ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە
Open in Telegram
ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2
Show more255
Subscribers
No data24 hours
+17 days
No data30 days
Posts Archive
🔴 ئاگاداری
لاپەڕەی #پەیڤکاتۆر و #تەنزی هەفتەنامەی #ئاگرین_ڕۆژ چاوەڕێی بەرهەمەکانتانە
داوا لە سەرجەم نووسەران و دڵسۆزانی ئەدەبی کوردی ئەکەین، بە ناردنی بابەتی تەنز و پەیڤکاتۆر، یارمەتیمان بدەن بۆ ڕازاندنەوەی لاپەڕەی تایبەتی #تەنز و #پەیڤکاتۆر لە هەفتەنامەی "#ئاگرین_ڕۆژ"دا.
بابەتەکانتان بە تلگرامدا بنێرن بۆ:
@xaloreuf
چاوەڕێی بەرهەمی بەپێز و ئاگرینتانین.
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ تەنزنووس(بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف)
ــــــــــــ @tenznus ــــــــــــ
🔰 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان،
بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:
«تا زرێبـار و دێـڕێک»
دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانـــــەی
کـــــــــوردی
(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
🔸ڕێکەوت: ڕۆژانی چـوارشەمە و پێنجشەمە،
هەشت و نـۆی خەرمـانانی ۱٤۰۲
(۰۸ و ۱٤۰۲/۰٦/۰۹)
🔸کاتی دەسپێکردن: ۵ی پاشنیوەڕۆ
🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی
مەریـوان
هۆڵی مامۆستا قانـع
🌑 إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
"گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خودایە "
ڕێزدار و هێژا: کاک سولێمان "دەستەوا "
بە هۆی کۆچی دوایی دایکی ئازیزتانەوە پرسە و سەرخۆشیتان ئاراستە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزاین.
خوای مێهرەبان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری بات بە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان.🌷
دایەگیان
جێم مەهێڵە دایە برینی کۆنە لێم دەژیێتەوە
تینی دەستی تۆ گەڕاوی ژینی لێ دەڕژێتەوە
لاژەلاژی دڵم و لۆژەلۆژی سەرتا پێی ژیان
هەر هەموویان ڕاپەڕی لانکێکی تۆ ناگرێتەوە
سەت هەزار جار دەس لەژین بەردەی لە حەرشی خوا دەڵێم
دەستەکانی من لە لۆچی کراسی تۆ ناکرێتەوە
دابوەستێ لۆچ و کۆش و حەوش و دەرکی ماڵەکەم
ڕووبەری خوێن بێ دڵۆپێ شیری تۆ ناسرێتەوە
بەو بەهارە شەختە دایپۆشیوە دارستانی من
مێخەکی سەر سینەکەت نیم تام و بۆن بمگرێتەوە
نمنمەی فرمێسکەکانت دایەگیان لەو ساتەدا
پێم دەڵێن لایلایەکانت قەت لە من نابرێتەوە
تامی ژیانیان لێ بڕیم فرمێسکەکانم دایەگیان
ئەو گڕووی ئەوجارە دڵ گرتوویە ژیر نابێتەوە
#دەستەوا
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
ID : @EdebiBane
ID : @EdebiBane
Repost from ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
#تەنــــــزانە
(کۆڕێک بۆ ئاوڕدانەوە لە تەنز، پەیڤکاتۆر و کاریکاتۆر)
ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان، بە هاوکاریی بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
بابەتەکان:
▪️ڕەووف جیهانی
کێ ئەتوانێ تەنز بنووسێ؟
▪️سەرکەوت کۆنەپۆش:
تۆقێن، ڕامانێکی قووڵ، پەیڤکاتۆر و گرۆتێسک
▪️سەلاح حەسەنی:
دوودڵیی نێوان ترس و کەنین، کاریکاتۆر و گرۆتێسک.
▪️ڕێناس جیهانی: خوێندنەوەی پەیڤکاتۆر
بە شەداری بەرهەمی:
▪️میرەک ڕەحیمی
▪️ڕەزا فرووغی
#کات: چوارشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٢
#کاتژمێر: ١٥:٣٠
#شوێن: پارکی میللەت، ئامفی تەئاتری کتێبخانەی مەستوورەی کوردستانی
هاتن بۆ هەموانە
#پەیڤکاتۆر
#مەریوان
#کاریکاتۆر
#کۆڕی_پەیڤکاتۆر
#تەنز
#ئەنجومەنی_فەرهەنگی_ئەدەبیی_مەریوان
کۆڕی پەیڤکاتۆر
@koripeyvkator
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیڤکاتۆر
@peyvkator
ـــــــــــــــــــــــــــhttps://t.me/anjomanbokan
🌑 إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
"گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خودایە "
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی شاعیر، نووسەر و توێژەری بەناوبانگی کورد
مامۆستا سدیق سەفےزادە
ناسراو بە سدیق بۆرەکەییمان
پێگەیشت،
دڵگران و خەمین بووین بە کۆچی کەسایەتی خۆشناو و خاوەن بەهرە و قەلەمی کوردستان.
بە ناوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەن ئەدەبیے بانە و سەرجەم ئەندامانمان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیمان ئاراستە کەسوکاری مامۆستا و هەموو قەلەمەکانی کوردستان دەکەین و لەخوای گەوره داواکارین ڕۆحی بەرزیان بەبەهشتی بەرین شاد بێت.
ڕۆحیان شاد، یادی هەرمان ، ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌷
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
ID : @EdebiBane
ID : @EdebiBane
"لێناگەڕێن"
لێناگەڕێن!
شەوارەی شەو دەهاوێنە نێو چاوانی گەشی هەتاو!
لێناگەڕێن!
تریفەی مانگ دەخەنە داو!
بە هەزاران هەزار لەمپەر،
لەسەر ڕێگەی ڕێبوارانی ڕێگەی ئەوین،
چێ دەکەن چێ!
دژن بە ژین!
بە پێکەنین!
بە هەڵپەڕکێ!
بە هەرچی هێمای جوانییە!
ڕقیان لە دار، لە بەهار و
لە دیمەنی بەیانییە!...
لێناگەڕێن!
لە هەناسەی دارستان و
ترپەی دلی پەڕەسێلکە و
بزەی سەر لێوی پەپوولە!
"جوانی کوژن" وەک ڕمووزن!،
"قاسپە" و "شنە" و "زنە"دەکوژن!.
زەرووی تینووی خوێنی "شارن"!
گورگی هارن!
ماندوو نابن لە خوێن مژین!
تا "قەتماخە" دەکا برین!.....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
ئاگر و حیکایەتی هەزاران ئازایەتی ئێوەی چیا، چیرۆکی دواڕۆژی نیشتمانە بە سەوزی و ئاوەدانییەوە.
کانی، قەرزاری ئێوەیە و بەڕوو، بە دڵ هاوڕێتان.
زاگرۆس، لە دارقەزوانەکانی خۆشتری ئەوێن و کەو، لە قاسپەقاسپیدا گۆرانیتان بۆ ئەڵێ.
🌱شێعری ئاگر
شێعر و دەنگ: #سوهەیب_عەلی
تەنزیم و ڕێکخستن: #ئالان_عەزیزی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
بە ناوی خودای دەهەندەو دلۆڤان
هەموومان لە هەمبەر خۆشی و ناخۆشی و ئێستا و داهاتووی گەل و نیشتماندا، دەبێ هەستی پاک و هەڵوێستی چاک و شیاومان هەبێ و هەرکەس بەپێی دەسەڵات و دارایی و زانایی و لێهاتوویی خۆی دەبێ بۆ خزمەتی گەلەی تێبکۆشێ.
شاعیران و نووسەران، ئەو چین و توێژەن کە باری قوڕسی خزمەتی زمان و فەرهەنگ و کولتوور و نەریت و زیندووڕاگرتنی بۆنەو ڕووداوە مێژووییەکانیان لەسەر شانە.
لە سەروبەندی ساڵیادی کۆمەڵکووژی (۷)ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳٦٦ی هەتاوی بە چەکی قەدەغەکراوی شیمیایی، لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی چالاکییەکی فەرهەنگی بۆ بەرزنرخاندنی یادی شەهیدان و بریندارانی بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت، لە لایەن چالاکانی وێژەیی و کۆمەڵایەتی، نزیک (۵۰) کەس لە شارەکانی کوردستانی ئێران، شێعر و پەخشانیان ناردن.
لە هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان لە لایەن لێژنەیەک لە مامۆستایانی بوارەکانی ئەدەبیی کە پێکهاتبوون لە (۷) کەس؛ لە کۆی هەموو بەرهەمەکان کە بەڕاستی زۆر جوان و بەپێز و پڕناوەرۆک و شیاو بوون، بەپێی پشک و ڕەچاوی هێندێک یاساو ڕێسای ئەدەبیی و ڕەچاوی بارودۆخ و ...، بەرهەمی(۱٨)کەس بۆ وەرگرتنی خەڵات هەڵبژێردران.
کەسایەتی ناودار و چالاکی ئەدەبیی و هونەری و کۆمەڵایەتی و خێرخوازی لەخۆبوردوو، بـــــــــەڕێـــــــــز:
✳️حاجی خانم ...
✳️بنکەی کافەکتێبی
"ژیــــکـــــۆ"
خەڵاتەکانیان بەوپەڕی دڵاوایی دابین کرد.
شایانی باسە، دانی خەڵات بە چەند کەسێک، ئەوە ناگەیەنێ کە بەرهەمەکانی دیکە شیاو نەبوون، بەڵکوو نابێ و ناگونجێ لە کێبەرکێدا، هەموو بەرهەمەکان هەڵبژێردرێن و هەموو بەشداران خەڵات بکرێن.
ئەمڕۆ (۱)ی گەڵاوێژی ۱٤۰۲ی هەتاوی، (۱٨) دانە خەڵات، بە دیاری بۆ هەڵبژێردراوانی ئەو چالاکییە وێژەییە بە ناونیشانی خۆیان ناردران.
ناوی وەرگرانی خەڵات👇
۱ـ دکتۆر شەماڵ ئیسماعیلپوور (سەقز)
۲ـ خاتوو ئەوین ڕەحمانی (سەردەشت)
۳ـ ئیسماعیل ڕەبەن (سەردەشت)
٤ـ کەماڵ ڕامووز (نەغەدە)
٥ـ ڕاوێژ خزرپوور (سەردەشت)
٦ـ عەتا ساڵح پوور (سەقز)
۷ـ هەستیار قەڵاڕەشی (سەردەشت)
٨ـ جەعفەر مەعڕووف ژیار (مەهاباد)
۹ـ سابیر ژاکاو (پیرانشار)
۱۰ـ ڕەحیم شیوەسەڵی (سەردەشت)
11-سامان بابەکری (بۆکان)
12-خاتوو نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر(مەهاباد)
13-خاتوو حەمیدە بینەندە (سنە)
14-عەلی مەحموودی ئاودێر (بانە)
15-مامۆستا هەڵگوردی پەسوێ ( پیرانشار)
16-کەریم حیکمەتی (بۆکان)
۱۷ـ مامۆستا تەها دەریا (پیرانشار)
۱٨ـ شەیدا مەحموودی (شنۆ)
هەرچەند ڕەنگە خەڵاتەکان لە باری دارایی کەم بایەخ بن، بەڵام دیاریەکان پەڕتووکێکی بە نرخی ئەدەبیی بوون، بایەخی واتایی و وێژەییان هەیەو، ئەو جۆرە چالاکی و تێکۆشانە دەبنە هۆی بایەخدان بە ئەدەبیان و هونەرمەندان و ڕێزگرتن لە بەرهەمی هزر و خامەیان.
ســــــــرنــــــــج👇
هەموو ئەو بەرهەمانەی سەبارەت بە کیمیابارانی سەردەشت بە دەستی ئێمە گەییشتوون، لە داهاتوویەکی نزیک لە پەڕتووکێکدا، چاپ دەکەین.
لەگەڵ ڕێز و سپاس
دەستەی بەڕێوەبەری چالاکی ئەدەبیی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت
۱ـ خاتوونێکی خێرخواز
۲ـ هادی خودایی
۳ـ حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە
۴ـ کافە کتێبی ژیکۆ (سەردەشت)
۱ی گەلاوێژی ۱٤۰۲ی هەتاوی
💐✍💐✍💐✍💐✍
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Repost from مەریوانشیعر
ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات
دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
«تا زرێبـار و دێڕێک»
خەرمانانی ۱٤۰۲
ناردنی بەرهەم لە ۱٤۰۲/۰٤/۲۰ تا ۱٤۰۲/۰۵/۰۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی @kani70
مەرجەکانی بەشداربوون:
ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt / PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.
🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.
کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان
لینکی کاناڵی ئەنجومەن ئەدەبی 👇
🆔 @meriwan_edebi
https://t.me/Honrawey_Meriwan
بەقەد مێژوو،
چقڵی ڕێگام لەنێو سینگ و دڵ چەقیوه
بەقەد مێژوو،
فرمێسکی چاوم سڕیوه.
هاوار ئەکەم
ئەم ڕێگایه نابڕێتەوه.
تا پێ به شوێن یەکا نەچن،
دڵ و گوڵی لەیەک بڕاو دەست له ملی یەکتر نەکەن
✍مامۆستا جەلال مەلەکشا
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
💫هەڵۆ
شێعر و خوێندنەوە: مامۆستا ئاودێــر
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
ئەگەر تواناییم هەبوایه
لاپەڕەی ساڵم هەک دەکرد
دوای سڕینەوەی پووشپەڕی ؛
بۆ لەدایکبوونی گەلاوێژ
مۆمی سەرکەوتنم ئەگڕان ...!
#زایەڵە
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
خۆزگە بۆ تەقەدەروازەی عەشق
درگای ئێمەت نەئەکوتا...
✍شێعر و خوێندنەوە:
سوهەیب عەلی
✅ تەنزیم و ڕێکخستن: ئالان عەزیزی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
ئەگەر مردم لە پێناوی وەتەندا
مەبەستن کاتی ناشتن چاوەکانم
دەبا پڕ بن لە سوورمەی خاکی ئێرەم
دەزانم من لەوێش بێ نیشتمانم!
✍ڕەبەن
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
بە تەنیا جێم مەهێڵن
سەردشت!
زامێکی ساڕێژ نەکراو لە سەر جەستەی نیشتمان!
۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەڕێوەبردنی کۆڕیادی هەناسەیەک بۆ ژیان
بۆ یادی شەهیدانی کیمیابارانی شاری سەردەشت
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
