Faqat allah | ♡︎بە تەنها خودا︎︎
رفتن به کانال در Telegram
ئەگەر ڕۆژێک دیار نەماین بیرتان بێت ئێوەم زۆر خۆش دەوێت🤍! Owner/ @mustafa_zami
نمایش بیشتر5 699
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-77 روز
-2830 روز
آرشیو پست ها
ئاسمان هەرگیز پێویستی بە مۆڵەت نییە بۆ ئەوەی ڕووناکی بۆ زەوی بنێرێت ، هەندێک جار دەبێت بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ پاداشتێک بکەیت ببیتە هیوایەکی بێدەنگ بۆ کەسێک کە هەموو جیهان تێکی شکاندووە🤍!
خودا لێت دەپرسێتەوە:
لەسەر ئەو بەهایەی لە دەستت دا، کاتێک کەسێک لە پێنتدا هەموو جیهانی خۆی فەرامۆش کرد و تۆش بە ئاسانی پشتت تێکرد.
لەسەر ئەو ئاوێنەیەی لەبەردەمیدا شکاندت، تا چیتر نەتوانێت ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی لە دوای ستەمەکانی تۆ بناسێتەوە.
لەسەر ئەو بڕوایەی بە دادپەروەریی ژیان هەەیبوو، کاتێک تێگەیاندت کە پاکی و دڵسۆزی لەم دنیایەدا گەورەترین باج دەدات.
لەسەر ئەو ماڵئاواییە بێوەختەی کە وای لێکرد چیدی باوەڕ بە هیچ حیکایەتێکی خۆش نەکاتەوە.
تۆ تەنها پەیوەندییەکت تێپەڕاند، بەڵام نەخشەی هەموو داهاتووی کەسێکت بە گومان و تەمومژ داپۆشی.
قەدری گریانی دایک بگرن
هەر دڵۆپەیەک لە فرمێسکەکانی
دنیایەک وەفا و سۆزی تێدایە🤍
خۆشبەختی هەیە و بەدبەختیش هەیە
لەم نێوانە گرنگە ئێمە ببین بە مرۆڤێک
کە مامەڵە لەگەڵ هەردوکیان بکەین و
سنوورەکانی خۆمان بپارێزین لە بەدکاری
بیرتان بێت ئێمە بۆ ئەوە هاتوین تا مامەڵە
بکەین، نەوەک هەردەم چاوەڕێ بین🤍
گوڵ چەند جوان و بۆن خۆشە
چاندنی گوڵ لە ناخی کەسێکی تر
هەستی ئەو کەسە وەک بۆنی گوڵەکەیە و
کردارەکەیش وەک گوڵ جوانە🤍
خودا لێت دەپرسێتەوە:
لەسەر ئەو دڕکەی خستتە ناو دەمییەوە و نەتھێشت لە کاتی ستەمدا دەنگ بەرز بکاتەوە ، تا ناچار ببێت قسەکانی لە قووڵایی قوڕگیدا بخنکێنێت.
لەسەر ئەو بەردەبارانە دەروونییەی بە وشە ساردەکانت کردییە سەر ژیانی ، لەکاتێکدا ئەو تەنها پەناگەی بۆ تۆ هێنابوو.
لەسەر ئەو پێناسانە ساختەیەی لە بەرامبەر کەسانی تردا بۆت دروستکرد ، تا وای لێبکات لە سێبەری خۆیشی بترسێت و گومانی لە هەموو جووڵەیەک هەبێت.
لەسەر ئەو دەستە درێژکراوەی کە شکاندتت ، کاتێک لە تاریكترین کاتەکانیدا دەستی بۆت درێژکرد و تۆش تەنها بە تەنیایی جێت هێشت.
تۆ ڕەنگە زۆر بە ئاسانی لاپەڕەکەت هەڵتبژاردبێتەوە ، بەڵام کتێبی ژیانی ئەو کەسەت بە پەڵەیەکی ڕەشەوە بۆ هەمیشە داخست.
ئەو دەمەی کەسێکت خۆشدەوێت
گرینگی پێ دەدەیت
بەڵام کاتێک خودات خۆشدەوێت
ئەو گرینگیت پێ دەدات🤍.
ڕۆژێک قوتابیەک وتی : مامۆستا گیان چۆن بزانم لەو کەسانەم کە خودا خۆشیانی ئەوێت؟
مامۆستاکە وتی : گەر خودا خۆشینەویستیتایە ، خۆشەویستیەکەی نەدەبووە خەمت🤍!
گەر خودا بەندەیەکی خۆشویست
دواتر بینی وا دووردەکەوێتەوە لێی
بە پەتی بەڵا و ناڕەحەتیەکان ڕایدەکێشێتەوە ، هەتاا بگەڕێتەوە بۆ لای!
تەنها بەهۆی هەڵەیەکەوە
خەڵک ڕابردووە جوانەکەت دەسڕنەوە
خوداش هەموو ڕابردووە ناشرینەکەت
بە تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە دەسڕێتەوە
کەواتە کامیان شاینەی ئەوەن هەوڵبدەی لێت ڕازی ببن؟🤍
خودایە ئەمجارە نەهاتووم داوای هیچ بکەم
تەنها هاتووم بڵێم (الحمدللە علی کل حال🤍!)
هەر کەسێک خودا پێش بخات بەسەر کەسانی تردا ، ئەوا خوداش پێشی دەخات بەسەریاندا🤍!
لە مەترسیەکانی ژیانکردن لە نێوان تاوان و گوێڕایەڵیدا ئەوەیە کە نازانیت عاقیبەتت چۆن دەبێت!
ئاممان فریشتەی ڕۆح کێشان نەیەت و
لەو دەمەدا لە سەرپێچی خودادا بیت.
خودا لەو شوێنەدا دەستپێدەکات
کە تۆ تێیدا کۆتاییت پێهاتوو دیاریت کردووە
هەندێک جار
دوورخستنەوەی هەندێک شت لە ژیانت
میهرەبانیی خودایە نەک سزاکەی”
