en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 405
Subscribers
+124 hours
+137 days
+4330 days
Posts Archive
هێگسێت": تا چەند کاتژمێری داهاتوو هێرشە توندەکانی ئەمریکا دەست پێ دەکات.

پێناچی ئەمشەوو بخەوین.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ململانێکانمان لەگەڵ ئێران هێشتا کۆتاییان نەهاتووە.

ئێستا : ترەمپ کۆبوونەوەی "ژووری ئۆپەراسیۆن" بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران بەڕێوە دەبات.

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: لەوانەیە بەم نزیکانە دۆخی ناوچەکە جارێکی تر تێک بچێت

B52 GO TO IRAN SOON

سەرۆکی ئیسرائیل ئیتسخاک هێرزۆگ بۆ سەرۆکی لوبنان: 'ئێمە تامەزرۆی ئاشتیین لەگەڵ ئێوەدا، تاکە بەربەست لە بەردەم ئەم دیدگا جوانەدا حزبوڵڵایە، ئێوە و منداڵەکانتان شایەنی زیاترن.'

ترەمپ: دوێنێ بە توندی هێرشمان کردە سەر ئێران و ئەمڕۆش لێیان دەدەینەوە.

ترەمپ: نزیکم لە دەرکردنی فەرمانی هێرشی نوێ دژی وێستگەکانی وزە و پردەکان لە ئێران

نەتانیاھۆ لە وەڵامی ئەردۆگان: ئەردۆگانی دیکتاتۆری دژەجولەکە کە جینۆسایدی کوردان دەکات، پشتگیری لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماس دەکات، ستەم لە گەلی خۆی دەکات و ڕکابەرە سیاسییەکانی ڕەوانەی زیندان دەکات، دواین کەسە کە بتوانێت ڕەوشت و بەها بەسەر دەوڵەتی ئیسرائیلدا ساغ بکاتەوە.

پزیشکیان: تاقیکردنەوەیەکی سەختمان لەپێشە

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: هەشتا و پێنج ساڵ لەمەوبەر، بێدەنگی و بێدەستەڵاتی لە بەرامبەر هیتلەردا بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا، تەواوی مرۆڤایەتی باجی شێوایی و سەرکێشی دکتاتۆرێکی لادەر و شێتی دا. ئەمڕۆش هەمان هەڵە دووبارە دەبێتەوە. سەیری کردەوە جینۆسایدییەکانی نەتانیاهۆی جەلاد و قەسابی غەززە و کابینەکەی دەکرێت بە هەمان ئەو بێدەنگی و نەبوونی کاردانەوەیەی کە کاتی خۆی پێشوازی لە هیتلەر پێ دەکرا. نابێت کەس ئەوە لەیاد بکات کە کاتێک ئاگرێک پەرە دەسێنێت و گەورە دەبێت، تەنها ئەو ناوچەیە ناسووتێنێت کە لێیەوە دەستی پێکردووە؛ بەڵکو پڕشنگەکانی بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبنەوە. ڕێک وەک چۆن ئەمڕۆ تەواوی جیهان باجی دۆخی چارەسەرنەکراوی گەروی هورمز دەدات، ئەگەر کۆتایی بە یاساشکێنییەکانی ئیسرائیلیش نەهێنرێت، تەواوی مرۆڤایەتی — لەگەڵ ناوچەکەدا — بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی هەڵدەگرن و دەبێت باجەکەی بدەن."

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: ئیسرائیل لە هەمان کاتدا سەرقاڵی هەوڵێکی شەیتانی و گوماناوییە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئارامیی وڵاتانی ئەفریقا و دەریای ناوەڕاست. ڕژێمی زایۆنیستی، بە هەموو مانا و پێوەرێک، مەکۆیەکی فیتنە و کارگەیەکی ئاژاوەگێڕییە، کە بەبەردەوامی ناسەقامگیری لە جوگرافیایەکی بەربڵاودا بەرهەم دەهێنێت.

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت، ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتی و بەرەی مرۆڤایەتییە، نابێت ڕێگە بدرێت مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە. سەرەڕای هەموو تێکدەرانییەکانی ئیسرائیل، تورکیا هەموو شتێک کە لە توانایدا بێت ئەنجامی دەدات بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەیدا.

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: با ئەمە زۆر بە ڕونی ڕابگەیەنم: نابێت کەس بەدوای سەرکێشیدا بگەڕێت، و نابێت کەس خۆی بە عارەبانەی تۆڕی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیزمەوە ببەستێتەوە. ئەگەر هەر کەسێک هەوڵی پێشێلکردنی ماف و بەژەوەندییەکانی تورکیا و تورکەکانی قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا بدات، دەمەوێت ئەوە بزانرێت کە وەڵامدانەوەی ئێمە زۆر ڕوون و زۆر توند دەبێت!

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: دەستدرێژی و هێرشەکانی ئیسرائیل تەواوی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: ئێمە بەتەواوی درک بەوە دەکەین کە ئامانجی کۆتایی خەیاڵ‌ پڵاوی 'ئیسرائیلی گەورە' چییە. بە پشتیوانی خودا، ئێمە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەین.

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: "ئاسایشی تورکیا نەک تەنها لە هاتای ، بەڵکو لە حەلەب، دیمەشق و بەیروتەوە دەست پێدەکات. ئێمە بەرگەی هیچ ئەمری واقیعێک (سەپاندنی دۆخێک) لە وڵاتە براکانماندا ناگرین، و چاویش لە ئاست دەستدرێژی و هێرشکردنە سەریان داناخەین.

گەورە تیرۆریست ئەردۆگان: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و لوبنان گەیشتونەتە قۆناغێک کە هەڕەشە لە تورکیاش دەکەن.

دوای هەڕەشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ی حوسییەکان: ئەمڕۆ کەشتییەکی بارهەڵگر لە باشوری یەمەن هێرشی کرایە سەر.