Wishe press
Kanalga Telegram’da o‘tish
"وشە" دهزگایهكی رۆژنامهوانيی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان. ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەو پڕۆژەیەدا بە ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوه كۆ بوونەتەوە، بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییەكان و گەیاندنی زانیاری.
Ko'proq ko'rsatish8 084
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-227 kunlar
-10430 kunlar
Postlar arxiv
8 084
له ههفتهكانی داهاتوو دهگهنه ئێران
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207678&Jor=1
8 084
سوڵتاننشینی عومان پێشنیازی كردبوو كه هورمز وهك گهرووی مهلهكا بهڕێوه ببرێت
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207680&Jor=3
8 084
ئهمهریكا و سعوودیه به هاوبهشی میلیشیاكانی ئێران له عێراق دههاڕن
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207671&Jor=1
8 084
خانمان بێ ئەوەی ئاگەدار بن، ساڵانە دوو كیلۆگرام ژەهر دەرخواردی خۆیان دەدەن، چۆن؟ ئاگەداری ئەم مەترسییە بن و شۆخان باسی دەكات
8 084
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی زەیدی، یەكەم یاداشتی لێكگەیشتن بریتی بوو لە هاریكاری لە نێوان عێراق و توركیا لە بواری موڵكداریی پیشەسازی لە نێوان وەزارەتی پلاندانانی عێراق و پیشەسازی و تەكنۆلۆجیای توركیا، دووەم یاداشت بریتی بوو لە هاریكاری لە بواری مەشقی ئەكادیمی لە نێوان كۆلێجی پۆلیسی عێراقی و سەرۆكایەتیی ئەركانی پۆلیسی توركیا، سێیەم بریتی بوو لە هاریكاریی لە بواری وەرزش لاوان لە نێوان هەردوو وەزارەتی پێوەندیداری هەردوو وڵات.
ئەمە و بەپێی میدیاكانی عێراق لە رێوڕەسمی واژووكردنی رێككەوتنی تایبەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان لە نێوان هەردوو وڵات، زەیدی كەوتە هەڵوێستێكی نەخوازراوەوە، دوای ئەوەی وەهەب حەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق رەتی كردەوە واژوو لەسەر رێككەوتنەكە بكات، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت كە زەیدی بە توڕەییەوە لەسەر سەكۆی واژووكردن بە وەزیرەكە دەڵێت، بۆچی واژووت لەسەر رێككەوتنەكە نەكرد؟
https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207668&Jor=1
8 084
زەیدی شەرمەزار و تووڕە دەبێت لەبەردەم ئەردۆغاندا، چونكە وەزیری گواستنەوە واژووی لەسەر رێككەوتنێك نەكرد.
8 084
🔴 ئەمڕۆ سێشەم 27ی تەمووزی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، ئەمەش یەکەم دیداریانە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران و لە کاتێکدا کە پێوەندییەکانیان گرژیی تێکەوتووە.
⚡ ترەمپ پێشتر لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ناتانیاهۆی بە "شێت" ناو بردووە و بەرپرسانی ئەمەریکاش ناڕازین لەوەی پێشبینییەکانی ناتانیاهۆ لەسەر جەنگەکە ڕاست دەرنەچوون.
🔥 دیدارەکە لە کاتێکدایە کە ناتانیاهۆ پێش هەڵبژاردنەکانی 27ی تشرینی یەکەمی ئیسرائیل، هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی ئەمەریکا دەدات.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207662&Jor=1
8 084
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك: ئیتر كێشەی نیساب نامێنێت و ئەنجوومەن هێزێكی كاریگەری دەبێت
8 084
وەك لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی زەیدی هاتووە، ئەمڕۆ گفتوگۆیەكی فرەوانی هاوبەش لە نێوان هەردوولا لە كۆمەڵگەی سەرۆكایەتیی لە ئەنقەرە ساز كرا، گفتوگۆكان لەبارەی دەستكردن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیجیی رێگەی پەرەپێدان و دۆسییەكانی نەوت و ئاو و وزە ئاسایش و بازرگانی و گواستنەوە و پەروەردە و پتەوكردنی هاریكاری و پەرەپێدانی پڕۆژەكان لە نێوان هەردوو وڵات چڕ بوونەوە، جیا لە رێككەوتن لەسەر سازكردنی كۆبوونەوەی رێكخراو لە نێوان لیژنە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات لە دۆسیەی ئاودا.
لە كۆبوونەوەكان زەیدی سوپاسی ئەردۆغان و توركیای كرد بۆ گەرمیی پێشوازییەكە و رای گەیاند كە عێراق و توركیا لە جوگرافیا و شارستانیەت هاوبەشن، حكوومەتی عێراق هەوڵی هاوبەشییەكی كارای ئابووری لە بوارە جۆراوجۆرەكان لەگەڵ توركیا دەدات، لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیجیی رێگەی پەرەپێدان هەنگاو دەنێین، كە دەبێتە دەروازەیەكی گرنگی نێوان هەردوو وڵات و خواستی حكوومەتەكەی دووپات كردەوە بۆ بەشداریكردنی كۆمپانیا توركییەكان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە عێراق.
لای خۆیەوە ئەردۆغان دووپاتی لە پەرەسەندنی خواستی هاوبەش بۆ هاریكاری لە هەموو بوارەكان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە دوو قۆڵییەكان كردەوە، ئاماژەی كرد كە وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە بواری فڕۆكەوانی مەدەنی و جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان و كۆمپانیاكانی توركیا ئامادەن بۆ كاركردن و وەبەرهێنانكردن لە بوارە جیاجیاكانی پەرەپێدان لە عێراق.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207663&Jor=1
8 084
شاسوار لە دوێنێوە داوا لە پەرلەمانتارەكانی دەكات كە پشتوانی بكەن و دژی قسەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان قسە بكەن، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتارەكان بە راشكاوی یان ناڕاستەوخۆ رەتیان كردووەتەوە كە ڤیدیۆ بكەن.
بەڵام ئەمانە بۆ داواكەی شاسوارییان رەت نەكردووەتەوە؟
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207658&Jor=14
8 084
وەك بڕیاریاندا، پارتی گەڕایەوە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و بەشدارییان لە كۆبوونەوەكان كرد
8 084
وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكوومەتەكەی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایەتەختی توركیا، ئەمڕۆ ئێوارە لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا پێشوازی لێ كرا.
ئەمڕۆ سێشەم رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە رێوڕەسمێكی فەرمی لە ئەنقەرە پێشوازی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، چاوەڕوان دەكرێت لەو سەردانەدا تاوتوێی چەندان پرسی گرنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بكرێت، لەوانە نەوت و كارەبا و ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاسایش و پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان و دۆسیەی ئاو و باسی پەرەسەندنەكانی ناوچەكەش بكەن.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207654&Jor=1
8 084
دەزگای ئاسایشی هەرێم رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا، بە شەش درۆن هێرش كراوەتە سەر كۆیە و شارباژێڕ.
لە راگەیەنراوێكدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە 24 سەعاتی رابردوودا هێرشی چڕی درۆنی هەبووە.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە سەعات 12:35 خولەكی دوێنی بە پێنج درۆن هێرشكرایەسەر شاری كۆیە و دەورووبەری.
هەروەها سەعات 5:20 دەقەی بەیانی ئەمڕۆ درۆنێك هێرشكرایە سەر ناوچەی شارباژێر.
8 084
🔴بوتڵەكە گەورە تر كراوە .. بۆچی شاسوار نەخۆشی دەروونی بە بوتڵ هەیە؟
.
.
یەكێك لەو بابەتانەی كە لە سۆشیال میدیا زۆر دەنگدانەوەی هەبوو ئەوە بوو، كە بە بوتڵ شاسوار لە زیندان سزا دراوە، بەڵام نازانرێ كە چۆن بووە، ئایا بە بوتڵەكە لێی دراوە یان لە شوێنی تری نراوە، هەروەك دیاریش نییە كە كێش و قەبارەی بوتڵەكە چەند بووە.
بەڵام دەگوترێ لە دوای ئازادكردنی لە زیندان و رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی شاسوار بە بینینی بوتڵ تووشی حاڵەتێكی دەروونی خراپ دەبێت، بۆیە ئێستە كەمتر بوتڵی پێشان دەدەن بۆ ئەوە زیندانی بیر نەكەوێتەوە.
هەر بە تەنزیشەوە دەیان كۆمێنتی بۆ نووسراوە كە " بوتڵەكە گەورەتر كراوە" بەو واتایەی دەبێت هەموو شتێك بكات وەك ژێر دەستەی یەكێتی ئەگینا چارەنووسی لای بوتڵەكەی زیندانە و گەورەتریش كراوە.
🔻🔻🔻
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=207649&Jor=14
8 084
کوردەوانتان بیرماوە کە دەیگوت کوڕی کەسێکم بەناوی مەحموود، بەڵام دۆسییەکەی داخست و بە دڵی پڕەوە ماڵئاوایی لە هەڵەبجە دەکات
