en
Feedback
‌🌾‌بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸

‌🌾‌بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸

Open in Telegram

نووسەر. خودایە گیان! بابەتی سڵامەتی، سەربەرزی، سەرکەوتوویی، بنەماڵە، ئارامیش، دڵخۆشی، خۆشەویستی، بەختەوەری، دارایی، زانایی و ژیانێک لێوڕێژ لە دەسکەوتی عالی کە بە ئێمەت بەخشیوە شووکرانەبژێری تۆ قەت تەواو ناکەم.

Show more
Iran108 328The category is not specified
1 115
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1530 days
Posts Archive
🌾پێشکەش بە بەردەنگەکانی کاناڵ.🍃🌸

ئیبراهیم_ڕەسووڵی_غەوارە_لێچکەکانی_سەر_تەناف.mp311.25 MB

ئیبراهیم_ڕەسووڵی_غەوارە_لێچکەکانی_سەر_تەناف.mp311.25 MB

ئەگەر هۆگری خوێندنەوەی چیرۆکن و دەتانهەوێ خوێندنەوەیەکی بەسوود و چێژبەخشتان هەبێ، ڕێزدار ڕەزا فرووغی کۆمەڵێک چیرۆکی نووسەرانی
+1
ئەگەر هۆگری خوێندنەوەی چیرۆکن و دەتانهەوێ خوێندنەوەیەکی بەسوود و چێژبەخشتان هەبێ، ڕێزدار ڕەزا فرووغی کۆمەڵێک چیرۆکی نووسەرانی تاقمی چیرۆکی هاوبەشی بۆ کۆ کردووینەوە، من ئەو کۆبەرهەمەم خوێندۆتەوە و چێژم لە تاک بە تاکی ئەم چیرۆکانە وەرگرتووە، دڵنیام کە ئێوەش چێژی تایبەتی لێ وەردەگرن. بۆ ڕازاندنەوە و دەوڵەمەند کردنی زیاتری کتێبخانەکەتان پەیوەندی بگرن بە…👇🏻👇🏻 @mehrjoyan_61 09149487630

یەکەم کاری سۆفالگەری لە لایان کوڕە چوار ساڵەکەم کە وەکوو تەندیسێک پێشکەشی کردم👏🏻🌹❤️
یەکەم کاری سۆفالگەری لە لایان کوڕە چوار ساڵەکەم کە وەکوو تەندیسێک پێشکەشی کردم👏🏻🌹❤️

🌾سپاس و ڕێزی تایبەت سەرەتا بۆ پشتگری بنەماڵە و کەسوکاری ئازیزم، هەروەها هاوڕێ خۆشەویستەکانم و نووسەرانی دیاسپۆڕا لە ئاڵمان،
🌾سپاس و ڕێزی تایبەت سەرەتا بۆ پشتگری بنەماڵە و کەسوکاری ئازیزم، هەروەها هاوڕێ خۆشەویستەکانم و نووسەرانی دیاسپۆڕا لە ئاڵمان، ئەنجوومەنی ئەدەبیی شارەکەم کاژە، لێژنەی دیالۆگی مەهاباد، ئەنجوومەنی ئەدەبیی سەردەشت، سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، کە لە ڕێگای تەلەفۆن و کورتە نامە پیرۆزباییان پێ کوتم و لە خۆشییەکەمدا دڵخۆش بوون. دەسخۆشی و ماندوونەبوونی دەکەم لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەڤاڵە لە لایان پێگەی هەواڵنێری هاژە، مهاباد خبر، دەنگی خانێ، حەوتوونامەی سیروان و تەواوی هەواڵنێرە ماندوونەناسەکان... بەهیوای ئەوەیکە تەمەن ماوڵ بدات و بەردەوام بتوانم بە حەول و تێکۆشانی بێ‌وچان وردتر بخوێنمەوە و بەپێزتر بنووسم بۆ خزمەت کردنی زیاتر بە دەبیاتی کوردی.🍃🌸 https://t.me/basharafkandi

🔴وەدەستهێنانی پلەی سێهەمی فێستیڤاڵی ئەدەبیی کەرکووک لەلایەن خاتوونێکی مەهابادی 🔹 لە سێهەمین خولی فیستیڤاڵی ئەدەبیی گەرمیان
🔴وەدەستهێنانی پلەی سێهەمی فێستیڤاڵی ئەدەبیی کەرکووک لەلایەن خاتوونێکی مەهابادی 🔹 لە سێهەمین خولی فیستیڤاڵی ئەدەبیی گەرمیان کە ڕێکەوتی 28 و 29 ئۆکتۆبری 2025ی زایینی لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو، چیرۆکی ( تەمەنێک لە ژیان بەتاڵ ) لە نووسینی خاتوو بەفرین شەڕەفکەندی خەڵکی مەهاباد، توانی بگاتە فیناڵ و پلەی سێهەمی ئەو فیستیڤاڵەی وەدەست هێنا و خەڵات کرا. 🔹 شایانی باسە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاعیران و نووسەران بە ناردنی بەرچاوی بەرهەمەکان بەرەو پیری ئەم فیستیڤاڵە چوون. ١۴٠۴٫٠٨٫٠٩ 🆔 @HajeNews

https://t.me/basharafkandi 🌾خولی سێهەمی فیستیڤاڵی ئەدەبی گەرمیان کەرکووک.🍃🌸

🌾سپاس بۆ بەڕێوەبەرانی خولی سێهەمی فیستیڤاڵی ئەدەبی گەرمیان.🍃🌸

هەر ئێستا

خولی سێیەمی فیستیڤاڵی ئەدەیی گەرمیان : شیعر: ـ ژنێک درۆزنانە پێدەکەنێت_ ئەحمەد مستەفا زەکی/ بالیسان ـ خۆم و قولانجێک سێبەری ش
خولی سێیەمی فیستیڤاڵی ئەدەیی گەرمیان : شیعر: ـ ژنێک درۆزنانە پێدەکەنێت_ ئەحمەد مستەفا زەکی/ بالیسان ـ خۆم و قولانجێک سێبەری شکاو _ ئەکرەم هەواس/ کەلار ـ ئاسەواری ڕۆژە خوارەکان _ سۆران ساڵح/ هەولێر ـ ئەو برینانەم کەساڕێژ نەبوون_ ڕووخۆش مستەفا/ ڕانییە ـ ڕۆژهەڵات و کوفرە شیرینەکانی _ پەروێز هوما/ کەلار ـ کەڤالەکێ ڕوندەکان _ نایف محمود حسین/ دهۆك ـ لەهەینیدا دەمرم _هاودەم فاروق/ کفری ـ یەک خوداو دوو مرۆڤ _ ئالان شێرکۆ/ سلێمانی ـ کوڵانی من و کتریە ساردو سڕەکانی شار _ بابان عبدولرحمان. چیرۆک: ١- دڕک _بەسێ بەشیر/ هەولێر ٢- تەمەنێک لەژیان بەتاڵ _ بەفرین شەرەفکەندی/ ٣- سڕهەڵماڵین _ ماجد خەلیل/ هەورامان ٤-ڤایرۆسی کاغەزەکان_ عومەر حسین/ ڕانیە ٥- پێڵاوە سورەکە _کۆژین ڕەشید/ ڕزگاری

چرک، چرک، چرک، دەنگی ڕاژێنی کاتژمێری سەر دیوار دێتە گوێم کە بێوچان دێن و دەڕۆن، بێ ڕاوەستان، بێ پشوودان، زەمان چرکە بە چرکە، دەم بە دەم  تێدەپەڕێ. هەست بە هێمنایەتییەک دەکەم کە هەرئێسە هاودەم و هاودەنگمە و ماوەیەک دەبوو لێم زیز و تۆرابوو! نیوەشەوە، خرمە خرمی باران پەلکێشم دەکا بۆ دیتنی کە بە لێزمە دەکەونە سەر جامی دەلاقەی ژوورەکەم و هاوکات دەنگی کاتژمێر بزر و نادیار دەکات. چاوم بڕییە ئاسمان؛ چ ئارامکەرەوەیەکی بەڕمێن و دڵخوازە! هەورەکان دوای دابڕانێکی لەمێژینە سەرچۆپیکێش یەکتریان لە ئامێز گرتەوە و بە ئاهەنگی زەماوەندیان دڵدارانە بەگڕ و تینەوە سەمای نوریان خوڵقاند و دڵفراوان بەرهەمی ئەوینی خۆیان خەڵاتی جەستەی سیس و شەمزاوی شارەکەم کرد! چاوم بە گوڵە هەمیشە بەهارەکە کەوت کە لە سووچی دەلاقەکە هەڵپڕووکاو و ژاکاو ملی بەلاوەنابوو؛ ئاخۆ بڵێی تینووی بووبێ یا لە گوڵەوانەکەی دڵمەندە کە ماوەیەکە ئاوڕی لێ نەداوە و پێی ڕانەگەیشتووە؟! دەستمدایە و هەڵمگرت و بێ چرپە و ترپە بۆلای تارمە ڕۆیشتم و پێخاوس پێم نایە تارمە. ئاسمان بەدڵە من دەبارێ و چاو وشک ناکاتەوە! ئاو لە پلووسکان لیپاولیپ دێتە خوار و لەگەڵ ئاوی قاناو دەستیان ناوەتە دەستی یەک و لرفەلرفیانە! لەمێژ بوو تامەزرۆی باران بووم تەنانەت دڵتەنگی گرمە و برووسکەی هەوریش! ڕێژنەی باران دەپڕژانە سەر و بسک و بەرۆکم و زەنگوڵ زەنگوڵ ڕێچکەیان دەبەست و هێور هێور یەک بەدوای یەک لە بەژن و باڵامدا دەهاتنە خوار! لوولی‌ئەگریجەکانم  لەگەڵ زریان تێکەڵ بوون و لەسەر شانم خەرامان خەرامان کەوتنە سەما! چاوەکانم لەسەریەک دادەنێم و سییەکانم پڕ دەکەم لە بۆن‌پژێنی گوڵ و خۆڵی باران کوتاو! گوڵدان بەدەست سەرشێتانە بەدەوری خۆمدا دەسووڕێم یەک دەور، دوو دەور، ئەوەندە دەسووڕێم هەتا سەرەگێژە دەگرم جلکەکانم شەڵاڵی بارانن و ئاوەچۆڕیانە. تنۆک تنۆک باران لەسەر پەلکەگوڵ دەتکان؛ گوڵ پاراو بوو و تاسەی شکا! ناو گوڵدانەکە لێوڕێژ بوو لە واراناو و تک‌تک قوڕاو بەسەر پەنجەم دا چەقیان بەست. چەخماخە و درەوشینی لە ناکاوی هەور چاوەکانمی کردەوە ئیتر سێحری خەمۆکی بەتاڵە و بێ سەروشوێنە! ✍بەفرین شەڕەفکەندی