War News
Open in Telegram
2 404
Subscribers
+124 hours
+17 days
+4330 days
Posts Archive
2 404
بەپێی ئەو ڕاپۆرت و سەرچاوە میدیاییەکان و ناوەندە هەواڵگرییەکان بڵاوکراونەتەوە باس لەوە دەکرێت کە ئیسرائیل بنکەیەکی ئاسمانی و چاودێریی لە ناوچە بیابانییەکانی پارێزگای نەجەف (لە ناوچە دوورەدەستەکانی نێوان نەجەف و سنووری عەرعەر) دامەزراندووە پڕۆژەکە لە ساڵانی دواییدا و بەتایبەت لە ساڵی 2023 بەدواوە پەرەی پێدراوە، مەبەست لێی دروستکردنی ناوەندێکی پێشکەوتووە بۆ جێگیرکردنی ڕاداری سیخوڕی، ئامێری گوێگرتنی ئەلیکترۆنی و کایەکی فڕین بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. ئەرکی سەرەکیی ئەم بنکەیە، وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە، چاودێریکردنی جووڵە سەربازییەکانی ئێران، کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی چەک لە باشووری عێراق و دروستکردنی هێڵێکی بەرگریی پێشوەختەیە دژی ئەو مووشەک و درۆنانەی لەو ناوچانەوە بەرەو ئیسرائیل دەهاوێژرێن له جەنگی 40 ڕۆژەش فرۆکەی جەنگیش تێیدا نیشتوەتەوە و فریوە وە تیمی ڕزگارکردن و فریاگوزاریش جێگیرکراوە، هەڵبەت سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئێراق ئاشکرای کرد ئەمریکا چەند جارێک ئاگاداری بە سوپای ئێراق داوە هەرگیز نزک نەبنەوە له بیابانی نەجەف دوایی خۆیان بەرپرسیار دەبن
2 404
جۆ کێنت بۆ ترەمپ: لەبری ئەوەی لە کورد تووڕە بیت، کە هاوبەشێکی گرنگی ئێمەن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، پێویستە لەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە تووڕە بیت کە درۆیان لەگەڵ کردی بۆ ئەوەی ئێمە پەلکێشی نێو ئەم جەنگە بکەن.
جۆ کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئەمریکا بوو لە ئیدارەی ترەمپ، نێوەڕاستی مانگی ئادار وەکو هەڵوێستێک دژی جەنگی ئێران، دەستی لەکار کێشایەوە.
2 404
ئاژانسی رۆیتەرز: عیراق و پاکستان رێککەوتنیان لەگەڵ ئێران ئیمزاکردوە بۆ ئەوەی ئێران رێگە بدات بە گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتی شل
2 404
ئەم قسانەی تڕەمپ تەنها بەزۆر تێوەگڵانی کوردە لە شەڕێک کە لە توانای کورد نیە ..
ترەمپ: بەدڵنیاییەوە چەکمان داوە بە کورد، ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە دەڵێن چەکمان بەکورد نەداوە هەڵەن
2 404
🔺 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ ترهمپ: قسهكانت بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێدێت
🔺 "دەمێکە کورد و ئەمریکا پەیوەندیان هەیە. رۆژانی خۆش و ناخۆشمان پێکەوە بەسەر بردوە، ئەم هەڵوێستە ناڕەوایە".
🔺 "ئێمەی کورد لە سەرانسەری کوردستاندا بۆ ئازادی خەبات دەکەین، لەم خەباتەدا پەیوەندی دیپلۆماسیی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان دادەمەزرێنین".
کورد سەباز و نۆکەری هیچ وڵاتێک نییە
2 404
ئیسماعیل قائانی ڕۆژی یەکشەممە بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە بەغداد و ڕێسی دروستبوونی حکومەتەکەی زەیدی کردەوە بە خوری!
بە چوار چێوەی هەماهەنگی و زەیدی وتوە دەستکاری کردنی هەیکەلی حەشدی شەعبی لە ژێر هەر ناوێکی تر هێڵی سورە !
2 404
ڕۆیتەرز : سعودیە هێرشی نهێنی کردوەتە سەر ئێران، ئەم ڕوداوە ئەگەری فراوانبوونی جەنگی ناوچەکەی لێدەکرێت
2 404
سوپای پاسداران:
لە هێرشێکدا پێنج تۆڕی قاچاغی چەک و تەقەمەنی پەیوەست بە مۆساد لە تاران کرانە ئامانج و 20 ئەندامی ئەو تۆڕانە کوژران
2 404
🔻 بەریتانیا فڕۆکەی تایفون و کەشتی جەنگی بۆ گەرووی هورمز دەنێرێت
🔻بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جەنگی بەشداری لە پاراستنی گەرووی هورمزدا دەکەین
🔻ئەرکە سەربازییەکەمان لە گەرووی هورمز بەرگریانە و سەربەخۆ دەبێت
🔻 115 ملیۆن پاوەند بۆ دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی دژە درۆن تەرخانکراوە
بەیاننامەیەکی فەرمی حکومەتی بەریتانیا
2 404
پۆڵات جان، فەرماندە و ئەندامی پێشووی یەپەگە، لە پەیامێکدا جەختی لە چەند خاڵێک کردەوە داوای لە ئەمریکا کرد ڕوونی بکاتەوە چ گروپێک چەکی وەرگرتووە و نابێت گەلێکی گەورە بە گشتی تۆمەتبار بکرێت. هەروەها وتی کورد بەکرێگیراو نییە و بۆ ئازادی و کەرامەتی دەجەنگێت. سەبارەت بە لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتیش ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن و ئامادە نین بەبێ گەرەنتی خۆیان بخەنە ناو شەڕێکی پڕ مەترسییەوە، چونکە وانەیان لە ئەزموونەکانی ڕابردووی ڕۆژاوا و باشوور وەرگرتووە.
2 404
سەرچاوەکان لە ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە پێنتاگۆن بە فەرمی گەیشتنی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکی "USS Alaska" (کە هەڵگری موشەکی ئەتۆمییە) پشتڕاستکردەوە؛ ئەمەش دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆ سەرەتاییەکان.
میدیاکانی ئەمریکا پەیوەندی لە نێوان دەرکەوتنی ئەم ژێردەریاییە (کە بە شێوەیەکی ئاسایی شوێنەکەی بە نهێنی دەهێڵرێتەوە و بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکرێت) و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپە، کە وتی وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازەکان "بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە".
لە لایەکی ترەوە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەم شەو ڕایگەیاند کە ترەمپ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئێران دەکات، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەبەستی لە دەرکەوتنی ژێردەریایی "USS Alaska" بووە.
2 404
دوای دەیان ساڵ لە جەنگی دژ بە تیرۆر و شەهیدبوونی هەزاران پێشمەرگەی کوردستان، سەرۆکی ئەمریکا بەم شێوەیە باسی کورد دەکات
ترەمپ لە کۆشکی سپی گوتی: کورد لە کۆنگرێس پشتیوانییان زۆرە و دەڵێن جەنگاوەری بەهێزن، بەڵام من دەڵێم تەنیا کاتێک جەنگاوەری بەهێزن کە پارەیان پێبدرێت.
2 404
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: داعش پەیامی بۆ ناردین بەیعەتیان پێبدەین و ئەوان ئامادەن 'ویلایەتێکی کوردی' رابگەیێنن، بەڵام ئێمە رەتمان کردەوە. دوای ئەوە لە چوار قۆڵەوە هێرشیان کردە سەرمان.
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
بەهۆی پڕۆسەی ئاشتییەوە لە ئێستادا پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا نیمچە ئاساییە و هەوڵدەدەین پەیوەندییەکان بۆ پەیوەندییەکی سیاسی بگۆڕین و ڕەنگە سەردانی تورکیا بکەم .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
کۆبوونەوەم لەگەڵ ئێرانییەکان نەکرد ، سەرەرای ئەوەی چەندین جار هەوڵیاندا لەگەڵیان کۆببمەوە .
ئێرانییەکانمان لە سنووری دەسەڵاتی خۆمان دەرکرد چونکە هەوڵی دروستکردنی هێزی خێڵەکیان دەدا و پشێویان دروست دەکرد .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
ڕووسیا نێوەندگیریان لە نێوان ئێمە و رژێمدا کرد ، بەڵام کۆبوونەوەکان شکستیان هێنا و پێیان گوتین کە بەشار تەنانەت گوێ لە هاوپەیمانەکانیشی ناگرێت .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
بەشار ئەسەد پیاوێکی گەمژە و لووت بەرز بوو ، گوێی لە کەس نەدەگرت ، وە لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سوریا دا ، دووجار لەگەڵی کۆبوومەوە و نەمانتوانی بگەینە رێککەوتن .
