War News
Открыть в Telegram
2 404
Подписчики
-124 часа
+37 дней
+4330 дней
Архив постов
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
ڕووسیا نێوەندگیریان لە نێوان ئێمە و رژێمدا کرد ، بەڵام کۆبوونەوەکان شکستیان هێنا و پێیان گوتین کە بەشار تەنانەت گوێ لە هاوپەیمانەکانیشی ناگرێت .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
بەشار ئەسەد پیاوێکی گەمژە و لووت بەرز بوو ، گوێی لە کەس نەدەگرت ، وە لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سوریا دا ، دووجار لەگەڵی کۆبوومەوە و نەمانتوانی بگەینە رێککەوتن .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
دەسەڵاتدارانی دیمەشق خیانەتیان لێکردین و لەکاتی کشانەوەدا هێرشیان کردینە سەر ، ئەگەر رێککەوتن هەبووە بۆ کشانەوە، بۆچی حکومەتی سوریا هێرشیان کردینە سەر ؟
دەستپێشخەرییەك لەلایەن محمد جۆلانی هەبوو تاوەکو پێکەوە کاربکەین و پۆستێكی باڵا وەربگرم ، بەڵام من لە رۆژئاڤا كاری لەپێشینەم هەیە کە پەیوەندییان بە یەکگرتن و یەکگرتوویی کورد و بابەتی دیکەوە هەیە .
2 404
ژەنەڕاڵ مەزڵوم :
هەندێک هەڵەی کارگێریمان کرد، بەڵام بارودۆخی شەڕ کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو .
2 404
نیۆرک تایمز:
پنتاگۆن دەڵێت جەنگی ئێران 25 ملیار دۆلار تێچووی بووە، بەڵام ئابوریناسێک دەڵێت دەگاتە تریلیۆن دۆلار.
- جەستن وۆڵفەرس لە زانکۆی میشیگن دەڵێت ئەو 25 ملیارە دۆلارەی وەزارەتی جەنگ دیاریکردووە ورد نییە چونکە تەنها تێچووی کەرەستە سەربازییەکانە کە بەکارهاتوون و لەدەستدراون.
- مەترسی جوگرافیای سیاسی: بەنزیکەیی 200 ملیار دۆلار ئەمریکای خستووەتە زیانەوە لەم رووەوە کە ئەمەش ملیۆنان ئەمریکی لە داهاتوو بێکاردەکات.
- رێژەی خواست: زیانی 200 ملیار دۆلار بەر ئەم کایەیەش کەوتووە.
- بۆرسە: زۆربەی ئابوریناسان باس لەوە دەکەن جەنگەکە زیانی 3 تریلیۆن دۆلار لە ئەمریکا دەدات لەسەر ئاستی ماوە درێژ و نرخی نەوت تاوەکو ساڵی 2028 وەکو پێشووی لێ نایەتەوە.
- گەشە: گۆڵدمان ساکس پێی وایە بەهۆی جەنگەکەوە GDP ی ئەمریکا بەرێژەی 0.5 کەمتر گەشە دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ کە دەکاتە 400 ملیار دۆلار.
- بودجەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بەرێژەی %40 بەرزبووەتەوە بۆ ساڵی 2027 کە دەکاتە 4000$ لەسەر هەر خێزانێکی ئەمریکی.
- بۆیە زیانی ئەمریکا لەنێوان تریلیۆنێک دۆلار بۆ پێنج تریلیۆن دۆلاردایە بەگشتی نەوەک 25 ملیار دۆلار.
2 404
ئاژانسی تەسنیم:
سەرچاوەیەکی حکومەتی ئێران تویتەکەی تڕەمپی بینیوە وتویەتی وەڵامەکەمان بۆ بەرژەوەندی گەلی ئێران بووە نەوەک تڕەمپ بەدڵی بێت یان نا
وە گەر بە دڵیشی نیە ئەمە واتای نیشانەیەکی باشە بۆ وەڵامەکە
2 404
تڕەمپ ئەڵێت وەڵامی بەناو نوێنەرانی ئێرانم پێگەیشتووە و خوێندوومەتەوە، بەدڵم نیە و بەتەواوەتی قبوڵ نەکراوە
2 404
بەپەلە.. ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک قەتەر کرایە ئامانج
ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی ئەمنیی دەریایی لە ئاوەکانی نزیک دەوحەی پایتەختی قەتەر تۆمارکراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، کەشتییەکی بارهەڵگر بە "تەنێکی نەناسراو" پێکراوە، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیاتر دەربارەی زیانەکان و ناسنامەی هێرشبەرەکان بڵاونەکراوەتەوە.
2 404
منداڵان بێتاوانن دەبوو بیرلەوە بکەنەوە….
پەیامێکی پیرۆزبایی جیاواز بۆ وتەبێژی کۆشکی سپی
باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەرمینیا لە وەڵامی لەدایکبوونی کچی وتەبێژی کۆشکی سپیدا
نووسیویەتی؛
پیرۆزباییتان لێدەکەین، منداڵان بێ تاوانن و خۆشەویستن، بەڵام ئەو 168 منداڵەی کە بە بەڕێوەبەرەکەوە لە قوتابخانەیەک لە میناب کوشتان و تۆ پاساوت بۆ هێنایەوە، ئەوانیش منداڵ بوون.
کاتێک منداڵەکەت ماچ دەکەیت بیر لە دایکی ئەو منداڵانە بکەرەوە.
2 404
+1
سەبارەت بە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دەربارەی بنکە ئیسرائیلییەکەی عێراق:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پەیامنێرە ئیسرائیلییەکە، "ئەنات پێلێد"، لە تەل ئەڤیڤە، ئەمان مادام ئیسرائیلییە، لەناو ئیسرائیلدایە و پابەندە بە یاساکانی ئیسرائیلەوە،
هەروەها ناکرێت ئەم هەواڵە بتوانێت لەژێر دەزگای چاودێری و سانسۆری ئیسرائیلدا تێپەڕ ببێت ئەگەر لەلایەن ڕۆژنامەنوسێکی ئیسرائیلییەوە بۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی ئیسرائیل ئامادە بکرایە، کەواتە سەرچاوەی ئەم زانیاری و دزەپێکردنانە کێیە؟
ئایا بۆ کەسێکی ئیسرائیلی لە ناو ئیسرائیلدا دروستە یاسای وڵاتەکەی پێشێل بکات تەنها لەبەر ئەوەی بڵاوکردنەوەکە لە فەزایەکی مەجازی یان نێودەوڵەتیدایە؟ پێم ئەم بابەتە لێکەوتەی زۆر قوڵ و کاردانەوەی گەورەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێ دەکەوێتەوە.
2 404
وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی نهێنی لە بیابانەکانی عێراقدا دامەزراندوە بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو هێرشە ئاسمانییانە بکات کە دەکرێنە سەر ئێران، تەنانەت هێرشی کردوەتە سەر ئەو هێزە عێراقییانەی کە خەریک بووە شوێنی بنکە نهێنییەکە ئاشکرا بکەن، ئەم بنکەیە بۆ بەکارهێنانی هێزە تایبەتەکان و وەک ناوەندێکی لۆجستی بۆ هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بەکارهێنراوە.
2 404
فۆکس نیوز:
ئەگەر وەڵامەکەی ئەمشەوی تاران بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نەرێنی بێت، جەنگ بە خێرایی دەست پێ دەکات.
2 404
هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەیاننامەیەکی نوێی دەرکردووە کە دەڵێت هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکانی ئێران وەڵامی ئێرانی بەدوادا دێت بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا.
ئەمە لەکاتێکدا ترەمپ چاوەرێی وەڵامی ئێرانە.
2 404
ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی:
حکومەتە بچووکەکانی وەک بەحرەین ئاگادار دەکەینەوە کە هەڵوێست وەرگرتن لە پشتیوانیکردن لە بڕیارنامەکەی کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات، لێکەوتەی جددی دەبێت.
گەرووی هورمز هێڵێکی ژیانی گرنگە؛ هەرگیز مەترسی ئەوە مەکە بۆ هەمیشە بەڕووی خۆتدا دایبخەیت".
