەش بخۆ. زاری نەکردەوە. نووزەیەکی لێ هات: ئاو. نەیەکەی لە لیوانە ئاوەکە نا و چەند قومی خواردەوە. بە دەسرەسڕێک دەمی بۆ سڕییەوە.
@sirwan_weekly
🌾ڕۆژی جیهانی کچی بچووک بێ و هەڤاڵی ئیزنی چوونە ناوەوەی باشترین زانکۆی سەراسەری کچەکەت بیستبێت، چ لەوە شیرنتر و چێژبەخشتر؟! هەزار جار پیرۆزت بێ کچە جوانەکەم هەم ڕۆژی جیهانی کچ و هەم سەرکەوتنت. لە ئیستاوە دڵتەنگتم، هەناوەکەم!
خودایە گیان! سەت هەزار مەرتەبە شووکرت.🍃🌸
https://t.me/basharafkandi
🌾ڕۆژی جیهانی کچی بچووک بێ و هەڤاڵی ئیزنی چوونە ناوەوەی باشترین زانکۆی سەراسەری کچەکەت بیستبێت، چ لەوە شیرنترە و چێژبەخشتر؟! هەزار جار پیرۆزت بێ کچە جوانەکەم هەم ڕۆژی جیهانی کچ و هەم سەرکەوتنت. لە ئیستاوە دڵتەنگتم، هەناوەکەم!🍃🌸
https://t.me/basharafkandi
Repost from پایگاه خبری هاژه
🎥 بینەر بن//
🔹لەلایان «شووڕای ئیسلامیی شار و شارەداریی مهاباد بەیارمەتی هونەرسەرای پاکزاد»ەوە بەڕێوە چوو:
🔴 چوارەمین فێستیواڵی چیرۆکبێژیی هالان
١۴٠۴٫۰٧٫١٩
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews