ېوسف عمࢪ┃سۆڵەېے
Открыть в Telegram
○ "أحترم رأيي ورأي غيري وأحترم ما أعتقده حقاً قبل كل شيء وفوق كل شيء" ●
Больше407
Подписчики
Нет данных24 часа
+37 дней
-130 день
Архив постов
«دڵ پێویستی بە سێ شت هەیە:
١. ئەوەی هێزەکەی بۆ بپارێزێت: ئەویش (ئیمان و پەرستشە ڕۆژانەکانە).
٢. پارێزگاری لە شتە زیانبەخش و ئازاردەرەکان : ئەویش بە دوورکەوتنەوە لە گوناھ و تاوان و جۆرەکانی سەرپێچی.
٣. خاڵیکردنەوە و پاککردنەوەی لە هەر ماددەیەکی خراپ کە ڕووی تێدەکات: ئەویش بە تەوبەی ڕاستەقینە (نَصوح) و داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاری بەخشندەی گوناھەکان».
📚 [إغاثة اللهفان - ١ / لاپەڕە ٢٤]
Repost from N/a
🔷 بِسْــمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰــنِ الرَّحِيـــــمِ 🔷💎 بەم زوانە ڕۆژانی وانەڪان و ڪاتەڪانی دەرسەڪەمان بڵاو دەڪرێتەوە هاوڪات وەستاوین لەسەر ئەوەی ڪەوا دەنگمان بگات بە زۆرترین ڪەس و، وە لە هەمان ڪاتیشدا تەڵەبەڪانمان خەریڪی ئامادەڪارین .. مەنهەجی خولی یەڪەم لە ئەڪادیمیای پێشەوا ئیمامی شافعی 💎 ١_ الرسالة الجامعة بەشی فیقهەڪەی ٢_ متن سفينة النجاة ٣_ متن المختصر اللطيف ٤_ بداية الفقيه الشافعي شرح مختصر اللطيف ٥_ نيل الرجاء بشرح سفينة النجاة ٦_ البيان و التعريف شرح المختصر اللطيف ٧_ شرح الورقات لبيب نجيب ( أصول الفقە ) ٨_ المسكة الكوثرية نظم القواعد الفقهية ( القواعد الفقية ) ئەمەش خشتەی خولی یەڪەمی دەرسەڪەیە بۆ ئەو ڪەسانەی داوایان ڪردبوو، بەم پلە بەندیە دەرسەڪان دەخوێندرێ، پێش دەست پێڪردنی هەر ڪتێبێك Pdf لە ڪەناڵەڪە دائەنرێ بۆ ئەو ڪەسانەی ڪۆپی ئەڪەن یاخود دەیان ڪڕن 💎 https://t.me/Ac_Peshawa_Ashafhy
قال الشعبي : ليس حسن الجوار أن تكف أذاك عن الجار ، ولكن حسن الجوار أن تصبر على أذى الجار .
تهذيب الكمال
١٤ / ٣٨
«ئەبو نوعەیم (فەزلی کوڕی دوکەین) دەفەرموێت:
سوفیانی سەوریم بینی گۆزەکەی بە دەستییەوە بوو، و (کۆڵەکەی) خستبووە سەر پشتی، پێم وت: بۆ کوێ دەچیت؟
فەرمووی: ههواڵم پێگەیشتووە دەربارەی گوندێک کە نرخی شتومەکی هەرزانە-، دەمەوێت لەوێ نیشتەجێ ببم.
فەرمووی: ئەگەر هەواڵی گوندێکت پێگەشت هەرزانیی تێدایە، لەوێ نیشتەجێ ببە؛ چونکە ئەوە پارێزراوترە بۆ دینەکەت و خەم و مەراقیشت کەمتر دەکاتەوە.»
Repost from میداد┃Midad
السلام عليكم ورحمه الله وبركاته
بەڕێزان پاش فەزڵ و منەتی پەروەردگار، ئێمە وەک ڕێکخراوی میداد خواردن ئامادە دەکەین بۆ فێر خوازەکانی خۆمان تێیدا زەیتی گڵۆبە ڕۆژەی کارگەی نوێ بوونەوە بەکار دەهێنین لەدروستکردنی ژەمە خواردنەکان، چونکە کوالێتی زۆر بەرزی هەیە ١٠٠% سروشتیە، هەروەها داشکاندنیان هەیە بۆ ڕێکخراو و دامەزراوەکان، هەر کەسێکی کەش بیەوێ خاتری دەگرن بەپێی توانا.
ئەگەر هەرکەسێک ویستی سەردانیان بکات یاخوود نامە بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە هەر بەرهەمێک تان بوێت دەگەیەنینە دەستان .
07511674241
«و هەموو تاقمێک لە ئەهلی باطل جۆرێک لە حەقیان وازلێهێناوە، بەو هۆیەوە تووشی جۆرێک لە باطل بوونەتەوە، بەڵکو چەندین جۆر باطل؛ بەڵام خوا هیدایەتی ئەهلی سوننەی دا بۆ ئەو حەقەی کە ئەوان تێیدا ڕاڕا و جیاواز بوون بە ئیزنی خۆی.»
«گۆڕ بانگ دەکات: عەیب و کەموکوڕییەکانتان چاک بکەن لە کاتێکدا هێشتا کاتتان لەبەرکەوتووە بۆ چاککردنیان؛ چونکە ئەگەر بە هەمان شێوە بێنە ئێرە، هەتا هەتا بە هەمان شێوە دەمێننەوە و کاتیش جێیان دەهێڵێت و ڕادەکات.»
[وحي القلم ـ وحي القبور (٤٢١)]
مەگەر قەتعی نەفەس چاری بکا، وەرنا نییە هەرگیز
لە پێوەندی کەمەندی پڕ غەمی تۆلی ئەمەل چارێ
لەگەڵ ئەم عیلمە مەحوی داغداری جەهلە تۆ تەوفیق
تەبیبی بۆ مەریزی دەردی عیلمی بێ عەمەل چارێ!
«خوای گەورە ناکۆکییەکانی بۆ ئەوە دروستکردووە تا بەهای خۆت لای خەڵکی بزانیت؛ ڕەنگە خودا تووشی تاقیکردنەوەت بکات بۆ ئەوەی ناخی ئەو دڵانەت بۆ دەربخات کە بانگەشەی خۆشەویستییان بۆ دەکردیت، کەواتە دڵتەنگ مەبە.»
«کاتێک مرۆڤ قورئان دەخوێنێتەوە و لێی ورد دەبێتەوە (تەدەنبوری دەکات)؛ ئەوا بەهێزترین هۆکارە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئەنجامدانی تاوانەکان یان بەشێکیان بکات.»
[ئیبن تەیمییە | الفتاوى ۲۰/ ۱۳۲]
يقول ابن عربي الحاتمي الطائي في فتوحاته:
(فيذهب أبو المعالي خلاف ما ذهب إليه القاضي، ويذهب القاضي إلى مذهب يخالف فيه الأستاذ، ويذهب الأستاذ إلى مذهب يخالف فيه الشيخ، [والكل يدعي أنه أشعري]، وكذلك المعتزلة، وكذلك الفلاسفة...، ولا يزالون مختلفين مع كون كل طائفة يجمعها مقام واحد واسم واحد، وهم مختلفون في أصول ذلك المذهب الذي جمعهم).
الفتوحات ٥/ ١٢٠.
هەموو ئارامگرتنێک نابێتە هۆی ڕزگاربوون؛ چونکە ئارامگرتنی بێ لەخواترسان (تقوى)، تەنها ئازارێکە و ڕۆژگار دەیبات لەگەڵ خۆی، بەڵام ئارامگرتنی هاوتا لەگەڵ لەخواترسان، پاداشتێکە دەمێنێتەوە.
(إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ).
«داوای لێخۆشبوون (استغفار): سڕەرەوەی گوناهەکان و پاککەرەوەی دڵەکانە؛ بۆیە هەرکەسێک گوناهی کرد، با داوای لێخۆشبوون بکات.
بەکری موزەنی ــ کە لە تابیعینەکان بوو ــ دەیفەرموو: "ئێوە زۆر گوناه دەکەن؛ کەواتە زۆریش داوای لێخۆشبوون بکەن، چونکە ئەگەر مرۆڤ لە نامەی کردەوەکانیدا و لە نێوان هەموو دوو دێڕێکدا داوای لێخۆشبوونێک ببینێتەوە، بە بینینی ئەو دیمەنە یەکجار دڵخۆش دەبێت."»
پەیمانێک لەژێر عەرشدا کە لە ڕۆژی دواییدا بۆ خاوەنەکەی بەجێدەگەیەنرێت!
«اللَّهُمَّ فاطر السماوات والأرض، عالم الغيب والشهادة، فإِنِّي أعهد إليك في هذه الحياة الدنيا: أَنِّي أشهد أَن لا إله إِلَّا أنت وحدك لا شريك لك، وَأَنَّ محمَّداً عبدك ورسولك، فإنك إن تكلني إلى نفسي تقربني من الشر وتباعدني من الخير، وَإِنِّي لا أثق إِلَّا برحمتك، فاجعل لي عندك عهداً تؤديه إِلَيَّ يوم القيامة، إنك لا تخلف الميعاد».
پێشینە چاکەکان لە ماڵەکانیاندا ئەم دوعایەیان لەبەر دەکرد بە ژنان و منداڵەکانیان؛ لەبەر وتەی تابیعی (القاسم بن عبد الرحمن) کە دەڵێت: (هیچ کچێک لەناو بنەماڵەکەماندا نەبوو ئیلا ئەم دوعایەی لە ژورەکەی خۆیدا دەخوێند).
«لە نێوان تۆ و ئەوەی شەو بە لێخۆشبووییەوە سەر بنێیتەوە ــ تەنانەت ئەگەر تاوانەکانت بەقەد کەفی دەریا، گەڵای دارەکان، لمی بیابان، ئەستێرەکانی ئاسمان و ژمارەی ڕۆژەکانی دنیاش بن ــ تەنها چەند وشەیەکی یەکجار ئاسانن کە سێ جار دەیانڵێیت کاتێک سەرت لەسەر سەرینەکەت داناوە:
«أستغفرُ اللهَ الذي لا إله إلا هو الحيَّ القيّومَ وأتوبُ إليه».
دەی چ غەفڵەت و خەمساردییەکە کە شەوێک بخەویت و ئەم دەرگایە کراوە بێت و لێت نەدابێت؟!
ئەی گومانت چییە بەو عەبدەی کە هەموو شەوێک لە بەردەم دەرگای پەروەردگاریدا دڵشکاوییەوە دەوەستێت؟ ئایا خودا دەیگەڕێنێتەوە لە کاتێکدا بەڵێنی لێخۆشبوونی پێداوە؟!
بەردەوام بە لەسەری و هیچ شەوێک پشتگوێی مەخە؛ چونکە بەردەوامبوون لە دانی دەرگای خودا، بەندەکە تەنها لە خودا نزیکتر دەکاتەوە و ڕێزداری دەکات. هێندەت بەسە کە هەموو شەوێک بە پاکی سەر بنێیتەوە، وەک ئەو ڕۆژەی کە دایکت تۆی هێناوەتە دنیا.»
Repost from ېوسف عمࢪ┃سۆڵەېے
"گەر پێویستیەکت هەبوو بەڵام توانات نەبوو ،بزانە پەروەردگارێکت هەیە توانای هەیە،بەڵام پێویستی بەکەس نییە ."
