cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Aiad fahmi ئەیاد فەهمی

وەرگێڕ

Show more
Iran50 157The language is not specifiedReligion & Spirituality21 271
Advertising posts
4 491
Subscribers
+1524 hours
+767 days
+48330 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

کەسێـک شەونوێژ دەکات، خودا لە هاوڕێکەی خۆشدەبێت... دوو کەس لەپێناوی خودا یەکتریان خۆشدەوێت، یەکێکیان هەڵدەسێت شەونوێژ دەکات، خودا شەونوێژ و هەموو دوعاکانی قبوڵ دەبـێت... لە دوعاکەیدا هاوڕێکەی بیر دەکەوێتەوە و دەڵێت: خودایە، لە فڵانەکەسی هاوڕێم خۆشبـە. خودا لەو کەسە خۆشدەبـێت لەدەمێکدا کەسەکە خەوتوە... ٭ بە خەفەت و بێتاقەتیەوە خەوتوە، کە هەڵدەسێـت دڵی خۆشە و سینەی فراوانـبووە، ناشزانێت هۆکارەکەی چییـە...♥ وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
Show all...
109😢 24👏 3🥰 2👌 1
‏ڕەحمەتی خودا لەو لاوەی، بە پەنجەکانی دای لە دەرگای حەڵاڵ، چاوەڕێی کرد، بەڵام بۆی نەکرایەوە... دواتر خۆی لەحەرام پاراسـت و دڵی هەڵگرت و ڕۆیـشـت...♥ و: ئەیاد فەهمی
Show all...
81💔 20😢 8👏 5
‏ئەگەر کەسێکت بینی لوتبەرزە و خۆی بەگەورەدەزانێت، ئەوا بزانە نوێژناکات یان کەمتەرخەمە لە ئەنجامدانیـدا، چونکە لوتبەرزی و زۆر سوجدەبردن پێکەوە کۆنابنەوە...♥ - تفسير القرطبي (١/٦٩) و: ئەیاد فەهمی
Show all...
79👏 8👌 7
لە بێ دەسەڵاتی و بێ توانایی خۆمدا، هەندێ جار ئاوات دەخوازم لە سەردەمی پێغەمبەری خودادا(ﷺ) بژیامایە، بۆ ئەوەی هەموو شتێک بخەمە لایەکەوە و بچمە خزمەتی و بدەم لە دەرگاکەی ماڵیان، بە عەباکەی دامبپۆشێت وەک چۆن حوزەیفەی داپۆشی، وەک قەدی درەختەکە بگریم و نرکەم بێـت و ئەویش ئارامم بکاتەوە، دڵنەواییم بکات وەک چۆن دڵنەوایی منداڵەکەی کرد کە باڵندەکەی لەدەستدابوو... وەک کەعب مژدەم پێ بدات و بە بزیەکەوە بفەرموێت: "چەند ڕۆژ و ساتێکە و دیدەنیمان بەهەشتـە، جێگیربـە، خۆڕاگربە، ئارام بە، لەوێ چاوەڕێـت دەکەم..."♥ وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
Show all...
😢 52💔 27 20🤩 1
https://t.me/KChesarazardaka نا ئومێد مەبە خودا لە لەحزەیەکدا مژدەی گیرابوونی دووعاکانت پێ دەدات🤍’ جۆین بن ئەزیزان🫰🩵
Show all...
نُّورٌ عَلَىٰ نُورٖۚ🤍 ~

(🌷﷽) جــاࢪۍ وا هەیـہ خــۆشـتـࢪیـن مـژدە لہ دژواࢪتࢪین ڪاتـدا دەگاتہ مـࢪۆڤ ~🤍🌱 ︎

29👏 9😢 3
چەند ئامۆژگارییەك بۆ ئەو کەسانەی بەنیازن دەست بکەن بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز: ‏- با نیەتت بۆ خودا بـێت، ئیخڵاست هەبـێت. - موڕاجەعەکردنەوە ئەساسی جوان لەبەرکردنە. - دووبارەکردنەوە پاشان دووبارەکردنەوە. ‏- پێش لەبەرکردن گوێ لەقورئان خوێنێک بگرە... ‏- لە بنکە و ناوەندێک بخوێنە، لای مامۆستایەک بخوێنە، بەتەنیا قورئان لەبەر مەکە. ‏- سەرەتا چەند ئایەتێکی کەم لەبەربکە، بۆ ئەوەی بەردەوام بیت، دواتر ئایەتەکان زیاتر بکە. کەمێکی بەردەوام باشترە لە زۆرێک وازی لێ بهێنیت... ‏- خۆت بەکەسێکی تر بەراورد مەکە، ڕۆژێک دێت تۆیش دەگەیت بە ئاستی ئەو بەڵکوو زیاتریش. - شەرم مەکە ئەگەر مامۆستاکەت پێی وتیت: ئایەتەکە دووبارە بکەرەوە. ئاگاداری ئەو هەڵەیـە بـە. سبەی دووبارە لێت دەپرسمەوە... ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە بەم قۆناغەی تۆدا تێپەڕیون... ‏- ئەگەر بەزەحمەت سوورەتێکت بۆ لەبەر دەکرا، هەوڵبدە و بەردەوام بە، ئەمە هەموو چاکە و پلە بەرزییە بۆت، لەگەڵ بەردەوامبوونت خودا بۆت ئاسان دەکات. - بیرت بێت ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە، بەچەندین ناڕەحەتی و سەختیدا تێپەڕیون، ڕاستگۆیی پاشان ئارامگرتن دواتر گەیشتن بە ئامانج...♥ وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
Show all...
91😢 20🥰 5👏 1👌 1😍 1💔 1
ئەو دەمەی دەبینیت زانایەکی هیندی مانگا دەپەرستێت، دکتۆرێکی پڕۆفیسۆریش مولحیدە و نکوڵی ئەوە دەکات ئەم جەستە ناوازەیە ئافرێنەرێکی هەبێت، ئەدیبێکی زمانی عەرەبیش ڕەخنە لە ڕەوانبێژی قورئان دەگرێت! لە بەرانبەریشدا، پیاوێـکی سادە دەبینیت لەو پەڕی ساردی و سەرمادا، بە گۆچانەکەیەوە دەچێت بۆ نوێژی بەیانی. ئافرەتێکی بەساڵاچوویش کە خوێندنەوە و نووسین نازانێت، بەڵام هەرگیز واز لە شەونوێژ و ڕۆژووی سوننەت ناهێنێت. بزانە بابەتەکە هەرگیز پەیوەندی بە ئاوەز و بڕوانامەوە نییە، بەڵکوو بابەتەکە دڵە. خودا دەفەرموێت: (فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى اَلْقُلُوب الْتِي فِي الصُّدُورْ) واتە: له‌ ڕاستیدا چاوه‌کان کوێر نابن، به‌ڵکوو ئه‌و دڵانه‌ کوێر ده‌بن که‌ له‌ سینه‌کاندان. وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
Show all...
92😢 14
ڕۆژێـک ئیمامی ئەبوبەکر چووە سەر مینبەر و فەرمووی: کێ لەئێوە سوورەتی تەوبە دەخوێنێتەوە؟ پیاوێک وتی: من. فەرمووی: بـخوێـنـە. کە گەیشت بە ئایەتی: " إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ" بە هاوڕێکەی وت خەمبار مەبە. گریا و فەرمووی وەڵڵاهی من هاوڕێکەیم...💔 و: ئەیاد فەهمی
Show all...
84😢 61💔 16
ستەملێکراوێک بۆ ستەمکارەکەی نووسی: - دەمبینیتەوە لە خراپبوونی منداڵەکانت بەرانبەرت، لە ناپاکی چواردەورەکەت و دوورکەوتنـەوەی هاوڕێکـانت. - دەمبینیتەوەلە دوعاکانتدا کە وەڵام نادرێیـتەوە... - لە خەوە ناخۆشەکانتدا و لە نەخۆشی و کاتی لاوازیتـدا... - خودا تووشی هەمان کـەمخەوی منت بـکات، تووشی هەمان خەم و دڵشکـانت بکـات، وەک دادپەروەریەکی زاتی خۆی نەک تۆڵەکردنەوە لێت... و: ئەیاد فەهمی
Show all...
56💔 17👏 9
پێش 1446ساڵ لە مەککە زۆر ناڕەحەت کرا، لە تاریکایی شەودا مەککەی جێهێشت و کۆچی کرد، دوای هەشت ساڵ لەم ڕووداوە بە ڕۆژی ڕووناک گەڕایەوە، بە سوپاکەیەوە لەهەر چوار دەرگاکەیەوە هاتنە ناو مەککە... ئەو ئایینەی بە یەک پیاو دەستی پێ کرد، لە ئەشکەوتێکی تاریکی مەککەوە ڕووناکی پێبوو بۆ هەموو جیهان، ئیمڕۆ یەک ملیار و نیو مرۆڤ باوەڕیان پێی هێناوە و بەردەوام لە بڵندگۆکانەوە دەنگی دووبارە دەکرێتەوە: "أشهد أن محمداً رسول الله" ❤ - ئەدهەم شەرقاوی وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
Show all...
93😢 13😍 9
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.