1 024
Subscribers
-124 hours
-47 days
-1030 days
Posts Archive
1 024
ساڵێک پێش لە ڕۆژێکی وەک ٸەمڕۆیا کەوتینە مناقەشەیەکی قوڵ لەسەر باسی قەسیدەو کتێب, بابەتەکەمان درێژەی کێشا لەوکاتەیا من وێنەی ٸەم کتێبەم بۆنارد و کەمێ بۆم باسکرد ٸەو حەزی بە خوێندنەوە نەبوو بەڵام گوێگرێکی زۆر باش بوو, ھەر ٸەوکات پێی وتم چاوەڕێ ٸەکات تا تەواوی بکەم و خۆم بۆی بگێڕمەوە...
ھەر لەو جێگەیەی کە وەستابووم لەوێ مامەوەو دەرفەت نەبوو تەواوی بکەم.. تا ٸێرە قەینا
وەلێ ٸەویش نەمایەوە....
Elaha..
1 024
ٸەو ھەستەی لە سنگی کەسێک جێی ٸەھێڵی
خودا ڕێک ھەمان ھەست لە دڵی تۆدا ٸەنێ
ڕەنگە باروو دۆخەکە ھەمان بارودۆخ نەبێ
بەڵام ٸازارەکەی ھەمان ٸازارە.
1 024
دەقیقەن شتێکم خوێندەوە نووسرابوو:-
ھیچ گوڵێک بە بێ باران گەشە ناکات
ھیچ ٸافرەتێک بەبێ ٸازار گەشە ناکات
وتەیەکی ٸەوم بیر کەوتەوە کە تیایا منی چواند بە گوڵ , لەو ساتەی ھەستم ٸەکرد ٸازارم یاوە پێی وتم ( ھیچ گوڵێک بێ دڕک نییە , من ٸەو دڕکانەش ٸەگوشم کە بەتۆوەن ).
ٸەوکات لەخۆشیا چاوم پڕ ببوو وەلێ ٸێستا جگە یادگاریەکی تاڵ ٸەو کەلامە شیرینانە ھیچیتر نین.
Elaha..
12:27 Am
1 024
ھاناو ھاوارمان ھەر بۆتۆیە ٸیلاھی.. لەو ژاوە ژاوەی ناو سەرمان و تەنگی دڵمان و ٸەو گێژاوەی تێی کەوتوین ھەر تۆ شک ٸەبەین, بێخۆتمان مەکە... دەستێکی ھاوکاری وەک ھەموو کاتێک درێژکە بۆمان و مەھێڵە ڕێی تۆمان لێ ون ببێت...
Elaha
12:52 Am
1 024
خودا تۆڵە سێنەرێکی بەھێزە, بۆیە ھەموو شتێک لێگەڕاوم بۆ ٸەو, ٸەو لەمن باشتر ھەق ٸەکاتەوە...
Elaha..
1 024
جارێ من بۆ ٸەو جارێکیش ٸەو بۆ من ٸەمەی خوێندەوە وەلێ ٸێستا لەدوورەوە و بێ ٸاگا لەخۆی ٸەبێ خۆم بۆخۆمی بڵێمەوە..
لەبیری کە.. لەبیر.
Elaha..
1 024
جارێ لە کاتی گفتوگۆیەکمان وتی ( کاتێ لە دەرەوە ٸافرەتێک بەلاما ڕەت ٸەبێ ھەناسەی خۆم ٸەگرم تابۆنی نەیەت بەسەرما و گوناھ بۆ ٸەو نەنوسرێت و خۆشم توشی تاوان نەکەم..) وەلێ ھەر ٸەو لە جێژوان حەبیبەکەی لە ٸامێز گرتبوو وەبۆنی ٸەکرد و ٸەیلاواندەوە.. منیش کە زانیم توشی شۆک ببووم ٸاخر من ٸەوم لە قسەکانیەوە ٸەناسی لەچاوی منا مرۆڤێکی زۆر پاک بوو... وەلحاڵ ویستم بڵێم بڕوا بەکەس مەکەن ھەموو کەس لە زاری خۆیەوە وەکو شوشە بریقەدارە لە پاکیا...
Elaha..
1 024
ٸەو فرمێسکانەی کە بەھۆی ماندوویتەوە ٸێستە ٸەیان ڕێژی ٸەبنە خەندە بۆ داھاتووت..
Elaha..
1 024
بەڕادەیەک گرنگ بن لەژیانی ٸەوانیترا کە ٸەگەر ڕۆژێ نەبوون حاڵیان ( تاسیان) بێت.
Elaha..
1 024
-(تاسیان) یانی چی؟
- یانی خەم یانی دیق , ٸەگەر ڕۆژێک لە ژیانمدا نەبیت
ٸەوەی بەسەر مندا دێت ( تاسیان)ە .
