en
Feedback
ېوسف عمࢪ┃سۆڵەېے

ېوسف عمࢪ┃سۆڵەېے

Open in Telegram

○ "أحترم رأيي ورأي غيري وأحترم ما أعتقده حقاً قبل كل شيء وفوق كل شيء" ●

Show more
416
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+530 days
Posts Archive
نیو سەعاتێک دواکەوتم لەو هاوڕێیەم کە دایمە دوا ئەکەوێ لەمەوعیدا، بۆ ئەوەی هەست بکات بەوەی من دەی چێژم کاتێک چاوەڕێی دەکەم ... کەچی چومە شوێنی مەبەست و نیو سەعاتێکی تر چاوەڕێم کرد هەتا پەیا بوو .. گشتمان هاوڕێ یەکی وامان هەیە کەوتی ئەوە هاتم چارەکێکی دەوێ، یان وتی نیو سەعاتی تر دێم سە عاتێکی پێ ئەچێ ... .

🌿 «پیرۆزە تەخرجی ئەم پۆلە گوڵە نازدارەی باخچەی قورئان! خوای گەورە بییانپارێزێت و هەنگاوەکانیان هەمیشە بەرەو خێر و سەرفرازی ببات. ✨🌸»

أيها العالِم الفقير؛ أيسرك مُلك سلطان من السلاطين، وأن ما تعلمه من العلم لا تعلمه؟ كلا؛ ما أظن بالمتيقظ أن يؤثر هذا! ابن الجوزي

ئەی ئەهلی قورئان!! ئەی قوتابییانی زانست!! لایەق نییە قورئان و زانستە شەرعییەکان بچوێنن بە خولەکانی گەشەپێدانی مرۆیی!! گەر لای ئێمە بیت وات لێدێ ئەگەر لای ئێمە نەبی فێرنابی .... هتد زۆر قسە دەکەن موبالەغەی تیایە بگرە هەنێ جار درۆشی تێدەکەوێت. ئەوەی ئێوە پێی هەڵساون زۆر پیرۆزە زۆر گەورەیە ... بەڵام ئەوەناگەیەنێت بەو شێوە ڕیکلامی بۆ بکەی ،بۆ خولی بەرامبەر-پاره بۆ وانەوتنەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا و لەژێر ناونیشانێکدا کە بەڵێنی ئامانجی گەورەیان تێدایە !!

ئەمە یەکەم پۆست

(ئیسلام بریتییە لە فەرمووده، ئه‌گه‌رفه‌رموده نەمیێنێ ئیسلام نامێنێ). ​🏷️ الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن
(ئیسلام بریتییە لە فەرمووده، ئه‌گه‌رفه‌رموده نەمیێنێ ئیسلام نامێنێ). ​🏷️ الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن علي بن سرور المقدسي (ت614هـ) ​#ده‌ست_نووسەکان

(ئیسلام بریتییە لە فەرمووده، ئه‌گه‌رفه‌رموده نەمیێنێ ئیسلام نامێنێ). ​🏷️ الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن
(ئیسلام بریتییە لە فەرمووده، ئه‌گه‌رفه‌رموده نەمیێنێ ئیسلام نامێنێ). ​🏷️ الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن علي بن سرور المقدسي (ت614هـ) ​#ده‌ست_نووسەکان

(ئیسلام بریتییە لە فەرمووده، ئه‌گه‌رفه‌رموده نەمیێنێ ئیسلام نامێنێ). ​🏷️ الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن
(ئیسلام بریتییە لە فەرمووده، ئه‌گه‌رفه‌رموده نەمیێنێ ئیسلام نامێنێ). ​🏷️ الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن علي بن سرور المقدسي (ت614هـ) ​#ده‌ست_نووسەکان

(ئیسلام بریتیە لە فەرموودە، ئەگەرفەرمودە نەمێنێ ئیسلام نامێنێ). 🏷 الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن علي بن
(ئیسلام بریتیە لە فەرموودە، ئەگەرفەرمودە نەمێنێ ئیسلام نامێنێ). 🏷 الإمام الزاهد أبو إسماعيل إبراهيم بن عبد الواحد بن علي بن سرور المقدسي (ت614هـ) #دەستنوسەکان

‏❁ لا تكون مُوالاة الله ورسوله إلا بمُعادة من عادى الله ورسوله ﷺ . ‏شيخ الإسلام ‌ ابن تيمية⁩

تۆ کوڕێکت نیە بۆت بگری تۆ کچێکت نیە قژت بۆ بڕنێ خۆممم بۆت ئەگریم خۆممم شیوەنت بۆ ئەکەم . ئەمە قسەکانی لەتیف هەڵمەت بوون لەسەر گۆڕی خێزانی، هەنێ جار هەندێک ئیعتراف هەیە ئینسان نایکات بەلام شتێک روو دەدات ناچاری ئەکا دان بەهەمو راستیەکا بنێ ... دڵنیام بەو قسانە سەدان خەڵکی پێی بێتاقەت بوون بەتایبەت ئەوانەی منداڵیان نیە ... لەوەچێ ئەو قسانەی ٢٠ ساڵ هەڵگرتبێ بۆ ئەم ڕۆژە . قورئانیش ئاوا باسی منداڵ دەکات {الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَاباً وَخَيْرٌ أَمَلاًّ} [الكهف: 46]. {رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ} [آل عمران: 38]. {وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَاماً} [الفرقان: 74].

کۆمەڵە خەڵکێک هەیە بەناوی خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ کۆمەڵێک کارو عیبادەت دەکات کە هیچ ئەسڵێکی نیە نە خودا و نە پێغەمبەر ﷺ پێی ڕازی نین ... . لە هەمان کاتدا ئەگەر بێت و بەجۆرێ باسی یەکێک لە و کەسانەی ئەوان بەگەورەو ئیمامی خۆیانی دەزانن دنیا هەڵئەسێنن .. . بەلام گەر بەرامبەر پێغەمبەر یان سونەتەکەی یان خێزان و هاوەڵەکانی هەرشتێک بکرێ دەیان بینی کەڕ و کوێر و لاڵن .

یەکێک لە بازرگانە گەورەکان دەڵێت: «سوێند بە خودا، هیچ کات نەبووە خۆر هەڵبێت و من هێشتا لە جێگادا بم». ژیانت وەک تەمەنت وایە؛
یەکێک لە بازرگانە گەورەکان دەڵێت: «سوێند بە خودا، هیچ کات نەبووە خۆر هەڵبێت و من هێشتا لە جێگادا بم». ژیانت وەک تەمەنت وایە؛ کاتەکانی سەرەتای ڕۆژەکەت وەک ڕۆژەکانی گەنجی وایە: پڕ لە وزە، چالاکی و بەرهەم. ئەو کەسەی کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژ بە خەوتن بەسەر دەبات، وەک ئەوە وایە ڕۆژەکانی گەنجی خۆی بەکارنەهێنابێت و لەبێکاریدا بەسەری بردبێت. لە فەرموودەدا هاتووە: «خودایە، بەرەکەت بخەرە بەیانی ئوممەتەکەمەوە». ئیبن حەجەر دەڵێت: « بەڕاستی من پێم سەیره کەسانێک هەبن بەبێ هیچ کار و سەرقاڵییەک دابنیشێت».

مامۆستا یەک دەی فەرموو هەرجارێک پرسیار لە مەلایەک یان فەقێیەک دەکەم دەڵێم خەریکی چیت ؟ زۆر بەکزی و مل لار ئەکاتەوە دەڵێ قورێان فێری منداڵ دەکەم ، دەی قەسەم بەخوا ئەوە باشترین ئیشە، دەبێ شانازی پێوە بکەی

کێشەی ڕێکخراوەکان بابوێسێت ڕۆژێک بەوردی باسی دەکەین

ئێمە بەحوکمی ئەوەی ڕێکخراومان هەیە(فێرکردنی قورئان) زۆرشتی سەیرو سەمەرەمان بەرگوێ دەکەوێ لەلایەن بەخێو کاری فێرخوازەکانەوە بۆ نمونە دێن رەخنە لە بینا و حەوشەی ڕێکخراو و ڕەنگی پۆل ... هەتا ڕەخنە لە مەنهەجی خوێندنەکەی دەگرن بێ ئەوەی هیچ پێشینەیەکی هەبێ لە مامۆستایەتی یان خود ئیداری لەو بوارە . یان زۆر پەلەیان لە فێربوونی منداڵەکەیان وادەزانن قورئان و تەجوید و ئاداب حەپێکە دەیخوات ئیتر دەبێتە عالم، نا بەڕیزم زۆری دەوێ بتەوی منداڵەکەت بەدین و بەڕەوشت و بەشەخسیات بێ کاتێک پیربوون ڕێزت بگرێ و دڵت نەشکێنێ، کاتێک گەورە بوو شەڕ و ئاژاوە نەنێتەوە و بەکۆڵێ پارەو دەست ماچکردنی ئەم و ئەو سوڵحی بۆ بکەن . ئێستە دەبێ بیخەیتە بەر پەروەردە پارە و کاتی خۆتی بۆ سەرف بکەی . خودای گەورە مندالی هەمولایەک بپارێزێت

ماوەیەکە حەزەکەم ئەم دوو قسە بکەم بەس دەرفەتم نەبوو پێگەیاندن و گەورەکردنی کەسەکان زۆر گەورەتەر لە دروست کردنی مزگەوت و ڕێکخراو(بیناکەیانم مەبەستە) . لای زۆربەمان مەعلومە کە مزگەوت و حوجرە خزمەتێ زۆری کردووە بە خەڵکی بەڵام ئیستە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نەماوە، بەڵام ڕێکخراوەکان خەریکە دەبن بە جێگرەوەی مزگەوت هەرچەنە کرچ و کاڵیش بێت لە هیچ باشترە . زۆر جار بە کەسێ دەوڵەمەن دەڵێی پێویستمان بە کتێبە یان بە دابین کردنی موچەی مامۆستایەکە بەکەم سەیری دەکا وا ئەزانێ هیچی نەکردووە و پارەکەی بەزایە چووە . بەڵام گەر بۆ سینیەک پاقلاوا و هەنی ساردی پێی بڵێی زۆری بەلاوە موهیمە لەوەچێ لە دەشێ شوێنیش باسی کات . جا بەکورتی پەرەوەردە کردن و پێگەیاندنی و دەعم کردنی مامۆستایانی قورئان شەریعەت لە هەرەکارە پیرۆزەکانە ئێستە حکومەت پشتگوێی خستوون فرسەتە بتوانی خزمەتێ باشی ئەو چینە بکەیت.

لە تەڵەبی عیلمی شەرعی شتێک نیە بەناوی زوو پێگەشتن و گەورە بوون ، یان ئەمە دەرمانێکە بیخۆ دەبیە عالم، بەڵکو دەبێت لەمنداڵیەوە خەریکبیت هەتا مردن، چونکە عیلم نورە خودا دەیبەخشێت بەوانەی کە خۆی دەیەوێ .

Repost from N/a
سەیری هەر مرۆڤێک بکەیت، دەبینیت لە ڕوویەکەوە لاوازییەکی هەیە؛ یەکێک چاوی کزە، یەکێک پشتی ژان دەکات، یەکێکی تریش دەروونی شەکەتە...، هەر مرۆڤەش بەدەست سیفەت و ئاکارێکی نزم و نابووتەوە دەناڵێنێت ... واتە هەموومان لە لایەکەوە کەموکوڕی و درزێکمان تێدایە. سەیرەکەش لەوەدایە، ئێمە داوای کەماڵ و بێ‌عەیبی لە خەڵک دەکەین، لە کاتێکدا خۆمان دنیایەک عەیب و کەموکوڕیمان هەیە! بۆیە چاوەڕێکردنی بێ‌خەوشی لە بەرامبەر، تەنیا خۆماندووکردن و شتێکی نالۆژیکییە. خوای گەورەش زۆر جوان ئەسڵی ئێمەی پێ وتووین و دەفەرموێت: (وَخُلِقَ الْإِنسَانُ ضَعِيفًا) النساء: ۲٨. مادام دروستبوونمان لەسەر کەموکوڕی و لاوازییە، کەواتە با چاوەڕوانییەکانمان کەم بکەینەوە و چاوپۆشی لە ناتەواوییەکانی یەکتر بکەین، چونکە لە کۆتاییدا کەسمان فریشتە نین و هەموومان هەر مرۆڤین.