1 024
Subscribers
-124 hours
-47 days
-1030 days
Posts Archive
1 024
لەو ڕۆژانەی سەبر گرتن ھیچ تیایا ٸاسان نییە سەبر ٸەگرم, چون چاوەڕێی قەرەبووی ٸیلاھیم و ٸەزانم ناٸومێدم ناکات
Elaha..
1 024
ٸێستا شاخێک ھەیە لە نێوان من و ٸەو کەسانەی ڕۆژانێک بەیەکەوە بێستانمان دروستکرد.
سەیرکە, ٸەمەش جۆرێکی گەورەبوونە.
1 024
ھاوڕێی ڕۆژە سەختەکان و
ھیوام لەکاتی وازھێنان
شیرینی بۆ تاڵییەکان و
مۆمێک لەناو تاریکیەکان
بمێنی بۆم ٸەزیزی گیان🌿💙
Elaha..
Amash yakeky tr🤭
1 024
ڕۆژێک پەشیمان نا, پەرێشان ٸەبی بۆ دیدەنیەکم.. بۆ دەنگێک لە منەوە وەلێ چیتر بوونی نیە...
Elaha..
1 024
فریشتەی باخی ٸەوینم
ٸەی ھۆکاری پێکەنینم
جوانترین گوڵی زەمینم
بمێنی بۆم ھاوڕێی ژینم
Elaha..
Amash bo azizek bu..
1 024
ٸەگەیتە قۆناغێک کە واز لە ھەموو ٸەو شتانە ٸەھێنی کە ڕۆژێک بە دڵ ویستوتن, نەک لەبەر ٸەوەی کەچیر ناتەوێ ھا.... نا ! بەڵکو تێ ٸەگەیت ژیان کردن لەگەڵیان ٸەتکوژێ...
Elaha..
1 024
بۆ سەلماندنی سپڵەی نێرەکان زەڕوور نیە ھەموویان تاقی کەیتەوە تا دڵنیابی ٸاخۆ ھەموویان وان یاخود نا..
بۆ ٸەوەی بزانی پەرداخێک ژەھری کوژەر ٸەتکوژێ یان نا پێویست ناکات ھەمووی بخۆیتەوە ...
چونکە ٸەوەی لەکۆتایا ٸەتکوژێ بڕی ژەھرەکەنیە خودی خۆیەتی..
Elaha..
1 024
کاتێک ٸافرەتێک خۆشی دەوێیت ٸەتوانێ لە پاریسەوە بێت بۆ ژوانێکی چەند خولەکی و خواردنەوەی کوپێک چا لە دیمەشق, کاتێکیش دڵی لێت دوور دەخاتەوە.. تەمەڵترە لەوەی قوتوی شەکری مێزەکە بھێنێت, ھەر ٸەوەی تەنیا حەوت سانتیمەتر لە پەنجەکانیەوە دوورە.
ٸبراھیم جابر
1 024
ٸاو بێ ھەوا
ھەوا بێ گڵ
گڵ بێ ٸاگر
من بە بێ تۆو
نیوە ڕستەو
نیوە ماناو
نیوە شعری ناتەواوین
شێرکۆ بێکەس
1 024
ٸەو کوڕی من بوو , ٸەرێ لە ڕابردوو لە کۆتا وشەی یەکەم دێڕ نوسیومە( بوو ) وەلێ ٸێستا نا..
Elaha..
1 024
ھیچ ھیچ جوان نەبوی تۆ
من بووم کە جوان تۆم دەکێشا
بێ ٸاگا لە تۆیا ڕۆ بووم
دڵبەر و ڕەعنا تۆم کێشا
لە لیۆ ناردۆ داڤینچی
داوای لێبوردنم ھەیە
ٸەم ھەموو وێنەیەی تۆم
وەک مۆنالیزا دەکێشا
تۆ کە ٸەسڵەن نەتدەزانی
شازادەی چیرۆک یانی چی
من ھەزار و یەک شەو
لەپرچی تۆ یەڵدام کێشا
نیلوفەرێکی دڵخۆشی کەناری
گۆماوێک بووی
من تۆم چواند بە مانگ و
ھەتا ٸەوێ تۆم ڕاکێشا
چاوەکانت ٸاسای بوون
کەچی من لە شیعرەکانما
بە زەورەقێک لە دڵی دەریا
بە پەڕ و باڵەوە کێشا
بە چ ڕویەکەوە ٸیتر
شعری نزامی بخوێنم
کە من ٸەوەندە لەیلابووم
تۆم وەکو مەجنون دەکێشا
ٸەی ماسیگرەی ناڕێک
ٸەی مراوی ناشرین
باوەڕت کرد؟ کە تۆم وەکو
شازادەی قازەکان کێشا؟
ٸیتر دڵخۆشبە لەگەڵ ٸەو
من وا دەڕۆم لە یادی تۆ
دڵ و یادت ٸاسودبێ
من تۆم لە خەیاڵ دەرکێشا.
1 024
دڵـەی نـازارت لــەچـی ڕەنـجـاوە
گەرمە مەیلەکەی ٸەوسات نەماوە
کام ٸەمری تۆ ھات نەمنا سەرسەرم
عـالـەم ٸـەزانـێ بــۆتــۆ نــۆکـەرم
مەیلت بۆ ساردە بـە قسـەی بەدگۆ
بە قسەی ڕەقـیب مەمکە ڕەنجەڕۆ
1 024
زەکەریا لە کۆتای گۆرانی (ڕێبوار) ٸەڵێ:-
دەستم لە پرچی ٸەو داوە
دڵـم لـەلـای بـەجـێ مـاوە
دەستم لێیا و دڵیش بەجێ ما...
Elaha..
1 024
سەرەنجامیش ھەموو شتەکان ٸەچنەوە سەر ٸەودێڕەی کە ٸەڵێت .. خەفەت مەخۆ ھیچ تا سەر نییە! ٸەچێتەوە سەر ٸەوەی کە ٸەڵێ ٸێمە ھەموویمان بڕی و نەشمردین بڕیمان و گریاین و لەخۆمانیا و ھیچیش ڕووی نەیا..
کەوایە کۆتای ھەموو شتەکان ھیچە,
ٸەکەوینە خۆشەویستیەکی قوڵ و ناگەین بە ھیچ,
خەم ٸەخۆین و ھیچ ناگۆڕێت...
ٸەشکێین و ھیچ کەس ٸاگای لێ نییە..
ٸەڕۆین و ھیچ کەس ڕێگری ناکات..
بشگەین بەوانەی کە ٸەمانەوێ خۆشیەکی کاتی ھەیە و دوای ھیچت بۆ نامێنێتەوە, تەواوی ژیانت ھەوڵ ٸەیەی و سەرەنجامیش ھیچ کات نەماوە....
ھەر ویستم بڵێم خۆش تێپەڕی کەیت یان ناخۆش کاتەکان لە شکانی خۆت یان پێگەیاندنی خۆت سەرفکەی تەمەن ھەر ٸەڕواو نەکەس ٸاگای لێتە نە ھیچ کەسیش خەمت بۆ ٸەخوا..
بۆیە دایم باشترینی خۆت بۆ خۆت بکە.
Elaha..
2 w 3 mang pesh esta..
1 024
ناھەقی ناگرم نەی ٸەوێرا سێری چاوم کات, ٸاخر چاوی من ٸاسای نەبوو ھەموو کەسێ توانای سێرکردنی ٸەو ھەمووە ٸازارەی نییە....
Elaha..
