War News
Open in Telegram
2 364
Subscribers
No data24 hours
-97 days
-2430 days
Posts Archive
2 364
دیمەنی خستنە خوارەوەی درۆنی هێرمس-450، لەڕێی بەکارهێنانی موشەکی بەرگری ئاسمانی سەرشانی QW-1 یاخود نوسخەی کۆپی میساق-1ی ئێرانی.
باشوری لوبنان
2 364
هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئێران داوای لە یەمەنیەکان کردوە کە : داوای وەرگرتنی باجی تێپەڕبوون (سەرانە) بکەن لە بابولمەندەب!
2 364
🔴 وۆل ستریت جۆرناڵ:
دیپلۆماتە ئێرانییەکان بە پاکستانیان ڕاگەیاندوە، ئەگەر ترامپ هەڕەشەکانی دژی ئێران ڕابگرێت، ئەوا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ قایلکردنی توندڕەوەکانی ئێران بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانی باش.
2 364
ڕۆژئاڤای کوردستان، تەنها پێویستی بە پێداگری و خۆڕاگرییە.
گەڕێکی تری ململانێ تا ئاستی شەڕ و پەلاماردانی نوێ لەبەردەم ڕۆژئاڤای کوردستاندایە، هەر ئەوەندەش نا ئەگەر پێداگر و خۆڕاگر بن ئەوا گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات.
پێشهاتی نوێ بەڕێوەیە..
هاوتەریب لەگەڵ شرۆڤە و خستنەڕووی ڕووداوەکان، هەڵمەتێکی تری چەواشەکاری ئیسلامی سیاسی ئیخوانی و شانە نوستووەکانی داعش بەڕێوەیە لەدژی ڕۆژئاڤا و من و هەر کەسێکی تری داکۆکیکار لەڕۆژئاڤا. بۆیە لەئێستاوە داواتان لێ دەکەم بڕوایان پێ مەکەن و مەکەونە داویانەوە.
2 364
عەباس عێراقچی لە کتێبی "هێزی دانوستان" (قدرت مذاكره) بە زمانێکی ئەکادیمی و دیپلۆماسی باس لە چەند تەکنییکێک دەربارەی دانوستان دەکات.
عێراقچی ئاماژە بەوە دەکات کە "دانوستان" لە کلتوری ئێرانیدا ڕەگ و ڕیشەی مێژویی هەیە و ئێرانییەکان وەک "کاسبکارێکی لێهاتوو لە بازاڕدا" دەزانن چۆن مامەڵە بکەن.
عێراقچی دەڵێت "براکانی لە بازاڕی فەرش کار دەکەن"، (موجتەبا و مورتەزا عێراقچی لە بازرگانە ناسراوەکانی فەرشی ئێرانن)، وە "من لەوانەوە فێری ئەم تەکتیکانە بووم"، عێراقچی ئەیەوێت پێمان بڵێت کە سیاسەتی دەرەوەی ئێران وەک " مامەڵەی بازاڕ" وایە.
عێراقچی دەڵێت لە زانستی دیپلۆماسیدا، شێوازێکی ناسراو هەیە بە ناوی "بەرگریی نەرێنی" یان درێژکردنەوەی کات بۆ ماندوکردنی بەرامبەر، لە کتێبەکەبدا زۆر بە درێژی باس لە گرنگیی سەبر و کات دەکات لە دانوستاندا، بەڵام ئەم پێم وایە ئەم سیاسەتەی ئێران و عێرقچی بەرامبەر بازرگانێکی گەورەی وەکو ترەمپ دا کار ناکات، چونکە ترامپ لەبری چاوەڕوانی، پەنا بۆ فشاری ڕاستەوخۆ دەبات.
2 364
ئاژانسی ئێرنا:
عێراقچی جارێکی تر لە مەسقەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئاباد / بەشێک لە شاندە ئێرانییەکە بۆ ڕاوێژ گەڕانەوە بۆ تاران!
2 364
ترەمپ دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ویتکۆف و کۆشنەر بۆ پاکستان:
بڕیار نییە ١٥–١٦ کاتژمێر گەشت بکەین و چاومان بە کەسانێک بکەوێت کە کەس نایانناسێت؛ کاتێک بڕیار نەبێت دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئەنجام بدرێت، ئێمە ئەم کارە ناکەین.
2 364
بۆ یەکەم جار و بەشێوەیەکی فەرمی، هاوپەیمانی ستراتیژی و پەیوەندییەکانی کورد بەدنیای دەرەوە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.
پەیوەندییەکە تایبەتە بەڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.
وردەکارییەکانی ئەو پەیوەندییە، خۆتان لەئایندەیەکی نزیکدا دەیبستن.
2 364
تڕەمپ ڕایگەیاند کە گەشتەکەی ویتکۆف و کوشنەر بۆ پاکستان بە مەبەستی بینینی ئێرانییەکان هەڵوەشاوەتەوە.
2 364
گردبونەوەیەکی هاوڵاتیان لە پارێزگای خوزستانی ئێران بۆ پشتیوانی حکومەت.
لەوێنەکەدا دوو کەس دەبینرێن کە هەڵگری موشەکی بەرگری ئاسمانی لەسەرشان هەڵگیراوی QW-18ی چینی یان نوسخەی کۆپی میساق-2ی ئێرانین، ئەوەی جێی سەرنجە موشەکی بەرگری ئاسمانی 9K338 ئیگلا-Sی ڕوسی بەهەمان شێوە دەبینرێت پێدەچێ بەم دواییانە ڕوسیا دابێتیە هێزەکانی حکومەتی ئێران.
2 364
نیویۆرک تایمز: خامنەیی کوڕ چاوەڕێی قاچی دەستکردە و بەهۆی سوتاوی لێویەوە بە زەحمەت دەتوانێت قسە بکات.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چوار بەرپرسی باڵای ئێرانەرە بڵاوی کردەوە کە یەکێک لە قاچەکانی موجتەبا خامنەیی سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و چاوەڕێی وەرگرتنی قاچی دەستکردە، ئەم بەرپرسانە وتیانە دەموچاو و لێوەکانی موجتەبا خامنەیی بە سەختی سوتاون و بەو هۆیەوە قسەکردنی بەتەواوی بۆ قورس بووە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە موجتەبا لە ڕوی مێشکییەوە بەئاگایە.
2 364
رایبەری رووسی:
" مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا چاودێری شەش پێگەی ئێرانی دەکەن بە چڕوپڕی:
- بنکەی موشەکی ژێرزەوی کرماشان.
- بنکەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز.
- بنکەی کۆکردنەوەی یۆرانیۆم لە رۆژهەڵاتی تاران.
- سێ دورگەی دیکە لە کەناراوەکانی ئێران.
بە واتایەکی دیکە دەکرێت ئەمانە ئامانجە دیاریکراوەکانی ئەمریکا بن بۆ دەستپێکی هێرشکردن.
2 364
کاتێ قەزافی لێیقەوما هەمەوەندییەکان وەک وەفایەک بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشتر، داوایان کرد تەنیا ڕێگەیان بۆ بکرێتەوە تاوەکو بتوانن بە چەکەوە بچنە لیبیا و لە پاڵ هێزەکانی قەزافیدا دژی نەیارەکانی شەڕ بکەن، ئامادەیی خۆیان و هەزار چەکداریان نیشاندا ئامادەکران بۆ پشتیوانیکردنی قەزافی و چوونە لیبیا، هۆکاریش ئەو پەیوەندییە مێژوویی و خزمایەتییەی هەیانبوو.
بەپێ گێرانەوەکانی ئەحمەد سالار دایکی قەزافی یان هەمەوەندیە یاخود گەرمیانییە.
هەمەوەندیەکان لەسەردەمی عوسمانیەکان باڵادەست بوون لە نێوان کەرکوک و سلێمانی ئاستەنگیان دروستدەکرد بۆ کاروانی بازرگانەکان، عوسمانیەکان هێزێکی گەورەیان هێنایە سەریان ڕێگاکەیان کۆنترۆڵکرد دواتر بەشێکی زۆری هەمەوەندیەکان دوورخرانەوە بۆ باکوری ئەفریقا، فەقێ قادری هەمەوەند یەکێکە لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئەدەبی کلاسیکی کوردی لەباکوری ئەفریقا کۆچی دوایی کردوە، دەوترێت دایکی قەزافی لەنەوەی ئەو هەمەوەندیە دوورخراوانەیە.
وەرگیراوە
2 364
ترەمپ بۆ ڕۆیتەرز:
ئێران خەریکی پێشکەشکردنی پێشنیازێکە بە ئێمە کە ئامانجی بەدیهێنانی داواکارییەکانی ئەمریکایە.
ئەوان خەریکە پێشنیازێکی باشمان پێ دەدەن و دەبێت بیبینین و بزانین دواتر چی ڕوودەدات.
2 364
بەریتانیا، ڕوسیا، هیندستان، چین و تورکیا داوا لە هاوڵاتییانیان دەکەن لە ٢٤ کاتژمێری داهاتودا دەستبەجێ ئێران جێبهێڵن.
2 364
مەترسیە هەرە گەورەکەی سەر بازاڕی عێراق!
هەرچەندە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەگەری گەورە هەیە کە عێراق توشی کەمبونەوەی دۆلاری کاش بێت بە تەواوی، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە بەڵام هێشتا ئەمە مەترسیە گەورەکە نیە!
تەنها سزای سەختی ئەمریکا ئەوەیە ئەگەر ئەمریکا سزای تاقەتپڕوکێنی ئابوری بسەپێنێت دەتوانێت عێراق لە سیستەمی دارایی جیهانی داببڕێت و توانای مامەڵەی نێودەوڵەتی لێ زەوت بکات، وە ئەمە زۆر مەترسیدارترە لە دەست بەسەرداگرتنی داهاتی نەوت، چونکە عێراق لە ساڵانی ڕابردودا یەدەگی دراوەکانی خۆی دابەش کردوە و ئێستا تەنها ٣٤ ٪ پارە و زێڕەکانی عێراق لە ئەمریکایە و شەست و شەش لە سەدی بردووەتە بانکەکانی فەڕەنسا و چین و بەریتانیا هەروەها بڕی ئەو پارە کاشەی کە لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا بۆی ماوەتەوە تەنها دوو ملیار دۆلارە لە کاتێکدا داهاتی مانگانەی نەوتەکەی شەش بۆ هەشت ملیار دۆلارە کەواتە عێراق لە ڕووی شوێنی پارەکانەوە خۆی پاراستوە بەڵام هێشتا کلیلەکەی تری کە گواستنەوەی پارەیە لە هەر شوێنێکی جیهان هەر لە دەستی ئەمریکادایە، کەواتە دەبێت چاوەڕوانی دۆخی قورس و کەمەرشکێن بین بۆ عێراق..
Available now! Telegram Research 2025 — the year's key insights 
