ch
Feedback
War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 362
订阅者
-124 小时
-87
-2530
帖子存档
photo content
+9

دیمەنی بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارانی قائیدە، لەلایەن هێزی ڕوسی ئەفریکا کۆرپس لە مالی.

سوپای مالی توشی هەرەسهێنانی قورس هاتووە و لە هەندێک ناوچە کشانەوە.

بە فەرمی وەزیری بەرگری مالی لەلایەن قاعیدە کوژرا
بە فەرمی وەزیری بەرگری مالی لەلایەن قاعیدە کوژرا

سەرچاوەکان: ئەمڕۆ ئێران فەرمانی چۆڵکردنی تەواوی کارمەندانی بەشێکی گەورەی لە پاڵاوگەکانی نەوت و پێترۆکیمیای بەندەرعەباس دەرکردوە.

نەتانیاھۆ: ئێمە ئامادە نین ئەم بێسەروبەرییەی لوبنان قبوڵ بکەین.

نەتانیاهۆ : پێشێلکارییەکانی ئەم دوایەی حیزبوڵا لە ڕاستیدا ئاگربەستەکە هەڵدەوەشێننەوە

سیستەمی بەرگری ئێران لە کرمانشان چالاکە هۆکارەکەی دیار نیە.

ساتی تێکشکاندنی دژەفڕۆکەی 35 ملیمی ئێرانی Oerlikon GDF-001لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر. لە کاتی شەڕی 40 ڕۆژە
+1
ساتی تێکشکاندنی دژەفڕۆکەی 35 ملیمی ئێرانی Oerlikon GDF-001لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر. لە کاتی شەڕی 40 ڕۆژە

دیمەنی خستنە خوارەوەی درۆنی هێرمس-450، لەڕێی بەکارهێنانی موشەکی بەرگری ئاسمانی سەرشانی QW-1 یاخود نوسخەی کۆپی میساق-1ی ئێرانی. باشوری لوبنان

هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئێران داوای لە یەمەنیەکان کردوە کە : داوای وەرگرتنی باجی تێپەڕبوون (سەرانە) بکەن لە بابولمەندەب!

🔴 وۆل ستریت جۆرناڵ: دیپلۆماتە ئێرانییەکان بە پاکستانیان ڕاگەیاندوە، ئەگەر ترامپ هەڕەشەکانی دژی ئێران ڕابگرێت، ئەوا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ قایلکردنی توندڕەوەکانی ئێران بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانی باش.

ڕۆژئاڤای کوردستان، تەنها پێویستی بە پێداگری و خۆڕاگرییە. گەڕێکی تری ململانێ تا ئاستی شەڕ و پەلاماردانی نوێ لەبەردەم ڕۆژئاڤای کوردستاندایە، هەر ئەوەندەش نا ئەگەر پێداگر و خۆڕاگر بن ئەوا گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات. پێشهاتی نوێ بەڕێوەیە.. هاوتەریب لەگەڵ شرۆڤە و خستنەڕووی ڕووداوەکان، هەڵمەتێکی تری چەواشەکاری ئیسلامی سیاسی ئیخوانی و شانە نوستووەکانی داعش بەڕێوەیە لەدژی ڕۆژئاڤا و من و هەر کەسێکی تری داکۆکیکار لەڕۆژئاڤا. بۆیە لەئێستاوە داواتان لێ دەکەم بڕوایان پێ مەکەن و مەکەونە داویانەوە.

عەباس عێراقچی لە کتێبی "هێزی دانوستان" (قدرت مذاكره) بە زمانێکی ئەکادیمی و دیپلۆماسی باس لە چەند تەکنییکێک دەربارەی دانوستان
عەباس عێراقچی لە کتێبی "هێزی دانوستان" (قدرت مذاكره) بە زمانێکی ئەکادیمی و دیپلۆماسی باس لە چەند تەکنییکێک دەربارەی دانوستان دەکات. عێراقچی ئاماژە بەوە دەکات کە "دانوستان" لە کلتوری ئێرانیدا ڕەگ و ڕیشەی مێژویی هەیە و ئێرانییەکان وەک "کاسبکارێکی لێهاتوو لە بازاڕدا" دەزانن چۆن مامەڵە بکەن. عێراقچی دەڵێت "براکانی لە بازاڕی فەرش کار دەکەن"، (موجتەبا و مورتەزا عێراقچی لە بازرگانە ناسراوەکانی فەرشی ئێرانن)، وە "من لەوانەوە فێری ئەم تەکتیکانە بووم"، عێراقچی ئەیەوێت پێمان بڵێت کە سیاسەتی دەرەوەی ئێران وەک " مامەڵەی بازاڕ" وایە. عێراقچی دەڵێت لە زانستی دیپلۆماسیدا، شێوازێکی ناسراو هەیە بە ناوی "بەرگریی نەرێنی" یان درێژکردنەوەی کات بۆ ماندوکردنی بەرامبەر، لە کتێبەکەبدا زۆر بە درێژی باس لە گرنگیی سەبر و کات دەکات لە دانوستاندا، بەڵام ئەم پێم وایە ئەم سیاسەتەی ئێران و عێرقچی بەرامبەر بازرگانێکی گەورەی وەکو ترەمپ دا کار ناکات، چونکە ترامپ لەبری چاوەڕوانی، پەنا بۆ فشاری ڕاستەوخۆ دەبات.

نەتەنیاهۆ ئاگربەستی لوبنانی بەفەرمی شکاند و بڕیاری هێرشکردنە سەر حزبوڵای دا.

ئاژانسی ئێرنا: عێراقچی جارێکی تر لە مەسقەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئاباد / بەشێک لە شاندە ئێرانییەکە بۆ ڕاوێژ گەڕانەوە بۆ تاران!

نامەکەی ترەمپ بۆ وەفدی دانوستانکار
نامەکەی ترەمپ بۆ وەفدی دانوستانکار

ترەمپ دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ویتکۆف و کۆشنەر بۆ پاکستان: بڕیار نییە ١٥–١٦ کاتژمێر گەشت بکەین و چاومان بە کەسانێک بکەوێت کە کەس نایانناسێت؛ کاتێک بڕیار نەبێت دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئەنجام بدرێت، ئێمە ئەم کارە ناکەین.

بۆ یەکەم جار و بەشێوەیەکی فەرمی، هاوپەیمانی ستراتیژی و پەیوەندییەکانی کورد بەدنیای دەرەوە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە. پەیوەندییەکە تایبەتە بەڕۆژهەڵاتی نیشتیمان. وردەکارییەکانی ئەو پەیوەندییە، خۆتان لەئایندەیەکی نزیکدا دەیبستن.

تڕەمپ ڕایگەیاند کە گەشتەکەی ویتکۆف و کوشنەر بۆ پاکستان بە مەبەستی بینینی ئێرانییەکان هەڵوەشاوەتەوە.