fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 024
مشترکین
-124 ساعت
-47 روز
-1030 روز
آرشیو پست ها
لەو ڕۆژانەی سەبر گرتن ھیچ تیایا ٸاسان نییە سەبر ٸەگرم, چون چاوەڕێی قەرەبووی ٸیلاھیم و ٸەزانم ناٸومێدم ناکات Elaha..

ڕازیت ٸەکات..💙🌿
ڕازیت ٸەکات..💙🌿

ٸێستا شاخێک ھەیە لە نێوان من و ٸەو کەسانەی ڕۆژانێک بەیەکەوە بێستانمان دروستکرد. سەیرکە, ٸەمەش جۆرێکی گەورەبوونە.

ھاوڕێی ڕۆژە سەختەکان و ھیوام لەکاتی وازھێنان شیرینی بۆ تاڵییەکان و مۆمێک لەناو تاریکیەکان بمێنی بۆم ٸەزیزی گیان🌿💙 Elaha.. Amash yakeky tr🤭

بەڵام ٸەزیزمــ ٸێمە ناتوانینــ خەڵک ناچار بکەینــ ٸێمە ھەڵبژێرنــ.

ڕۆژێک پەشیمان نا, پەرێشان ٸەبی بۆ دیدەنیەکم.. بۆ دەنگێک لە منەوە وەلێ چیتر بوونی نیە... Elaha..

ٸەوەی پێت وایە زۆر ٸەزیزەو لەوانیتر باشترە.. تەنھا لە ڕۆڵگێڕان شارەزای زیاترە...

من خۆشم نە ٸەویست؟ من لە ژیانی ڕۆشتم تا بتوانێ لەگەڵ ٸەو کەسەبێت کە خۆشی ٸەوێت..

فریشتەی باخی ٸەوینم ٸەی ھۆکاری پێکەنینم جوانترین گوڵی زەمینم بمێنی بۆم ھاوڕێی ژینم Elaha.. Amash bo azizek bu..

ٸەگەیتە قۆناغێک کە واز لە ھەموو ٸەو شتانە ٸەھێنی کە ڕۆژێک بە دڵ ویستوتن, نەک لەبەر ٸەوەی کەچیر ناتەوێ ھا.... نا ! بەڵکو تێ ٸەگەیت ژیان کردن لەگەڵیان ٸەتکوژێ... Elaha..

بۆ سەلماندنی سپڵەی نێرەکان زەڕوور نیە ھەموویان تاقی کەیتەوە تا دڵنیابی ٸاخۆ ھەموویان وان یاخود نا.. بۆ ٸەوەی بزانی پەرداخێک ژەھری کوژەر ٸەتکوژێ یان نا پێویست ناکات ھەمووی بخۆیتەوە ... چونکە ٸەوەی لەکۆتایا ٸەتکوژێ بڕی ژەھرەکەنیە خودی خۆیەتی.. Elaha..

ٸیلاھیم, خۆت لەمن باشتر ٸاگاداری ھەموویت .. امین💙 Elaha..

کاتێک ٸافرەتێک خۆشی دەوێیت ٸەتوانێ لە پاریسەوە بێت بۆ ژوانێکی چەند خولەکی و خواردنەوەی کوپێک چا لە دیمەشق, کاتێکیش دڵی لێت دوور دەخاتەوە.. تەمەڵترە لەوەی قوتوی شەکری مێزەکە بھێنێت, ھەر ٸەوەی تەنیا حەوت سانتیمەتر لە پەنجەکانیەوە دوورە. ٸبراھیم جابر

ٸاو بێ ھەوا ھەوا بێ گڵ گڵ بێ ٸاگر من بە بێ تۆو نیوە ڕستەو نیوە ماناو نیوە شعری ناتەواوین شێرکۆ بێکەس

ٸەو کوڕی من بوو , ٸەرێ لە ڕابردوو لە کۆتا وشەی یەکەم دێڕ نوسیومە( بوو ) وەلێ ٸێستا نا.. Elaha..

ھیچ ھیچ جوان نەبوی تۆ من بووم کە جوان تۆم دەکێشا بێ ٸاگا لە تۆیا ڕۆ بووم دڵبەر و ڕەعنا تۆم کێشا لە لیۆ ناردۆ داڤینچی داوای لێبوردنم ھەیە ٸەم ھەموو وێنەیەی تۆم وەک مۆنالیزا دەکێشا تۆ کە ٸەسڵەن نەتدەزانی شازادەی چیرۆک یانی چی من ھەزار و یەک شەو لەپرچی تۆ یەڵدام کێشا نیلوفەرێکی دڵخۆشی کەناری گۆماوێک بووی من تۆم چواند بە مانگ و ھەتا ٸەوێ تۆم ڕاکێشا چاوەکانت ٸاسای بوون کەچی من لە شیعرەکانما بە زەورەقێک لە دڵی دەریا بە پەڕ و باڵەوە کێشا بە چ ڕویەکەوە ٸیتر شعری نزامی بخوێنم کە من ٸەوەندە لەیلابووم تۆم وەکو مەجنون دەکێشا ٸەی ماسیگرەی ناڕێک ٸەی مراوی ناشرین باوەڕت کرد؟ کە تۆم وەکو شازادەی قازەکان کێشا؟ ٸیتر دڵخۆشبە لەگەڵ ٸەو من وا دەڕۆم لە یادی تۆ دڵ و یادت ٸاسودبێ من تۆم لە خەیاڵ دەرکێشا.

دڵـەی نـازارت لــەچـی ڕەنـجـاوە گەرمە مەیلەکەی ٸەوسات نەماوە کام ٸەمری تۆ ھات نەمنا سەرسەرم عـالـەم ٸـەزانـێ بــۆتــۆ نــۆکـەرم مەیلت بۆ ساردە بـە قسـەی بەدگۆ بە قسەی ڕەقـیب مەمکە ڕەنجەڕۆ

زەکەریا لە کۆتای گۆرانی (ڕێبوار) ٸەڵێ:- دەستم لە پرچی ٸەو داوە دڵـم لـەلـای بـەجـێ مـاوە دەستم لێیا و دڵیش بەجێ ما... Elaha..

سەرەنجامیش ھەموو شتەکان ٸەچنەوە سەر ٸەودێڕەی کە ٸەڵێت .. خەفەت مەخۆ ھیچ تا سەر نییە! ٸەچێتەوە سەر ٸەوەی کە ٸەڵێ ٸێمە ھەموویمان بڕی و نەشمردین بڕیمان و گریاین و لەخۆمانیا و ھیچیش ڕووی نەیا.. کەوایە کۆتای ھەموو شتەکان ھیچە, ٸەکەوینە خۆشەویستیەکی قوڵ و ناگەین بە ھیچ, خەم ٸەخۆین و ھیچ ناگۆڕێت... ٸەشکێین و ھیچ کەس ٸاگای لێ نییە.. ٸەڕۆین و ھیچ کەس ڕێگری ناکات.. بشگەین بەوانەی کە ٸەمانەوێ خۆشیەکی کاتی ھەیە و دوای ھیچت بۆ نامێنێتەوە, تەواوی ژیانت ھەوڵ ٸەیەی و سەرەنجامیش ھیچ کات نەماوە.... ھەر ویستم بڵێم خۆش تێپەڕی کەیت یان ناخۆش کاتەکان لە شکانی خۆت یان پێگەیاندنی خۆت سەرفکەی تەمەن ھەر ٸەڕواو نەکەس ٸاگای لێتە نە ھیچ کەسیش خەمت بۆ ٸەخوا.. بۆیە دایم باشترینی خۆت بۆ خۆت بکە. Elaha.. 2 w 3 mang pesh esta..

ناھەقی ناگرم نەی ٸەوێرا سێری چاوم کات, ٸاخر چاوی من ٸاسای نەبوو ھەموو کەسێ توانای سێرکردنی ٸەو ھەمووە ٸازارەی نییە.... Elaha.
ناھەقی ناگرم نەی ٸەوێرا سێری چاوم کات, ٸاخر چاوی من ٸاسای نەبوو ھەموو کەسێ توانای سێرکردنی ٸەو ھەمووە ٸازارەی نییە.... Elaha..