Wishe press
Open in Telegram
"وشە" دهزگایهكی رۆژنامهوانيی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان. ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەو پڕۆژەیەدا بە ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوه كۆ بوونەتەوە، بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییەكان و گەیاندنی زانیاری.
Show more7 978
Subscribers
-224 hours
-207 days
-6130 days
Posts Archive
7 978
+3
🔴 ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 10ی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
🔴 لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دووپاتیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە بەستراونەتەوە.
🔴 نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیی تەواوی هەرێمی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپات کردەوە لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک بۆ ئەوەی تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
🔴 شاندەکەی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی هاتبوون و دواتریش پرسی بودجە و کێشەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=210087&Jor=14
7 978
🔴 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 65 ساڵەی شۆڕشی ئەیلوول ڕای گەیاند، بەرپابوونی ئەو شۆڕشە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر چارەنووسی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد هەبوو.
🔴 لە پەیامەکەدا هاتووە کە شۆڕشی ئەیلوول سەرتاسەری کوردستانی کردە یەک هێز، هەموو سنوورە ناوچەیی و مەزهەبییەکانی سڕییەوە و تەواوی گەلی لە چوارچێوەی هێزێکی پتەودا دژ بە ستەمکاران بەرەو یەک ئامانج یەکخست.
🔴 مەکتەبی سیاسیی پارتی دووپاتی دەکاتەوە کە شۆڕشەکە تەنیا یادەوەرییەک نییە، بەڵکوو بزاڤی ڕزگاریخوازیی بۆ قۆناغێکی سیاسیی پێشکەوتووتر گواستەوە و بووە زەمینەساز بۆ ڕاپەڕین و بنیاتنانی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
🔴 لە کۆتاییدا پارتی دووپات لە پتەوکردنی هاوئاهەنگیی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێم، هاوکات پەیمان بۆ سەرۆک بارزانی و گەل دووپات دەکاتەوە کە لەسەر ڕێبازی بارزانی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان بەردەوام دەبن.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=210086&Jor=14
7 978
حکوومەت قەرز بە پرۆژەی بچووک دەدات و دەتوانی لە یەک تا 150 ملیۆن وەرگری..
- ئارام ئەنوەر سەرپەرشتیاری پرۆژەی گەشانەوە، وردەکاریی دەخاتە ڕوو.
7 978
🔴 وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی کاراکردنی زانکۆلاینی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ی ئەیلوولی 2026، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕای گەیاند کە ئەنجامی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەییان بەدەست گەیشتووە و دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سیستمی زانکۆلاین بۆ قوتابییان کارا دەکرێت.
لە لێدوانێکدا عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕای گەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە گەیشتووەتە وەزارەتەکەیان. ڕوونی کردەوە کە بۆ ئەمساڵ کۆی گشتیی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) گەیشتووەتە 40 هەزار و 716 قوتابی.
گوتەبێژی وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە دوای تەواوکردنی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووان کارا دەکرێت. ئاماژەی بەوەش دا کە لە یەک کاتدا سەرجەم ئەو دەرچووانە دەتوانن داواکاری بۆ هەر سێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) پێشکەش بکەن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەت، دەرچووان پێک هاتوون لە 30 هەزار و 847 دەرچوو لە بەشی زانستی، حەوت هەزار و 923 دەرچوو لە بەشی وێژەیی، 1240 دەرچووی ئامادەییی پیشەیی و 706 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، کە هەموویان دەتوانن بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) داواکاری بۆ 16 زانکۆی حكوومی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
7 978
🔴 مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد
🔴 هەولێر و بەغدا دووپات لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانیکردنی حكوومەتی فیدراڵ دەکەنەوە
🔴 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: بودجەی 2027 دادپەروەرانە دەبێت و مافەکانی هەرێم تێیدا پارێزراون
🔴 مەسروور بارزانی و حەلبووسی دووپات لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەکەنەوە
🔴 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پرسە و سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی بە سەرۆکی حكوومەت گەیاند
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=210077&Jor=14
7 978
🔴 مژدەیەکی مێژوویی: پرۆسەی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی هات
🔴 وەزارەتی پێشمەرگە: هەرێمی کوردستان بووە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە
🔴 کۆتایی بە هێزەکانی 70 و 80 هێنرا؛ سەرجەم هێزەکان خرانە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە
🔴 وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان لە چوارچێوەی یەک فەرماندەیی ڕادەگەیەنێت
🔴 بە پاڵپشتیی حكوومەت و هاوپەیمانان؛ پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرا
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=210075&Jor=14
7 978
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: مۆڵەتی 165 پرۆژەمان هەڵوەشاندووەتەوە و قیستەکانیش درێژخایەنترن ئێستە..
7 978
لە پیرمام سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن ڕاوێژكاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە خاتوو هۆڵی ڤار كونسوڵی گشتیی بەریتانیا ئامادەی بوو، ڕاوێژكاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی و كاریگەری سەرۆك بارزانی هەبوو لە بنیاتنانی سەقامگیری و بەهێزی بۆ هەرێمی كوردستان.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و ئاڵنگارییەكانی بەردەم عێراق و ناوچەكە لە قۆناغی داهاتوو و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.
7 978
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی بەریتانی بە سەرۆكایەتیی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكاری باڵای بەرگریی بەریتانی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كرد.
لە كۆبوونەوەدا كە كونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی دۆخی تەناهیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ كرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پێوەندیی مێژوویی و هاوئاهەنگیی و هاریكاری تەناهیی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا.
سەرۆكی حكوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی و هاریكاریی شانشینی یەكگرتوو و هێزەكانی هاوپەیمانان دووپات كردەوە.
پێویستی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان، بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.
7 978
دانا تەقێدین دەڵێ؛ لە بەیانییەوە دەمانزانی سیناریۆیەک هەیە، چونکە هەندێک پەیج و رۆژنامەنووس برابوونە ژوورەوە
7 978
پارێزەرێکی ئامادەبووی دادبینی؛ ئەوانەی گوتەیان دەدا لە بری ئەوەی سەیری دادوەر بکەن سەیری لێکۆڵەری ئاسایشیان دەکرد و لە ژێر گوشار بوون
7 978
بەپەلە.. لاهوور و گیراوانی لالەزار بەکۆمەڵ دەبرێنەوە بۆ زیندان، دادگاییەکەیان خرایە هەفتەی داهاتوو..
7 978
🔴 بەپەلە.. بە پێی زانیارییەكانی "وشە" لە دادگاییەكەدا گوتەی چەند گیراوێكی لالەزار وەرگیراوە و رەتیان كردووەتەوە كە ئەو گوتانەی لە ئاسایش وەرگیراون هی ئەوان بێت.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=210049&Jor=14
7 978
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دا، ڕۆژی یەكشەم پارەكە دەگات و دەست بە خەرجكردنی دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەدەستی گەیشتووە، وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرد.
ئەوەیش زانراوە كە نووسراوی خەرجكردنەكە ئەمڕۆش بگات، كات نەماوە پارە بگوازرێتەوە سەر دارایی كوردستان، بۆیە ناردنەكەی دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=210048&Jor=14
