War News
Відкрити в Telegram
2 405
Підписники
+124 години
+137 днів
+4330 днів
Архів дописів
2 405
ئێستا :
ترەمپ کۆبوونەوەی "ژووری ئۆپەراسیۆن" بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران بەڕێوە دەبات.
2 405
سەرۆکی ئیسرائیل ئیتسخاک هێرزۆگ بۆ سەرۆکی لوبنان:
'ئێمە تامەزرۆی ئاشتیین لەگەڵ ئێوەدا، تاکە بەربەست لە بەردەم ئەم دیدگا جوانەدا حزبوڵڵایە، ئێوە و منداڵەکانتان شایەنی زیاترن.'
2 405
نەتانیاھۆ لە وەڵامی ئەردۆگان:
ئەردۆگانی دیکتاتۆری دژەجولەکە کە جینۆسایدی کوردان دەکات، پشتگیری لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماس دەکات، ستەم لە گەلی خۆی دەکات و ڕکابەرە سیاسییەکانی ڕەوانەی زیندان دەکات، دواین کەسە کە بتوانێت ڕەوشت و بەها بەسەر دەوڵەتی ئیسرائیلدا ساغ بکاتەوە.
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
هەشتا و پێنج ساڵ لەمەوبەر، بێدەنگی و بێدەستەڵاتی لە بەرامبەر هیتلەردا بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا، تەواوی مرۆڤایەتی باجی شێوایی و سەرکێشی دکتاتۆرێکی لادەر و شێتی دا.
ئەمڕۆش هەمان هەڵە دووبارە دەبێتەوە. سەیری کردەوە جینۆسایدییەکانی نەتانیاهۆی جەلاد و قەسابی غەززە و کابینەکەی دەکرێت بە هەمان ئەو بێدەنگی و نەبوونی کاردانەوەیەی کە کاتی خۆی پێشوازی لە هیتلەر پێ دەکرا.
نابێت کەس ئەوە لەیاد بکات کە کاتێک ئاگرێک پەرە دەسێنێت و گەورە دەبێت، تەنها ئەو ناوچەیە ناسووتێنێت کە لێیەوە دەستی پێکردووە؛ بەڵکو پڕشنگەکانی بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبنەوە.
ڕێک وەک چۆن ئەمڕۆ تەواوی جیهان باجی دۆخی چارەسەرنەکراوی گەروی هورمز دەدات، ئەگەر کۆتایی بە یاساشکێنییەکانی ئیسرائیلیش نەهێنرێت، تەواوی مرۆڤایەتی — لەگەڵ ناوچەکەدا — بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی هەڵدەگرن و دەبێت باجەکەی بدەن."
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
ئیسرائیل لە هەمان کاتدا سەرقاڵی هەوڵێکی شەیتانی و گوماناوییە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئارامیی وڵاتانی ئەفریقا و دەریای ناوەڕاست.
ڕژێمی زایۆنیستی، بە هەموو مانا و پێوەرێک، مەکۆیەکی فیتنە و کارگەیەکی ئاژاوەگێڕییە، کە بەبەردەوامی ناسەقامگیری لە جوگرافیایەکی بەربڵاودا بەرهەم دەهێنێت.
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت، ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتی و بەرەی مرۆڤایەتییە، نابێت ڕێگە بدرێت مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە.
سەرەڕای هەموو تێکدەرانییەکانی ئیسرائیل، تورکیا هەموو شتێک کە لە توانایدا بێت ئەنجامی دەدات بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەیدا.
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
با ئەمە زۆر بە ڕونی ڕابگەیەنم: نابێت کەس بەدوای سەرکێشیدا بگەڕێت، و نابێت کەس خۆی بە عارەبانەی تۆڕی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیزمەوە ببەستێتەوە.
ئەگەر هەر کەسێک هەوڵی پێشێلکردنی ماف و بەژەوەندییەکانی تورکیا و تورکەکانی قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا بدات، دەمەوێت ئەوە بزانرێت کە وەڵامدانەوەی ئێمە زۆر ڕوون و زۆر توند دەبێت!
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
دەستدرێژی و هێرشەکانی ئیسرائیل تەواوی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
ئێمە بەتەواوی درک بەوە دەکەین کە ئامانجی کۆتایی خەیاڵ پڵاوی 'ئیسرائیلی گەورە' چییە.
بە پشتیوانی خودا، ئێمە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەین.
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
"ئاسایشی تورکیا نەک تەنها لە هاتای ، بەڵکو لە حەلەب، دیمەشق و بەیروتەوە دەست پێدەکات.
ئێمە بەرگەی هیچ ئەمری واقیعێک (سەپاندنی دۆخێک) لە وڵاتە براکانماندا ناگرین، و چاویش لە ئاست دەستدرێژی و هێرشکردنە سەریان داناخەین.
2 405
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و لوبنان گەیشتونەتە قۆناغێک کە هەڕەشە لە تورکیاش دەکەن.
2 405
دوای هەڕەشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ی حوسییەکان:
ئەمڕۆ کەشتییەکی بارهەڵگر لە باشوری یەمەن هێرشی کرایە سەر.
