en
Feedback
War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 379
Subscribers
No data24 hours
+157 days
+2430 days
Posts Archive
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەمڕۆ ئەمریكا گەورەترین گەمارۆی دارایی لە مێژوودا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت. هەر وڵاتێك ئاسانكاری دارا
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئەمڕۆ ئەمریكا گەورەترین گەمارۆی دارایی لە مێژوودا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت. هەر وڵاتێك ئاسانكاری دارایی بۆ تاران بكات هەمان مەمەڵەی گۆشەگیری لەگەڵ دەكرێت.

ماڵپەڕی ئەلحرەی ئەمریکی: بۆ پاراستنی شكۆی گرووپە چەكدارەكان دەستەواژەی رێكخستنی چەك جێگەی رادەستكردنی چەك دەگرێتەوە. پێشنیازەكەی قالیباف جێگەی خۆی گرت، داوایكرد گرووپەكان چەك رادەستی حەشد بكەن نەك حكومەت چونكە حكومەت لەلایەن واشنتۆنەوە ئاڕاستە دەكرێت. قائانی بە سەركردەی گرووپەكانی وت چەك رادەست نەكەن، ئەوەی رادەستیشكراوە چەكی ئێرانە. ئەو گرووپانەی داوایان لێدەكرێت چەكەكانیان رادەستی حەشد بكەن لە بنەمادا سەربە حەشدن بەڵام سەركردایەتی و سەربەخۆی خۆیان پاراستووە.

سیپان حەمۆ: ئەوەی رۆژنامەی توركیا بە ناوی منەوە لەبارەی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە بە تەواوی دوورە لە راستیەوە. رۆژنامە توركیەكە بە ئەنقەست لێدوانی لەوشێوەیە بە ناوی منەوە بڵاودەكاتەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

مەزڵوم عەبدی: كاتێك كشاینەوە بۆ ناوچە كوردییەكان بەهەموو لایەكمان وت، ئێرە خاكی خۆمانە شەڕ دەكەین، ئیتر شەڕ وەستا. هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن، وەک لیوای قامیشلۆ و دێرک و کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین. هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە راناگەیەنم، بەڵکو راگەیاندنی کۆتاییهاتنی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانمانە لەگەڵ سوپای سوریادا. ئامادەم سەردانی تورکیا بکەم ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت و ئۆجەلان رۆڵی هەبووە لە گەیشتن بە رێککەوتن و رۆڵیشی دەمێنێتەوە. لە گەڕەکی شێخ مەقسود تووشی شکست بووین و ئەمەش پێویستی بە رەخنە هەیە و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین.

تۆم باراک: خودا هەموو پێغەمبەرەکانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، ڕەوانەی ناوچەی کارابی، ئەمریکای باشوور، ئەمریکای باکوور، ئوسترالیا و چینی نەکردوون، ​ئەگەر پێغەمبەران نەیانتوانیبێت کێشەکانی چارەسەربکەن، چارەسەرکردنی بە ئێمە ئەگەرێکی زۆر کەم و لاوازی هەیە.

لە بەشی تورکی قوبرسەوە کەشتی هەڵگری پترۆکیمیایی بەرەو ئیسرائیل دەروات.
+1
لە بەشی تورکی قوبرسەوە کەشتی هەڵگری پترۆکیمیایی بەرەو ئیسرائیل دەروات.

ئەگەر تورکیا بیەوێت ئیسرائیل دووچاری کێشە بکات ئاسانە... %70 ی غازی سروشتی ئیسرائیل لە ئازەربایجانەوە هاوردە دەکرێت و بە تورکیادا تێپەردەبێت و لە بەندەری جەیهانەوە رەوانەی ئیسرائیل دەکرێت.
رایبگرە و ئیسرائیل بێ وزە دەمێنێتەوە.

مەزڵووم عەبدی: شەڕ بەسەرماندا سەپێندرا و لە 2013دا جلی سەربازیمان لەبەرکرد و تاوەکو ئەمڕۆ داماننەکەندووە، بەڵام باوەڕم وایە کاتی ئەوە هاتووە دایبنێین.

مەزڵوم عەبدی: ئەمریکا خیانەتی لێ نەکردین، ئەوان هیچ بەڵێنکیان بۆ دۆزی کورد و بوونی کیانێک پێنەداین، لەسەرەتاوە پێیان وتین ئامانجی ئێمە شەڕی داعشە.

مەزڵوم عەبدی: رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەوڵی خۆرێکخستنەوە دەدات.

مەزڵوم عەبدی: پەیوەندیمان لەگەڵ باشووری کوردستان باشە و پێویستیمان بە پشتگیریان هەیە.

مەزڵوم عەبدی: سوریای ناوەندی بۆ وڵات نابێتە چارەسەر. ئەمریکا بۆ دۆزی کورد هیچ بەڵێنێکی بە هەسەدە نەدا.

جەنەراڵ مەزڵوم: رێگەمان لە ڕوودانی شەڕ گرت. پاشەڕۆژی هەسەدە لەناو سووپای سووریایە. ئەمریکا لە ئێستادا هاوکاریمان ناکات. ئەمریکا و فەرەنسا پشتیوانی رێککەوتن دەکەن.

جێگری وەزیری بەرگریی سوریا، سیپان حەمۆ: هەندێک لە هێزەکان و لە پێشەنگیاندا ئیسرائیل هەوڵ دەدەن پرۆسەی تێکەڵبوونەوە ڕابکێشن بۆ
جێگری وەزیری بەرگریی سوریا، سیپان حەمۆ: هەندێک لە هێزەکان و لە پێشەنگیاندا ئیسرائیل هەوڵ دەدەن پرۆسەی تێکەڵبوونەوە ڕابکێشن بۆ ئاڵۆزی و پەکی بخەن. ئەوانەی دەیانویست کورد وەکو هێزێکی سەربازیی بەکاربهێنن و پیلانی دیکەیان هەیە، شکستیان هێنا.

بەرپرسێکی ئەمریکی: لە چەند هەفتەی داهاتوودا، ترەمپ کۆمەڵێک ڕێکار دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی دۆخەکە بەسەر ئێراندا قورستر بکات.

سەرۆک کۆماری عێراق: پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستوورییە و لایەنێک نییە لە دۆسیەی سنووردارکردنی چەکدا.
سەرۆک کۆماری عێراق: پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستوورییە و لایەنێک نییە لە دۆسیەی سنووردارکردنی چەکدا.

تۆم باراک: ڕاستییەکەی هەموو ئێوارەیەک هەماهەنگی لە نێوان تورکیا، ئیسرائیل و سوریادا هەیە بۆ ڕاوکردنی تیرۆریستانی داعش، چونکە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم بۆشاییەی دەسەڵات، داعش بە سەختی هەوڵ دەدات خۆی ڕێکبخاتەوە.

تۆم باراک: ئیسرائیل زانیاری هەواڵگری هەبوو کە ئاماژەی بە بوونی هێزی سەربازی تورکیا دەکرد لە بنکەی ئاسمانی ئەبو زوهور، بەڵام ئەمە ڕاست نەبوو. ئێمە بەدواداچوونەکانی خۆمان ئەنجامدا و پەیوەندیمان بە دەزگا هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکانەوە کرد و ئەو وەڵامەی کە وەرمانگرت ئەوە بوو "نا، ئەمە ڕاست نییە". بیرۆکەی ئیسرائیلێکی گەورە، کە هەندێک جار لە ڕۆژنامەکانی ئیستەنبوڵدا دەیبینین، کە ڕۆژنامەنووسێک لە خەو هەڵدەستیت کە دەڵێت "ئەمە سەرنجی ئیسرائیلە"، دواتر لە تەلئەبیب لە خەو هەڵدەستیت بۆ دۆزینەوەی وێنەیەکی دیکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئێمە باوەڕمان بەوە نییە هیچ کام لەمانە ڕاست بن.

گەر تورکیا و ئیسڕائیل هەر بەڕاستی دوژمنن با کۆنسوڵخانەکانیان لە تەلئەبیب و ئەنقەرە دابخەن با تورکیا چەکی ئیسڕائیلی نەکڕێت و چ
گەر تورکیا و ئیسڕائیل هەر بەڕاستی دوژمنن با کۆنسوڵخانەکانیان لە تەلئەبیب و ئەنقەرە دابخەن با تورکیا چەکی ئیسڕائیلی نەکڕێت و چەکیش بە ئیسڕائیل نەفرۆشێت . ئەوان تەنها لەسەر چەند مەسەلەیەک ڕێک نەکەوتوون و لە کۆتایدا هەر دەگەنە ڕێککەوتن بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی خۆیان . وەک چۆن بەلاتانەوە فشەیە کە تورک جاروبار فرمێسکی تیمساحی بۆ فەڵەستینییەکان دەڕێژێت بەهەمان شێوە هەڵنەخەڵەتێن بە ئیسڕائیل کە لەڕقی تورکیا بە قسە پشتگیری کوردەکان دەکات . ئەم قسەیە و ئەویش قسەیە لە ئاخیرا کەریەتییەکە هەر بۆ ئێمە ئەمێنێتەوە ئەوان هەردووکیان وەفدی دیبلۆماسیان هەیە لای یەکتر و چەندین ڕێککەوتنی ستراتیجی بازرگانی و سەربازییان کردووە لەگەڵ یەک !