uz
Feedback
War News

War News

Kanalga Telegram’da o‘tish

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Ko'proq ko'rsatish
2 351
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-107 kunlar
-2430 kunlar
Postlar arxiv
☄️لێدان لە کۆمەڵگەی سەربازی پارچین.

☄️بەشێکی تاران کارەبایی بڕا.
☄️بەشێکی تاران کارەبایی بڕا.

🇺🇸🇮🇱❌🇮🇷 لە کەرەج کارەبا بڕاوە.

🇺🇸🇮🇱❌🇮🇷 فرۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران کرایە ئامانج.
🇺🇸🇮🇱❌🇮🇷 فرۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران کرایە ئامانج.

⚠️ئاژانسی فرانس پرێس: باڵیۆزی ئێران لە لوبنان سەرەڕای ئەوەی فەرمانی دەرکردنی بۆ دەرچووە، ئامادە نییە وڵاتەکە جێبهڵێت.

☄️زانکۆی ئەمریکی لە لوبنان: زانکۆکەمان چۆڵ کردووە.

☄️باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: ئێران و میلیشیا تیرۆرستیەکان لەوانەیە بەنیازی بەئامانجگرتنی زانکۆ ئەمریکییەکان بن لە بەغدا، سلێمانی و دهۆک. ئێران بە تایبەتی هەڕەشەی لە زانکۆ ئەمریکییەکان کردووە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. حکومەتی عێراق ڕێگری لە هێرشە تیرۆریستییەکان نەکردووە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە، پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریکی ئێستا عێراق جێبهێڵن.

🇷🇺 کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ڕووسی، کە بەرپرسی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیە خەریکی پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی گەورەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی گواستنە
🇷🇺 کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ڕووسی، کە بەرپرسی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیە خەریکی پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی گەورەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی گواستنەوەی کاڵا لە ڕێگەی باکوورەوە. ➖ڕۆساتۆم لەگەڵ کۆمپانیای DP Worldی ئیماراتی کە گەورەترین کۆمپانیای لۆجستی جیهانە، کۆمپانیایەکی هاوبەش دادەمەزرێنن. گرووپی FESCOی ڕووسیش بەشدار دەبێت لەم پڕۆژەیەدا، لایەنی ڕووسی 51%ی پشکەکانی دەبێت، واتە بڕیارە سەرەکییەکان لە دەستی ڕووسیادا دەمێنێتەوە، ڕۆساتۆم لە ڕێگەی سەرمایە و داراییەکانی کۆمپانیای FESCO کە 92.5%ی پشکەکانی لای دەوڵەتە بەشداری دەکات، لە بەرامبەردا لایەنی ئیماراتی DP World بە پارەی کاش وەبەرهێنان دەکات. ➖ئامانجی پڕۆژەکە پەرەپێدانی کارپێکەرێکی لۆجستی جیهانی و بەهێزکردنی تواناکانی گواستنەوەیە لە ڕێڕەوی دەریایی باکوور، ڕێڕەوی دەریایی باکوور وەک جێگرەوەیەکی خێراتر بۆ کەناڵی سوێس سەیر دەکرێت، چونکە کاتی گەشتکردن لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، سوودە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەم پڕۆژەیە و ئەم جۆرە گرژی و ململانێیانە لە چەند ڕەهەندێکی جیاوازەوە دەبینرێن، کاتێک وڵاتێک وەک ڕووسیا هەوڵ دەدات ڕێڕەوێکی نوێی جیهانی بکاتەوە، ئامانجەکەی تەنها گواستنەوەی کاڵا نییە، بەڵکو گۆڕینی هاوسەنگیی هێزە. 1️⃣لایەنی سیاسی: ڕووسیا لە ڕێگەی پەرەپێدانی ئەم ڕێڕەوەوە دەتوانێت گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەر گواستنەوەی دەریایی کە زۆربەی لەژێر دەستی ڕۆژئاوادایە تێپەڕێنێت. 2️⃣کەمکردنەوەی ڕۆڵی کەناڵی سوێس: ئەم ڕێڕەوە دەبێتە ڕکابەرێکی بەهێز بۆ ئەو ڕێگایانەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کاریگەرییان لەسەری هەیە. 3️⃣هێزی جەمسەری باکوور: بەم پڕۆژەیە ڕووسیا شوێنپێی خۆی لە ناوچەی جەمسەری باکوور قایمتر دەکات، کە ناوچەیەکی پڕ لە سەرچاوەی سروشتی و گاز و نەوتە و ململانێیەکی زۆری لەسەرە. 4️⃣لایەنی ئابووری: گەشتکردن لە چینەوە بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی باکوورەوە نزیکەی 40% کورتترە بەراورد بە ڕێگەی کەناڵی سوێس، ئەمەش واتە سووتەمەنی کەمتر و تێچووی کەمتر. 5️⃣داهاتی ترانزێت: ڕووسیا دەتوانێت ساڵانە ملیاران دۆلار وەک باج و کرێی ڕێگای دەریایی و خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان لەو کەشتیانە وەربگرێت کە بەوێدا تێدەپەڕن. 6️⃣لایەنی ستراتیژی بۆ ڕۆساتۆم: ڕۆساتۆم تەنها کۆمپانیایەکی ئەتۆمی نییە، خاوەنی گەورەترین کەشتییە بەفرشکێنە ئەتۆمییەکانە لە جیهاندا، بێ ئەو کەشتیانە، ڕێڕەوی باکوور ناتوانێت لە زستاندا کار بکات.

بووە درۆن ..

☄️حزبوڵای لوبنانی درۆنێکی ئیسرائیلی خستەخوارەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ: 🔻 وتم روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین؛ کردمان 🔻 سێ پشتێنەی ئەمنیمان لەناو قووڵایی خاکی دوژمن دامەزراندووە " لە سوریاوغەززەو لوبنان" 🔻 تێڕاوانیمان بۆ ئاسایش گۆڕی؛ ئێمە دەستپێشخەرین و هێرش دەكەین بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێكی تۆماركراودا: 🔹سەرقاڵی شەڕێکی فرە بەرەیین، زۆر بەتوندی لە ئێران و بریکارەکانی دەدەین، دەستكەوتی گەورە بەدەست دەهێنین. 🔹ئێران هەمان ئێرانی رابردوو نییە، حزبوڵا هەمان حزبوڵڵا نییە، حەماسیش هەمان حەماس نییە. 🔹چیتر ئەمانە سوپا نین هەڕەشە لە بوونی ئێمە بکەن؛ ئەوان دوژمنی دۆڕاون، شەڕ بۆ مانەوە دەکەن. 🔹وتم روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین، کردمان. 🔹تێڕاوانیمان بۆ ئاسایش گۆڕی، ئێمە دەستپێشخەرین و هێرش دەكەین. 🔹سێ ناوچەی ئەمنیمان لە قووڵایی خاکی دوژمن دامەزراندووە: 🔹لە سوریا- لە لوتکەی جەبەل شێخەوە بۆ روباری یەرموک؛ لە غەززە- نیوەی روبەڕی كەرتی غەززەیە، لە لوبنانیش، ناوچەی ئەمنی فراوان دەكەین. 🔹 بۆ شكستپێهێنانی مەترسی هێرش بە تەواوی و دورخستنەوەی موشەكی دژە تانك لەسەر سنورەكانمان. 🔹پێویستە دان بەوەدا بنێین کە نەسروڵا لێرەدا هێزێکی گەورەی بنیات ناوە، پێیوابوو بەم هێزە دەتوانێت لەناومان ببات، بەڵام ئێمە لەناومان بردو، مەترسییەكەشی لەناو دەبەین.

پشت ڕاست نەکراوە لە حزبوڵاوە :- فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیلیمان تێکشکاند.

هێرشێکی زۆر گەورەی مووشەکی لەلایەن حزبوڵاوە بۆ سەر ئیسرائیڵ

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی: ئەمریکا هەرگیز ناتوانێت ئێران بێ موشەک بکات، هەریەکە لە پرۆگرامی موشەکی و کۆگای موشەکەکان لە پارێزراو ترین و ڕەقترین ناوچەکانی ئێرانن کە بۆبمبەکانی ئەمریکا بە هەموو جۆرەکانییەوە ناتوانێت پێ یان بگات.

ئێران بەردەوامە له بڵاوە پێکردنی چەکی دۆشکە له تەواوی تاران

دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە نیگێڤ

ئاژانسی هارێتزی ئیسرائیلی :- ئێران بۆ سێیەمجار هێرشی کردە سەر باشوری ئیسرائیل لەماوەی 4 کاتژمێر.

مووشەکەکانی ئێران لە نابلوس

photo content

تکایە تەقە بە ئاسماندا مەکەن چونکە درۆنەکە بیدات لە ئەرز زەرەری کەمترە لە فیشەکی وێڵ