3 939
مشترکین
+1924 ساعت
+1067 روز
+36230 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
ئەو دەمەی پێت دەڵێن:
پەیوەندیـت لەگەڵ قورئاندا باش بکە،
کاروبارەکانی تری ژیانت باش دەبـن...
تەنها قسەیەک نییە بۆ جوانی بوترێت،
یان تەنها بۆ هاندان بـێت،
بەڵکو ڕاستیەکە تەنها ئەوانە دەیزانن کە تاقیان کردۆتەوە♥
و: ئەیاد فەهمی
❤ 125😢 17👏 2
بزانن هەر موسڵمانێک
زۆر سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ لێ بدات،
ئیللا خودا دڵی ڕووناک دەکاتەوە،
لە تاوانەکانی خۆشدەبێت،
سینەی فراوان دەکات و کاری بۆ ئاسان دەکات،
زۆر سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ بدەن.❤
- ئیبن جەوزی
و: ئەیاد فەهمی
❤ 117👏 7
بەسەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر خودا ﷺ
شەوی هەینی بڕازێننـەوە...❤️
❤ 80
ئێوارەیەکی درەنگ ئافرەتێـک چوو مریشک بکڕێت،
وتی: مریشک ماوە؟
مریشکفرۆشەکە موجەمیدەکەی کردەوە و
تەنها یەک مریشکی پاککراوی تێدا مابوو،
خستیە سەر تەرازووەکە، دوو کیلۆبوو...
ئافرەتەکە وتی: حەزەکەم کەمێک قورستربێت!
مریشکفرۆشەکە،
مریشکەکەی کردەوە ناو موجەمیدەکەوە و
هەمان مریشکی دەرکردەوە،
لەکاتی کێشانەکردنەکەدا پەنجەیەکی خستە سەر تەرازووەکە و بوو بە دوو کیـلۆ و نیو...
ژنەکە وتی: زۆرباشە، هەر دوو مریشکەکە دەبەم...
دەڵێن مریشکفرۆشەکە هەر سەری لە موجەمیدەکەدایە و
بۆ مریشکی یەکەم دەگەڕێت😅
* لە کارەکانتدا ڕاسـتگۆبـە...☺️
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
🤣 74❤ 10💔 7🕊 2
❤﷽ ❤
ســــــەلام و ڕەحمەتی پەروەردگار
بـــــــــــڕژێ بەسەر هەموو لایەکماندا.
هاوڕێیان و ئەویندارانی مەجلیسی زیکر
بـــــۆ ئەمجارە لە درێـــژەی پڕۆژەکانی مەجلیسی زیکر لە قوناغــی نۆیەمی پڕۆژەکەماندا لە مەجلیسی زیکر بە پڕۆژەیەکی تــر لەگەڵتـــان دەبییــن، کە بریتیە لە لـــەبــــەرکردنی [سـورة التکویر]
شێوازی تاقیکردنەوەکـــــە
⬅️ تەفسیری ئاسان و حەرەکات داخیلە
⬅️پـرسیارەکــان بەشێوازی هەڵبژاردنە.
⬅️ تاقیکردنەوە بۆ ماوەی [24]کاتژمێر مۆڵەت دەدرێت.
⬅️ بـەشداربووانی پرۆژەکـــە لەکۆتایــــدا بروانامەیان پێدەبەخشریت، خەڵاتی شایستـەش ئامادەکرێـــت بـۆ سەرکـــەوتوەکان.
⬅️ لە ڕێــگای لینک ئەنجـام دەدرێت.
⬅️ نـاونووسین لە ئیســتادا دەستپێدەکرێت تاقیکردنەوەش (2024/6/11) ئەنجام دەدرێت.
بـفەرموون هاوڕێیان ئەوەش لینکی پێگەی مەجلیسی زیکر
https://t.me/majlese_zekr
🔺جۆینی بکەن و ناوتــان توماربکەن.
لەکۆمێنتی ئەم پۆستە ناوتان بنووسێن⬇️
مەجلیسی زیکر
مەجلیسی زیکر مەجلیسی عیلم و مەعریفەت پێگەیەک تایبەت بە خزمەتی ئیسلام و تاکی کوردی باڵای موسڵمان ، گوێبیست بە بابەتی ئیمانی و ڕۆحانی و عیرفانی و کۆڕی زانست ببن لە چاڵاکی و سیمینارەکانمان 🌻💛
https://t.me/majlese_zekr❤ 29🤩 2🥰 1
❤السلام علیکم ورحمة الله وبركاته❤
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی لەخزمەت کەلامی ئیلاهی😍
🌻خوشکان و برایان لەگەڵ ئێمە بەشداربن لە خەتمکردنی قورئان لە١-٦-٢٠٢٤ دەست پێدەکەین،
بۆ ماوەی مانگێک لە رێگەی کەناڵی پاداشت-Padasht .📖🕋
🌻بەم شێوەیە خەتمەکە ئەنجام دەدرێ:
ڕوژانە لەگەڵ هەر نوێژێک ٤ لاپەڕە قورئان دائەنێین کە تەواوی ڕۆژەکە دەکاتە ٢٠ لاپەڕە بەم شێوەیە لەماوەی مانگێگ تەواو دەبێت بەشداربوو لەماوەی ئەو ڕۆژە پێویستە بە نامە بۆمان بنێریت بنوێسێ خوێندم
🌻مەبەستمان تەنیا ڕەزامەندی خودایە بۆ ئەوەی بتوانین چەند ساتێک لەگەڵ قورئان ڕۆژەکەمان بەڕێ بکەین .
لینیکی کەناڵ:👇
https://t.me/padasht2
🌻لە ئێستاوە ناونوسین دەستی پێکرد تا
(٣١-٥-٢٠٢٤) ئەوەی دەیەوێ لەو خێره گەورەیە بێبەش نەبێ ساتێک لەگەڵ قورئان ڕۆژەکەی بەرێ بکات و بەشداربێ لە خەتمی قورئان.
بۆ بەژداریکردن ناوی سیانی و شوێنێ نیشتەجێبوون بۆ ئەم ئەکاونتە بنێرن.👇🏻
@padasht12
🌻وەلە کۆتاییدا چەند خەڵاتێکی شایستە لەڕێگەی تیروپشکەوە ئەدرێ بە بەژداربوان. 🎁
سوپاس بو بەشداری کردنتان هیوادارین لەلای خوتانەوە بڵاویبکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بەژداربێت و سوودی لێ ببینێت. ❤️
پـاداشـت | غـەززە-Gaza
بەخێربێن بۆ کەناڵی پـاداشت🤍
❤ 34👏 2
﴿وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡ﴾
دڵنیابە كە جولەكە و گاور هەرگیز لە تۆ- ئەی محمدﷺ،
ئەی ئیماندار- ڕازی نابن هەتا بە تەواوی شوێن ئاین و بەرنامەی ئەوان نەكەویت...
❤ 95👏 3
ڕەبیعی کوڕی خوسەیم بە خێزانەکەی وت:
حەڵوامان بۆ دروست بکە!
چونکە خواردنێکە ئامادەکردنی قورسە و زۆر بەچێژە،
گومانی وابوو کەسێکی بەناوبانگ دەعوەت دەکات،
کە گەڕایەوە پیاوێکی شێتی لەگەڵدابوو!
وردە وردە خواردنی بۆ تێدەکرد و ئەویش دەیخوارد و
لیک بەدەمیدا دەهاتە خوارەوە،
کە پیاوەکە ڕۆیشت،
ژنەکەی پێی وت:
ماندووبووین و دروستمان کرد، ناشزانێت چی خواردووە!
ڕەبیع وتی: بەڵام خودا دەزانێت چی خواردووە!♥
و: ئەیاد فەهمی
❤ 94👏 10🕊 5😢 2🤗 1
ئەو فرمێسکانەی
پێش ئەوەی بکەونـە خوارەوە وشک بوونەوە،
پێش ئەوەی هیچ کەسێک بیبینێت،
پێش ئەوەی بدات لە ڕووخسارت و شوێنەکەی دیار بێت،
دڵنیابە خودا بینویەتی و هۆکارەکەی زانیووە و
ئەوەی بۆ داناویت کە دڵت خۆش دەکات و چاوگەش دەبیت.
خودا ئەوە دەزانێ کە دەرت نەبڕیووە،
ئەو دوعایەی بۆت نەکرا بە وشە و نەتوانی بیڵێیت،
ئاگاێ لەنرکە نرک و ململانێکانتە...
ئەگەر دەتەوێت ئەم ئایەتە بخوێنەوە:
"وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ ۖ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (13) أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (14)"
واتە: ئێوه قسه به پهنهانی بکهن یان به ئاشکرا بۆ خوا یهکسانه، چونکه خودا ئاگاداره بهخودی (نهێنی) دڵان. ئایا ئهو خوایهی که مهردوومی دروست کردووه ئاگای له نهێنی یان نییه له کاتێکدا که ئهو وردبین و ئاگاداره.
ئیبن موسەیب لەهۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتانەدا دەڵێت:
پیاوێـک لە شەوێکی تاریکدا لەنێو کۆمەڵێ داردا وەستابوو،
بایەکی زۆر توند هەڵیکرد، لە نەفسی خۆیدا وتی:
تۆ بڵێی خودا لەم تاریکیەدا ئاگای لە کەوتنی ئەم گەڵایانە بێت؟! بە دەنگێکی مەزن بانگی کرا:
﴿ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ﴾
٭ ئەو زاتەی ئاگای لەدڵـتە فەرامۆشی ناکات، بەزایەی نادات،
گەرچی نەتوانی بە جوانی دوعاکانت بکەیت و
سکاڵای خەمەکانت بکەیت،
هێندەت بەسە کە خودا ئاگاداری نهێنیەکانتە...♥
- فاطِمة علي.
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
❤ 81😢 23💔 5👏 2