es
Feedback
War News

War News

Ir al canal en Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Mostrar más
2 349
Suscriptores
-224 horas
-107 días
-2430 días
Archivo de publicaciones
فەرەنسا دەڵێت تاوەکو ساڵی 2030 نرخی نەوت ئاسایی نابێتەوە بەهۆی ئەو زیانانەی بەر پاڵاوگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کەوتووە.
فەرەنسا دەڵێت تاوەکو ساڵی 2030 نرخی نەوت ئاسایی نابێتەوە بەهۆی ئەو زیانانەی بەر پاڵاوگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کەوتووە.

چەند گێڕانەوەیەک هەیە سەبارەت بە هاوکاری ڕووسیا بۆ ئێران، هەندێکیان باس لەوەدەکەن کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جیران پێشتر بۆ ئێر
+1
چەند گێڕانەوەیەک هەیە سەبارەت بە هاوکاری ڕووسیا بۆ ئێران، هەندێکیان باس لەوەدەکەن کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جیران پێشتر بۆ ئێران گوازراونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی جیران لە ئێستادا وا دەکات هەناردەکردنی چەند هەزار یەکەیەک کێشەی کەمی بۆ خودی ڕووسیا خۆی دروست نەکات، هەروەها لەوانەیە ڕووسیا بیەوێت کە فرۆکەی بێفرۆکەوانی جیران-4، کە مووشەکی بەرگری سەرشانی ڤێربا یان R-60Mی لەسەر بێت، لەو ئاسمانانەی کە چالاکی چڕی فڕۆکەوانییان تێدایە تاقیبکاتەوە.

سیستەمێکی هاوشێوە کە ئۆکرانیا دروستی کردووە. 🇺🇦
سیستەمێکی هاوشێوە کە ئۆکرانیا دروستی کردووە. 🇺🇦

سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی سەیر لەلایەن هیندستانەوە... 🇮🇳 سیستەمەکە ناوی "samar"ە و مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی "R-73" و "R-27"
+1
سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی سەیر لەلایەن هیندستانەوە... 🇮🇳 سیستەمەکە ناوی "samar"ە و مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی "R-73" و "R-27"ی ڕووسی بەکار دەهێنێت کە خۆی لە ڕاستیدا بۆ ئەوە دروست کراوە فڕۆکەی جەنگی هەڵیبگرێت و شەڕی فڕۆکەی دوژمنی پێ بکات، بەڵام ئەمان خستویانەتە سەر هەڵدەری زەمینی. ئەمەش لەوەدەچێت شتێکی باش بێت، چونکە کێشەی لۆجیستی کەم دەکاتەوە و هەمان ئەو مووشەکانەی کە بۆ فڕۆکەکان بەکاردێن دەکرێت سیستەمە بەرگرییەکانیشیان بەکاری بهێنن و پێویست ناکات بەجیا مووشەکی بۆ بکڕن یاخود دروستی بکەن. ئەمریکا لە ڕابردوودا سیستەمی هاوشێوەی دروست کردووە لەسەر ناوی "MIM-72"، کە مووشەکی جۆری (Sidewimder) بەکاردەهێنێت، (هەمان مووشەک کە فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی هەڵیدەگرێت بۆ شەڕی ئاسمان بۆ ئاسمان)، بەڵام لەسەر سیستەمی زەمینی.

دیمەنی تۆپبارانی کردنی هێزەکانی ئیسرائیل لە سنوری لوبنان، لەڕێی بەکارهێنانی • هاوەنی ئێرانی جۆری HM-16 تیرە 120 ملم، لەگەڵ تۆپی چینی مەودا دوری DHTL-1. • هەڵدەری فرە ڕۆکێت هاوێژی تیرە 122 ملم لەگەڵ ڕۆکێتی 9M28Fی ڕوسی و ئارشی ئێرانی.

سوپای ئیسرائیل: دوای هەوڵی نۆژەنکردنەوەی هێرشمان کردە سەر ریاکتۆری ئەتۆمی ئاراک.
سوپای ئیسرائیل: دوای هەوڵی نۆژەنکردنەوەی هێرشمان کردە سەر ریاکتۆری ئەتۆمی ئاراک.

ئاژانسی تاسی رووسی: "لە 1/4 ەوە هەناردەی غاز بۆ هەموو بازارەکان رادەگیرێت."

ئێران تیرۆرکردنی شەش دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی لە لوبنان شەرمەزار دەکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی تیرۆرکردنی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی لە لوبنان دەکات. لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ بەهۆی پەلامارێکی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی دیپلۆماتکارانی ئێران لە لوبنان، شەش دیپلۆماتکاریان بە ناوەکانی (سەید محەمەد ڕەزا موسەوی، عەلیرەزا بیازار، مەجید حەسەنی کەندسر، حوسێن ئەحمەدلو، ئەحمەد ڕەسوڵی و ئەمیر مورادی) کوژراون.

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا: رێبه‌ری ئێران موجته‌با خامنه‌یی ته‌ندروستی باشه‌ و كاروباریی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌رنه‌كه‌وتنیشی په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخی ئه‌منییه‌وه‌ هه‌یه‌.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' وێنەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری 'ئەبراهام لینکۆڵن'ـی لە دەریای عەرەبیدا بڵاوکردووەتەوە و نووسیو
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' وێنەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری 'ئەبراهام لینکۆڵن'ـی لە دەریای عەرەبیدا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: کەشتییەکە بەردەوامە لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئامێز".

...

- بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودیە، بەهۆی هێرشە موشەکیەکانی ئێرانەوە سێ فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگری KC-135ی ئەمریکی تێکشکاون
- بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودیە، بەهۆی هێرشە موشەکیەکانی ئێرانەوە سێ فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگری KC-135ی ئەمریکی تێکشکاون یاخود زیانیان بەرکەوتووە.

سیستمی I-Raad-T و مووشەکەکانی لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە تا سەرەتای ساڵانی 2000 بە شێوەیەکی زۆر چالاک لە ئێران بەرهەم دەهێنران و لەو سەردەمەدا پڕبەرهەمترین مووشەکی دژە تانک بوو لە وڵاتەکەدا، لەگەڵ هاتنی سیستمە نوێیەکانی تری مووشەکی دژە تانک بۆ ناو خزمەتی سوپای پاسداران، ئەم سیستمە کۆنانە ڕەوانەی کۆگاکان کران و درانە گرووپە میلیشیاییەکانی ئێران لە ناوچەکە. لە ساڵی 2006 لەلایەن حزبووڵاوە دژی سوپای ئیسرائیل وەک مووشەکی ئاڕاستەکراوی دژە پیادە بەکارهێنران، لە ساڵانی 2010دا، ئەم مووشەکانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شەڕی ناوخۆی سوریا و لە کاتی شەڕی دژی داعش لە عێراق بەکارهاتن. هەرچەندە ئەمە سیستمێکی تا ڕادەیەک سادە و هەرزانە، بەڵام هێشتا وەک چەکێکی ئاڕاستەکراوی مووشەکی هەژمار دەکرێت، بەهۆی ئەوەی یەکەی کۆنترۆڵکردن و سەکۆی هاوێشتنەکە لە یەکتر جیاوازن و دەکرێت لە دووری یەکترەوە بەکار بهێنرێن.

لە دیمەنێکدا کە گروپی میلیشیای سەید والشوهەدای عێراقی بڵاویکردۆتەوە، مووشەکی دژە تانکی ئاڕاستەکراوی I-Raad-T دەبینرێت کە تاڕادەیەک دەگمەنە. ئەم سیستەمە کۆپی ئێرانییە لە مووشەکی HJ-73Cی چینی، کە ئەویش بەشێکە لە زنجیرە پەرەپێدانە سەربەخۆکانی چین بۆ مووشەکی مالیۆتکای سۆڤیەتی، جیاوازی سەرەکی نێوان سیستەمە چینییەکە و جۆری ڕەسەن ئەوەیە کە لە پرۆسەی نوێکردنەوەدا، سیستمێکی ئاڕاستەکردنی نیمچە خۆکاری بۆ دانراوە هاوشێوەی نەوەکانی دواتری مووشەکی دژە تانک، جگە لەوەش مووشەکەکە بە کڵاوەیەکی جەنگی تاندەم تەیار کراوە، کە توانای بڕینی زرێپۆشی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

بزانە لەهوتێڵ شیڕاتۆن لە بەغداد کێ دڵخۆشیان دەڕبڕیوە ئەووکات کەوا کیمایەکەیان سەرکەوتو بووە لە هەڵەبجەی شەهید؟

لێدە لێدە هەوە هەوە ئێران هەوە لێدەەە

- ئێران کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا، هۆتێلی چوار وەرز و هۆتێل شیراتۆن لە دیمەشق وەک ئامانجی سەربازی دەناسێنێت. بانگەشەی ئەوە دەکات کە کارمەندانی ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیا لەوێ چالاکی دەکەن.

- هێزەکانی ئیسرائیل جبەخانەیەکی چەکدارانی حزب اللە یان، لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی خیام لە لوبنان دۆزیەوە.
+2
- هێزەکانی ئیسرائیل جبەخانەیەکی چەکدارانی حزب اللە یان، لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی خیام لە لوبنان دۆزیەوە.

کەناڵ 14 ی ئیسرائیلی: لەژێر رێنمایی ناتەنیاهۆ و ئیسرائیل کاتز هێرشمان کردە سەر دوو کارگەی پۆڵا لە ئەسفەهان و ئەهواز لە ئێران کە زیانی ملیاران دۆلاریان بەردەکەوێت

War News - Estadísticas y analítica del canal de Telegram @warkrd