ch
Feedback
War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 362
订阅者
-124 小时
-87
-2530
帖子存档
بۆ مەبەستی ئاڕاستەکردن🛰📍 وەک ڕوونە هەموو چەکە پێشکەوتووە دوور مەوداکان پێویستیان بە ئاڕاستەکردنە ئاڕاستەکردنیش پێویستی بە د
بۆ مەبەستی ئاڕاستەکردن🛰📍 وەک ڕوونە هەموو چەکە پێشکەوتووە دوور مەوداکان پێویستیان بە ئاڕاستەکردنە ئاڕاستەکردنیش پێویستی بە دەستنیشانکردنە بۆ ئەم مەبەستەش هەندێک مانگی دەستکرد هەیە کە ئیشیان دەستنیشانکردنی جێگایە لەسەر گۆی زەوی نمونەش لەسەر ئەمە مانگە دەستکردەکانی "GPS" ی ئەمریکی و "GLONAS" ی ڕوسی "Galileo" ی ئەوروپی و "BeiDou" ی چینی ....

مانگی دەستکرد گەر بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربێت ئەم ئیشانەی پێ دەکرێت 🛰 بۆ مەبەستی سیخوڕی👁 هەندێک مانگی دەستکرد هەیە کە کاری
مانگی دەستکرد گەر بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربێت ئەم ئیشانەی پێ دەکرێت 🛰 بۆ مەبەستی سیخوڕی👁 هەندێک مانگی دەستکرد هەیە کە کاری سیخوڕی پێدەکرێت لەڕێگای وێنەگرتنی زەوی بە توانای نزیککردنەوەی زۆر بەرز هەندێک لەو مانگە دەستکردانە کامێرای زۆر هەستیار و لێنزی زۆر بەتوانای تێدایە کە کوالێتی وێنەگرتنیان زۆر جوانە و وردەکاری بچوک دەردەخەن لە وێنەکانیاندا لەپاڵ وێبەگرتندا هەندێک لە مانگە دەستکردەکان دەتوانن لە ڕێگای سیستەمی LIDAR و SAR وێنەی سەر زەوی بگرن یاخود "مەسح" ی ناوچەیەکی دیاریکراو بکەن ئەمەش وادەکات کە لە کەشوهەوای خراپدا (خۆڵبارین و هەور) چاودێری سەر زەوی بکەن ، جگە لەوە هەندێک لەو مانگە دەستکردانە دەتوانن بە سیستەمی بینینەکی تیشکی ژێر سور چاودێری دوژمن بکەن لە هەر موشەک هەڵدانێک و تاقیکردنەوەی تەقینەوەی ئەتۆمی وەک سیستەمی SBIRS ی ئەمریکی ...

تڕەمپ: ئێران قبوڵیکردووە چیتر هاوکاری حەماس و حزبوڵڵا نەکات.

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی: مەزڵوم كۆبانی رەتیكردووەتەوە ببێت بە جێگری ئەحمەد شەرع. توركیا رێگرە لەوەی ئیلهام ئەحمەد ببێت بە جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا. مەزڵوم كۆبانی تائێستا بەهێزترین سەركردەی كوردە لە رۆژئاواو بە نیازە حزبی سیاسی دابمەزرێنێت. نایانەوێت شەرع وەک سەرکردەیەکی سەرتاسەری پیشانبدەن بەبێ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێکی راستەقینەی بڕیاردانیان پێبدات. كوردەكان خاوەنی ئۆتۆنومییەكی فراوانن لە رۆژئاوای كوردستان و ئامادەبونی بەرپرسانی دیمەشق سیمبولییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە کەوا ئێران ڕازی بووبێت بە ڕادەستکردنی یۆڕانیۆمە پیتێندراوەکان بە ئەمریکا.

photo content
+1

حیزبی دیموکرات: لە هێرشێکی ئێراندا بۆ سەر بارەگاکانمان 3 شەهید و چەند بریندارێك هەیە.
حیزبی دیموکرات: لە هێرشێکی ئێراندا بۆ سەر بارەگاکانمان 3 شەهید و چەند بریندارێك هەیە.

- بەڕاستی شەرمە بۆ نەخۆشخانەی بەخشین، ئاسیا، شۆڕش، فاروق کە نەیان توانی تیماری ئەو پێشمەرگەیەی کۆمەلە بکەن، نەک لەبەر کوردایەتی بەلکو لەبەر مرۆڤبوون. هەی داڕزێن شەرم لەخۆتان بکەن.

لەگەڵ دەستپێکی وادەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەستی لوبنان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی لوبنان دەکەن.

لەبارەی بڕیاری لەسێدارەدانی چوار خۆپیشاندەر لەلایەن ئێرانەوە پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ کرا، زۆر بە کورتی و بێباکانە وتی: ئەوە بە پاپا بڵێن.

کاتێک ڕۆژنامەنووسان لە ترەمپیان پرسی کە جیاوازیی ئەم هەوڵەی ئێستا بۆ ئاشتی نێوان ئیسرائیل و لوبنان چییە لەگەڵ هەوڵەکانی سەردەمی بەشیر جومایل و ئاریێل شارۆن لە ڕابردوودا؟ ​ترەمپ زۆر بە کورتی و لووتبەرزییەی خۆیەوە وەڵامی دایەوە و وتی: من جیاوازییەکە منم

ترەمپ: - ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوت، جەنگ دەست پێ دەکاتەوە. - لە کاتی پێویستدا ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ دەکەینەوە. - لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ڕووداوی سەرسوڕهێنەر ڕوو دەدەن. - پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئەمە جێگەی باوەڕ نییە. - ئاگربەستی لوبنان حیزبوڵڵاش دەگرێتەوە، پێموایە حیزبوڵا پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت. - ئەگەر هەیە کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ ئێران لە کۆتایی هەفتەدا (شەممە-یەکشەممە) بەڕێوە بچێت.

ئەمریکا و مەغریب رێککەوتنێکی بەرگریان بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو واژۆ کرد. ئەمریکا مەغریب پڕچەک دەکات، ڕووسیا جەزائیر.

تڕەمپ: ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات بەبێ چەکی ئەتۆمی، ئەمەش شتێکی باشە.

تڕەمپ: 3 کاتژمێری تر ئاگربەستی لوبنان دەست پێدەکات.

تڕەمپ: یەکەمجارە لە 34 ساڵی رابردوو ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن بکەن.

حکوومەتی سووریا: هەفتەی داهاتوو لە پرۆسەی یەکگرتنەوەدا گرنگ دەبێت. لەگەڵ مەزڵووم عەبدی تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەستانەمان کرد کە سەر بە لایەنی ناسراو بە بەڕێوەبەری خۆسەرن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

لە دواین گۆڕانکارییەکانی سوریا ئەمڕۆ ئەمریکا بنکەی قەسرۆکی بەتەواوەتی چۆڵکرد و ڕادەستی حکومەتی جۆلانی کرد .
+6
لە دواین گۆڕانکارییەکانی سوریا ئەمڕۆ ئەمریکا بنکەی قەسرۆکی بەتەواوەتی چۆڵکرد و ڕادەستی حکومەتی جۆلانی کرد .

کەواتە لوبنانیش بەخێرهاتنی لە ڕێکەوتن نامەی ئەبراهیمی کرد.

ترەمپ : بانگهێشتی سەرۆکی لوبنان و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەم بۆ کۆشکی سپی. "هەردوولا دەیانەوێت ئاشتی ببینن، و من بڕوام وایە ئەوە ڕوودەدات، و بەم زووانە!"