Wishe press
الذهاب إلى القناة على Telegram
"وشە" دهزگایهكی رۆژنامهوانيی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان. ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەو پڕۆژەیەدا بە ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوه كۆ بوونەتەوە، بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییەكان و گەیاندنی زانیاری.
إظهار المزيد8 086
المشتركون
-724 ساعات
-267 أيام
-10630 أيام
أرشيف المشاركات
8 086
بەبێ کارتی ئەلیکترۆنی مەڕۆن بۆ بەنزین.. شۆخان زانیاری جیاوازی لایە
.
.
.
https://www.facebook.com/share/v/19Cxwp7Pbs/
8 086
🔴 "رۆژنامەی مەدا دەڵێ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە چالاككردنەوەی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، كودەتایەكی ساردی ئەنجام داوە و دەسەڵاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی كەم كردووەتەوە."
🔴 "لە كاتێكدا كێبەركێیەكی توند دەكرێت لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری كە یەكەمیان لە پشكی شیعە و ئەویتریان لە پشكی سوننەیە، عەلی زەیدی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق چالاك دەكاتەوە، بەمەیش دەسەڵاتی هەردوو وەزارەت ناوخۆ و بەرگری كەم دەبێتەوە."
🔴 "ئەمڕۆ سێشەم 28ی تەمووز، بەرپرسێكی عێراق بۆ مەدا باسی لەوە كردووە، ئەوەی عەلی زەیدی كردوویەتی، وەك كودەتایەكی ساردە بەسەر ئەو شێوازەی كە لە ساڵی 2003 وە حوكمڕانیی عێراقی پێ دەكرێت، چونكە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی دەسەڵاتە تەناهییەكان لەلای دامەزراوەكانی تر كەم دەكاتەوە."
🔴 "بۆیە بە بڕوای لایەنە سیاسییەكان، ئێستە وەزارەتی ناوخۆ و بەگری بێ ناوەڕۆكن."
🔴 "حكوومەتی زەیدی بە 14 وەزارەت بەڕێوە دەچێت و تا ئێستە وەزارەتەكانی تر یەكلا نەكراونەتەوە."
8 086
دوای پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراك لەلایەن هاووڵاتییانەوە، ئێستە پسوولەكە ئامادەیە بۆ چاپكردن لەناو مۆبایلەكان، بەڵام گۆڕانی بزوێنی كورت، وایكردووە بەشێك لە ناوەكان مانای خۆیان لە دەست بدەن.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز، سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەو تێبینییەی هاووڵاتییان هەیانە، ئێمە پێش دەستپێكردنی پرۆسەكە بە بەرپرسانی عێراقمان گوت.
زیاتر گوتی، ئێمە سەرەتا پێمان گوتن بۆ زمانی كوردییەكە دەتوانین هاوكارتان بین لە دابینكردنی ستافێكی شارەزای زمانی كوردی بۆ ئەوەی كێشە دروست نەبێت، بەڵام نازانرێت ئەوان پشتیان بەچی بەستووە.
باسی لەوەش كرد، بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە دووبارە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ دەكەینەوە، تا ئەو كێشەیەی هەیە لە گۆڕانی پیتەكان چارەسەر بكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی دوو ساڵە عێراق سەرقاڵی چارەسەر و رێكخستنەوەی پسوولەی خۆراكە، بەڵام تا ئێستە نەگەیشتووەتە ئەنجامی كۆتایی.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207618&Jor=14
8 086
نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز
100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینارە
100 یۆرۆ بە 169 هەزار و 300 دینارە
100 پاوەند بە 198 هەزار 200 دینارە
یەك مسقال زێڕی عەیار21 بە 853 هەزار دینارە
نرخی دۆلار بەردەوام لە گۆڕانكارییە ئەو نرخە بەیانی ئەمڕۆیە
8 086
🔷تا ئێستە نۆ وەزارەتی بەتاڵن و ناكۆكیی سیاسییان لەبارەوە هەیە
🔷تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ئابی داهاتوو دەبێت
🔷تا ئێستە گفتوگۆی هێزە سیاسییەكان لەسەر بنەمای بەركەوتەی هەڵبژاردنیان بەردەوامە
🔻🔻
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207594&Jor=1
8 086
كەناڵی حەدەسی سعوودی ئاشكرای دەكات، میلیشاكان و حزبەكانی عێراق رۆژانە لە ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل نەوت سوودمەند دەبن، لە 2011 وە تا ئێستە نزیكەی 35 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت دزراوە.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، كەناڵی حەدەسی سعوودی، چەند نهێنییەكی گەندەڵیی كەرتی نەوتی عێراق ئاشكرا دەكات و دەڵێ، "لە 2011 وە گرێبەستی نایاسایی لە عێراق دەستی پێ كردووە و سێیەكی داهاتی نەوت بۆ حزبەكان و میلیشیاكان دەچێت".
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو كەناڵە، حكوومەتی عێراق بە فەرمی رەزامەندیی داوەتە میلیشیاكان و حزبەكان تا كارگەی نەوت دابمەزرێنن، رۆژانە لە ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل سوودمەند دەبن، بەشێكی زۆریان لە یاریكردن بە نرخی سووتەمەنییەكانی وەك بەنزین سوودمەند دەبن و كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە لە داهاتی نەوت دزراوە، نزیكەی 35 ملیار دۆلار دەبێت.
هەندێكیشیان كاریگەرییان بەسەر رێككەوتنەكانی نەوت هەیە، بەو هۆیەیشەوە دەوڵەتی عێراق بە دەیان ملیار دۆلاری لەو گرێبەستانە زیانی بەركەوتووە.
8 086
لە بەرانبەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی داوای كەمكردنەوەی ئەو 120 ملیار دینارە دەكات كە بە مەرجی ناردنی مووچە لە عێراقەوە سەپێنراوە.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە"ی گوت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی داوای كەمكردنەوەی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی كردووە كە مانگانە بۆ ناردنی مووچە بۆ عێراقی دەنێرێ.
ڕوونیشی كردەوە كە هێشتا بەغدا وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە، بەڵام تێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی بە هۆی ئەو دۆخەی دروست بووە داهاتی ناوخۆ لە عێراق و كوردستانیش كەمبووەتەوە.
هەر ئەمڕۆیش مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەگەر داهاتی ناوخۆ لە كوردستان بەرز بێت پێیان خۆشە زیاتر هاوكاری عێراق بكەن.
120 ملیار دینار
ئەو 120 ملیار دینارە لە حكوومەتی سوودانییەوە لەسەر كوردستان سەپێنراوە و كراوە بە مەرجی ناردنی مووچە، بەڵام چەند مانگێكە هەرێمی كوردستان ناتوانێ ئەو بڕە رەوانە بكات، لە بەرانبەردا وەزیری نوێی دارایی عێراق بە لە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی دەبڕێت و ئەوەیش كێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دروست كردووە.
ئەم مانگە چۆنە؟
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەم مانگەیش هەرێمی كوردستان ناتوانێ 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ رەوانە بكات، هاوكات ئێستە بەهۆی نەبوونی سیولە وەك بەرپرسان دەڵێن، دابەشكردنی مووچە لە عێراقیش دواكەوتووە.
بەڵام بە قسەی سەرچاوەیەك، لە هەموو حاڵەتێكدا ئێستە ناردن و نەناردنی ئەو 120 ملیار دینارە كێشە نییە، چونكە عێراق ئەو كاتە بە لێبڕینەوە مووچە رەوانە دەكات.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207599&Jor=14
8 086
كەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتییەكان بە وەكالەت لە چاوپێكەوتنێكی كوردستان24 گوتی:
ئەمشەو دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
كێشەی بەنزین چارەسەر دەبێت
8 086
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە هەولێر ڕای گەیاند، سبەی سێشەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی كرێكارانی خانەنشینكراوی ناوخۆی هەرێم دەكرێت.
لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی هاتووە، سبەی مووچەی مانگی حەوتی كرێكارانی خانەنشین لە هەولێر دابەش دەكرێت، خانەنشینان دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان سەردانی بانكی فیدراڵ بكەن.
سەبارەت بە شوێنی وەرگرتنی مووچەكانیان، بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕوونی كردووەتەوە كە كرێكارانی خانەنشینكراو دەتوانن لە كاتی دیاریكراودا سەردانی "بانكی فیدراڵ - نووسینگەی دێدەوان" بكەن بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵەكانیان و وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمووز.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207605&Jor=3
8 086
كەمێك لەمەوبەر دوو دەنگی گەورە لە كۆیە بیسترا، "وشە" بە دواداچوونی كرد و دەركەوت كە شاخی هەیبەت سوڵتان لە شارەكەدا بۆردمان كراوە.
شایەتحاڵێك بە "وشە"ی گوت، دوو دەنگی گەورە لە كۆیە بیستراوە، شاخی هەیبەت سوڵتان گڕی گرتووە و ئێستە تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە دەچن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە بەیانی ئەمڕۆیش بە هەمانشێوەیە كۆیە بۆردمان كرا، لە كاتێكدا هیچ بارەگایەكی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەو سنوورە نەماوە.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207604&Jor=14
8 086
موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رای گەیاند، حكوومەت پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی داهاتی نانەوتی تا 46% بەرز بكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، موزهیر محەمەد ساڵح لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق داوە و دەڵێ، "سیاسەتی دارایی حكوومەت بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئەوەیە دوو ئامانج بهێنێتەدی، یەكەمیان ئەوەی داهاتی نانەوتی بۆ 46% بەرز بكاتەوە كە ئێستە لە 10% تێپەڕ ناكات، ئەمەیش بە جۆراوجۆركردنی داهات دەبێت، هەروەها دەیەوێ بەشداریی كەرتی تایبەت لە تێكڕای داهاتی ناوخۆ لە 37% بۆ 54% بەرز بكاتەوە".
موزهیر محەمەد ساڵح باس لەوەیش دەكات، لە سیاسەتی نوێی داراییدا دەبێت بێكاری بۆ 3% نزم بكرێتەوە كە ئێستە 13%یە.
8 086
وەستا پێشین: سیستمی BYD وایە، هەمان ڕۆنی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی دەوێ، ڕۆنی هەرزانی تێکەی تووشی ژانەسەرت دەکات..
8 086
هونەر، نۆرە ناگرێ بۆ نەنزین و یەکسەر دەچێتە ژوورەوە. ئەو سوپاسگوزارە کە خەڵک هاوکاریی دەکەن لەبەرئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتە..
8 086
🔴 سعوودیە: میلیشیاكانی عێراق بە درۆن هێرشیان كردە سەر دامەزراوە نەوتییەكانمان
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207588&Jor=1
8 086
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یان برێم، كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركە دیپلوماتییەكەی.
لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكوومەت، سوپاسی كونسوڵی گشتیی فڕەنسای كرد بۆ ڕۆڵ و كاركردنی لەپێناو بەهێزكردنی پێوەندی و دۆستایەتی نێوان فڕەنسا و هەرێمی كوردستان. هیوای سەركەوتنیشی لە ئەرك و بەرپرسیارەتیی داهاتوویدا بۆ خواست.
كونسوڵی گشتیی فڕەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاریكاری و هاوئاهەنگیی بەهێز و پشتیوانیی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەی وڵاتەكەی دەربڕی.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئاڵوگۆڕ كرا.
8 086
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا، سەرۆكی حكوومەت گوتی، لەو كێشە و ئەزمانەی كە ئێستە لە ناوچەكەدا هەن، ئێمە نوێنەری راستەقینەی خەڵكین و زیاتر لە هەموو كەسێك پەرۆشی ژیانی ئەو خەڵكەین.
دەقی گوتارەکەی سەرۆک وەزیران..
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207582&Jor=14
8 086
🔴 "نرخی بەنزینی نۆرمالی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكوومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستە بەردەوام دەبێت و لەسەر ئەو بەنزینخانانە دابەش بكرێت كە پابەندن بە ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی نرخ و جۆریی بەنزین."
🔴 "پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی جۆری (سوپەر و محەسەن) بكرێت كە گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕی هەرێم و ڕێگریش بكرێت لە قازانجی ناڕەوا، هەروەها ئاسانكاریش بكرێت بۆ هێنانی ئەو ماددە كیمیاییانەی كە بۆ دروستكردنی ئەو دوو جۆرە بەنزینە بەكار دەهێنرێن."
🔴 "داوا لە حكوومەتی فیدراڵ دەكەین كە ڕێژەی پێویستی نەوتی خاو بۆ هەرێمی كوردستان كە ئێستە 50 هەزار بەرمیلە ، زیاد بكات بۆ 126.7 هەزار بەرمیل بە پێی ڕێژەی %12.67ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دیاریكراوە."
🔴 "ڕێگریی لە قۆرخكاریی لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی بەنزین بكرێت."
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207586&Jor=14
8 086
هەرچەندە شەڕی ئەمەریکا و ئێران وەستاوە، بەڵام بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای چەمشاری لە کۆیە..
8 086
سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، بە نیگەرانییەكی قووڵەوە سەیری دۆخی چەقبەستووی سیاسی و یاسایی ئێستەی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تەمووز، لە بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، دەزگای داواكاری گشتی كە ئەركی پاراستنی سیستمی گشتی و سەروەری یاسایە، بە نیگەرانییەكی قووڵەوە سەیری دۆخی چەقبەستووی سیاسی و یاسایی ئێستەی هەرێمی كوردستان دەكات و پێی وایە، مانەوەی هەرێمەكەمان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بەبێ پەرلەمانێكی كارا كە نوێنەری شەرعی گەلی كوردستانە، دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی دەی حكوومەتی هەرێم، زیانێكی گەورەیە لە هەموو بوار و ئاستێكدا و پەككەوتن و گرفتی قووڵی یاسایی دروست دەكات لە زۆربەی داودەزگاكانی دەستووری هەرێم، كە پێوەندیی ڕاستەوخۆیان هەیە بە ماف و ژیانی هاووڵاتییان و بەڕێوەبردنی سێكتەرە گرنگەكان كە تەنیا بە كاراكردنەوەی پەرلەمان چارەسەر دەكرێن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەبارەی ڕاگرتن و پەكخستنی پرۆسەی دادوەری لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە دۆخی پەرلەمان جێی نیگەرانیمانە، چونكە دەسەڵاتی دادوەری دامەزراوەیەكی سەربەخۆ و بێلایەنە، تەنیا یاسا دەسەڵاتی بەسەریدا هەیە، بۆیە بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی دەستووری و یاسایی، داواكارین دەسەڵاتی دادوەری دوور بخرێتەوە لە هەر كێبەركێیەكی حزبایەتی و ململانێی سیاسی و سەربەخۆیی و بێلایەنی پارێزراو بێت، ڕەچاوی مادەی (52/ بڕگەی دووەم) لە یاسای دەسەڵاتی دادوەری هەرێم بكرێت كە كاری حزبایەتی لە دادوەران قەدەغە كردووە، بۆیە داواكارین دادگای پێداچوونەوەی بەڕێز دەست بەكاری ئاسایی خۆی بكاتەوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و پاراستنی مافەكان.
سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی دەڵێت، بۆیە لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لە چوارچێوەی بنەماكانی ئەركی خۆمان، پاڵپشت بە مادەی (١/بڕگەی یەكەم و چوارەم) لە یاسای داواكاری گشتیی بەركار كە لە ئەركە هەرە پێشینەكانی داواكاری گشتی، (پارێزگاریكردنە لە سیستمی هەرێمی كوردستان و بنەماكانی و ماڵ و سامانی گشتی لە چوارچێوەی مەشرووعییەت و چەسپاندنی سەروەری یاسا و دروست جێبەجێكردنی حوكمەكانی)، داواكارین لە هەموو حزب و لایەنەكان بە گشتی و فراكسیۆنە براوەكانی پەرلەمانی كوردستان بەتایبەتی، هەرچی زووە بە دەنگمانەوە بێن و خواستی خەڵك و ئەركی لە پیشینەی خۆیان وەك ئەمانەتێكی مێژوویی لەم قۆناغە هەستیارەدا بەجێ بگەیەنن، هەوڵەكان چڕ بكەنەوە لە پێناو سازدانی دانیشتنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە دروستبوونی بۆشایی سیاسی و كارگێڕی لە هەرێمی كوردستان، تا ئەو كاتەی پەرلەمان و كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم پێك دەهێنرێت، بەردەوامبوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم پێویستییەكی دەستووری و یاساییە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكەی، بە ئامانجی ڕاییكردنی كاروباری هاووڵاتییان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان.
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207585&Jor=14
