4 949
Subscribers
+124 hours
-107 days
-2430 days
Posts Archive
4 948
بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
جەماوەری خۆڕاگر و سەربەرزی شاری کەرکووک
هاووڵاتیانی خۆشەویست..
وەک هەموولایەک ئاگادارن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕۆژی ٢ی تەموزی ٢٠٢٦، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی (باروتخانە) لە شاری کەرکووک، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەهۆی دروستبوونی کێشە و نیگەرانی لەسەر زەوی و زار و خانووەکانیان، ڕژانە سەرشەقام.
ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەوردی و بە خەمخۆرییەوە چاودێریی ئەم دۆخە دەکەین و بە پێویستی دەزانین هەڵوێستی فەرمیی خۆمان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و مافی هاووڵاتیان رابگەیەنین.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە و لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا، خۆی بە داکۆکیکاری سەرسەختی مافە ڕەواکانی هاووڵاتیانی شاری کەرکووک زانیووە و پێشمان وایە نابێت هیچ کەسێک، یان حزبێکی سیاسی، لەژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگە بەخۆی بدات کە مافی خەڵکیتر زەوت بکات. ئێمە سەرکۆنەی هەرجۆرە ڕەفتارێکی ناشایستە دەکەین کە دژ بەهاوڵاتیان ئەنجامبدرێ.
هاوکات، جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەر جۆرە کێشەیەکی پەیوەست بە خاوەندارێتیی زەوی و پرۆژەکانی وەبەرهێنان، دەبێت لە ڕێگای یاسایی و دروست و دادپەروەرانەوە چارەسەر بکرێت، بە جۆرێک کە هەر کەسێک بەپێی مافی خۆی و قەبارەی زیانەکەی، قەرەبووی شایستە وەربگرێتەوە و مافی نەفەوتێت.
وێڕای پشتیوانیکردنمان لە مافخواران، داوا لە هاووڵاتیانی ئازیزی شارەکە دەکەین کە گوزارشتکردن لە ناڕەزایەتییەکانیان تەنیا بە رێگەی مەدەنیانە و ئاشتییانە بێت،
پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی گرفتەکان نەگەنە ئاستی توندوتیژی.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ـی تەممووزی ٢٠٢٦
4 948
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (عەبدولڕەحمان پێداوی)ـیمان پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر، دوای دەرچوونی لە کۆلیژی سەربازیی پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کرد و، فەرماندەیەکی کاریگەر و لێهاتووی شۆڕشی ئەیلوول بوو. هەروەها لە ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتیی کاتی و دواتر کادیرێکی چالاک و دڵسۆزی شۆڕشی گوڵان بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
2ی تەممووزی 2026
4 948
🔴پۆلیسی ئاکرێ بۆ بازمیدیا: دایکی منداڵە ونبووەکە سکاڵای لە دژی باوکی کردووە
مقدم عیماد حسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ، بە بازمیدیا ڕایگەیاند: ئەو منداڵەی پێش چەند ڕۆژێک وترا کەوتووەتە نێو ڕووباری زێی گەورە لە گوندی چەممە، دایکی منداڵەکە سکاڵایەکی لە دژی هاوسەرەکەی تۆمار کردووە.
بەپێی وتەکانی، دایکەکە بە پۆلیس ڕاگەیاندووە کە باوکی منداڵەکە کوڕەکەی بردووە و لە شوێنێکی نادیار شاردووتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک باوکی منداڵەکە زانیویەتی خێزانەکەی سکاڵایان تۆمار کردووە، هەڵهاتووە. ئێستاش دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەرکردووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
4 948
🔴پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی عەبدولرەحمان پێداوی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند: "بۆ کۆچی دوایی عەبدولرەحمان پێداوی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."
دەشڵێت: "خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ماڵبات و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی ببەخشێت."
4 948
سەرۆکایەتیی دیوان فەرمانێکی نوێی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی پله و گۆڕانکاریی ئەفسەرانی ناوخۆ دەرکرد
سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی نوێی بە ژمارە (١٩٥٥) لە ڕێکەوتی ٢ی تەمموزی ٢٠٢٦ دەرکرد، کە تێیدا پشتبەستن بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (١٤٢) لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ و لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، چەند بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە بەرزکردنەوەی پلە و گۆڕانکاری لە ڕیزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دراون.
بەپێی دەقی فەرمانەکە کە بە ئیمزای د. ئومێد سەباح عوسمان، سەرۆکی دیوان دەرچووە، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، کە لە زنجیرە (١) بە ناوی عەقید عومەر فاروق عبدالعزیز محمد دەستپێدەکات و بە زنجیرە (٦٨٢) بە ناوی ملازم کەروان عومەر عارف عەلی کۆتایی دێت بۆ ئەو پلە نوێیە شایستەیەی بۆیان دیاریکراوە؛ ئەمەش بەپێی ماددەی (١٠) لە یاسای ڕێزلێنان و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵی ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١١ی بەکار لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ (بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ - گوزارشت لە خشتەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥).
هاوکات لە بەشێکی تری فەرمانەکەدا هاتووە کە بڕیاردراوە بە جێگیرکردنی سووڕانەوەی خزمەت (تدویر) بۆ ئەو ناوبراوانەی کە لە زنجیرەکانی (١١٣، ١٣٥، ١٧٠، ١٧٦، ١٩٧، ٢٩٧، ٣٢١، ٣٤٩، ٣٩٤، ٥٠٣، ٥٠٧، ٥٨٣، ٦٧٣) دان، بۆ پلەی داهاتوویان. لە کۆتایی فەرمانەکەدا جەختکراوەتەوە کە ئەم بڕیارانە لە ڕێکەوتی دەرچوونیانەوە جێبەجێ دەکرێن.
4 948
لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر کچە خوێندکارێک؛ مامۆستایەک لە سلێمانی بە ٥ ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا و لەکارەکەی دوورخرایەوە
دادگای تاوانەکانی سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسی مامۆستایەکی ئامادەیی دەرکرد کە تۆمەتبار بوو بە ئەنجامدانی دەستدرێژی بۆ سەر کچە خوێندکارێکی نەوجەوان. بەپێی بڕیارەکە، مامۆستاکە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و بە یەکجاری لە کارەکەی دوورخرایەوە (عەزلکرا).
4 948
🔶خۆپێشاندەرێک: هەڕەشەی رووخاندنی خانووەکانمان لێ دەکەن و تا رۆژی یەکشەممە مۆڵەتیان پێداوین بۆ ئەوەی چۆڵی بکەین.
🔶ئەم گەڕەکە کوردنشینەی بە نیازە برووخێندرێت لە 330 ماڵ پێکهاتووە.
🔶هێزەکان بە فەرمانی لایەنێکی مەکتەبی سیاسی و بە ناوی "ئاسۆ ئەڵمانی" هاتوون و ماڵ و منداڵیان لەناو خانووەکاندا ئاوارە کردووە.
4 948
🔴ڕێگای کەرکووک–سلێمانی بەهۆی خۆپێشاندانی دانیشتووانی باروتخانەوە داخرا
ژمارەیەک لە دانیشتووانی گەڕەکی باروتخانەی شاری کەرکووک، ئەمڕۆ خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا دژی هەوڵی ڕووخاندنی خانووەکانیان لەلایەن تیمەکانی زێدەڕۆ.
خۆپێشاندەران بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین، شەقامی پشتێنەیی کەرکووک و هەروەها ڕێگای نێوان کەرکووک و سلێمانییان داخست.
یەکێک لە خۆپێشاندەران وتی: «خانووەکەمیان ڕووخاندووە»، و داوای لە دەسەڵاتدارانی شارەکە دەکەین ڕووخاندنی خانووەکان بوەستێنن و چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.
4 948
قەتەر: خولێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت
🔶دەوحە و ئیسلام ئاباد وەک ناوبژیوان لەگەڵ شاندەکانی ئەمریکا و ئێران کۆبوونەوە.
🔶وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: هەردوولا گەیشتوونەتە لێکگەیشتنی باش لەسەر چەند پرسێکی گرنگ.
🔶کۆبوونەوەی داهاتووی واشنتن و تاران بۆ دوای مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی دواخرا.
4 948
شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی تەممووزی 2026)، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ کۆببێتەوە.
گرنگترین بابەتی کۆبوونەوەکە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
شاندی هەرێم داوای کردووە بە پێی یاسای کارگێڕی دارایی مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکرێت و لەبەرانبەر دابینکردنی مووچە، تەنها 50٪ی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ بکرێت.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر سیستەمی «ئەسیکۆدا» و بەدیجیتاڵکردنی گومرگەکان دەکرێت، کە هێشتا خاڵی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدایە.
هەفتەی ڕابردوو سێ شاندی جیاوازی هەرێم بۆ تاوتوێی شایستە داراییەکان، ئەسیکۆدا و داهاتی نانەوتی سەردانی بەغدایان کردبوو.
4 948
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەند حەمە زیرەک دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە زیرەک کرد بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە هاوسەری هونەرمەند حەمە زیرەک لە کاتی ئامادەکردنی خواردن جەستەی سووتا و بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی کە زیاتر بووە لە 75% لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر گیانی لەدەستدا.
4 948
+1
کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل لە سۆران دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کە کەسێکیان بە تۆمەتی ساختەکردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل دەستگیر کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندنەکە، تۆمەتبار ساڵنامەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆڵای ساختە کردووە و لە ڕێگەی واتساپەوە ناردوویەتی بۆ کەسێک، بەمەبەستی دانانی ئۆتۆمبێلەکە بە ڕەهن و فێڵکردنی بە بڕی ٧ هەزار دۆلار.
پۆلیسی سۆران دەشڵێت؛ پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بە فەرمانی دادوەر، پۆلیس تۆمەتباری دەستگیر کردووە و دەستیشی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە. هەروەها لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، دانی بە تاوانەکەی خۆیدا ناوە.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراق لەژێر ڕاگرتندایە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
4 948
🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا کرد
ڕۆژی چوارشەممە، ١ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (MIT)، و شاندێکی هاوڕێی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا بیروڕایان لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ناوچەکە و هەروەها ئاستەنگەکانی بەردەم پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش ئاڵوگۆڕ کرد.
هەروەها، جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
4 948
+2
🔴ئهمرۆ چوارشهممه، شارەوانی بەحركە له ئاگادارییهكدا بڵاوی كردووهتهوه كه ئهو فهرمانبهرانهی له سنووری ناوچهكهدان و زهوییان وهرگرتووه و ناویان له لیستهكهدا هاتووه، سهردانیان بكهن بۆ ئهوهی مامهڵهی تاپۆكردنی زهوییهكانیان له ڕۆژانی داهاتوودا ئهنجام بدهن.
لە ئاگادارییەكهی شارهوانی بهحركهدا هاتووه: ئهو فهرمانبهرانهی كه ناویان له لیستی بڵاوكراوهدا هاتووه بۆ تاپۆكردنی زهوییهكانیان، سهرهتای ههفتهی داهاتوو و بهدیاریكراوی رۆژی یهكشهممه سهردانمان بكهن بۆ ئهنجامدانی مامهڵهی تاپۆكردنی زهوییهكانیان .
ئهوهش خراوهتهڕوو: پێویستە فەرمانبەران بەڵگەنامەی فەرمییان پێبێت بۆ ڕاییكردنی مامهڵهكانیان، لهوانه پشتگیری فەرمانبەریی ئهو شوێنهی كاری حكوومی تێدا دهكات، ههروهها ناسنامهی باری كهسی (كارتی نیشتمانی) و كارتی زانیاری.
4 948
🔴ئاوات شێخ جەنگی،برازای مام جەلال:
چ یاسایەک،چ ئەخڵاق و دینێک،ئەم زوڵمە قبوڵ دەکات کە 11مانگە کوڕی خەڵک لەژوورکراون و کەس و کاریان توشی نەفسی و نەخۆشی قوڕس بوون…
4 948
ئەوقافی سلێمانی بۆ بازمیدیا؛لەچوارچێوەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەبارەی د.عبدلەتیف سەلەفی دەدەین
کەمێک لەوبەر عەباس خدر فەرەج بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە بازمیدیای ڕاگەیاند؛ئێمە لە چوارچێوەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوە لەبارەی دوورخستنەوەی د.عبدلەتیف سەلەفی دەکەین لە وتاربێژی،بەڵام هەتاکوو کۆبوونەوە نەکەین هیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە نادەیین…
Available now! Telegram Research 2025 — the year's key insights 
