ch
Feedback
Faqat allah | ♡︎بە تەنها خودا︎︎

Faqat allah | ♡︎بە تەنها خودا︎︎

前往频道在 Telegram

ئەگەر ڕۆژێک دیار نەماین بیرتان بێت ئێوەم زۆر خۆش دەوێت🤍! Owner/ @mustafa_zami

显示更多
5 729
订阅者
-424 小时
-127 天
-3630 天
帖子存档
گوڵ بەبێ باران و مرۆڤ بەبێ ئازار قەت گەشە ناکەن🤍

بە بڕوابەخۆبوون و سەربەرزییەوە هەنگاو بنێ ئایندە هی ئەوانەیە کە بە پشتبەستن بە خوا و بەهێزییەوە بەرەو خەونەکانیان دەڕۆن🤍.

خودا لێت دەپرسێتەوە: لەسەر ئەو بەتاڵییە وێرانکەرەی لە ناو سنگیدا دروستت کرد ، کاتێک بێباکانە بەجێت هێشت. لەسەر ئەو هیوا و وزەیەی تێیدا کوشتت ، کە چیتر نەتوانێت سەرلەنوێ هەستێتەوە و دەست پێ بکاتەوە. لەسەر ئەو شەکەتییە دەروونییەی بۆت جێهێشت ، تا ڕۆژەکانی بە تەمومژ و بێهیواییەوە بەڕێ بکات. لەسەر ئەو تاوانە گەورەیەی بەرامبەر دڵپاکی کردت و وات لێکرد لە میهرەبانبوونی خۆی پەشیمان ببێتەوە. تۆ هەر وا دەزانی تەنها دوورکەوتیتەوە ، بەڵام لە ڕاستیدا ئارامی و هیوا و دڵنیایی ژیانی کەسێکت بۆ هەتاهەتایە لەناو برد.

ئازاری دوورکەوتنەوەکە قورس بوو بەڵام مانەوە لەناو ناچارییدا زۆر لەوە قورستر بوو🤍.

لەهەر خولەکێک بۆی هەیە دڵت هۆکارێکی تێ بکەوێ و لە لێدان بوەستێ! لەهەر ساتێ دەشێ ئەگەر ئەو گەردوونە پان و بەرینە دەنگێکی گەورەی لێوە بێت و ژیان نەمێنێ لەسەر زەوی یاخود بچوکترین شت کە هۆکاری بەردەوامی دانە بە ژیان نەمێنێ و لەناو بچێ سەیر بکە ئەم ژیانە چەندە سەعاتی سفرە! هیچ کەسێک ناتوانێ نکۆڵی لەهەر ئەگەرێک بکات و بڵێ وانیە، کەچی لەولاوەش هیچ کەس بەو شێوەیە نیە ئەو شتانەی لەبەر چاو بێت کەواتە دەبێ دڵ شکاندن مانای چی بێ ئازیز؟ خۆ توڕە کردن و ڕازی نەبوون لە ژیان لەپای چی؟ بۆچی ئەم هەموو قورساییەت کردۆتە شان و هیچیشت پێ ناکرێ! بۆچی ناتوانی ئەوەت لەبیر بێت کە ئێمە بەڕاستی هەر زۆر زۆر کاتین لەم ژیانە و لەهەر ساتێک بۆی هەیە ئێمە بە تەواوی لەناو بچین! زامی

بۆ بەختی خراپ دەگریا میهری خودا ڕژا بەسەریدا دەستی کردەوە گریان بەهۆی ئەوەی گومانی خراپی بە خودا بردووە🤍.

خودا لێت خۆشدەبێت: لەسەر ئەو کاتانەی ویستت باشترینیان بۆ بکەیت ، بەڵام ناچاری ڕێگەکەی لێ بەستیت. لەسەر ئەو بەدحاڵیبوونانەی کە هەرگیز نەدرایە دەستت تا ڕاستییەکەیان بۆ ڕوون بکەیتەوە. لەسەر ئەو قورساییەی خستتە سەر شانی خۆت ، تەنها بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر ئەوان سووک بکەیت ، کەچی ئەوان وەک بێباکی بینییان. لەسەر هەموو ئەو بڕیارە تاڵانەی کە ناچار بوویت بە دەستی خۆت بیاندەیت ، تا ڕێگە لە زیانێکی گەورەتر بگریت. خەڵکی تەنها ئازاری کۆتاییەکە دەبینن ، بەڵام خودا دەزانێت ناخت چەند شکابوو بەر لەوەی بڕیاری ڕۆشتن بدەیت🤍.

لە تاریکترین ڕۆژەکانی ژیانمدا بێهیواتان کردم ، بەڵام سۆز و میهرەبانیی خودا تیشکێک بوو کە ڕێگای بۆ ڕوون کردمەوە و هەرگیز بەتەنیا جێی نەهێشتم.”

خودا بەهێزترە لە هەموو ئاستەنگەکانی ژیانت🤍!

خودا لێت خۆشدەبێت: لەسەر ئەو قسانەی لە ناختدا خنکاندت و نەتوانی ڕوونیان بکەیتەوە ، کاتێک هەمووان بە هەڵە لە تۆ تێگەیشتن. لەسەر ئەو بێدەنگییانەی کە وەک بێباکی بینران ، لەکاتێکدا هەوڵێک بوون بۆ ئەوەی کەس بە ئازارەکانت نەزانێت. لەسەر ئەو ڕۆشتنانەی پێیان وتی ڕاکردن ، بەڵام بۆ تۆ تەنها هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی بە تەواوی دانەڕمێیت. کەسەکان تەنها ئەنجامەکان دەبینن و حوکمت لەسەر دەدەن ، بەڵام خودا ئاگاداری ئەو هەوڵە ماندووانەی ناو دڵتە کە کەس نەیبینی.

مرۆڤ لەپڕ ناگۆڕێت ، کە پڕ بوو ئینجا دەگۆڕێت ، خوداش کە دڵی بەندەیەکی پڕ دەکات ، بۆ ئەوەیە بە هێزتر لە پێشووی دروستی بکاتەوە🤍!

خودا لێت خۆشدەبێت: لەسەر ئەو بەڵێنانەی نەتیست ببی بە وەفا تێیاندا ، بەڵام توانای جێبەجێکردنیان لەدەستتدا نەمابوو. لەسەر ئەو جێهێشتنانەی ناوت خستنە پاڵ سەلامەتی ، کاتێک مانەوەت زۆرتری تێدا لەدەست دەدا. لەسەر هەموو ئەو فرمێسکانەی کە لە چاوی کەسێکدا کەوتن و پێیان وایە تۆ دروستت کردوون ، لەکاتێکدا خۆت لە ناخەوە خوێنت لێ دەچۆڕا. لەسەر ئەو ئازارانەی کێشات بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ مانەوە بدۆزیتەوە ، بەڵام بەرامبەرەکەت تەنها دوورکەوتنەوەکەی بینی. دڵی مرۆڤەکان تەنها بەرکەوتنی شوێنەوارەکان تۆمار دەکات ، بەڵام ڕەحمەتی ئاسمانی هەمیشە ئاگاداری ئەو بێدەسەڵاتییەیە کە پێش داڕمانەکە لە ناختدا هەبوو.

وجودی ئێمە، تۆزە گەردێکە فەنابوی دەستی سووکە دەردێکە لەڕێی مردنا ئەڕۆین هەموومان کپ ئەبێ سینەی لە گڕ هەڵچوومان وشە بنووسم بیکەم سەدان باس هەر بەو مردنە لاشەم دەبێ کاس تا عومرم هەبێ هەر تێبکۆشم دێوی مردن دێ پڕ دەکا کۆشم دەسا گەر وایە خەم مانای چییە؟ گەردە وردەکەی دەم مانای چییە؟ چ بێ بایەخە ڕێگا و پێگەی ژین هێشتاش گرانە تەنها مرۆڤ بین! زامی

ئەوەی لەسەر خودا وەستابێت ، ناڕوخێت

خودا لێت خۆشدەبێت: لەسەر ئەو ناهەقییانەی خرانە پاڵت ، کاتێک شتەکان لە دەرەوەی توانا و ئیرادەی تۆ بوون. لەسەر ئەو بێدەنگییە تاڵەی پێیان وایە بێباکی بوو ، لەکاتێکدا ناخت پڕ بوو لە بێدەسەڵاتی. لەسەر هەموو ئەو بڕیارانەی بە ناچاری دات ، بەڵام بەرامبەرەکەت وەک دڵڕەقی سەیری کردن. لەسەر ئەو برینانەی نەتبویست دروستیان بکەیت ، بەڵام چارەنووس ڕێگەی پێ نەدایت ببیته مەرهەمیان. مرۆڤەکان بڕیار لەسەر دەرئەنجامەکان دەدەن ، بەڵام خودا ئاگاداری ئەو ڕەشەبا شاراوەیەیە کە لە ناختدا هەبوو.

مرۆڤ کاتێک لێت زویر دەبێت جێت دەهێڵێت ، بەڵام خودا کاتێک لێی دوور دەکەویتەوە زیاتر ڕێگەی گەڕانەوەت بۆ ئاسان دەکات🤍!

خودا لێت دەپرسێتەوە: لەسەر ئەوغرورە نەفرەتییەی ڕێگەی پێنەدای داوای لێبوردن لە ڕۆحێک بکەی کە بەدەستی خۆت ئازارت دابوو. لەسەر ئەو بەڵێنە درۆینانەی بەناوی خۆشویستنەوە پێت دا و تەواوی دنیای ئەوت لەسەر گۆڕی متمانە وێران کرد. لەسەر ئەو هەموو فرمێسکە شاراوەیەی لە چاوی کەسێکدا دروستت کرد ، لەکاتێکدا ئەو تەنها خەمی دڵخۆشکردنی تۆی بوو. لەسەر ئەو بەردەی خستتە ناو سنگتەوە و بە بێبەزەیییەوە بە تەنیا لە ناخۆشترین ساتەکاندا جێت هێشت. من ڕەنگە بۆ خۆت بیانوو و پاساو بۆ هەڵەکانت بهێنیتەوە ، بەڵام لەدادگای خودادا ، هیچ پاساوێک ئازاری ڕۆحی کەسێک پاک ناکاتەوە.

پێویست ناکات دەنگی داواکارییەکانت بەرز بێتەوە خودا لە شەپۆلی لێدانی دڵت و قووڵترین ئاواتەکانت تێدەگات..”

بڕوابکە ئەو جەبر و قەرەبووەی لەلایەن خوداوە دێتتەواوی ئازاری چاوەڕوانییەکەت لەبیر دەباتەوە..”