War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 378
المشتركون
+424 ساعات
+177 أيام
+2930 أيام
أرشيف المشاركات
2 379
🔴 کەتائیبی سـەیدولـشوهـەدا مەرجەکانی بۆ دانانی چەکەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت: بە 10 مەرج ئامادەین ڕێکخستن بۆ چەکەکانمان بکەین:
🔴 1. کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەکارنەهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەمان.
🔴 2. دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ پاراستنی مافی چەکدارانی حەشدی شـەعبی.
🔴 3. سەپاندنی دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا.
🔴 4. پاراستنی ئاسمانی عێراق بە سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی.
🔴 5. دەرکردنی چەکدارانی پـەکەکە لە عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا.
🔴 6. کشانەوەی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق.
🔴 7. کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
🔴 8. دەرکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
🔴 9. ڕزگارکردنی بڕیاری دارایی و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا.
🔴 10. کۆتاییهێنان بە دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی (نێردەی تایبەت)ی ئەمریکا لە عێراق.
2 379
ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
بوونی هێزەکانی (پارتی کرێکارانی کوردستان)پەکەکە لە خاکی عێراق نایاساییە و لەگەڵ لایەنی تورکی کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. چەکی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستوردایە و کشانەوەی چەک بۆ هەموو شتێکە کە لە دەرەوەی دەستوورە.
2 379
بارودۆخی نیجەر ناجێگیرە، چەند فەرماندەیەکی سەربازی لە حکومەت هەڵگەڕاونەتەوە و شەڕ و ئاڵۆزی بەردەوامە.
نیجەر یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەفریقا بە هاوکاری ڕووسیا کودەتای تێدا کرا.
2 379
لەسەر ماددەی 3ی دەستور کێشەیەکی گەورە کەوتە نێوان ئێمە و عەرەبەکانەوە، عەرەبەکان دەیانویست ماددەکە بەم شێوەیە بێت (عێراق بەشێکە لە نەتەوەی عەرەب)، ئێمە زۆر دژی بووین، چەند رۆژێک لە سەر ئەو ماددەیە راوەستاین، ناکۆکیەکانمان ئەوەندە گەورەبوون کار گەیشتە ئەوەی کارەکانی لیژنەکە رابوەستێنرێن و پەکبخرێن. رۆژێک مام جەلال ھات و پێشنیازی کرد ماددەکە بەم شێوەیە بێت (عێراق ئەندامی دامەزرێنەری کۆمکاری عەرەبیە)، ئەو پێشنیازەی کرد و سەفەری کرد بۆ ئێران. عەرەبەکان ھەر فشاریان ئەکرد، تا بەیانییەک جۆرج دەبلیو بۆش تەلەفۆنی بۆ کاک مەسعود کرد، داوای لێکرد رازی بین بە داوای عەرەبەکان، بەڵام کاک مەسعود داواکەی بۆشی قبوڵ نەکرد، کە تەلەفۆنەکە تەواو بوو، کاک مەسعود ڕویکردە من وتی خۆت ئەزانی ئەوە بۆش بوو، داوای ئەکرد بەداوای عەرەبەکان رازی بین، تۆ ئەڵێی چی؟ پێم وت، بە ھیچ شێوەیەک بە داوای عەرەبەکان رازی مەبە، ئەگەر ھەر سەپاندیشیان وەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەکەین، من وەکو نوێنەری یەکێتی لە پێش تۆوە قسە ئەکەم و ئەڵێم بەوە رازی نین، بۆیە ئێمە وەکو کورد بەشداری لەم لیژنەیە داناکەین و ئەگەڕێینەوە بۆ کوردستان. کاک مەسعود زۆر دڵی بەم وەڵامەی من خۆشبوو، وتی زۆر باشە، ئیتر عەرەبەکان نەیانتوانی ئەو دەقە بسەپێنن، دەقەکە بەم شێوەیە دانرا (عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و ئاینزایە، ئەندامێکی دامەزرێنەر و چالاکی کۆمکاری عەرەبیە و پابەندە بەپەیماننامەکەیەوە، ھەروەھا بەشێکە لە جیھانی ئیسلامی).
> نەوشیروان مستەفا
2 379
سوهەیب کەحلوت براگەورەی ئەبو عوبەیدە :
ئێمە لە بنەماڵەیەکی مەلای کوردین ، 800 ساڵ پێش ئێستا هاتووینەتە فەڵەستین و لە عەسقەلان جێگیربووین .
2 379
عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەركردایەتی ئەنەكەسه:
پێشمهرگهی رۆژ كه هێزی ئهنجومهنی نیشتیمانی كورد له سوریايه ههوڵێك ههیه بگهرێنهوه بۆ رۆژئاوای كوردستان و پێشبینی دهكهین دوای سهری ساڵ بابهتی پێشمهرگهی رۆژ یهكلایی بكرێتهوه بۆ گهرانهوه بۆ رۆژئاوای كوردستان و ئهم هێزه وهك خۆیان دهمێننهوه و لە دهڤهری عهفرین و سهری كانی و حهسهكه و قامشلۆ دهتوانن رۆڵی خۆیان ببینن.
2 379
کەناڵی BBC ئەمریکی:
ئیدارەی تڕەمپ بەنیازە لە 30 ئەیلول کۆتایی بە هاوکارییەکانی بهێنێت بۆ هێزی پێشمەرگە لە عێراق.
2 379
زیلینسکی:
هێرشەکانمان لە قوڵایی خاکی ڕووسیا بەردەوام دەبن، هەتا پوتن دانوستان بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ قبوڵ دەکات.
2 379
ئەحمەد شەرع هەرچۆنێک و هەرچییەک بێت، ئێستا ئەو سەرۆکەیە کە ترەمپ، ئەردۆغان و بن سەلمان، سوریای پێ نۆژەن دەکەنەوە. لە سەردەمی ئەودا دیمەشق لە هەموو ئابلۆقەکانی سەردەمی جەنگی سارد و بەرەی سۆڤیەتەوە تا بەشداریی لە شەڕی ناوخۆییی لوبنان و کۆمەڵکوژییەکانی پاش ٢٠١١ دەرکرا و خرایەوە سەر نەخشەی ئابووری و سیاسیی ڕۆژئاوا؛ هەموو ئەمەش لە ماوەیەکی پێوانەییدا!
بۆ ترەمپ، ئەنقەرە و ڕیاز زۆر گرنگترن لە کۆبانێ و قامیشلۆ؛ سیاسەتی وڵاتانی باڵادەستیش هەموو کات گەڕان بووە بەدوای بەرژەوەندی و خێراترین ئەنجامدا.
2 379
مارک کیلی، سیناتۆری ئەمریکی ڕەخنەی لە ترەمپ گرت بەهۆی ئەوەی بڕیاریداوە ناوی دەریاچەی ئۆنتاریۆ بگۆڕێت بۆ دەریاچەی ئەمریکا. کیلی وتی: گۆڕینی ناوی دەریاچەیەک چ سوودێکی بۆ خەڵک هەیە؟ ئێستا خەڵک بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە توانای دابینکردنی بژێوی ژیانیان نەماوە.
2 379
قەرەیلان ئاماری زیانەکانی بزووتنەوەکەیانی لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا لە 1976 تا 2026 ڕاگەیاند. ەپێی وتەی قەرەیلان، لە نێوان ساڵانی 1976 بۆ 1983 نزیکەی 173 گەریلا شەهید بوون، لە نێوان 1984 بۆ 2000 ژمارەکە گەیشتووەتە 13,778 کەس، و لە نێوان 2001 تا 2026 ئەوا 7,949 گەریلای تر شەهید بوون. جگە لەوانە، هێزەکانی YPS لە نێوان ساڵانی 2015 تا 2026 نزیکەی 760 ئەندامیان لەدەستداوە، و لە شەڕی دژی داعشیشدا لە کۆبانێ، ڕۆژئاوا و شەنگال 3,262 کەس شەهید بوون. بەپێی تۆمارە فەرمییەکان کۆی گشتیی شەهیدان 25,922 کەسە. بەڵام قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد کە ناوی نزیکەی 1,000 کەس یان زیاتر، بەتایبەت لە نێوان 1984 بۆ 2000 تۆمار نەکراوە، بۆیە ژمارەی ڕاستەقینەی شەهیدان نزیکەی 27,000 کەسە هەروەها مەزەندەی کرد کە لە نێوان 5,000 بۆ 10,000 هاووڵاتیی مەدەنیش لەم خەباتەدا شەهید بووبن، هەرچەندە هێشتا ئاماری کۆتایی لەسەر مەدەنییەکان یەکلا نەبووەتەوە.
2 379
موراد قەرەیلان:
لە نیو سەدەدا 27 هەزار گەریلا شەهید بوون، بەڵام بەهۆی دۆخی جەنگەوە ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدان دواکەوتووە.
زۆربەی تەرمى شههیدەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە و کار دەکەین بۆ کۆکردنەوەیان لە مەزاری شەهیداندا.
ئێمە لە قۆناغی شەڕی چەکدارییەوە دەچینە قۆناغی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییەوە و دەستبەرداری ستراتیژیی شەڕی چەکداری بووین، بەڵام دەستبەرداری تێکۆشان نەبووین.
