War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 379
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+157 أيام
+2430 أيام
أرشيف المشاركات
2 382
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا:
ئەمڕۆ ئەمریكا گەورەترین گەمارۆی دارایی لە مێژوودا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.
هەر وڵاتێك ئاسانكاری دارایی بۆ تاران بكات هەمان مەمەڵەی گۆشەگیری لەگەڵ دەكرێت.
2 382
ماڵپەڕی ئەلحرەی ئەمریکی:
بۆ پاراستنی شكۆی گرووپە چەكدارەكان دەستەواژەی رێكخستنی چەك جێگەی رادەستكردنی چەك دەگرێتەوە.
پێشنیازەكەی قالیباف جێگەی خۆی گرت، داوایكرد گرووپەكان چەك رادەستی حەشد بكەن نەك حكومەت چونكە حكومەت لەلایەن واشنتۆنەوە ئاڕاستە دەكرێت.
قائانی بە سەركردەی گرووپەكانی وت چەك رادەست نەكەن، ئەوەی رادەستیشكراوە چەكی ئێرانە.
ئەو گرووپانەی داوایان لێدەكرێت چەكەكانیان رادەستی حەشد بكەن لە بنەمادا سەربە حەشدن بەڵام سەركردایەتی و سەربەخۆی خۆیان پاراستووە.
2 382
سیپان حەمۆ:
ئەوەی رۆژنامەی توركیا بە ناوی منەوە لەبارەی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە بە تەواوی دوورە لە راستیەوە.
رۆژنامە توركیەكە بە ئەنقەست لێدوانی لەوشێوەیە بە ناوی منەوە بڵاودەكاتەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
2 382
مەزڵوم عەبدی:
كاتێك كشاینەوە بۆ ناوچە كوردییەكان بەهەموو لایەكمان وت، ئێرە خاكی خۆمانە شەڕ دەكەین، ئیتر شەڕ وەستا.
هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن، وەک لیوای قامیشلۆ و دێرک و کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین.
هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە راناگەیەنم، بەڵکو راگەیاندنی کۆتاییهاتنی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانمانە لەگەڵ سوپای سوریادا.
ئامادەم سەردانی تورکیا بکەم ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت و ئۆجەلان رۆڵی هەبووە لە گەیشتن بە رێککەوتن و رۆڵیشی دەمێنێتەوە.
لە گەڕەکی شێخ مەقسود تووشی شکست بووین و ئەمەش پێویستی بە رەخنە هەیە و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین.
2 382
تۆم باراک: خودا هەموو پێغەمبەرەکانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، ڕەوانەی ناوچەی کارابی، ئەمریکای باشوور، ئەمریکای باکوور، ئوسترالیا و چینی نەکردوون،
ئەگەر پێغەمبەران نەیانتوانیبێت کێشەکانی چارەسەربکەن، چارەسەرکردنی بە ئێمە ئەگەرێکی زۆر کەم و لاوازی هەیە.
2 382
ئەگەر تورکیا بیەوێت ئیسرائیل دووچاری کێشە بکات ئاسانە...
%70 ی غازی سروشتی ئیسرائیل لە ئازەربایجانەوە هاوردە دەکرێت و بە تورکیادا تێپەردەبێت و لە بەندەری جەیهانەوە رەوانەی ئیسرائیل دەکرێت.
رایبگرە و ئیسرائیل بێ وزە دەمێنێتەوە.
2 382
مەزڵووم عەبدی:
شەڕ بەسەرماندا سەپێندرا و لە 2013دا جلی سەربازیمان لەبەرکرد و تاوەکو ئەمڕۆ داماننەکەندووە، بەڵام باوەڕم وایە کاتی ئەوە هاتووە دایبنێین.
2 382
مەزڵوم عەبدی:
ئەمریکا خیانەتی لێ نەکردین، ئەوان هیچ بەڵێنکیان بۆ دۆزی کورد و بوونی کیانێک پێنەداین، لەسەرەتاوە پێیان وتین ئامانجی ئێمە شەڕی داعشە.
2 382
مەزڵوم عەبدی:
سوریای ناوەندی بۆ وڵات نابێتە چارەسەر.
ئەمریکا بۆ دۆزی کورد هیچ بەڵێنێکی بە هەسەدە نەدا.
2 382
جەنەراڵ مەزڵوم:
رێگەمان لە ڕوودانی شەڕ گرت.
پاشەڕۆژی هەسەدە لەناو سووپای سووریایە.
ئەمریکا لە ئێستادا هاوکاریمان ناکات.
ئەمریکا و فەرەنسا پشتیوانی رێککەوتن دەکەن.
2 382
جێگری وەزیری بەرگریی سوریا، سیپان حەمۆ:
هەندێک لە هێزەکان و لە پێشەنگیاندا ئیسرائیل هەوڵ دەدەن پرۆسەی تێکەڵبوونەوە ڕابکێشن بۆ ئاڵۆزی و پەکی بخەن.
ئەوانەی دەیانویست کورد وەکو هێزێکی سەربازیی بەکاربهێنن و پیلانی دیکەیان هەیە، شکستیان هێنا.
2 382
بەرپرسێکی ئەمریکی:
لە چەند هەفتەی داهاتوودا، ترەمپ کۆمەڵێک ڕێکار دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی دۆخەکە بەسەر ئێراندا قورستر بکات.
2 382
سەرۆک کۆماری عێراق:
پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستوورییە و لایەنێک نییە لە دۆسیەی سنووردارکردنی چەکدا.
2 382
تۆم باراک:
ڕاستییەکەی هەموو ئێوارەیەک هەماهەنگی لە نێوان تورکیا، ئیسرائیل و سوریادا هەیە بۆ ڕاوکردنی تیرۆریستانی داعش، چونکە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم بۆشاییەی دەسەڵات، داعش بە سەختی هەوڵ دەدات خۆی ڕێکبخاتەوە.
2 382
تۆم باراک:
ئیسرائیل زانیاری هەواڵگری هەبوو کە ئاماژەی بە بوونی هێزی سەربازی تورکیا دەکرد لە بنکەی ئاسمانی ئەبو زوهور، بەڵام ئەمە ڕاست نەبوو.
ئێمە بەدواداچوونەکانی خۆمان ئەنجامدا و پەیوەندیمان بە دەزگا هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکانەوە کرد و ئەو وەڵامەی کە وەرمانگرت ئەوە بوو "نا، ئەمە ڕاست نییە".
بیرۆکەی ئیسرائیلێکی گەورە، کە هەندێک جار لە ڕۆژنامەکانی ئیستەنبوڵدا دەیبینین، کە ڕۆژنامەنووسێک لە خەو هەڵدەستیت کە دەڵێت "ئەمە سەرنجی ئیسرائیلە"، دواتر لە تەلئەبیب لە خەو هەڵدەستیت بۆ دۆزینەوەی وێنەیەکی دیکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئێمە باوەڕمان بەوە نییە هیچ کام لەمانە ڕاست بن.
2 382
گەر تورکیا و ئیسڕائیل هەر بەڕاستی دوژمنن با کۆنسوڵخانەکانیان لە تەلئەبیب و ئەنقەرە دابخەن
با تورکیا چەکی ئیسڕائیلی نەکڕێت و
چەکیش بە ئیسڕائیل نەفرۆشێت .
ئەوان تەنها لەسەر چەند مەسەلەیەک ڕێک نەکەوتوون و لە کۆتایدا هەر دەگەنە ڕێککەوتن بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی خۆیان .
وەک چۆن بەلاتانەوە فشەیە کە تورک جاروبار فرمێسکی تیمساحی بۆ فەڵەستینییەکان دەڕێژێت بەهەمان شێوە هەڵنەخەڵەتێن بە ئیسڕائیل کە لەڕقی تورکیا بە قسە پشتگیری کوردەکان دەکات .
ئەم قسەیە و ئەویش قسەیە
لە ئاخیرا کەریەتییەکە هەر بۆ ئێمە ئەمێنێتەوە ئەوان هەردووکیان وەفدی دیبلۆماسیان هەیە لای یەکتر و چەندین ڕێککەوتنی ستراتیجی بازرگانی و سەربازییان کردووە لەگەڵ یەک !
