سێپتێمبەر ؛
دوا جار مرۆڤ لە سوچێکی ئەم جیهانەدا نغرۆ ئەبێت.
Show more3 929
Subscribers
+224 hours
+27 days
+3530 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
لەژیاندا ڕوودەدات کە، مردنێک، پێکەنێک، گریانێک، شەڕێک، خۆشییەک، کتێبێک، فیلمێک، هەرچییەک...
بۆت پێشدێت و ژیانت لەناوەڕاستەوە دەکاتە دوو پارچە و دوو زەمەنی لێکدابڕاو،
ئیتر مێژووی بیرەوەرییەکانت بەپێی ئەوکاتە لێکدەدەیەوە!
بۆ نموونە؛ من کە باس لە شتێک دەکەم بیرلەوەدەکەمەوە کە پێش کۆچت بووە یان پاش کۆچت '
هەشت ساڵ بەر لە ئیستا لەم ڕێکەوتە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ بێدەنگ لە ژورێکی پڕ لەخەم بێ تاقەتی باڵی کێشابوو بەسەر تەواوی جەستەم لە بەردەم هەزاران ڕۆژی دووبادەدا خەریک بوو دەخنکام ،نازانم چۆن تێتان بگەیەنم کە چەند دڵ تەنگ بووم،تۆ لەکوێی مەگەر تەنها باوەشێکی تۆ و هاتنی تۆ فریایی ئەو هەموو دڵ تەنگییەی من بکەوتایە،دوای چەند کاتژمێر گفتوگۆ لەگەڵ خۆم،بەخۆمم وت چاوی چاوەڕانیت ماچ ئەکەم بەس ئیتر نە باوەشێک هەیە بۆ لە ئامێز گرتن،نە دەنگێک هەیە بۆ بانگ کردن.
…
لەدەست دانی ئەو ئازیزەی کە لەگەڵ ڕۆحتدا تێکەڵ بووە،وەک ئاگری خۆڵەمێش وایە،زۆر جار وا ئەزانی کۆتایی هاتووە بەڵام لە پڕێکا گڵپە ئەکات و چاوەکانت پڕ پڕ لە فرمێسک ئەکا،دەستت ئەگرێ و ئەتباتەوە سەر شەقامی یادەوەریەکان،نزیکمان ئەکاتەوە لە مردنێکی جوان ئیستاش کە ڕۆشتی شوێن پێیەکانت وەک دوا فرمێسک لەسەر دڵم ئەمێننەوە،ئەی ئەو ئازیزەی کە مردن لێی کردم..
…
ویستم ئەم بارە قورسەی سەر دڵم هەڵگرم و لەسەر دڵمدا بینێژم،بەڵام سینەم بەردەوام دەیوت من بە تەنگی گەشتوم و کۆتایمم بێدی،هاوار بکە هاوار،خواگیان کەمێک سەبوری بەدڵم بدە..
…
ئەو دەمەی شەهرەزاد ،
فەرهادەکەی لەگەڵ یارێکی دیدا
بەر چاو ئەکەوێ !
دڵم تۆی دی لەو دورەوە ،
لێ نەیزانی چ سەرابێکی بینیوە
منی دێوانە چۆن بزانم !
کە ژیان چ خەوێکی بۆم دیوە !
چاوشی.mp31.27 MB
ئەمشەو لەگەڵ ڕەفیقەکەم باسی نازی باوکمان ئەکرد کە هەردوکمان لەو هەستە بێ بەشین،بیربکەوە چەن هەستێکی خۆشە لام تەمەنەیە هەبوونی باوک ناز و نیعمەتی هەبوونی باوک،زۆر بچووک بووم کە تۆم لە دەستدا خۆزگا ئەمتوانی ئەم ژیانە لە تەنیشت تۆدا بەسەر بەرم،ڕۆژگار تێدەپەڕێت بەڵام من لەگەڵ نەبوونیت ڕانایەم هەر چەند گەورەبم،تەنیاتر ئەبم،ئەگەر ئێوە باوکتان ماوە تێر ماچیان بکەن و لە باوەشیان بکەن،تا ئەتوانن بۆنیان هەڵمژن و هەناسە مەدەنەوە تاکوو گوڵی میهرەبانی ئەوان لە ناختان سەوزبێت،ئەگەر باوکتان ماوە سوپاسی خودا بکەن،قەدری هەبوونیان بزانن
لە ساتەوەختە تاریکەکاندا، بۆ دۆزینەوەی ترووسکایی، پەنا دەبەمەوە بەر خودا..
…
Photo unavailableShow in Telegram
خەوتن ئیتر ناتوانیت ئەم جۆرە ماندووبوونە چاک بکاتەوە..
…
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.