سێپتێمبەر ؛
Open in Telegram
3 769
Subscribers
No data24 hours
-97 days
-2930 days
Posts Archive
3 769
تۆ تەنها سەرەتایەک نیت کە دەستم پێکردبێت،تۆ کۆتایی ئەو ڕێگایەیت کە ئەمەوێت لێی بمێنمەوە.
3 769
Repost from سێپتێمبەر ؛
من لەم ماندوویەتییەی ژیاندا،تەنها توانام لەگەڵ تۆ هەیە،ئەمە ئەبێتە خاڵی لاوازم یان نا،گرینگییەکی نییە خۆت خاڵی.
…
3 769
تۆ قەسیدەی ژین و ئەشقی و چوویەتە نێو خوێنمەوە
با لە باوەشتا سەهۆڵی بێكەسیم بتوێنمەوە
چۆن لە بۆنی شیعری ریحانەی قژی تۆ تێر دەبێم
رێم بدە تاكوو قیامەت تاڵ بە تاڵ بیخوێنمەوە..
…
3 769
لە تەواوی ژیانمدا تا ئێستا نەمتوانیوە گرنگترین قسەکانم لەڕێگەی وشەوە بە کەسێک بگەیەنم،مرۆڤەکان تەمەنێکە لەگەڵ یەکدی قسە ئەکەن و هیچ کات لە یەکتر تێناگەن،ڕەنگە هەر بەهۆی ئەمەیشەوە بێت کە شەوانە، کاتێک وشەکان دەست لەسەر سەریان هەڵدەگرێت، تازە تێدەگەن کە چەندە تەنهان. تازە تێدەگەن کە شتێک لە نێو سەریاندا، لەنێو دڵیاندا ماوەتەوە کە ناتوانن لەگەڵ کەسدا هاوبەشی پێ بکەن..
…
3 769
با زیاتر قەدری یەکتر بزانین، شتانێک هەن زۆر خراپتر لەتەنهایی،وەکو لەدەستدان،ساڵانێک دەخایەنێت تاکو ئەوە بزانیت، دواجار کاتێکیش دەزانیت و تێدەگەیت ئیتر زۆر درەنگ بووە. ئەوە خودی ساتی جیابونەوە و دابڕان نیه کە غەم و خەفەتەکەی وادەکات بەرگەی نەگریت،بەڵکو لەدایکبوونی حەسرەتانێکە کە لەو ساتە بەدواوە تا ئەبەد لەنێو ئێمەدا زیندوون.
…
3 769
گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی هەر شتێک لای من بەها و گرنگیی هەبێت، پێویست ناکات نیشانی کەسی بدەم. وەک ئەڵێن: (ئاسمان تەنها لەبەر ئەوە بە پاکی ماوەتەوە، چونکە دەستی مرۆڤی پێ ناگات و ناتوانێت بفڕێت بۆی). زۆربەی ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە لووتکە، لە سەرەتای ڕێگاکەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
..
