ېوسف عمࢪ┃سۆڵەېے
Відкрити в Telegram
○ "أحترم رأيي ورأي غيري وأحترم ما أعتقده حقاً قبل كل شيء وفوق كل شيء" ●
Показати більше407
Підписники
+124 години
-17 днів
+130 день
Архів дописів
«باش هەڵبژاردنی کتێب، یەکەم هەنگاوی چاکسازییە لە ناخی مرۆڤی زانادا.»
[البشير الإبراهيمي | الآثار ١/ ٢٢٤]
«جاری وا هەیەخودا دەتباتە سەر ڕێگەیەک کە نە حەزت لێیەتی و نە پێشتر لە خەیاڵتدا بووە بۆ تۆ ببێت؛ تەنها بۆ ئەوەی ڕاستی ئەو بیرکردنەوەیەت نیشان بدات کە لەسەر خۆت هەت بوو!
چەندین کەس هەبوون خۆیان بە خۆڕاگر دەزانی، تا ئەو کاتەی تاقیکرانەوە بەوەی کە حەزیان لێی نییە.
یان خۆیان بە ئازا دەزانی، تا ڕووبەڕووی ترسەکانیان بوونەوە.
یان وایان دەزانی دەستبەرداری دنیان، تا دەرگاکانی ژیانیان بەسەردا کرایەوە!
وشیار بە... هەموو ڕێگاکان بۆ ئەوە نین تۆ بگەیەننە شوێنێک؛ هەندێک لە ڕێگاکان تەنها بۆ ئەوەن بە ناخی تۆدا تێپەڕن، تا لە کۆتاییدا "خۆت" ببیتە ئامانجە ڕاستەقینەکە.»
«یەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی توڕەیی بریتییە لە: دواخستن.
دواخستنی کاردانەوەکان، گوتەکان، بڕیاردان و گومانەکان.
چونکە مرۆڤ ئەگەر کەمێک خۆی ڕابگرێت و وەڵامدانەوەی توڕەییەکەی دوا بخات، ناخی سارد دەبێتەوە و تەمومژەکەی دەڕەوێتەوە؛ ڕاستییەکەشی ئەوەیە کە پەلەکردن، بنچینەی هەموو گەمژەییەکانە.»
«پێگەی ئیمامەتی خەڵک لە ڕێگەی دادوەری و وتارخوێنیەوە، تاقیکردنەوەیەکی سەخت و دژوارە؛ ناخی پیاوان دەپشکنێت و کێشی عەقڵ و ژیرییان دەپێوێت.
چونکە مینبەر شوێنی هەڵخلیسکانی پێیەکانە، و مەجلیسی دادوەرییش گۆڕەپانی ئارەزووبازی و فیتنەیە.
کەم کەس هەیە تەمەنی لەم دوو مەیدانەدا درێژ خایەن بێت و ڕۆژگار لادانێک یان هەڵەیەکی بەسەردا تۆمار نەکردبێت!
ئیمامی زەهەبی لە ژیاننامەی وتاربێژ و دادوەر، موسنەدی_عێراق (ئەبو حوسێن محەمەدی کوڕی عەلی هاشمی) ناسراو بە (ابن الغريق)، و بە سیفاتێکی زۆر دەگمەن وەسفی کردووە و دەڵێت:
(ئەو تایبەتمەندییانەی لەودا کۆببوونەوە، لە هیچ کەسێکی تردا کۆنەبوونەتەوە؛ پەنجا و شەش ساڵ کاری دادوەری کرد، و حەفتا و شەش ساڵیش وتاری خوێندەوە، کەچی هیچ لادان و هەڵەیەکی لێ نەبینرا!) ـ مەبەستی لە بواری دادوەری و وتارخوێنیدایە.
ئەی وتاربێژ و دادوەر، چەندە شایستەیە بە تۆ کە ئەم ڕێبازە بگریتەبەر؛ چونکە گرنگی بە زۆریی قسەکردن و درێژی مانەوە نییە، بەڵکو گرنگیی لە پارێزراوبووندایە لە هەڵە، و سەرکەوتندایە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری.»
« سەرم سوڕماوە لە خەڵکی؛ خۆیان لە خواردن دەپارێزن لە ترسی نەخۆشی، کەچی خۆیان لە گوناح ناپارێزن لە ترسی ئاگر!»
قال ابن شبرمة:
«عجبت للناس يحتمون من الطعام مخافة الداء، ولا يحتمون من الذنوب مخافة النار».
قيل للإمام أحمد بن حنبل رحمه الله:"يا أبا عبدالله! بم تلين القلوب؟
فقال: بأكل الحلال".
حلية الأولياء (182/9)
«لەکاتی وتاری هەینیدا لە مزگەوت بەسەرهاتێکم بەسەرھات؛ منداڵێکی بچووک لە تەنیشتم دانیشتبوو، لێی پرسیم: پاسۆردی وایفای مزگەوتەکە دەزانیت؟
پێم گوت: استغفر ربك! (واتە: داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارت بکە!)
لێی پرسیمەوە: ئایا (استغفر ربك) وەک یەک وشەیە یان سپەیس (مەودا) لە نێوانیاندا هەیە؟! 😂»
افتتان الناس بالمرء يُفضي إلى افتتانه بنفسه، ومن هنا أنكر ديننا الغلوَّ حتى في الحب والبغض.
البشير الإبراهيمي، الآثار، 46/4.
«سەرسامبوونی خەڵک بە مرۆڤێک، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو مرۆڤە خۆی لێ بگۆڕێت و شەیدای خۆی بێت؛ هەر لەبەر ئەمەشە کە دینەکەمان ڕێگری لە زێدەڕۆیی (غلو) کردووە، تەنانەت لە خۆشویستن و ڕق لێبوونەوەشدا.»
بە حەسەنی بەسری گوترا: سزای زانا چییە؟
فەرمووی: مردنی دڵ.
گوترا: مردنی دڵ چییە؟
فەرمووی: ویستنی دنیا بە کردەوەی دواڕۆژ (قیامەت).
فَأَعقَبَهُم نِفاقًا في قُلوبِهِم إِلى يَومِ يَلقَونَهُ بِما أَخلَفُوا اللَّهَ ما وَعَدوهُ وَبِما كانوا يَكذِبونَ
پاداشتی نیفاق و دووڕوویی نیفاقە
شێوازی وتاری مەلاو مامۆستایانی ئێمە
زۆر جار هەڵەی تیایە یان دورە لە ئسولوبی وتاربێژی ...
بۆنمونە مەلایەکم نەدی نەیژێ ئەم ڕۆ خوشکێ پرسیاری لێردم ، خوشکێ پەیوەندی پێوەکردم ، خوشکێ ئەم نامەی ناردووە سبەی وەڵامی دەدەمەوە .... هتد
باشە ناکرێ بەئسلوبێ جوان تەرحی بکەی و باسیبکەی چ پێویست ئەکات ڕەگەزی بەرامبەر دیاری بکەی یان دەتەوێ خۆت هەڵبکێشی و خۆتی پێ فش بکەیتەوە .
مەبەستم کەسی دیاری کراو نییە بەڵام زۆرێکیان وان .
استبدلوا طعامًا بطعام فذمَّهم على ذلك، فكيف بمن استبدل بمحبة خالقه سواه؟
- "رضيت لنفسك بالحبس في الحش، وقلوب محبِّيه تجول حول العرش!".
دانایی ئەوەیە بزانی کەی قسە دەکەیت.
ئەخلاق ئەوەیە کەسێک قسەی کرد گوێی لێبگریت.
ئەدەب ئەوەیە کەسێک قسەی کرد پێینەبڕیت.
زیرەکی ئەوەیە بڕوا بە هەموو قسەیەک نەکەیت.
Repost from ڕێکخراوی میداد┃مُنَظَمَةُ مِدَاد
«ئێمە چەندە دڵخۆش دەبین بە بەدیهێنانی هیوا و ویستی مرۆڤە مەزنەکان، ئەی دەبێت شادیمان چەند بێ سنوور بێت کاتێک عەزم و بڕیاری سەروەری مەزنانی جیھان و پیرۆزترین مۆرۆڤی ژێر سایەی ئاسمان بەدی بهێنین؟!
"ئەگەر تەمەن مەودا بدات، بێگومان ڕۆژی نۆیەمییش (تاسوعاء) بەڕۆژوو دەبم"
#گوڵاوی_سیرە
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
