سێپتێمبەر ؛
Открыть в Telegram
3 736
Подписчики
-524 часа
-57 дней
-3330 дней
Архив постов
3 736
مرۆڤی هۆشیار ترسناکە بیهێنە پێش چاوت تۆ پۆز لێ ئەدەیت و من بەزەییم پێتدا دێتەوە چونکە ئەزانم لەنەقسەوەیە،یان تۆ زۆر باسی ئەو شتانە ئەکەیت کە هەتە ومن هەست بە بەتاڵی ناخت ئەکەم.
..
3 736
تۆ تەنها سەرەتایەک نیت کە دەستم پێکردبێت،تۆ کۆتایی ئەو ڕێگایەیت کە ئەمەوێت لێی بمێنمەوە.
3 736
Repost from سێپتێمبەر ؛
من لەم ماندوویەتییەی ژیاندا،تەنها توانام لەگەڵ تۆ هەیە،ئەمە ئەبێتە خاڵی لاوازم یان نا،گرینگییەکی نییە خۆت خاڵی.
…
3 736
تۆ قەسیدەی ژین و ئەشقی و چوویەتە نێو خوێنمەوە
با لە باوەشتا سەهۆڵی بێكەسیم بتوێنمەوە
چۆن لە بۆنی شیعری ریحانەی قژی تۆ تێر دەبێم
رێم بدە تاكوو قیامەت تاڵ بە تاڵ بیخوێنمەوە..
…
3 736
لە تەواوی ژیانمدا تا ئێستا نەمتوانیوە گرنگترین قسەکانم لەڕێگەی وشەوە بە کەسێک بگەیەنم،مرۆڤەکان تەمەنێکە لەگەڵ یەکدی قسە ئەکەن و هیچ کات لە یەکتر تێناگەن،ڕەنگە هەر بەهۆی ئەمەیشەوە بێت کە شەوانە، کاتێک وشەکان دەست لەسەر سەریان هەڵدەگرێت، تازە تێدەگەن کە چەندە تەنهان. تازە تێدەگەن کە شتێک لە نێو سەریاندا، لەنێو دڵیاندا ماوەتەوە کە ناتوانن لەگەڵ کەسدا هاوبەشی پێ بکەن..
…
3 736
با زیاتر قەدری یەکتر بزانین، شتانێک هەن زۆر خراپتر لەتەنهایی،وەکو لەدەستدان،ساڵانێک دەخایەنێت تاکو ئەوە بزانیت، دواجار کاتێکیش دەزانیت و تێدەگەیت ئیتر زۆر درەنگ بووە. ئەوە خودی ساتی جیابونەوە و دابڕان نیه کە غەم و خەفەتەکەی وادەکات بەرگەی نەگریت،بەڵکو لەدایکبوونی حەسرەتانێکە کە لەو ساتە بەدواوە تا ئەبەد لەنێو ئێمەدا زیندوون.
…
3 736
گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی هەر شتێک لای من بەها و گرنگیی هەبێت، پێویست ناکات نیشانی کەسی بدەم. وەک ئەڵێن: (ئاسمان تەنها لەبەر ئەوە بە پاکی ماوەتەوە، چونکە دەستی مرۆڤی پێ ناگات و ناتوانێت بفڕێت بۆی). زۆربەی ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە لووتکە، لە سەرەتای ڕێگاکەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
..
