Faqat allah | ♡︎بە تەنها خودا︎︎
Open in Telegram
ئەگەر ڕۆژێک دیار نەماین بیرتان بێت ئێوەم زۆر خۆش دەوێت🤍! Owner/ @mustafa_zami
Show more5 741
Subscribers
-324 hours
-77 days
-3530 days
Posts Archive
لە تاریکترین ڕۆژەکانی ژیانمدا بێهیواتان کردم ، بەڵام سۆز و میهرەبانیی خودا تیشکێک بوو کە ڕێگای بۆ ڕوون کردمەوە و هەرگیز بەتەنیا جێی نەهێشتم.”
خودا لێت خۆشدەبێت:
لەسەر ئەو قسانەی لە ناختدا خنکاندت و نەتوانی ڕوونیان بکەیتەوە ، کاتێک هەمووان بە هەڵە لە تۆ تێگەیشتن.
لەسەر ئەو بێدەنگییانەی کە وەک بێباکی بینران ، لەکاتێکدا هەوڵێک بوون بۆ ئەوەی کەس بە ئازارەکانت نەزانێت.
لەسەر ئەو ڕۆشتنانەی پێیان وتی ڕاکردن ، بەڵام بۆ تۆ تەنها هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی بە تەواوی دانەڕمێیت.
کەسەکان تەنها ئەنجامەکان دەبینن و حوکمت لەسەر دەدەن ، بەڵام خودا ئاگاداری ئەو هەوڵە ماندووانەی ناو دڵتە کە کەس نەیبینی.
مرۆڤ لەپڕ ناگۆڕێت ، کە پڕ بوو ئینجا دەگۆڕێت ، خوداش کە دڵی بەندەیەکی پڕ دەکات ، بۆ ئەوەیە بە هێزتر لە پێشووی دروستی بکاتەوە🤍!
خودا لێت خۆشدەبێت:
لەسەر ئەو بەڵێنانەی نەتیست ببی بە وەفا تێیاندا ، بەڵام توانای جێبەجێکردنیان لەدەستتدا نەمابوو.
لەسەر ئەو جێهێشتنانەی ناوت خستنە پاڵ سەلامەتی ، کاتێک مانەوەت زۆرتری تێدا لەدەست دەدا.
لەسەر هەموو ئەو فرمێسکانەی کە لە چاوی کەسێکدا کەوتن و پێیان وایە تۆ دروستت کردوون ، لەکاتێکدا خۆت لە ناخەوە خوێنت لێ دەچۆڕا.
لەسەر ئەو ئازارانەی کێشات بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ مانەوە بدۆزیتەوە ، بەڵام بەرامبەرەکەت تەنها دوورکەوتنەوەکەی بینی.
دڵی مرۆڤەکان تەنها بەرکەوتنی شوێنەوارەکان تۆمار دەکات ، بەڵام ڕەحمەتی ئاسمانی هەمیشە ئاگاداری ئەو بێدەسەڵاتییەیە کە پێش داڕمانەکە لە ناختدا هەبوو.
وجودی ئێمە، تۆزە گەردێکە
فەنابوی دەستی سووکە دەردێکە
لەڕێی مردنا ئەڕۆین هەموومان
کپ ئەبێ سینەی لە گڕ هەڵچوومان
وشە بنووسم بیکەم سەدان باس
هەر بەو مردنە لاشەم دەبێ کاس
تا عومرم هەبێ هەر تێبکۆشم
دێوی مردن دێ پڕ دەکا کۆشم
دەسا گەر وایە خەم مانای چییە؟
گەردە وردەکەی دەم مانای چییە؟
چ بێ بایەخە ڕێگا و پێگەی ژین
هێشتاش گرانە تەنها مرۆڤ بین!
زامی
خودا لێت خۆشدەبێت:
لەسەر ئەو ناهەقییانەی خرانە پاڵت ، کاتێک شتەکان لە دەرەوەی توانا و ئیرادەی تۆ بوون.
لەسەر ئەو بێدەنگییە تاڵەی پێیان وایە بێباکی بوو ، لەکاتێکدا ناخت پڕ بوو لە بێدەسەڵاتی.
لەسەر هەموو ئەو بڕیارانەی بە ناچاری دات ، بەڵام بەرامبەرەکەت وەک دڵڕەقی سەیری کردن.
لەسەر ئەو برینانەی نەتبویست دروستیان بکەیت ، بەڵام چارەنووس ڕێگەی پێ نەدایت ببیته مەرهەمیان.
مرۆڤەکان بڕیار لەسەر دەرئەنجامەکان دەدەن ، بەڵام خودا ئاگاداری ئەو ڕەشەبا شاراوەیەیە کە لە ناختدا هەبوو.
مرۆڤ کاتێک لێت زویر دەبێت جێت دەهێڵێت ، بەڵام خودا کاتێک لێی دوور دەکەویتەوە زیاتر ڕێگەی گەڕانەوەت بۆ ئاسان دەکات🤍!
خودا لێت دەپرسێتەوە:
لەسەر ئەوغرورە نەفرەتییەی ڕێگەی پێنەدای داوای لێبوردن لە ڕۆحێک بکەی کە بەدەستی خۆت ئازارت دابوو.
لەسەر ئەو بەڵێنە درۆینانەی بەناوی خۆشویستنەوە پێت دا و تەواوی دنیای ئەوت لەسەر گۆڕی متمانە وێران کرد.
لەسەر ئەو هەموو فرمێسکە شاراوەیەی لە چاوی کەسێکدا دروستت کرد ، لەکاتێکدا ئەو تەنها خەمی دڵخۆشکردنی تۆی بوو.
لەسەر ئەو بەردەی خستتە ناو سنگتەوە و بە بێبەزەیییەوە بە تەنیا لە ناخۆشترین ساتەکاندا جێت هێشت.
من ڕەنگە بۆ خۆت بیانوو و پاساو بۆ هەڵەکانت بهێنیتەوە ، بەڵام لەدادگای خودادا ، هیچ پاساوێک ئازاری ڕۆحی کەسێک پاک ناکاتەوە.
پێویست ناکات دەنگی داواکارییەکانت
بەرز بێتەوە خودا لە شەپۆلی لێدانی
دڵت و قووڵترین ئاواتەکانت تێدەگات..”
بڕوابکە
ئەو جەبر و قەرەبووەی لەلایەن
خوداوە دێتتەواوی ئازاری چاوەڕوانییەکەت لەبیر دەباتەوە..”
ڕۆژێک لەناکاو نۆرەی تۆ دێت
خودا وادەکات هەمووی لەبەر تۆ ڕووبدات
صەبرت هەبێ🤍!
کەشتی دروستکراوی دەستی خۆت نوقم بوو
بۆ ئەوەی ڕەحمی خودا ڕزگارت بکات🤍!
خودا لێت دەپرسێتەوە:
لەسەر ئەو ڕووناکییەی لە چاوی کەسێکدا کوژاندتەوە و کردت بە بێدەنگترین کەس.
لەسەر ئەو هیوا جوانانەی لە ناو ڕۆحی کەسێکدا خنکاندت ، پێش ئەوەی شایەنی گەشەکردن بن.
لەسەر ئەو دیوارە بەرزەی لە دەوری دڵێک بونیادت نا ، کە چیتر ڕێگە نەدات کەس لێی نزیک ببێتەوە.
لەسەر ئەو ڕاستییە تاڵەی لە ناخیدا چەسپاندت: کە باشبوون لەم دنیایەدا باجەکەی شکانی دەروونە.
تۆ ڕەنگە لە بیرت چووبێتەوە ، بەڵام شوێن پێی بەدبەختییەکەت ڕێڕەوی تەواوی ژیانی ئەوی گۆڕی.
لە کوێی ژیاندا ماندوو بوویت ڕوو لە خودا بکه ، ئەو نە دڵت دەشکێنێت و نە بە دەستی بەتاڵ دەتگەڕێنێتەوە🤍
ئەگەر تەواوی جیهان پشتت تێبکەن
خودا هەرگیز بەجێت ناهێڵێت
چونکە ئەو تەنها بەدیهێنەرت نییە
بەڵکو لە ناخۆشترین ساتەکاندا ننزیکترین پەناگەی ڕۆحتە🤍!
خودا لێت دەپرسێتەوە:
لەسەر ئەوەی کە بوویتە هۆی ئەوەی کەسێک بە گومانەوە سەیری میهرەبانی بکات.
لەسەر ئەو باوەڕەی لە ناو دەروونی کەسێکدا کوشتت بەرامبەر پاکیی مرۆڤەکان.
لەسەر ئەو ترسەی خستتە دڵیەوە، کە چیتر نەتوانێت دەرگای ناخی بۆ هیچ کەسێک بکاتەوە.
لەسەر ئەو هەستە تاڵەی کە بەجێت هێشت: کە باوەڕکردن بە خەڵکی گەورەترین هەڵەیە.
برینی هەندێک شت لە دڵدا پاک نابێتەوە ، تۆ ڕۆشتی بەڵام شوێن پێی بێمتمانەییت لە هەنگاوەکانی ئەودا بەجێهێشت.
مرۆڤ چەندێک نوقمی گوناه و هەڵە ببێت ، ڕەحمەتی خودا هەمیشە لە گوناهەکانی گەورەترە هیچ کاتێک بۆ گەڕانەوە درەنگ نییە و دەرگای تەوبە هەمیشە کراوەیە.
«شەپۆلی گوناهەکانت چەندێک بەرز بن ، دەریای ڕەحمەتی خودا بێپایانترە : تەوبە بکە و بگەڕێوە چونکە خودا بە کرانەوەی دەرگای لێخۆشبوون پێشوازیت لێ دەکات ، نەک بە هەژمارکردنی هەڵەکانت.»
